نەبەرد

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
نەبەردی واغارشاپات لە ڕەوتی شەڕی ئێران و ڕووسیەدا ڕووی دا. کورد و فارس ھێرش ئەکەنە سەر شاری واغارشاپات لە ئەرمەنستاندا.

نەبەرد[١][٢] یا ڕەزم بەگژیەکداچوونی دوو یا چەند ھێزی پڕچەکە لە ناو شەڕێکدا. ھەر شەڕێ لە چەندین نەبەرد پێک دێ کە لە کات و شوێنی دیاریکراوی خۆیاندا ڕوو ئەدەن. بە شوێنی ڕوودانی نەبەرد ئەوترێ نەبەردگا یان ڕەزمگا یان مەیدانی نەبەرد کە ئەتوانێ لەسەر عەرز بێ، یان لە دەریا بێ، یان لە عاسمانا بێ. لەم دوایییەشدا لەوانەیە لە ئینتەرنێتدا بێ.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Wahby, Taufiq; Edmonds, C. J. (1966). A Kurdish-English Dictionary. Great Britain: Oxford.
  2. ^ موکریانی, گیو. فەرھەنگی کوردستان. p. ٨٧٤.