دەروازە:ئەندازیاری

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بەخێربێن

ئەندازیاری پیشە، لقێکی زانستگایی و ھەروەھا ھونەری بەدەستھێنان یان بەکارھێنانی زانینە بۆ داڕشتن و دروستکردنی ماددەکان، پێکھاتەکان، ئامێرەکان، کەرەستەکان و سیستەمەکان. ئەندازییاری پشت دەبەستێت بە زانست و بنماکانی بیرکاری زۆر کەس لە مێژوودا بەهۆی بیرکارییەوە تانیویانە لە بیناسازی و بەشەکانی میکانیک کە لەو سەردەمەدا باوبووە باشبن و دوزینەوەکانی ئەندازیاری زۆرن

بنەڕەتی وشەی ئەندازیار لە کوردی و ئینگلیزی وشەی ئەندازییار لە ئینگلیزیدا (engineer) هەندێ بنەڕەتی هەیە لە خۆییدا (Ingenious) وەبە لاتینی (ingenium) کەبە مانای (داهێنەر) یان بلیمەت (عەبقەری) دێت لە عەرەبیدا کە (مهندس) پێدەوترێت لە دیزاینەر و بیناساز وەرگیراوە لە کوردی لە وشەی ئەنداز لەگەڵ یار پێکهاتووە کە هەریەکەییان مەبەستی تایبەتی هەیە لەم دوو وشەیە


ھەنووکە ٦ وتار لە دەروازەی ئەندازیاریدا ھەیە.

وتارێک لەوان بە ھەڵکەوت ببینە

وتاری هەڵبژێردراو

ئەندازیاریی نەرمامێر (بە ئینگلیزی: Software Engineering)، لقێکی ئەندازیارییە کە مامەڵە دەکات لەگەڵ کۆمپیوتەر و ئینتەرنێت. ئەندازیاریی نەرمامێر بەشێکە لەو زانستی کۆمپیوتەرەی کە بەکاردێت بۆ نووسینی بەرنامە بۆ کۆمپیوتەر یان ھەر ئامێرێکی کارەبایی. بە بوونی زمانە پێشکەوتووەکانی بەرنامەسازی (high level programming language) بەرنامەسازەکان دەتوانن بەئاسانی لەڕێی کۆمپایلەرەوە ئەو کۆدانەی دەینووسن بیکەن بە بەرنامەی کۆمپیوتەر. بوونە ئەندازیاریی نەرمامێر پێویستی بەخوێندنە لە زانکۆکان یان بینینی خولی فێربوون. دەیان زمانی بەرنامەسازی دەرچوون بۆ نووسینی کۆدەکان بۆ کۆمپیوتەر یان ئینتەرنێت، زمانەکانی کۆمپیوتەر وەک قسەکردنێک وایە لەگەل مرۆڤ بەڵام لەوە تۆ قسە لەگەڵ کۆمپیوتەر دەکەیت لەڕێی کۆدەوە بەرنامەسازەکان بە ئاسانی لە ڕێگای کۆمپایلەر (وەرگێڕ) کۆدەکان بە کۆمپیوتەر دەناسێنێت.

زیاتر...

وێنەی هەڵبژێردراو

دیمەنی ئەندازیارێکی کشتوکاڵ

ژیاننامەی هەڵبژێردراو

هێربێرت کلارک هۆڤەر ( بە ئینگلیزی : Herbert Hoover لە دایکبوون ۱۰ی ئابی ۱٨۷٤ مردن ۲۰ی تشرینی یەکەمی ۱۹٦٤) سیاسەتمەدار و ئەندازیارێکی ئەمریکی بوو کە لە ساڵی ۱۹۲۹ تا ۱۹۳۳ وەک سی و یەکەمین سەرۆک کۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکان کە ئەندامی پارتی کۆماری بوو، وە هەروەها، سەرۆکی لیژنەی حەسانەوەی بەلجیکا بوو، و سەرۆکی بەڕێوبەرایەتی خۆراکی ویلایەتە یەکگرتووەکان بوو، و سێیەم وەزیری بازرگانی ویلایەتە یەکگرتووەکان خزمەتی کرد

زیاتر...

پۆلەکان

دەروازە پەیوەندیدارەکان

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان