پێڕستی فەرھەنگە کوردییەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە پێرستی فەرھەنگە کوردییەکانەوە ڕەوانە کراوە)

پێش ١٩٣٠[دەستکاری]

  • یەکەم فەرھەنگی کوردی فەرھەنگی نووبھارە کە لە ساڵی ١٦٨٣ی زایینی لە لایەن ئەحمەدی خانییەوە نووسراوە. ئەم فەرھەنگە لەبەرگرەوەی نزیکەی ٦ ھەزار وشەیە و بە شێوەی قەسیدە و ھەر قەسیدەیەکیشی لەسەر کێشێکە. فەرھەنگی نەوبەھار فەرھەنگێکی عەرەبی-کوردییە و بۆ یەکەمجار لە لایەن «یوسف ضیاءالدین پاشا الخالدی المقدسی» لە پاشکۆی «الھدیة الحمیدیة فی الغة الکردیة»دا لە ١٨٩٢ لە ئەستەمبۆڵ چاپ کراوە.

نموونەی بەیتێکی:

«رجل» پێ و «رکبة» ئەژنۆ «بطن» سک
«صدر» سنگ و «جید» ئەستۆ «عین» چاڤ

  • فەرھەنگی ئیتالیایی-کوردی، لەلایەن قەشەی ئیتالی ماوریتزیۆ گارزۆنی، ساڵی ١٧٨٧، لە ڕۆما.
  • فەرھەنگی ئەحمەدی لەلایەن شێخ مارفی نۆدێ لە ساڵی ١٨٩٥، بە شێوەی ھۆنراوە کە فەرھەنگێکی عەرەبی-کوردی بوو.
  • فەرھەنگێکی کوردی-ڕووسی، پیۆتر لرخ، ساڵی ١٨٥٨.
  • فەرھەنگێکی کوردی-فەرەنسی، لەلایەن «ئا. ژابا»، ١٨٧٩، ٤٦٣ لاپەڕە، ١٥ ھەزار وشە. ئا. ژابا دوو فەرھەنگی (فەرەنسی-ڕووسی-کوردی) و (کوردی-فەرەنسی-ڕووسی) یشی داناوە کە ھێشتا ھەر بە شێوەی دەستنووسە و لە ئەرشیڤی ئەکایمیی سۆڤێت لە لینینگراد ھەڵگیراون.
  • فەرھەنگۆکێکی بیست لاپەڕەیی، قەشەی ئەمریکی «سی. ری»، ساڵی ١٨٧٠.
  • فەرھەنگۆکێکی کوردی-ئەڵمانی، ڕۆژھەڵاتناس «ئا. سۆتسین»، کۆتاییی سەدەی نۆزدە.
  • فەرھەنگۆکێکی کوردی-ڕووسی، سێ ھەزار وشە، ھەروەھا فەرھەنگۆکێکی ڕووسی-کوردی، چوار ھەزار وشە، لەلایەن «س. ئا. یەگیزارۆڤ».
  • فەرھەنگێکی کوردی-عەرەبی، (یوسف ضیاءالدین پاشا الخالدی المقدسی)، ٣١٩ لاپەڕە، ئەستەمبووڵ، ساڵی ١٨٩٣.
  • فەرھەنگۆکێکی کوردی-ئینگلیزی، ساڵی ١٩١٣، ھەروەھا فەرھەنگۆکێکی ئینگلیزی-کوردی، لەلایەن مێجەرسۆن، ساڵی ١٩١٩، ٧٠ لاپەڕە.
  • فەرھەنگۆکێکی ڕووسی-کوردی، «ش. ف. نیکوتین»، ساڵی ١٩١٦، ورمێ.
  • فەرھەنگۆکێکی شازدە لاپەڕەیی، میسیۆنەری ئەمریکی «ل. و. فۆسۆم»، ساڵی ١٩١٩.

١٩٣٠-ئێستا[دەستکاری]

لە ساڵانی ٣٠ی سەدەی بیستەمدا قۆناغێکی نوێ لە فەرھەنگنووسی لەنێوان ڕووناکبیرانی کورددا دەستی پێکرد، ئەویش لە ئاکامی ھەستی نەتەوایەتیی پێنووسبەدەستانی کورد.

  • فەرھەنگۆکێکی زاراوەی کۆمەڵایەتی و سیاسی لە گۆڤاری (ھیوا)، جەلادەت عالی بەدرخان، ساڵانی ٣٠.
  • فەرھەنگۆکێک لە گۆڤاری (نزار)، عەلائەدین سەججادی.
  • فەرھەنگۆکێک لە لایەن شاکر فەتاح، ساڵی ١٩٣٤.
  • فەرھەنگی عەرەبی-کوردی، عەبدوڵڵا زێوەر، ساڵی ١٩٤١.
  • ڕابەر، فەرھەنگێکی قوتابخانەییی عەرەبی و کوردییە، ساڵی ١٩٥٠، ١٥ ھەزار وشە، زانای گەورەی کورد گیوی موکریانی کە ھەندێ جار بە باوکی فەرھەنگی کوردیش ناو دەبرێ.
  • فەرھەنگی کۆلکەزێڕینە، کوردی-عەرەبی-فارسی-فەرەنسی-ئینگلیزی، ساڵی ١٩٥٥، گیوی موکریانی.
  • فەرھەنگی مەھاباد، کوردی-عەرەبی، نزیکەی ٣٠ ھەزار وشە، ١٩٦١، گیوی موکریانی.
  • فەرھەنگی نۆبەرە، عەرەبی-کوردی، بەرگی یەکەم ١٩٨٦، بەرگی دووەم ١٩٩٠، گیوی موکریانی.
  • فەرھەنگی کوردستان، کوردی-کوردی، ٩٤٠ لاپەڕەی قەبارە گەورە، ساڵی ١٩٩٩، گیوی موکریانی. بەداخەوە ئەم فەرھەنگە پاش کۆچی گیوی موکریانی لە چاپ درا و بڵاو کرایەوە و خۆی کە زۆربەی تەمەنی لاوی و پیریی تەرخانی فەرھەنگنووسی کردبوو و پێنج فەرھەنگی پێشکەش بە کورد کرد نەیتوانی ئەو فەرھەنگە بە چاپکراوی ببینێ.
  • فەرھەنگۆک بۆ قوتابیانی کورد، ١٩٥٥، عیززەددین مەلا مستەفا.
  • فەرھەنگی مەردۆخ، کوردی-فارسی-عەرەبی، شێخ محەممەدی مەردۆخ، دوو بەرگ سەرجەم ١٩٤٢ لاپەڕە، ساڵی ١٩٥٦، چاپی تاران.
  • فەرھەنگی خاڵ، یەکەم فەرھەنگی کوردی بە کوردی، سێ بەرگ، یەکەم بەرگی لە ساڵی ١٩٦٠ بڵاو کرایەوە و دوایی ئەوانی تریش لەچاپ دران. فەرھەنگی خاڵ یەکێکە لە سەرکەوتووترین فەرھەنگە کوردییەکان کە لە لایەن شێخ موحەمەدی خاڵ دانرا. ئەم فەرھەنگە سەرچاوەیەکی باش بوو بۆ فەرھەنگەکانی دواتر کە کەوتنە ئاراوە.
  • فەرھەنگی کوردی-عەرەبی-فارسی، عەلائەدینی سەجادی، ساڵی ١٩٦٢.
  • فەرھەنگا کوردی، کوردی-کوردی بە شێوەی کرمانجیی ژووروو لە دوو بەرگدا، جگەرخوێن، ساڵی ١٩٦٢.
  • فەرھەنگی کوردی-تورکی، یەکەم فەرھەنگی کوردی-تورکییە. نزیکەی ١٠ ھەزار وشە، مووسا عەنتەر، ساڵی ١٩٦٧.

٭ فەرھەنگی زارەکیی موکریان، سەلاح پایانیانی، ٢٠٠٧؛ یەکێک لەو فەرھەنگە دەگمەنانەیە کە لە وێژەی کوردەواری‌دا نوێیە و نموونەی نەدیتراوە. لە ساڵی ٢٠٠٧ تا ٢٠١٦ شەش بەرگی بڵاو بۆتەوە. تا کامڵ بوونی خۆ لە نزیکەی بیست بەرگ دەدا.

  • (فرھنگ کردی)، کوردی-فارسی، بەرگی یەکەم تەنھا پیتی (ا-ب)، م. ئەورەنگ، تاران ساڵی ١٩٦٨.
  • فەرھەنگی عەرەبی-کوردی، مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس، ساڵی ١٩٧٠ بە شێوەی ھۆنراوە.
  • فەرھەنگی زانیاری، عەبدولقادر بەرزنجی، سلێمانی، ١٩٧١.
  • فەرھەنگی کشتوکاڵ، مەعرووف قەرەداغی، ١٩٧٢/١٩٧٣.
  • فەرھەنگی زانیاری، کەمال جەلال غەریب، عەرەبی-کوردی، بەرگی ١ و ٢، سلێمانی، ١٩٧٤.
  • فەرھەنگۆکێکی کوردی-فارسی-عەرەبی، موحەمەد ئەمینی میسری سەییدیان، مەھاباد.
  • زاراوەی زانستی، لە لایەن چەند لێژنەیەکی تایبەتی، گۆڤاری ڕۆژی نوێ، ١٩٦٠.
  • زاراوەی زانستی، نەقابەی مامۆستایانی سلێمانی، ٩٧ لاپەڕە.
  • ھەندێک زاراوەی زانستی، سێسەد زاراوە، جەمال نەبەز، ١٩٦٠.
  • فەرھەنگۆکی زانستی، سێ ھەزار زاراوە، جەمال نەبەز، ١٩٦٠/١٩٦١.
  • فەرھەنگۆکی زاراوەی پارێزگای سلێمانی، عەرەبی-کوردی، لێژنەیەکی تایبەتی، ١٩٧١، نزیکەی ١٤٠٠ وشە.
  • فەرھەنگی کوردی-عەرەبی، گۆڤاری پەروەردە و زانست، بەڕێوەرێتیی گشتیی خوێندنی کوردی، ١٩٦ لاپەڕە، ١٩٧٢.
  • گۆڤاری کۆڕی زانیاریی کورد، بەرگی یەکەم، بەرگی دووەم.
  • زاراوەی کارگێڕی، کۆڕی زانیاریی کورد، ١٩٨٣/١٩٨٤.
  • فەرھەنگێکی ئەرمەنی-کوردی بە ناوی خەبەرناما ژ زمانێ مەسیحی-کورمانجی، ڕەوان لە سۆڤیەتی پێشوو، نزیکەی ٣٠٠ لاپەڕە، ١٩٣٣.
  • فەرھەنگۆکێکی ئەرمەنی-کوردی بە ناوی خەبەرناما تیرمینۆلۆجیی مەسیحی-کورمانجی، ٥٠ لاپەڕە، ١٩٣٥.
  • فەرھەنگێکی ئەرمەنی-کوردی بە ناوی خەبەرناما ئەرمەنی-کوردی، سەمەندێ چیابەند، ئارامێ چاچان، ٣٥٢ لاپەڕە، ٢٣ ھەزار وشە، یەریڤان، ١٩٥٧.
  • فەرھەنگی ڕووسی-کوردی، دوکتۆر ئی ڤاریزۆڤ، ٧٨٢ لاپەڕە، نزیکەی ٣٠ ھەزار وشە، ١٩٥٧.
  • فەرھەنگی کوردی-ڕووسی، چەرکەزی بەمۆ، ٦١٨ لاپەڕە، ١٤ ھەزار وشە، ١٩٥٧.
  • فەرھەنگی کوردی-ڕووسی، قەناتی کوردۆ، نزیکەی ٣٤ ھەزار وشە، ١٩٦٠.
  • فەرھەنگێکی کوردی (کرمانجیی خواروو)-ڕووسی، لێژنەیەک بە سەرۆکایەتیی قەناتی کوردۆ پاش دە ساڵ کار تیاکردن ئامادەی کردبوو بۆ چاپ. ئەم فەرھەنگە نزیکەی ٣٠ ھەزار وشەی تیا بوو.
  • فەرھەنگێکی فرێزیۆلۆژیی کوردی-ڕووسی، مەکسیمی خەمۆ بەرپرسی کارگێڕیی بەشی کوردیی یەریڤان ئامادەی کردبوو بۆ چاپ.
  • کتێبێک بە ناوی «ڕێزمانی ئاسووری و کوردی و یەزیدی» کە بەشێکی ھەرە زۆری فەرھەنگە ئاغا بوترس ئەڵۆ، بەغدا ١٩٢٠.
  • کتێبێکی ڕێزمانی کوردی کە لاپەڕەی ٥٥ تا ١١٤ی فەرھەنگێکی ئینگلیزی-کوردییە، ر. ف. جاردین، بەغدا ١٩٢٢.
  • فەرھەنگی کوردی-فەرە‌نسی-ئینگلیزی، جۆیس بلەو، ٢٦٣ لاپەڕە، پاریس ١٩٦٥.
  • فەرھەنگی کوردی-ئینگلیزی، تۆفیق وەھبی و س. ئەدمۆنس، لەندەن ١٩٦٦. یەکێک لە فەرھەنگە ھەرە باشەکان.
  • فەرھەنگۆکێکی ٣٠ لاپەڕەیی بۆ گەشتیارەکان، ئینگلیزی-کوردی، (The World Publishing Company)، ئەمریکا ١٩٦٥.
  • فەرھەنگی کوردی-ئینگلیزی، (Ernest N. MacCarus)، ساڵی ١٩٦٥.
  • (فەرھەنگچە)، سەیید موحەمەدی سەمەدی، ١٩٧٩، تاران، ٨٣ لاپەڕە.
  • فەرھەنگی کوردی-پارسی (ئاری)، سدیق سەفیزادە، بەرگی یەکەم، ١٩٦٨، لەسەر ئەرکی موراد ئاورەنگ، تاران، چیھر ٣٤٨ لاپەڕە.
  • بەرگی دووەم ١٩٦٩، تاران، چیھر ٤١٣ لاپەڕە.
  • فەرھەنگی پەھلەوی-کوردی، سدیق سەفیزادە، ١٩٧١، تاران، چیھر ٩٢ لاپەڕە.
  • فەرھەنگی فارسی-کوردی، شوکروڵڵا بابان، ١٩٨١، تاران، ٨٧٢ لاپەڕە.
  • فەرھەنگی فارسی-کوردی، م. س. کارا، ١٩٨٢، سنە، ٣٤٨ لاپەڕە.
  • فەرھەنگی قوتابی، د. ئیحسان فوئاد، جەمال عەبدول، عەبدوڵڵا شاڵی، موحەمەد ئەمین غەفوور ھەورامانی، ١٩٨٥، وەزارەتی پەروەردە، بەغداد، ٢٧٢ لاپەڕە.
  • فەرھەنگی ناوی دەنگ لە زمانی کوردیدا، د. نەسرین فەخری، بەغدا، ١٩٧٤، ١٢٢ لاپەڕە.
  • قامووس ئاری-کوردی، سابر گرد عازەبانی، ١٩٨٥، بەغداد، ٢٢٢ لاپەڕە.
  • قامووسی دەروونناسی، د-ر، عەبدولستار تاھیر شەریف، ١٩٨٥، چ علا، ٢٥٢ لاپەرە.
  • قامووسی زمانی کوردی، عەبدولڕەحمان زەبیحی، ١٩٧٧، چاپی کۆڕی زانیاریی کورد، ٢٤٦ لاپەڕە.
  • بەرگی دووەم، ١٩٧٩، کۆڕی زانیاریی کورد، ٢٣٠ لاپەڕە.
  • قامووسی زبانی کوردی، ء و ب، ٤٧٢ لاپەڕە، عەبدولڕەحمان زەبیحی، نوێکردنەوەی چاپ، ئینتشاراتی سەلاحەدینی ئەیووبی، ١٩٨٨، ورمێ.
  • (فرھنگ ماد) = فەرھەنگی ماد، کوردی-فارسی، بەرگی یەکەم، ء، سدیق بۆرەکەیی، تاران ١٣٦١ی ھەتاوی. ٢١٥ لاپەڕە.
  • (فرھنگ ماد) = فەرھەنگی ماد، کوردی-فارسی، بەرگی دووەم، ب، سدیق بۆرەکەیی، تاران ١٣٦٩ی ھەتاوی، ٢٠٨ لاپەڕە.
  • (فرھنگ اصیل)، کوردی-فارسی، فتاح عزیزی اقدم.
  • قاموسا سەلاحەدین، سەلاح سەعدلا، چاپا یەکەم ١٩٩٨، چاپی دووەم ١٩٩٩، کتێبفرۆشیی ھەرزان سوید، بە پیتی سۆرانی ١١٨٣ لاپەڕە، چاپی سێھەم بە پیتی لاتین ساڵی ٢٠٠٠، ئەنستیتۆی کورد لە پاریس، ٧٢٠٠٠ وشە.
  • (فرھنگ سە زبانە ئاسۆ) = فەرھەنگی سێ زمانەی ئاسۆ، کوردی-فارسی-ئینگلیزی، ئەمیر ئەمینی، ٥٧٢ لاپەڕە، ساڵی ٢٠٠٢/٢٠٠٣.
  • (فرھنگ گیاھان داروئی) = فەرھەنگی گیا دەرمانییەکان، ئەمیر ئەمینی، کوردی-ئینگلیزی-فارسی، چاپی چوارەم ١٣٨١ی ھەتاوی.
  • فەرھەنگا گولی، فارسی-کوردی، مسعود خالد گولی، ٤٠٠ لاپەڕە، دھۆک ٢٠٠٢.
  • ئینسایکلۆپێدیای پزیشکایەتیی خێزانی، د. عبدالرحمن عبداللە، ٤٤٢ لاپەڕە، سلێمانی ٢٠٠٢.
  • (فرھنگ کردی کرمانشاھی) = فەرھەنگی کوردیی کرماشانی، کوردی-فارسی، عەلی ئەشرەف دەرویشیان، ٤٣٢ لاپەڕە.
  • فەرھەنگی کوردی-تورکی، تورکی-کوردی، Torî، ١٩٩٢، ئەستەمبووڵ، ٤٩٦ لاپەڕە.
  • فەرھەنگی مزگین Mizgîn، وێنەدار، بۆ مناڵان، بە کرمانجیی ژووروو، محەمەد دەھسوار، ١٩٩٥.
  • فەرھەنگی تاھیر سادق، فەرھەنگی ھاوواتاکانی زمانی کوردی، کوردی-کوردی-عەرەبی، سلێمانی ١٩٩٨، ٤٤٠ لاپەڕھ
  • القاموس الکردی الحدیث، الستاذ علی سیدو گورانی، ٦٧٠ لاپەڕە، ١٩٨٥، بە پیتی لاتین.
  • فەرھەنگی کوردی-فارسی، (علی اکبر وقایع نگار)، ٢٢٣ لاپەڕە، ١٣٦٩ی ھەتاوی، ١٩٩٠ی زایینی.
  • الدلیل الغوی الثلاثی، عزیز رشید عقراوی، ١٩٨٠، ٣٨٠ لاپەڕە.
  • فەرھەنگا ژین، کوردی (کرمانجیی ژووروو، لاتین)-عەرەبی، موحەمەد جەمیل سەیدا، ٤٢٤ لاپەڕە.
  • فەرھەنگی کوردی-تورکی، تورکی-کوردی، D. izoli، ساڵی ١٩٩٢، ٩١٣ لاپەڕە.
  • فەرھەنگی کوردی (زازاکی)-تورکی، مونزر جەم، ١٩٩٤، ٥٨٩ لاپەڕە.
  • فەرھەنگی دملکی-تورکی، Malmisanij، ساڵی ١٩٨٧، ٤٣١ لاپەڕە.
  • فەرھەنگی زازایی-تورکی، ھارون تورگوت، ٣٣٦ لاپەڕە، ساڵی ٢٠٠١.
  • فەرھەنگی زازاکی-تورکی، تورکی-زازاکی، توران ئەردەم، ١٩٩٧، ئەستەمبووڵ، ٢٢٢ لاپەڕە.
  • فەرھەنگی زازایی-تورکی، مەسوت ئوزجان، ١٩٩٧، ٢٣٤ لاپەڕە.
  • فەرھەنگا کوردی-ئەڵمانی-کورمانجی، ٧٢١ لاپەڕە، ١٩٩٢، بەرلین.
  • فەرھەنگۆکی کوردی-پەھلەوی-کورمانجی-١٩٩٧، ٣٨ لاپەڕە.
  • فەرھەنگی کوردی (کرمانجیی ژووروو)-ئەڵمانی، ١٩٩٢، ئەڵمانیا، ٥٤٣ لاپەڕە.
  • فەرھەنگی کوردی-فەرانسەیی، ھەڵکەوت حاکم، پاریس ١٩٩٣، ھەم بە پیتی سۆرانی و ھەم بە پیتی لایتن، ٣١٨ لاپەڕە.
  • فەرھەنگی کوردی (کرمانجیی ژووروو)-فەرانسەیی-ئینگلیزی، ساڵی ١٩٦٥، Joyce Blaue، نزیکەی ٢٦٣ لاپەڕە.
  • فەرھەنگی کوردی (کرمانجیی ژووروو)-دانیمارکی، مەسوت زیلان، ١٩٩٤، ٢٦٣ لاپەڕە.
  • فەرھەنگی زیوار، ئینگلیزی-عەرەبی-کوردی، ١٩٩٥، جەمال عەبدول، ٣٣٥ لاپەڕە.
  • فەرھەنگی شەوکار، تایبەت بە کیمیا، ئینگلیزی-عەرەبی-کوردی، ١٥٠٠٠ زاراوە، ١٩٩٨، جەمال عەبدول.
  • فەرھەنگی کیمیا، ئینگلیزی-عەرەبی-کوردی، ١٧٥٠ زاراوە، ١٩٩٩، جەمال عەبدول.
  • قامووسی دەروونزانی، ئینگلیزی-عەرەبی-کوردی. ١٩٨٥، عەبدولستار تاھیر شەریف، ٢٥٢ لاپەڕە.
  • کوردی-ئینگلیزی، ئینگلیزی-کوردی، بە کرمانجیی ژووروو، Aziz Amindarov، نیویۆرک، ١٩٩٤، ٣١٣ لاپەڕە.
  • (واژە نامە کردی-فارسی)، (د. محمد تقی ابراھیم پور)، تاران ١٣٧٣ی ھەتاوی، ١٩٩٤ی زایینی، ٧٩٥ لاپەڕە.
  • (واژە نامە فارسی-کردی)، (د. محمد تقی ابراھیم پور)، تاران ١٣٧٣ی ھەتاوی، ١٩٩٤ی زایینی، ٤٢٩ لاپەڕە.
  • حەوتەوانە، فەرھەنگی ئینگلیزی-کوردی-فارسی، فەتاحی کاویان، سلێمانی ٢٠٠٠.
  • ئەستێرە گەشە، کوردی-عەرەبی، فازیل نیزامەدین، چاپی یەکەم، چاپی دووەم ٥٦٥ لاپەڕە ساڵی ١٩٨٩.
  • فەرھەنگی دانیمارکی-کوردی، ئاوارە گەرمیانی، ١١٢٦ لاپەڕە، دانیمارک ١٩٩٩.
  • ھەنبانە بۆرینە، فەرھەنگی کوردی-کوردی-فارسی، ھەژار، چاپی یەکەم: بەرگی یەکەم پیتەکانی ئـ تا س، ساڵی ١٣٦٨ی ھەتاوی، تاران، ٤٥٩ لاپەڕە، بەرگی دووەم پیتەکانی ش تا ی، ساڵی ١٣٦٩ی ھەتاوی، تاران، ١٠٣٥ لاپەڕە. یەکێک لە فەرھەنگە ھەرە باشە کوردییەکان.
  • فەرھەنگی شارەزوور، کوردی-ئینگلیزی، شەفیق قەزاز، ٦٠١ لاپەڕەی قەبارە گەورە، کوردستان ٢٠٠٠. بەشە کوردییەکەی ھەم بە پیتی عەرەبی نووسراوە و ھەم بە پیتی لاتین.
  • فەرھەنگی زانیاریی، عەرەبی-کوردی، کەمال جەلال غەریب، بەرگی یەکەم ساڵی ١٩٧٤، چاپخانەی کامەرانی لە سلێمانی، ٤٣٨ لاپەڕە.
  • فەرھەنگی زانیاری، عەرەبی-ئینگلیزی-کوردی، کەمال جەلال غەریب، بەرگی دووەم ساڵی ١٩٧٩، لە بڵاوکراوەکانی کۆڕی زانیاریی کورد، ٤٠٠ لاپەڕە.
  • فەرھەنگی زانیاری، عەرەبی-ئینگلیزی-کوردی، کەمال جەلال غەریب، بەرگی سێیەم ساڵی ١٩٨٣، بەغداد، ٣٨١ لاپەڕە.
  • فەرھەنگی زانیاریی وێنەدار، عەرەبی-ئینگلیزی-کوردی، کەمال جەلال غەریب، ١٠٢ لاپەڕەی قەبارە گەورە. ھەم لە باشوور و ھەم لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان چەندی جار لە چاپ دراوەتەوە.
  • فەرھەنگی وێنەداری گیاندارەکان، کوردی-عەرەبی-ئینگلیزی، کەمال جەلال غەریب، ١١٠ لاپەڕەی قەبارە گەورە، چاپی کتێبی ھەرزان لە سوید، ساڵی ٢٠٠١.
  • کەڵەفەرھەنگی ڕووەکە ئابووریی‌یەکان، کوردی-عەرەبی-ئینگلیزی، کەمال جەلال غەریب، چاپی کتێبی ھەرزان لە سوید، ساڵی ٢٠٠٢، وێنەدار، ٤١٦ لاپەڕەی قەبارە گەورە.
  • پڕۆژەی زاراوەی زانستیی کوردی، کەمال جەلال غەریب، ساڵی ١٩٩١ سوید، ١٤٨ لاپەڕە.
  • فەرھەنگی زەویزانیی وێنەدار، کەمال جەلال غەریب، کوردی-عەرەبی-ئینگلیزی، سلێمانی.
  • کەمالنامە، فەرھەنگی زانیاریی عەرەبی-ئینگلیزی-کوردی، کەمال جەلال غەریب، سلێمانی ٢٠٠٣. ئەم فەرھەنگە گەورەترین فەرھەنگێکی زانیارییە کە تا ئێستە لە چاپ درابێ و لە ھەموو بوارە جۆربەجۆرە زانستییەکاندا وشەی لە خۆی گرتووە. نزیکەی ١٧٠٠ لاپەڕەی قەبارە گەورەیە.
  • فەرھەنگی ڤێترینەری، ئینگلیزی-عەرەبی-کوردی، عەرەبی-کوردی-ئینگلیزی. دوکتۆر فەرەیدوون عەبدولستار، دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم.
  • فەرھەنگی فیزیا، ئینگلیزی-عەرەبی-کوردی، نەوزاد عومەر محێدین، ٣٤٠ لاپەڕە، سلێمانی ٢٠٠٢.
  • فەرھەنگی سویدی-کوردی بۆ وەرگێڕان، دڵشاد عەبدولڕەحمان، ستۆکھۆڵم ١٩٩٨، ٢٥٢ لاپەڕەی قەبارە بچووک.
  • فەرھەنگی زاراوەی زانستی، ئینگلیزی-عەرەبی-کوردی، کوردی-عەرەبی-ئینگلیزی، موستەفا سلێمان، بەشی ئینگلیزی-کوردییەکەی ٢٢٠ لاپەڕە، بەشی کوردی-ئینگلیزییەکەی ١٨٠ لاپەڕەیە. چاپخانەی ڕەنج، باشووری کوردستان.
  • فەرھەنگی ئارام، ئینگلیزی-کوردی-فارسی، ئەمیری ئەمینی، ٣٧٧ لاپەڕە، ساڵی ٢٠٠٢/٢٠٠١.
  • فەرھەنگی کوردی-تورکی، زانا فارقینی، ئەستەمبوڵ: ئینستیتیوتی کوردیی ئەستەمبوڵ، چاپی یەکەم: ٢٠٠٤؛ چاپی دوویەم: ٢٠٢٢.
  • فەرھەنگی وێنەداری میر، ئامانج میرداوەلی، ٦١ لاپەڕەی قەبارە گەورە، ھەولێر ساڵی ٢٠٠٣.
  • فەرھەنگی گیرفانیی جاف، ئینگلیزی-کوردی، ئیحسان عەلی، زیاتر لە ٨٥٠٠ وشە، چاپی یەکەم ٢٠٠٢، چاپی دووەم و سێیەم ٢٠٠٣، سلێمانی.
  • فەرھەنگی باڵندە، ئەحمەد بەحری، ٣٤٤ لاپەڕە، ھەولێر ٢٠٠١، وێنەدار.
  • گەوھەری گەرمەسێر، کوردی-عەرەبی بە زاری کەلھوڕی، نعمەت عەلی سایە، سێ بەرگ، بەغداد ١٩٨٨.
  • گوڵشەن، کوردی-عەرەبی-فارسی، عبدالسلام محمد نبی، ١٧٦ لاپەڕە، بەغداد ١٩٨٦.
  • فەرھەنگی نما، ئینگلیزی-عەرەبی-کوردی، نزیکەی ٣٠٠٠ زاراوە، د. ڕێباز جەمال عەبدول، ساڵی ٢٠٠١.
  • فەرھەنگی پزیشکی سویدی-کوردی، حەسیب ڕۆژبەیانی و عەلی لەبریز، ٩٨ لاپەڕە، سوید ١٩٩٩.
  • بێستوون، فەرھەنگی سۆرانی-ھەورامی، حامید دروودی و حاتەم مەنبەری، ٢٢٢ لاپەڕە، ستۆکھۆڵم ١٩٩٨.
  • فەرھەنگی ھەرمان، کوردی-کوردی، عەلی نانەوازادە، بەرگی یەکەم پیتی ئا & ب، ٤٩٥ لاپەڕە، تاران ١٣٨٠ی ھەتاوی.
  • فەرھەنگی کوردی-ئینگلیزی، مژدە خەلیل ڕەشید، ١٣٦ لاپەڕە، سوید ١٩٩٥.
  • فەرھەنگی کوردی-سویدی، مژدە خەلیل ڕەشید، ٣٢٦ لاپەڕە، سوید ١٩٩٤.
  • فەرھەنگی سویدی-کوردی، مژدە خەلیل ڕەشید، ٤١٤ لاپەڕە، چاپی کتێبی ئەرزان، سوید ٢٠٠١.
  • فەرھەنگی پزیشکی، سویدی-کوردی، مژدە خەلیل ڕەشید، ٢٥٣ لاپەڕە، ستۆکھۆڵم ١٩٩٧.
  • زاراوەی نوێ یان فەرھەنگی نوێ، فەرھەنگێکی زاراوە سیاییەکانە، برھان قانع، ٢٠٠ لاپەڕەیە، بەغداد ١٩٨٥.
  • فەرھەنگی کوردی-ئینگلیزی، شەوکەت ئیسماعیل حەسەن، بەشی یەکەم (ئـ)، ٣٧٤ لاپەڕە، بەغداد ١٩٨٩.
  • فەرھەنگی وشە دووانەکانی زمانی کوردی، تەھا فەیزی زادە، ٢٢٣ لاپەڕە، ورمێ ١٣٦٧ی ھەتاوی.
  • ئینسکلۆپیدیای ئابووری، عەرەبی-ئینگلیزی-کوردی، فەیسەل دەباغ، زیاتر لە ٢٠٠٠ زاراوەی ئابووری، ھەولێر ٢٠٠١.
  • نێو لە کۆمەڵی کوردەواریدا، کوردی-کوردی، ناسری ڕەزازی، ٣٤٤ لاپەڕە، ستۆکھۆڵم ١٩٩١.
  • فەرھەنگی ناوی کوردی، سیروان کاروانی، بەرگی یەکەم، چاپی سوید.
  • فەرھەنگی زاراوەی ئەدەبی، کوردی-ئینگلیزی، ئینگلیزی-کوردی، بەختیار سەجادی و محەمەد مەحموودی، بەشی ئینگلیزی-کوردییەکەی ٩٨ لاپەڕەیە، بەشی کوردی ئینگلیزییەکەی ١٢٠ لاپەڕەیە، سلێمانی ٢٠٠٢.
  • فەرھەنگی زاراوەکانی قوتابخانە، عەرەبی-کوردی، لێژنەیەک دایناوە لە گۆڤاری پەروەردە و زانست، ١١٧ لاپەڕە، بەغداد ١٩٧٨.
  • ئینگلیزی لە سەفەردا، حسن اشرف الکتابی، چاپی یەکەم ٢٠٠٠، چاپی دووەم ٣٦٣ لاپەڕە، ساڵی ٢٠٠٢.
  • قامووسی زبانی کوردی، کوردی-کوردی، (ئـ و ب)، عەبدولڕەحمانی زەبیحی، چەندین جار لە چاپ دراوەتەوە، ٤٧٢ لاپەڕە.
  • فەرھەنگی ئۆکسفۆرد، ئینگلیزی-کوردی، سەلام ناوخۆش، ٤٠٧ لاپەڕە، ھەولێر ٢٠٠٢.
  • کۆمەڵێک فەرھەنگۆک کە لە پاشکۆی کتێبە جۆربەجۆرەکانی قوتابخانەکان و ھۆنراوەکان و کتێبی شاعیران و نووسەران دانراون.
  • فەرھەنگی سوێدی-کوردی، حەسەن قازی و ھیوا کاردۆیی، ١٩٩٢ سوید، ٣٠٩ لاپەڕە.
  • فەرھەنگی لەک و لوڕ، حەمید ئیزەدپەنا و مەحموود زامدار، ١٩٧٨، کۆڕی زانیاریی کورد، ٢٣٠ لاپەڕە.
  • فەرھەنگی ناوەکانی باڵندەکان لە زاراوەکانی ڕۆژئاوای ئێراندا، محەممەد موکری، تاران: ئەمیرکەبیر، ١٩٧٩.
  • فەرھەنگی لەکی-فارسی ئیزەدپەنا، تاران: جھانگیری، ١٩٨٨.
  • فەرھەنگی وشەکانی ئیلامی-فارسی مەنسووریان، حەبیبوڵڵا مەنسووریان، تاران: ئاسیا، ١٩٩٠.
  • فەرھەنگی کوردیی کرماشانی: کوردی-فارسی، عەلی ئەشرەف دەرویشیان، تاران: سەھەند، ١٩٩٦؛ تاران: ئانزان، ٢٠٠٣.
  • فەرھەنگی داڵاھۆ (وشەکانی دەفتەرە ئایینیەکانی یارسان)، حەیدەر سەفەری، کرماشان: داھێنەر، ١٩٩٩.
  • فەرھەنگی کەلھوڕی-فارسی خوەرھەڵات، کەریم کەریمپووڕ، ٣ بەرگ، کرماشان: پەخشانگەی سوبحی ڕەوشەن، ٢٠٠١.
  • فەرھەنگی کەلھوڕی-فارسی پێشەنان، وەلی ڕەزایی، کرماشان: تاقوەسان، ٢٠٠٥.
  • فەرھەنگی کوردی-کوردی-فارسی باشوور، عەباس جەلیلیان (ئاکۆ)، تاران: پورسەمان، ٢٠٠٦.
  • فەرھەنگی وشەکانی لەکی بۆ فارسی، عەلیمەردان عەسکەری عالەم، خوڕەماباد، ئەفلاک، ٢٠٠٦
  • فەرھەنگی کوردی-کوردی-فارسی-ئینگلیزی کوردیکا (تا بە ئێستاکە ٧ بەرگی گەیشتووە بە چاپ و ھێشتا لە پێتی ج دایە)، عەباس جەلیلیان (ئاکۆ)، کرماشان: دیباچە، ٢٠٠٦.
  • فەرھەنگی وشەکانی زاراوەی کرماشانی، خەسرەو حەیدەرزادە، کرماشان: داھێنەر، ٢٠١٠.
  • فەرھەنگی لەکی-فارسی کییان، کەریم کییانی کەولیوەند، ٢ بەرگ، خوڕەماباد: سێفا، ٢٠١١.
  • فەرھەنگی گەڕووسی-سۆرانی-فارسی گەڕووس، ڕەزا سۆھرابی و جەعفەر سریش ئابادی، سنە: زانکۆی کوردستان، ٢٠١١.
  • کۆنەوشەکانی زمانی لەکی، سەید حیشمەتوڵڵا مووسەوی و شەھناز عەیزی، تاران: پێشرەوی مۆبتەکران، ٢٠١٦.
  • فەرھەنگی وشەڕەتی لەکی-فارسی، بەھادۆر غوڵامی (دەبیر)، خوڕەماباد: پەراکەندە، ٢٠١٦.
  • فەرھەنگی چەپرا: ڕیشەی ئاویستاییی وشەکانی لەکی، مەھدی زەینی ئەسلان، خوڕەماباد: ئەرشەدان، ٢٠١٨.
  • فەرھەنگی فونێتیکی-نژوەیی زمانی کوردی-فارسی، عەلی داراببەیگی، ٣ بەرگ، کرماشان: ٢٠٢١.
  • زوان دووس، بێھرووز جەمالوەندی و فەریبا جەمالوەندی، ئیلام: پەخشانگەی سوبحی ئاراد، ٢٠٢١.
  • پازار، سەحەر موعێزی، ھەولێر: زانکۆی سەلاحەددین، ٢٠٢٢.

سەرچاوەکان[دەستکاری]