بۆ ناوەڕۆک بازبدە

وتووێژ:پێڕستی فەرھەنگە کوردییەکان

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

فەرھەنگ یان قامووس؟!

[دەستکاری]

وشەی فەرھەنگ زۆر باوبووە و بەکاردێت، بە واتای (culture) و (dictionary). کێشەیەک نابینم لە بەرانبەری فەرھەنگ و (culture)، بەڵام بۆچی ھەمان وشەش بەرانبەر بە (dictionary) بەکارھاتووە لە کاتێک وشەی قامووس زۆر باوە؟ تا ئێستاش زۆربەی خەڵکی ھەر ئەم وشەیە بەکاردێنن. | سەرچیا — ‏١٧:٥٧، ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

قاموس وشەیەکی عەرەبییە بە پێچەوانەی فەرھەنگەوە کە کوردییە.—ژیار مێرلن وتووێژ ‏ ‏١٨:١٤، ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڵێ ئەوە شتێکی دیارە، بەڵام چ کێشەیە ئەگەر عەرەبی بێت، وشەکە ھاتووەتە نێو کوردی و زۆربەی خەڵکی دەزانن واتای چییە. | سەرچیا — ‏١٩:٠٨، ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ڕێکخستنی فەرھەنگەکان و کردنیان بە خشتەیەک

[دەستکاری]

سڵاو @Paraw: (لەسەر ئەم وەشانە قسە دەکەم و) بەو پێیەی ئێوە زۆرتر دەستکاریی ئەم پەڕەتان کردووە، ویستم ڕاتان وەرگرم کە باشتر نییە ھەموویان لە خشتەیەکدا ڕیز بکەین بە شێوەیەک کە کە ھەر یەکە لە زنجیرەی فەرھەنگ بەپێی ساڵ، ناوی فەرھەنگ و نووسەر/دانەر بواری زمانەکان و شوێنی بڵاوکردنەوەیان لە ستوونی جیا بێت؟ دواتر دەستکاریکردنیان ئاسانتر دەبێت و دەزانین ژمارەی فەرھەنگەکانیش چەندن و دووبارەکان ئاسان دەدۆزرێنەوە و زۆر شتی تریش. ئەگەر پێتان باشە، خەریکی دەبم. ⇐ئارام وتووێژ ١٣:٣٥، ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Aram:سڵام کاکە گیان، ئەمن زۆرتر فەرھەنگەکانی کوردیی باشووری و لەکیم زێدە کردووە کە جێگایان لەو پێڕستەدا بەتاڵ بوو. بە ڕای من پێشنیارێکی باشە و ئەگەر جێبەجێی بکەین زۆر سوپاست لێ دەکەم. لەگەڵ ڕێزم.پەڕاو (لێدوان) ١٦:٠٢، ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Paraw: زۆر سپاس بۆ وەڵامەکەت. بەپێی سەرچاوەکە بێ، وا دیارە یەکەم دەستکاری کە زۆرینەی فەرھەنگەکانی تێدا بووە لە زانستپەروەرانی کورد وەرگیراوە، بەڵام بەستەرەکە شکاوە. سپاس بۆ زیادکردنی فەرھەنگە باشووری و لەکییەکان. ئێستا لەسەر ئەم وەشانە سەیرێکی بکە و بزانە چۆنە؛ ھەوڵم داوە بەپێی ساڵ لە خشتەیەکدا ڕێکیان بخەم. بەڵام نزیکەی ٥٠ دانەیەک ماون کە زۆربەیان تۆزێ قورس بوون بە شێوەیەک جێیان بکەمەوە چونکە لە بەرگی جیا و ساڵی جیا و حەرفی جیا دروست بوون و چاپ کراون یان ھۆکارێکی تر ھەبووە کە تۆزێ زەحمەت بووە زیادیان بکەم. فەرھەنگی خاڵ یەکێ لەوانە بوو، بەس لەبەر گرنگییەکەی ھەرچۆن بێ شوێنم کردەوە. بەپێی کات ھەوڵ لەگەڵ ئەوانی تریش دەدەم، بەڵام ڕەنگە نەتوانم ھەندێکیان زیاد بکەم و وەک خۆیان بمێننەوە. ⇐ئارام وتووێژ ١٨:٤٥، ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]