ویکیپیدیا:وتارە ھەڵبژێردراوەکان/پاڵاوتن/پیانۆ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئەم وتووێژەی خوارەوە داخراوە و بەم زووانە ئەرشیڤ دەکرێت.

وتاری پاڵێوراو: پیانۆ (بەستەرەکان · مێژوو · لۆگەکان · پاراستن)

کورتەی وتار: پیانۆ (بە ئینگلیزی: Piano) ئامێرێکی بیستۆکی تەلدارە کە لە ١٧٠٠کاندا لە ئیتالیا لە لایەن بارتۆلۆمیۆ کریستۆفۆری داھێنراوە. ئەم ئامێرە چەند چەکوشێکی تایبەتی ھەیە کە دەکێشرێت بە تەلەکاندا بۆ دەرکردنی دەنگ؛ چەکوشەکانیش لە ڕێگەی فشار خستنە سەر کلیلەکانی سەر پیانۆکەوە دەخرێنە جووڵە. ئەم کلیلانە لە چەند دەنگێکی سەرەکی پێکھاتوون بە پیچی جیاواز (بەرز و نزم)؛ لەکاتی ژەنینی پیانۆدا، پیانۆژەن پەنجەکانی دەنێت بە کلیلە دیاریکراوەکاندا بۆ دەرکردنی دەنگ و مۆسیقا. دروستبوونی پیچ و دەنگی گڕ و بەرز بە ھۆی توندکردن و شلکردنەوەی تەلەکانەوە دروست دەبێت، لەگەڵ ھێزی پیاکێشان بە کلیلەکاندا. وشەی پیانۆ کورتکراوە فۆرتپیانۆیە، کە ناوی ڕەسەنی ئامێرەکە بوو بۆ یەکەمین وەشانەکانی لە ١٧٠٠کاندا، کە فۆرتپیانۆیشی لێوە دروست بووە. لە زمانی ئیتالیدا، فۆرت و پیانۆ بە واتای «نەرم» و «بەرز» دێن، کە ئاماژەیەکە بۆ ڤۆلیومی ئامێرەکە. ژمارەیەکی زۆر لە مۆسیقییەکان بۆ فێربوونی ئەم ئامێرە مەشقیان کردووە و یەکێکە لە ناسراوترین ئامێرەکان لە ڕۆژاوا. یەکەمین فۆرتپیانۆکانی ١٧٠٠کان دەنگێکی کزتریان ھەبووە بەراورد بە پیانۆکان لەمڕۆدا. --◂ ئێپین وتووێژ ‏١٩:٠٠، ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لەگەڵ

دژ

بێلایەن

لێدوانەکان

@Pirehelokan: لەڕاستیدا، ئەگەر دووبارە سەیر بکەیتەوە، بەشی ژێدەرەکان و سەرچاوەکان و خوێندنەوەی زیاتریش ھەن کە ھەموو وەک سەرچاوە بەکارھاتوون. بەڵام سەرچاوەکان بە شێوەی <ref> زیاد نەکراون.--◂ ئێپین وتووێژ ‏٢٠:٥٢، ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دەست خۆش. ئیسە بینیم نزیکەی 20 سایتەیشنی تیایە. خۆت داتنا؟ پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢٣:١٩، ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ھەمووی لە ویکی ئینگلیزی وەرگیراوە، چەند سەرچاوەیەکی تریش زیاد کرا.--◂ ئێپین وتووێژ ‏٠٧:٥٢، ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@صلصة صويا: بۆ بەشی ویکیفەرھەنگ ڕەوانەکەری نەرم ھەیە، و بەشی وتەکانیش وتەیەک زیادکرا تا واڵا نەبێ. دەستخۆش.--◂ ئێپین وتووێژ ‏١١:٠٥، ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەنجام
ھەڵبژێردرا