تەختەکلیلی کۆمپیوتەر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە تەختەکلیلەوە ڕەوانە کراوە)
تەختەکلیلی کۆمپیوتەر
لقیkeyboard، human interface device، text entry interface
بەشێکە لەکۆمپیوتەر، terminal
کورتەناوклавиатура
ئافرێنەرSam Hecht
تاگی "ستەک ئێکسچەینج"https://stackoverflow.com/tags/keyboard

تەختەکلیل ئامێرێکە بەستراوە بە کۆمپیوتەرە کە کارئاسانی بۆ بەکارھێنەرانی کۆمپیوتەر دەکات بۆ ئەنجامدانی کۆمەڵە فرمانێک لەسەر کۆمپیوتەر ئەویش بەھۆی کۆمەڵێ دوگمەی تایبەتەوە کە ھەریەکیان فرمانیان لەوەی تری جیاوازە.

بیرۆکە[دەستکاری]

دوگمە سەرەکیەکانی تەختەکلیل

بیرۆکەی دروستکردنی تەختەکلیل بۆ ڕۆژنامەنووسی ئەمریکایی کریستۆڤەر شۆلێسەوە داھێرا کە سەرەتا بە (QWERTY) ناونرا دواتر گۆڕدرا بۆ تەختەکلیل (keyboard).

دوگمەکان[دەستکاری]

شێوەی گشتی تەختەکلیل

تەختەکلیل لە کۆمەڵێ دوگمەی فرمان جیاواز پێکدێت لەوانە:

  1. پیتەکانی زمانەکان (بەپێی زمانەکان دەگۆڕدرێ نمونە ئنگلیزی ٢٦ پیتە واتە ٢٦ دوگمەی بۆ تەرخان کراوە)
  2. ژمارەکان (لە سفر تاوەکوو نۆ) (٠---٩)
  3. Shift
  4. کۆنتڕۆل (CTRL)
  5. ALT
  6. ALT GR
  7. تاب (TAB)
  8. دەرچوون (ESC)
  9. گەڕانەوە (Back Space)
  10. ENTER
  11. ھێما بیرکاریەکان
  12. ھێمای دراوەکان
  13. ھێمای ئینتەرێنی @ (at)
  14. ھێمای تر وەک:(% , & , * , # , ] , [ , } , { , ? , > , < , / , " ,: , (,) , ^! (ھتد...)
  15. Num lock
  16. ماڵەوە (HOME)
  17. کۆتایی (END)
  18. سەرەوەی پەڕە (page up)
  19. خوارەوەی پەڕە (page down)
  20. گرتنی وێنەی شاشە (print screen)

دوگمەی تایبەت[دەستکاری]

ھەندێ دوگمە لە تەختەکلیل ھەن بەتایبەت دروستکراون وەک:

  1. دوگمەی تایبەت بە کردنەوەی وێب پەڕەی کۆمپانیاکە
  2. تۆڕی جیھانی ئینتەرنێتی (www)
  3. لەبەرگرتنەوە (Copy)
  4. دانان (paste)
  5. بڕین (Cut)
  6. چەندەھا دوگمەی تایبەتی تر

تەختەکلیلی مەک[دەستکاری]

تەختەکلیلی مەک

کۆمپانیای ئەپڵ تەختەکلیلەکەی خۆی بۆ مەکینتۆش جیاکردۆتەوە لەوانی دیکە کە تێیدا دووگمەی زیاتری تێدایە لەوانە:

  1. option
  2. commond
  3. Enter > Return
  4. Turn کە بۆ گوژاندنەوەی ئامێرەکە بەکاردێت!

زمان و تەختەکلیل[دەستکاری]

تەختەکلیل بەگەلێ زمان دێتە دروستکردن بەڵام ئەوەی زۆرترینە زمانی ئینگلیزیە. بۆ زمانی کوردی تا ئێستا لەسەر خۆی سیستەم و ئامێرەکان دروست نەکراوە بەڵام خۆشبەختانە تا ئێستا لە ڕێگەی چەند بەرنامەوە بەشێکی بچووکی ئەو کێشەیە بۆ نووسینی کوردی چێکراوە.