ویکیپیدیا:داخوازی بەرامبەری کوردی/ئەرشیڤی ١

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search

morai

پرسیار[دەستکاری]

بەڕێزان سڵاو، وشەی Institution لە فەلسەفەدا بە مانای چی دێت؟ زۆر سوپاس. --DIYAR DESIGN (وتووێژ) ١٣:٣١, ١٢ ئاب ٢٠١٢ (UTC)

من ھیچم لە کوردیدا بۆ نەدۆزییەوە بەڵام لە ویکی ئینگلیزیدا ئاوا شرڤە کراوە:
Law and legal system - courts; judges; the legal profession (bar) - see jurisprudence, philosophy of law, sociology of law
--چالاکوتووێژ ١٨:٠٧ (UTC) ٤ی خەرمانانی ٢٧١٢ / ٢٥ی ئابی ٢٠١٢

Institution واتا (دەزگا) یان (دامەزراوە)--Ferxwaz (لێدوان) ١٥:٤٠, ٢١ تشرینی دووەم ٢٠١٢ (UTC)

پێم وابێ وشە‌ی پە‌یمانگا کە ئێستاکە لە‌و دیویش باوە، ھاوتای ئە‌نستیتیو بێ Aminijian (لێدوان) ١٦:١٠, ٣ حوزەیران ٢٠١٣ (UTC)

Institut واتە پەیمانگا Institution واتە بەپەیمانگاکردن، دامەزراوە، دامەزراندن، بەدامەزراندن، بەدەزگاکردن. Jarah Design (لێدوان) ‏١٣:٢٨، ١٠ی نیسانی ٢٠١٤ (UTC)

وشەی پزشکی[دەستکاری]

سڵام موعادڵی ئام وشانە چیە؟

  • Subcutaneous tissue: ئەمە بافتێکە (فارسیە) لە ژێری پێست دا ئەڵبەت بە شێوازی زانستی ھەر بەشێکە لە پێست، کە بریتیە لە چەن بەش کە یەکێکیان چەوریە، یەکێ تریان ئەو خانانەیە (سللوول) کە پێست درووست دەکەن و ھەندێ شتی تر وەک قژ.
  • Adrenal: کە لە دوو بەشی (Ad) & (Renal) پێک ھاتووە و بە واتای ژووری گورچیلەیە.
  • لوزالمعدە:؟

مادی (وتووێژ) ١٤:٤٨, ٢٥ ئاب ٢٠١٢ (UTC)

  • Subcutaneous tissue: لە جێگایەکدا بۆ tissue نووسرابوو «ئەتەم، شانە» کە ھەردووکیان ھەڵەن. لە جێگایەکی تریش «تەون، تەڤن» نووسرابوو. بۆ Subcutaneousـیش ھیچم دەست نەکەوت بەڵام ماناکەی بە کوردی دەبێتە «ژێرپێستی».
  • Adrenal: بۆ ئەمەش ھیچم دەست نەکەوت.
  • لوزالمعدە: لە دوو سەرچاوەدا «شیلک» ھاتبوو کە ھەڵەیە و شیلک ئەندامێکی لەشی ئاژەڵانە. پانکریاس و پەنکریاسیش ھاتبوون کە بیانین.
--چالاکوتووێژ ١٨:٢٠ (UTC) ٤ی خەرمانانی ٢٧١٢ / ٢٥ی ئابی ٢٠١٢
Subcutaneous tissue: واتە (شانەی ژێر پێست).
Adrenal: نیە لەوانەیە ھەڵە بیت دوو وشەی نزیک لە وشەکەت ھەیە کە (adrenaline) و (adrenal body)، کە یەکمیان واتا ھۆڕمۆنی ڕژێنی سەرگورچیلە و دووەمیان واتا ڕژێنی سەرگورچیلە.
لوزة معدة: پەنکریاس (ھەرچەندە کوردی نیە یۆنانییە) بەڵام لە یەکێک گوێم لێ بوو ووتی (فاتە ڕەش) ە بەس وابزانم فاتە ڕەش سپڵە نەک پەنکریاس. دواتر دەیدۆزمەوە. --Ferxwaz (لێدوان) ١٧:٢١, ٢١ تشرینی دووەم ٢٠١٢ (UTC)

legacy لە ژیاننامە (biography) یەکاندا[دەستکاری]

بەیارمەتیتان بەرامبەرێک بۆ وشەی legacy چونکە خۆم پێم وایە ناکرێ میرات بەکاربھێنین چونکە لە ژیاننامەدا بە زۆر شت ئەڵێن legacy. --توانا (لێدوان) ١٥:٣٧, ٣١ ئاب ٢٠١٢ (بەکاتی جیھانی)

legacy ھەر بە مانای میراتە بەڵام تکایە ڕستەیەک بۆ نموونە بھێنەوە ھەتا باشتر لە مەبەست بگەین. زۆر سپاس. --چالاکWьтуwеж (10ی خەرمانانی ٢٧١٩) ٢١:٢٨, ٣١ ئاب ٢٠١٢ (بەکاتی جیھانی)
سێ مانای ھەیە (سپاردە) و (میرات) و (شوێنەواری کۆن)--Ferxwaz (لێدوان) ١٦:٥٨, ٢١ تشرینی دووەم ٢٠١٢ (UTC)

چاکردنی ناوی محمد[دەستکاری]

تکایە چارەسەری ناوی محمد بکەن وەک ویکیەکانی تر، واتا بکرێتبە موحەمەد یا موحەممەد یان محمد یان محەمەد یان محەممەد، لە کاتی چکردنی ڕزگارمان دەبێ لە کئشەی گەڕان بۆی چونکە لە ویکی سۆرانی ھەریەکەو بەشێوەیەک نووسراوە > kushared (لێدوان) ١٦:١١, ٣١ ئاب ٢٠١٢ (بەکاتی جیھانی)

بەڕاستی زۆر بە باشی باسی گرفتەکان کاک محەممەد. من «موحەمەد» یان «موحەممەد»م بە دڵ نییە چونکوو بەڕاستی لە کوردەواریدا باو نییە و زۆر بە دەگمەن بوترێن یان نەوترێن. «محمد» کە ڕێنووسەکەی عەرەبییە و نابێ. دەمێنێتەوە «محەمەد» یان «محەممەد» کە ڕای بەکارھێنەران دەزانێ. تکایە بەکارھێنەرانی تریش ڕای خۆیان بڵێن ھەتا بە ئاکام بگەین. زۆر سپاس. --چالاکWьтуwеж (10ی خەرمانانی ٢٧١٩) ٢١:٢٨, ٣١ ئاب ٢٠١٢ (بەکاتی جیھانی)
وەکو کاک چالاک وتی لای ئێمە ناوەکانی موحەمەد و موحەممەد باو نین و خەڵکی بە محەمەد یان محەممەد بانگ دەکرێن، من پێم باشە (محەممەد) بێت چونکە پیتی (م) شەددەی لەسەر واتە دەکاتە دوو م، سوپاس. --DIYAR DESIGN (لێدوان) ١٥:٢٧, ١ ئەیلوول ٢٠١٢ (UTC)
سەرچاوەی ناوی موحەممەد لەزمانی عەرەبیدا قورئانە. لەقورئانیش موحەممەد ھاتووە.. ڕاستە باو نیە. گەر مەرجی باوبوونی ناو ببێتە یەکلاکردنەوەی ناوی وتارەکان، ئەوە دەبێت چەندەھا ناوی وتار ھەیە دەبێت ڕەوانەکاری بۆ دروست بکرێت..
براکانم باس لەسەر ئەوە نییە لە قورئاندا ئەم ناوە چی بووە. گرنگ نییە ئەمە. ڕاستە محەممەد ناوی پێغەمبەر بووە بەڵام ناوی سەدان کافریش ھەر محەممەد بووە! ئەمە کاری بە قورئان نییە. ئەوەی ڕاستە کاک محەممەد طەھا نە دایک و باوکی تۆ و نە دایکی و باوکی من بیانەوێ جنابت بانگ کەن، پێت ناڵێن موحەممەد! کە وا بوو موحەممەد ھەر بۆ لێدوان نابێ. بڕیار نییە چون عەرەب وا دەڵێ ئێمەش وا بڵێین. بۆ محەممەد ئەوانە لەسەر زاری کوردیدا باون و دەبێ یەکیانیان ھەڵبژێرین: حەمە، محەمەد، محەممەد و مەمەد. جا کامەیان، ئەوە دەبێ بزانین دەنگی زۆربەی بەکارھێنەران لەسەر چییە. سپاس. --چالاکWьтуwеж (11ی خەرمانانی ٢٧١٩) ١٧:٤٧, ١ ئەیلوول ٢٠١٢ (UTC)
Symbol support vote.svg لەگەڵ محەممەد «محمد طە لێدوانی محمد طە ٠٨:٤٧, ٢ ئەیلوول ٢٠١٢ (UTC)
ھەروەھا کە ئەو بەڕێزە پێشتر وتی لە ھەموو سەرچاوە کۆنەکاندا وەکوو قورئان، موحەممەد ھاتوە. کوردیش دەتوانێت ئەو ناوە بە تەواوەتی بڵێت. مەبەستم ئەوەیە کورد بۆ وتنی ناوی موحەممەد کێشەی فونوتیکیی نیە، بەڵام بۆ نموونە لە مھراندا(Mehran) ھەیەتی بۆیە دەیکات بە مێھران یان میھران. مەبەستم ئەوەیە موحەممەدم بە لاوە دروستە، بە تایبەت کاتێک کە باس لە موحەممەد، پێغەمبەری ئیسلام، یان کەسێکی عەرەبی دیکە دەکرێت. بەڵام ئەوەش ھەیە کە محەممەد لە کوردەواریدا باوە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ٠٩:٥١, ٢ ئەیلوول ٢٠١٢ (UTC)
پیرەھەڵۆ گیان من ناڵێم موحەممەد سەرچاوەی نییە خۆ. من دەڵێم یەک لە ھەزاری کورد ناڵێ موحەممەد! بڕوانە ناوی محەممەد لە ویکیی کوردیی کرمانجی و ویکیی کوردیی زازاکی، ئەوانیش ھەر دەڵێن محەممەد. زۆرەکی نییە کاتێک کورد نایڵێ، نایڵێ ئیتر!--چالاکWьтуwеж (12ی خەرمانانی ٢٧١٩) ١٠:٣٧, ٢ ئەیلوول ٢٠١٢ (UTC)
کە وابوو محەممەد دەکەینە وشەی سەرەکی. --چالاکWьтуwеж (12ی خەرمانانی ٢٧١٩) ٠٩:٢٨, ٢ ئەیلوول ٢٠١٢ (UTC)

UEFA Champions League[دەستکاری]

سڵاو.. دوای ئەوەی گفتوگۆیەکم لەگەڵ کاک چالاک کرد.. ئێستا دەبێت ڕای بەکارھێنەرانی تریش بزانین.. UEFA Champions League واتاکەی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا یان خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا.. ڕای بەکارھێنەرانیش گرنگە ڕای خۆتان دەرببڕن.. «محمد طە لێدوانی محمد طە ٠٩:٠١, ٢ ئەیلوول ٢٠١٢ (UTC)

لە ھەولێر و سلێمانیش ھەر دەڵێن 'خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا بە زۆرری دەزگای ڕاگەیاندنەکان بەکاری دێنن و خەڵکی لەسەری ڕاھاتن بەڵام بە وەڕگێری ووشە ئەوا ووشەی یانە club یتیا نیە و زیادەیە، واتە دەبێتە خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا  نموونەی تر euro league دەبێتە خولی ئەورووپا نەوەک خولی یانەکانی ئەورووپا کەپێشتریش خولەکە بەیەکێتی ئەورووپا ناسراو بوو > kushared (لێدوان) ١٠:١٦, ٢ ئەیلوول ٢٠١٢ (UTC)

وشەی بۆشیوانی[دەستکاری]

ھاوواتای ئام وشانە لە کوردی دا دەبێت بە چی:

مادی وتووێژ (23ی خەرمانانی ٢٧١٩) ٢٢:٢١, ١٣ ئەیلوول ٢٠١٢ (UTC)
سڵاو
Star => ئەستێرە، ھەسارە
Planet => گەڕۆگ، ھەسارەی گەڕۆگ، گەڕئەستێرە
Solar System => کۆمەڵەی خۆر
Mars => بارام، مەریخ
Natural satellite => ساتەلایەتی سروشتی، پەیک--Aza (لێدوان) ٠٦:٤٤, ١٤ ئەیلوول ٢٠١٢ (UTC)
star: بە تەنیا واتا ئەستێرە.
planet: واتا ھەسارە. --Ferxwaz (لێدوان) ١٦:٥٦, ٢١ تشرینی دووەم ٢٠١٢ (UTC)

genre , theme , type[دەستکاری]

سلاو، تکایە بەرامبەرم دەوێ بۆ ئەم ووشانە، --توانا (لێدوان) ٠٨:٣٠, ١٩ ئەیلوول ٢٠١٢ (UTC)

کاک توانا مانای ئەم وشانە لە یەک نزیکن تکایە لە ڕستەدا نموونەیان بۆ بھێنەوە. --چالاکWьтуwеж (٢ی ڕەزبەری ٢٧١٢) ١٦:١٠, ٢٣ ئەیلوول ٢٠١٢ (UTC)
لە زۆربەی زمانەکاندا بۆ ئەم وشانە بەرامبەر ساز نەکراوە، لە کوردیشدا باشتر وایە ھەر وا بێ.
type => تیپ، جۆر
theme => تێم (بڕوانە فەرھەنگی شیکارانەی زاراوەی ئەدەبی لاپەڕەی ١٥٤)
genre => ژانر (بڕوانە ویکیفەرھەنگ)
--Aza (لێدوان) ١٨:٢٦, ٢٧ ئەیلوول ٢٠١٢ (UTC)
ئەوانە کوردی نین خۆ. --چالاکWьтуwеж (٦ی ڕەزبەری ٢٧١٢) ٢٠:٣٢, ٢٧ ئەیلوول ٢٠١٢ (UTC)
سوپاس کاکە ئازا--توانا (لێدوان) ١٨:١٥, ٢٨ ئەیلوول ٢٠١٢ (UTC)
type: ئەوە مانای زۆری ھەیە بەڵام سەرەکیترینی (جۆر، نووسین بە تەختەکلیل نەک بە پێنووس).
theme: سێ مانای ھەیە (١-بابەت، ٢-ڕەگی وشە، ٣-بیرۆکەیەکی باش یان بیرۆکەی گونجاو)، سیمی شاشەی کۆمپیوتەریش ھەیە ئەگەر مەبەستت ئەو بێت یەعنی شێواز یان شێوازی ڕووکار.
genre: مانای زۆر زۆری ھەیە لەوانە (ڕێبازی ئەدەبی، شێواز، شێوە، ڕێڕەو، ڕێباز، لێدان، وێنە). --Ferxwaz (لێدوان) ١٦:٤٨, ٢١ تشرینی دووەم ٢٠١٢ (UTC)

Area, Region, Zone[دەستکاری]

بەڕێزان لە کاتی وەرگێڕانی پۆلەکان بۆ کوردی تووشی گرفتی جۆربەجۆر دەبووم. بۆ نموونە ئەو وشانەی سەروو. ئێمە دەڵێین «حکوومەتی ھەرێمی کوردستان» کە بە ئینگلیزی دەبێتە "Kurdistan Regional Government" دەی لێرەدا Region دەبێتە ھەرێم. من لە کاتی وەرگێڕانی پۆل:ھەرێمەکاندا دیم لە کرمانجیشدا ھەر نووسراوە ھەرێم بۆیە وشەی ھەرێمم بۆ Region پەسەند کرد و بۆ Areaش ناوچە. دواتر دیم داڕێژەیەکمان ھەیە بە ناوی ناوچەکانی جیھان و لەوێدا Region بە ناوچە وەرگێڕدراوە. ئێمە Zoneیشمان ھەر بە ناوچە وەرگێڕاوەتە سەر کوردی و بۆ نموونە بە Time zones دەڵێین ناوچەی کاتی. ئێستا شتەکە ئاوا ئاڵۆزە و ئەمە گرفت ساز دەکا و دەبێتە ھۆی سەرلێشێوان، وەکی من کە ئێستا ماومەتەوە چ بکەم و دەبێ شتەکە یەکلا بکرێ. ئەگەر بڵێین بۆ نزیککردنەوەی شێوەزارەکان Region ھەرێم بێت، دەبێ ھەموو Regionەکان بکەین بە ھەرێم. ئەو دەم دەبێ ھەم بە Area و ھەم بە Zone بڵێین ناوچە؛ دروستە ئەمە؟ یا ئەمانەش جیا بکەینەوە و وشەی تایبەتیان بۆ دابین بکەین (وەک دەڤەر)؟ بەڕێزان تکایە بیروڕای خۆتان دەرببرن چون گرفتی تریشمان ھەیە. زۆر سپاس. --چالاکWьтуwеж (٢٩ی سەرماوەزی ٢٧١٢) ١١:٤٥, ١٩ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)

دەڤەریش ھەر ناوچەیە بۆ وێنە دەڵێن دەڤەری بادینان ھیچ فەرقێک نیە لای ئێمە گەر بڵێی ناوچەی بادینان بەڵام وەک ئەوەی ئەوان کورمانجی بن بۆیە وا لەسەر زاری باشووریەکان ڕاھاتووە کە بڵێین دەڤەری بادینان وە پێویستە ئەمە بخرێتە دەنگ دانەوە من بۆ Area (پانتایی ~ رووبەر) م پێچاکە کرتە کەن بۆ ئەوانی تریش پێویستی بە دەنگدانە چوونکە ھەمووی یەک مانان!! kushared (لێدوان) ١٤:٠٧, ٢١ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)

TimeLine[دەستکاری]

ھاوتا وشەی کوردی بۆ وشەی Timeline چییە؟ بەڕای من:

مامە محەممەد گیان سڵاو، چاو و دڵمان ڕوون بۆوە. ئەوەندەی دەزانم بە فارسی دەڵێن خط زمان کە دەبێ بە کوردی ببێتە ھێڵی کات. لەگەڵ ڕێزم. --چالاکWьтуwеж (١ی بەفرانباری ٢٧١٢) ١٢:٣٧, ٢١ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)
لێرە نووسراوە "کاتھێل". بە ڕای من زۆر جوان نییە. -Aza (لێدوان) ١٥:١٦, ٢٣ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)
"ڕەوتی زەمانی" چۆنە؟ بۆیە ناڵێم "ڕەوتی کاتی" چون بە لامەوە جوان نییە.--Aza (لێدوان) ‏٠٥:٥٣، ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)
«زەمان» کوردی نییە و باشترە بە کاری نەھێنین. ئەگەر وشەکە کوردی با دەبوایە وترابا «ژەمان» (وەک زن لە فارسی و ژن لە کوردی). لە زمانی پارتیشدا (پاڵەوی ئەشکانی) ھەر بە شێوەی ژەمان ھاتووە بەڵام لە پاڵەوی ساسانیدا زەمانە. پێشتر وتبووم کوردی ڕاستەوخۆ پەیوەندیی بە پاڵەوی ئەشکانی ھەیە و فارسیش بە ساسانی. وا بزانم وشەی «ژەم» لە کوردیشدا دەبێ ھەر پاشمەوە ئەم «ژەمان»ە بێ.--چالاک وتووێژ ‏١٧:٣١، ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)

Battle[دەستکاری]

لە کوردیدا بۆ ئەم وشەیە دقاودەق چی ھەیە؟ بە عەرەبی معرکەیە و بە فارسیش نبرد. بۆ نموونە Battle of Karbala. زۆر سپاس. --چالاکWьтуwеж (٨ی بەفرانباری ٢ع٧١٢) ٢١:٢٩, ٢٨ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)

ئەم زاراوەیە زیاتر لە مێژووی ئیسلامیدا بەرچاوم کەوتووە، بەڵام مەعرەکە جیاوازە لەجەنگ لە مێژووی ئیسلامیدا.. معرکە شەڕێک کە پێغەمبەر (د. خ) تێیدا بەشداری نەکردووە.. بەڵام نازانم بڵێم چی؟؟ جەنگ نابێت وەکو مێژووی ئیسلامی.. ئەی ململانێ چۆنە.. -- «محمد طە لێدوانی محمد طە ٢١:٤٨, ٢٨ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)

سڵاو. من زۆر زۆرم بیر لەم وشەیە کردۆتەوە. تا ئێستا جگە لە شەڕ نەمتوانیوە بەرامبەرێکی تری بۆ بدۆزمەوە. ڕەنگە وشەی بەرەنگاری تۆزێک نزیک بێ، بەڵام دوای گەڕانێکی زۆر بەو ئاکامە گەیشتووم کە بەرامبەری کوردی بۆ fight و battle و war ھەمووی ھەر "شەڕ"ە و بەس. ئەکرێ پەڕەیەکی ڕوونکردنەوەمان بێ بۆ شەڕ و سێ وتار بۆ ھەر کام لە fight و battle و war کە ناوی ھەرسێکی ئەو وتارانە بە شەڕەوە دەست پێ بکا و پاشان کەوانەیەک کە تێیدا کۆنتێکست دیاری کرابێ. بەڵام ڕاسییەکەی من تەنانەت نازانم لەناو کەوانەکانا ئەبێ چی بنووسرێ! ڕەنگە شتێکی وا:

  • شەڕ (گشتی) = fight
  • شەڕ (لە کات و شوێنی دیاریکراودا) = battle
  • شەڕ (زنجیرە پێکدادانگەلێکی درێژخایەن) = war

--Aza (لێدوان) ٠٨:٠٣, ٢٩ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)

سپاس لە ھەر دوو بەڕێز. مام ئازا تۆش دیارە زۆرت بیر لەمانە کردۆتەوە و وەک من داماوی. نەبوونی بەرامبەرێکی کوردی باش بۆ ئەم وشانە زۆر گرفت ساز دەکەن بە تایبەت بۆ دروستکردنی پۆلەکان. من لە وشەنامەکاندا تاقە یەک وشەم پەیا کردووە کە بەڕاستی battle بێ ئەویش کوردی نییە و عەرەبییە و لە فارسیشدا ھاتووە بەڵام لەم زمانانەدا وەک battle بەکارنەگیراون، ئەویش وشەی «مەساف»ە (مصاف). ڕاستە کوردی نییە بەڵام بەڕاستی نازانم ئایا دروستە بۆ ئەوەی کە ھەموو شتێک کوردی بێ ئێمە بۆ سێ وشە ھەر بڵێین شەڕ؟ ئاوا ھەموو کەس سەری لێ دەشێوێ. بۆ بەرەنگاریش ڕەنگە ھەندێک مانای جۆرێک شەڕ بدات بەڵام بەڕاستی ماناکانی زیاتر لە ماناکانی وشەی Resist دەچێ ھەتا شەڕکردن. ئە لەم گرفتانە زۆرە ھەر وەکی لە سەرەوە ئاماژەم پێکرد ھەمان گرفت بۆ Area, Region, Zoneیش ھەیە. Region زیاتر بە ھەرێم ھاتووە و وا دیارە بۆ Area و Zoneیش ھەر دەبێ بڵێین ناوچە. نازانم وەڵامێکی وا نەبوو. ئەمانە ئێستا ھیچ، ئاخۆ location و position و place بە کوردی دەبێتە چی. ئێمە تەنیا جێ (جێگە و جێگا) و شوێنمان ھەیە. بۆ ئەوانەش ھەر گیرم خواردووە. لەگەڵ سپاس و ڕێز. --چالاکWьтуwеж (٩ی بەفرانباری ٢٧١٢) ١٠:٥٤, ٢٩ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)
"ڕەزم" چۆنە؟ لە کۆنەوە وتوویانە بەزم و ڕەزم. لە فەرهەنگی پاڵەوی بە ئینگیزیدا ڕێک بەرامبەری BATTLE دانراوە. BATTLEFIELD -یش ئەبێ بە "ڕەزمگە".--Aza (لێدوان) ‏١٤:١٠، ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)
بە بڕوای من باشە. دەی ئەگەر ڕەزم BATTLE بێ، پێت چۆنە شەڕ fight بێ و جەنگ war (چون شەڕ گشتیە)؟--چالاک وتووێژ ‏١٤:٣٣، ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)
پێم باش نییە. چونکە جەنگ و شەڕ یەک شتن، تەنیا ئەوەیە شەڕ لای ئێمە کوردیترە (بۆیە ئەڵێم لای ئێمە چونکە لە کرماشان و لە باکووری کوردستاندا جەنگ زیاتر بەکار ئەبرێ).--Aza (لێدوان) ‏٠٥:٥١، ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)
وەڵڵا بڵێم چی. بە بڕوای من ھەموو زمانێک پێویستی بە نوێکردنەوە ھەیە بە تایبەت کوردی و وشەکانی. بە ھەر حاڵ زمان لە گۆڕانکاریدایە و وشەکانیش دەبێ وەڵامدەرەوەی ئەم گۆڕانکارییانە بن.
ھەر ئێستا من خۆم زۆر لەوەی دەترسم بۆ نموونە شەڕی چاڵدێران بگوازمەوە بۆ ڕەزمی چالدێران؛ بەڵام دەبێ لە شوێنێک ھەر دەست پێ بکرێ.--چالاک وتووێژ ‏٢٠:١٧، ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)


یەکەم: بۆ ئەوەی باشتر لە جیاوازی war و battle تێبگەین با ئەم بابەتە بەباشی بخوێنینەوە.
دووەم: تێبینییەکەم ھەیە لەسەر وشەی fight ئەویش ئەمەیە: ئەگەر چاو لە ئێتیمۆلۆژیای fight بکەین (لێرە و لێرە) دەبینین کە ئەم وشەیە لە بنەڕەتی خۆیدا بە مانای "ھەڵکەندنی موو و خوری" -یە. ھۆکەی ئەوەیە کە دوو کەس کە ئاوقای یەکتر ئەبن بە ئیحتیمالی زۆر چنگ ئەخەنە ناو قژی یەک بۆ ھەڵکێشانی :). خۆشبەختانە ئێمە وشەیەکمان ھەیە لە کوردیدا کە ھەم بە مانای "قژ" -ە و ھەم بە مانای پێکاھەڵپرژان ئەویش وشەی "گژ" -ە. بە ڕای من باشتر ئەوەیە وشەیەک کە وەکوو بەرامبەری کوردیی fight دائەنرێ یا گژ بێ (بەتەنیا) یا شتێک وەکوو بەگژیەکاچوون، بەگژداھاتن و لەم چەشنە. بەرامبەرەکە ئەبێ لەگەڵ ھەموو ئەو وشە و دەستەوشانەی کە fight -یان تیایە یا لە fight دروست دەبن وەکوو fighter و hand-to-hand fight و ... بگونجێ.

--Aza (لێدوان) ‏١٦:١١، ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)

زۆر سپاس کاک ئازا بۆ ئەم بەستەرانە. وەڵڵا من لەمێژ بوو ئەم وشەیەم لە کتێبێکی ھەورامیدا بە مانای fight دیبوو (کتێبەکە نووسراوەی 'مەکێنزی'یە) . لە ھەورامیدا ئەم وشەیە چاوگە: گژیای. لە کتێبێکی تریش لە ھەورامی بۆ سۆرانی گژیای ھاتووە و «شەڕکردن» مانا لێدراوەتەوە.
لە سۆرانیشدا ھاتووە و باشترین بەکارھێنانی گژکردنـە و لەوانی تر سووکتر و خۆشتر دێتە سەر زاران. بە بڕوای من بەرامبەرێکی باشە. زۆر سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٧:٤٥، ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)


جیاوازییەکی تر کە لە نێوان war وbattle -دا ھەیە ئەمەیە کە ئەگەر پێناسەی war -ت بوێ ئەبێ سەیری فەرھەنگی سیاسی بکەی بەڵام بۆ پێناسەی battle ئەبێ چاو لە فەرھەنگی عەسکەری کەی. کەوایە war شتێکی زیاتر سیاسییە و battle شتێکی تەواو سەربازی.
من زۆر بیرم لە دوو وشەیە کردۆتەوە. ئەوەم بۆم ڕوون بۆتەوە کە ئێمە لە کوردیدا بۆ battle وشەمان ھەیە ئەویش "شەڕ" و "جەنگ"ە، ئێمە بۆ war وشەی تایبەتیمان نییە. نەک ھەر ئێمە، فارسیش نیەتی. "جنگ" و "نبرد" و "ستیز" و "کارزار" ھەموو پڕ بە پێستی battle -ن و لە کۆنەوە ھەر بەو شتە ئاماژەیان کردووە کە battle ئەیکا. بەڵام فارس ھاتووە و جنگ -ی تەرخان کردووە بۆ war و نبرد -یش بۆ battle. ئەڵبەت بەشێوەی فەرمی، دەنا بەشێوەی نافەرمی زۆرجار جنگ -یش بۆ battle بەکار ئەبەن. --Aza (لێدوان) ‏٢١:٣٦، ٢ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)

Board of Trustees[دەستکاری]

بۆ ئەمە بە کوردی دەڵێن چی و چی باوە؟ لە عەرەبیدا «مجلس الأمناء»ە و لە فارسیشدا (کە ھەر عەرەبییە) «ھیأت امنا» دەڵێن. زۆر سپاس. --چالاکWьтуwеж (٤ی گوڵانی ٢٧١٣) ١٥:٤٩, ٢٤ نیسان ٢٠١٣ (UTC)

بە زمانی تورکی دەڵێن Mütevelli Heyeti کە ئەویش عەرەبییە: ھیئت متولی؛ متولی بە مانای trusteeە و لە کوردیدا دەڵێن سەپەرستی و ڕەنگە «لێژنەی سەرپەرستی» بەرامبەرێکی باش بێ بەڵام نازانم لە کوردیدا شتێکی تر ھەیە بۆ ئەم بابەتە یان نا. --چالاکWьтуwеж (٥ی گوڵانی ٢٧١٣) ٠٧:٢٧, ٢٥ نیسان ٢٠١٣ (UTC)
بۆ مجلس لە کوردی ئەنجوومەن ھەیە وەک مجلس الآمن دەبێتە ئەنجوومەنی ئاسایش وە بۆ الأمناء بەمانای سەرپەرشتی یان بەرپرسیارێتی دێت kushared (لێدوان) ١٠:١٥, ٢٥ نیسان ٢٠١٣ (UTC)
بە بڕوای من ئەنجومەنی سەرپەرستی خراپ نییە (سەرپەرشتی ھەڵەیە چون وشەکە لە کردای پەرستن ھاتووە و دروستەکەی سەرپەرستییە). بە ھەر حاڵ سپاس. --چالاکWьтуwеж (٥ی گوڵانی ٢٧١٣) ١٢:٠٣, ٢٥ نیسان ٢٠١٣ (UTC)
لەوە ئەچێ "لێژنە" عەرەبی بێ، شایەد "دەستە" باشتر بێ. "ئومەنا" -ش واتە "کەسانی ئەمین"، ئەوانەی تەولییەتی شوێنێکیان لە ئەستۆیە و جێی متمانەن. کەوابوو ھەم ئەکرێ بڵێین "دەستەی باوەڕپێکراوان" یان "دەستەی جێباوەڕان"، ھەمیش "دەستەی سەرپەرستان" (نەک سەرپەرستی). بەڕای من "دەستەی سەرپەرستان" باشترە. --Aza (لێدوان) ١٤:٠٢, ٢٦ نیسان ٢٠١٣ (UTC)
لە عەرەبیدا «لجنة» ھەیە و بە جوانی نازانم لە چی ھاتووە (ھەندێک تێبینی)، لێژنەش ڕەنگە ھەر ئەمە بێ. لە کوردیدا وشەیەک ھەیە «لاژە» و لە مانا و ڕوالەتدا زۆر لە وشەی «لھجة»ی عەرەبی دەچێ (بە تایبەت کە لە زمانی ئێمەدا ھ ناڵێن: تھران ← تاران). پیاو نازانێ کام زمان لەوەی تری وەرگرتووە، ڕەنگە پەیوەندیشیان بەیەکەوە نەبێ. ھەر لەبەر ئەمە پیاو نازانێ «لجنة» و «لیژنە»ش ھەر ئاوان یان نا. بۆ «سەرپەرستان» ڕاست دەکەی Trustee دەبێتە سەرپەرست، Trustees سەرپەرستان و trusteeshipیش سەرپەرستی. زۆر سپاس. --چالاکWьтуwеж (٦ی گوڵانی ٢٧١٣) ١٥:٢٥, ٢٦ نیسان ٢٠١٣ (UTC)

Maintenance[دەستکاری]

وشەیەکی باش بۆ ئەم وشەیە بۆ وەرگێڕانی ئەم پۆلە؟ Category:Wikipedia maintenance. سپاس. --چالاکWьтуwеж (٢٦ی گوڵانی ٢٧١٣) ٢٠:٣٨, ١٦ ئایار ٢٠١٣ (UTC)

لێرە دەستەیەک وشەی چاکی تیایە کرتە بکە > kushared (لێدوان) ١١:٣٦, ٣٠ ئایار ٢٠١٣ (UTC)

لە عەرەبیدا صیانە ویکیبیدیا ھاتووە و لە فارسیشدانگھداری ویکی‌پدیا و دیارە لە کوردیشدا ڕەساترین و شیاوترین ھاوتا:پاراستنی ویکیپیدیا یە.Aminijian (لێدوان) ١٦:٣٥, ٣ حوزەیران ٢٠١٣ (UTC)

@Kushared:پێشتر سەیری وشەکانی ئەم فەرھەنگەم کردبوو و بە بڕوای من ھیچیان بەجوانی مەبەستی Maintenance ناگەیێنن.
@Aminijian:وشەی پاراستن ھەم لە ویکیدا ھەم بە شێوەی گشتی بۆ وشەی protect باشە.
بە بڕوای من وشەی ئاگاداری زۆر گونجاوە وەک لە کوردیدا دەڵێن خودا ئاگادارت بێ! ئەگەر چی ئاگاداری مانای تریشی ھەیە بۆیە وتم بپرسم بزانم وشەی تریش بۆ ئەم مەبەستە ھەیە کە تاقە مانایەکی ھەبێ یان نا. زۆر سپاس. --چالاکWьтуwеж (١٣ی جۆزەردانی ٢٧١٣) ١٦:٥٥, ٣ حوزەیران ٢٠١٣ (UTC)

لە وشەی پاراستن سێ واتا دەردەکەوێت کە پڕ بە باڵای Maintenance یە.

پاراستن: ڕاگرتن وێڕای چاوەدێری و ھۆش پێوە بوون و دوور خستنەوە لە مەترسی

فرەواتا بوونی وشەکان زۆر ئاساییە، ھەر خودی وشەی Maintenance ئەم واتایانە دەگرێتەوە: نگھداری، تعمیر، قوت، گذران، خرجی، ابقاء‌

(the maintenance of peace: PRESERVATION, conservation, keeping, prolongation, perpetuation, carrying on, continuation, continuance. car maintenance: UPKEEP, service, servicing, repair(s), care, aftercare. maintenance of his children: SUPPORT, keeping, upkeep, sustenance; nurture, feeding, nourishment. absent fathers are forced to pay maintenance: FINANCIAL SUPPORT, child support, alimony ovision; subsistence, living expenses.)

بە بڕوای من وشەی پاراستن وشەیەکی جوان، گونجاو و لەخۆگری واتایMaintenance یە.Aminijian (لێدوان) ١٧:٢١, ٣ حوزەیران ٢٠١٣ (UTC)

بە بڕوای منیش جوانە و بە بڕوای منیش مەبەست دەگەیێنی بەڵام ھەر وەکی وتم لە ویکیپیدیادا سیاسەتێک ھەیە بە ناوی پاراستن Wikipedia:Protection policy بۆیە ئەگەر ئەم وشەیە پاراستن مانا بکەینەوە سەر لە خەڵک دەشێوینێ. --چالاکWьтуwеж (١٣ی جۆزەردانی ٢٧١٣) ١٧:٣٩, ٣ حوزەیران ٢٠١٣ (UTC)
  • Wikipedia:Protection policy: ویکیپیدیا: زێرەڤانی، ویکیپیدیا: چاودێری
  • Category:Wikipedia maintenance: پۆل: پاراستنی ویکیپیدیا

Aminijian (لێدوان) ٢١:٣٨, ٣ حوزەیران ٢٠١٣ (UTC)

مەینتەینس واتە "چاکردنەوە" یان "چاکردن"--Ferxwaz (لێدوان) ٠٩:٣٢, ٤ حوزەیران ٢٠١٣ (UTC)
ئەگەر سەیری ئێتیمۆلۆژیای وشەی maintenance بکەین ئەبینین کە لە بنەڕەتدا بە مانای لەدەستداھەڵگرتن -ە. لە کوردیا شتێک ھەیە ئەڵێن "ھەر ئەبێ دەستت پێوە بێ"، maintenance ئەوەیە. بۆ نموونە ئەڵێن "ئەبێ ھەر دەستێکم بە کۆمپیوتەرەکەوە بێ ئەنا ڤیرووسی ئەبێ" یان ئەڵێن "فڵانی ئۆتۆمبیلەکەت چۆنە؟ ئەڵێ وەڵڵا ئەبێ ھەر دەستێکم پێوە بێ." maintenance واتە دەستپێوەبوون، بەڵام ئەم ناکرێ بڵێن دەستپێوەبوونی ویکیپیدیا، جوان نییە و ھیچ ماناش ناگەیێنێ. --Aza (لێدوان) ١٩:٠٣, ١٤ حوزەیران ٢٠١٣ (UTC)
شپاش. دەستپێداھێنانیش ھەیە یان دەست بەسەرداھێنان؛ دەڵێن دەستێکی پێدابێنە. ئایا دەتوانین بڵێن دەستپێداھێنان بەسەر ویکیپیدیا؟ یان شتێکی ئاوا؟--چالاکWьтуwеж (٢٤ی جۆزەردانی ٢٧١٣) ١٩:٢٦, ١٤ حوزەیران ٢٠١٣ (UTC)
بەو ئاکامە گەیشتووم کە باشترین بەرامبەر لە کوردیدا بۆ Maintenance ڕاگرتن -ە. ڕاگرتن بە مانای سەرپاھێشتنەوەی شتێکە. لە ھەنبانەبۆرینەدا نووسراوە "ئاگالێبوون" -یش مانا ئەدات.--Aza (لێدوان) ١٥:٣٧, ٢٤ حوزەیران ٢٠١٣ (UTC)
سپاس مام ئازا گیان. با ڕاگرتن بێ. با ئەوەش بڵێم ڕاگرتن و نگەداشتن فارسی ھەر یەک شتە: نگە بدار ← ڕای بگرە.--چالاکWьтуwеж (٣ی پووشپەڕی ٢٧١٣) ١٦:٣٢, ٢٤ حوزەیران ٢٠١٣ (UTC)

ruler[دەستکاری]

کەس بەرامبەرێکی جوانی کوردی بۆ ئەم وشەیە پێ شک دێ؟ کوردی بێ نەک فارسی یان عەرەبی وەکوو حاکم و حوکمڕان و فەرمانڕەوا. من تاقە یەک وشەم پێ شک دێ ئەویش ئەگەر چی کوردی نییە بەڵام لە کوردیدا زۆر بەکارھاتووە و ڕەنگی کوردی گرتووە ئەویش میرە. کاربـڕیش ھەیە نازانم باشە یان نا. بۆ وەڕگێڕانی بەشێکی زۆر لە پۆلەکان زۆر گرنگە. زۆر سپاس. --چالاکWьтуwеж (١٩ی جۆزەردانی ٢٧١٣) ٢٠:٠٣, ٩ حوزەیران ٢٠١٣ (UTC)

فەرمانڕەوا کوردییە. rule ڕێک بە مانای ڕێسا -یە. واتە ڕێی ئاساییی کردنی کارێک. بەم چەشنە ruler -یش ئەبێتە ڕێسادانەر. --Aza (لێدوان) ١٠:٢٨, ١٠ حوزەیران ٢٠١٣ (UTC)
وەک ئەوەی کاک چالاک وتی ڕێسادانەر باشترە بەڵام لەباشوور (rule و ruler) ڕێسادانەری زانستین (بیرکاری و کیمی و فیزیک ھتد...) نەک وەک law - lawyer ڕێسادانەری داد kushared (لێدوان) ١٧:١٧, ١٠ حوزەیران ٢٠١٣ (UTC)

وشەیڕآژۆر یان ڕاژوور بە واتای حاکم، وشەکەش بە جوانی مانکە دەردەبڕێت، لە ھەنبانەدا ھاتووە.Aminijian (لێدوان) ٢١:٢٣, ١٠ حوزەیران ٢٠١٣ (UTC)

ئەگەر دژایەتی نەبێ من ڕاژوور بەکاردەھێنم وەک بەرامبەرێک بۆ حاکمی فارسی و عەرەبی. --چالاک وتووێژ ‏١٧:٥١، ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)

Alumnus[دەستکاری]

لە کوردیدا چی پێ دەڵێن؟ بە عەرەبی «خەریج» و بە فارسی «فارغ‌التحصیل». وشە دەرچوو و دەرچوونم بیستووە کە ھەڵەیە و ماناکای جیاوازە. سپاس. --چالاکWьтуwеж (٢٤ی جۆزەردانی ٢٧١٣) ١١:٣٩, ١٤ حوزەیران ٢٠١٣ (UTC)

لای ئێمە بۆ "خەریج" تەنیا دەرچوو بۆی بەکار دێت نموونە دەڵێت فڵان دەرچووی کۆلێژی پزیشکییە (&bvm=bv.47883778,d.bGE&fp=5deeddbb80e190c1&biw=910&bih=420 گووگڵ) > kushared (لێدوان) ١١:٤٦, ١٤ حوزەیران ٢٠١٣ (UTC)
چۆناوچۆنە مام محەممەد؟ بۆ نموونە لای ئێمە دەڵێن فڵانی لە زانکۆی تاران دەرچووە یانی لەوێ ناونووسی دەکا و بڕیارە لەوێ بخوێنێ. بەڵام Alumnus یانی لەوی دەرسەکەی تەواو کردووە. یان دەڵێن لە ئەزموونی دوکتۆرا دەرچووم یانی قەبوول بووم. لای ئێوە چۆنە؟--چالاکWьтуwеж (٢٤ی جۆزەردانی ٢٧١٣) ١١:٥٩, ١٤ حوزەیران ٢٠١٣ (UTC)
بە کورتی کەسێک کە لە شوێنێک دەرچووە تازە دەست بە دەرس خوێندن دەکا بەڵام Alumnus دەرسەکەی تەواو کردووە. یانی دروست دژی یەکن. --چالاکWьтуwеж (٢٤ی جۆزەردانی ٢٧١٣) ١٢:٠٥, ١٤ حوزەیران ٢٠١٣ (UTC)
خۆی لەخۆیدا دەرچوو کتومت "تخرج" ی عەرەبییە کەبنەڕەتییەکەی ((دەرەوە - خروج - Exit))، لای ئێمەش دەرچوون زۆرتر بۆ ئەوکەسانی بەکاردێن کەزانکۆ یان پەیمانگای تەواو کردبێت بەگشتی وە بەتەواوکردنی ئاستەکانی تریش دەبێت واتا (قۆناغی بەر لە زانکۆ)، وەک لەگووگڵ بینیت ٣٧ ھەزار ئەنجام دەڵێن دەرچووی زانکۆ یان پەیمانگا شتێکی بەرحاڵ دەرچوو مانای لەو شوێنە دەرچووە کەپێشتر لێی بووە نەک بچێتە شوێنێکی دیکە! لەگەڵ ڕێز > kushared (لێدوان) ١٢:٢١, ١٤ حوزەیران ٢٠١٣ (UTC)
مام محەممەد زۆر سپاس بۆ ڕوونکردنەوەکەت. من وەڵامی خۆم وەرگرت بەڵام ھەر بۆ زانیاری دەمەوێ بزانم ئێوە ئەم ڕستەیە چۆن مانا دەکەنەوە؟
the professor passed all of the students. (ئێمە دەڵێین مامۆستا ھەموو خوێنکارەکانی دەرچواند؛ یانی pass بە دەرچوون و دەرچواندن مانا دەکەینەوە)
سپاس. --چالاکWьтуwеж (٢٤ی جۆزەردانی ٢٧١٣) ١٤:٢٦, ١٤ حوزەیران ٢٠١٣ (UTC)
وەک ئەوەی تۆ! بەس لە ھـەندێ بار pass مانی تێدەپەڕێنێ یان سەردەکەوێ یان دەرکردن یان ھتد... > kushared (لێدوان) ١٦:٠٩, ١٤ حوزەیران ٢٠١٣ (UTC)
سپاس مام محەممەد. بەڵێ دەرچوون مانای ھاتنە دەری ھەیە و چاوم لە ھەنبانە بۆرینەش کرد نموونەشی بۆ ھێنابووە «تازە لە ماڵ دەرچوو». بە ھەر حال ئەم وشەیە دوو مانای زۆر جیاوازی ھەیە کە یەکیان دەڵێ کابرا تازە لە ئەزموون سەرکەوتووە و یەکیانیش دەڵێ بە یەکجاری تەواو بووە. --چالاکWьтуwеж (٢٤ی جۆزەردانی ٢٧١٣) ١٨:٠٩, ١٤ حوزەیران ٢٠١٣ (UTC)

dynasty[دەستکاری]

ئەمە بە کوردی چی پێ دەڵێن؟ بە عەرەبی «سلالة» و بە فارسی «سلسلە». سپاس. --چالاکWьтуwеж (٢٤ی جۆزەردانی ٢٧١٣) ١٨:٠٩, ١٤ حوزەیران ٢٠١٣ (UTC)

وشەکە (dynasty) لە بنەڕەتدا بە مانای خاوەنھێز -ە. بەلام سلالة و ئەوانە لە کوردیدا بەرەباب -یان پێ ئەڵێن. واتە ھەموو ئەو خاوەنھێزانەی بابیان یەک کەس بووە (ئەی ئەگەر ھات و دایکیان یەک کەس بوو چی؟). --Aza (لێدوان) ١٨:٥٣, ١٤ حوزەیران ٢٠١٣ (UTC)
خانە‌دان‏ -یش ھەیە. --Aza (لێدوان) ١٩:٠٦, ١٤ حوزەیران ٢٠١٣ (UTC)
سپاس مام ئازا. دەڵێن منداڵەکانی فڵان کەس لە دوو بەرەبابن؛ یانی دایکیان یەکێ و بابیان جیاوازاە (دایکیان دوو جار مێردی کردووە). لە بەرامبەردا بەرەدایکمان ھەیە. ئەگەر بڵێن لە دوو بەرەدایکن یانی بابیان یەکە و دایکیان جیاوازە (بابیان دوو ژنی ھێناوە). بەڵام بە شێوەی گشتی بەرەباب بەو کەسانەی ناو ھۆز دەڵێن کە لە کەسێک کەوتوونەتەوە. جا ئەمە تا ڕادەیەک مانای dynasty دەگەیێنێ. بەڵام نازانم بۆ ئەم مەبەستە گونجاوە یان نا. بۆ نموونە دەتوانین بڵێین بەرەبابی سەفەوی؟ خانەدانیشم لەبەر چاوو بوو. لە ویکی زازاکیش بە مانای dynasty ھاتووە. چاوم لە ھەنبانە بۆرینە کرد ماناکەی نووسرابوو «نجیبزادە» و لە فەرھەنگی ئەستێرەگەشەشدا ھەر بەم مانایەوە ھاتووە: اصیل، — کریم الاصل، —کریم المتحد، شریف، من عائلة کبیرة ونبیلة، عریق النسب، عریق الحسب. دەبێ؟ --چالاکWьтуwеж (٢٤ی جۆزەردانی ٢٧١٣) ١٩:٢٠, ١٤ حوزەیران ٢٠١٣ (UTC)

Module[دەستکاری]

ئەم وتووێژەی خوارەوە کۆتایی پێھاتووە و بەم زووانە ئەرشیڤ دەکرێت.
 جێبەجێ کرا (بۆشایی ناوی مۆدیوول). زۆر سپاس.--چالاک وتووێژ ١٢:٥٥, ٢٢ تشرینی دووەم ٢٠١٣ (UTC)

سڵاو. بەڕێزان ماوەیەکە بۆشاییەک بە بۆشاییی ناوەکانی ویکی زیاد کراوە ئەویش Moduleە بۆ نموونە Module:HtmlBuilder. ھێشتا ئێمە ئەمەمان نەکردۆتە کوردی. بۆ کوردیەکەی چی پێشنیار دەکەن؟ تکایە ڕای خۆتان بنووسن.--چالاکWьтуwеж (١٧ی گەلاوێژی ٢٧١٣) ٠٦:٣٨, ٨ ئاب ٢٠١٣ (UTC)

لە چەند فەرهەنگێک بە Module دەڵێن (عەرەبی:وحدة) لەوێنەی وەرگێڕی گووگڵ کە بە کوردی دەبێتە یەکە! کە باوەڕ ناکەم واتایەک بەو شتە ببەخشێت! بۆیە جارێ با نەبیتە ڕێگر لەکارەکە با مۆدیول بێت تا وشەیەکی دیکەی بۆ پێشنیاز دەکرێت > kushared (لێدوان) ١٦:٣٥, ٨ ئاب ٢٠١٣ (UTC)
کاک محەممەد گیان مۆدیول لە کوێوە ھات؟ تا ئەو جێگایەی دەزانم بە ئینگلیزی دەڵێن مۆجوول. ھەڵبەت لە زۆربەی زمانەکانی دنیادا ھەر بە مۆدوول باوە بۆ نموونە تورکی Modül، مەجاری Modul، ڕووسی مۆدوول و … . جا دەڵێن چی لێ بکەین و چی باشە دابنرێ؟--چالاکWьтуwеж (١٧ی گەلاوێژی ٢٧١٣) ١٧:٢٠, ٨ ئاب ٢٠١٣ (UTC)
لای ئێمە مۆدیول باوە گووگڵ وە لەباری ئاوا لە باشوور ڕاستەوخۆ وشە ئینگلیزییەکە دەنووسرێت و دوای ماوەیەک مۆرکی کوردایەتی وەردەگرێت زۆر نموونە هەن وەک پڕۆپاگەندە لەهەموو باشوورییەک بپرسیت زۆری پێ کوردیترە لە ڕێکلام کە هەردووکیان کوردی نین ، بەرحاڵ مادەم زۆرینەی زمانەکانی جیهان مۆدوولە با ئەویان هەڵبژێرین! شتێکی تر مەرج نییە هەرشتێک باو بێت یەکسەر بیکەین سەرە بابەت وەک ویکی ئینگلیزی تا ناوی زانستی هەبێت گوێ بەنێوی باو نادەن > kushared (لێدوان) ١٧:٥١, ٨ ئاب ٢٠١٣ (UTC)
وەڵڵا کاکە ھەق بە تۆیە ئێستا کە سەیرم کرد ئینگلیزیەکەی مۆدیوولە من لێم تێکچوو بە فەڕەنسی دەڵێن ماژوول و ماجوول. کە وابوو دۆستان ھەر ئە لێرە دەنگی خۆیان بنووسن ھەتا بیگۆڕین. زۆر سپاس.--چالاکWьтуwеж (١٧ی گەلاوێژی ٢٧١٣) ١٨:١٣, ٨ ئاب ٢٠١٣ (UTC)
مۆدیوول

Empire, Emperor[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان، پێم باشە وتووێژ لەسەر ئەم دوو وشەیە بکەین چونکە بەڕاستی کێشەیەکی گەورەیان دروست کردووە، بە ڕای من پێویستە:

  • Empire : ئیمپراتۆریەت بەکاربێت، چونکە سەیری کتێبە مێژووییەکانم کردووە لە ھەموویاندا ئەم وشەیە باوە، لە زمانی عەرەبیشدا پێی دەڵێن : (إمبراطورية) و لە زمانی تورکیشدا وشەی (İmparatorluk) بەکاردێت، من خۆم شارەزاییم لە زمانی تورکیدا ھەیە، ئەم وشەیە بەرامبەرەکەی لە کوردیدا تەنھا ئیمپراتۆریەتە.
  • Emperor : ئیمپراتۆر بەکاربێت، کە وابزانم ئێستا وایە.

وە ھەروەھا وشەی ئیمپراتۆریی کە ئێستا بەکاری دێنین لە باشوور بە ئیمپراتۆر لێی تێدەگەن نەک ئیمپراتۆریەت، کە ئەمەش کێشەیە.

تکایە ئێوەش ڕای خۆتان بنووسن. -- Diyar Design لێدوان ١٠:٢٣, ٣ کانوونی یەکەم ٢٠١٣ (UTC)

منیش لەگەڵ بۆچوونەکانی کاک مادی نیم بەڵام کاک دیار جنابیشت ھەر بە ھەڵە چووی. پێشتر من لێرە تەواو باسی ئەم وشانەم کردبوو و بۆچوونی خۆم نووسیبوو. بە کورتی وشەی «ئیمپراتوریەت» عەرەبییە و وشەی «ئیمپراتۆری»ش فارسییە. وشەی کوردی بۆ Empire دەبێتە «ئیمراتۆریەتی» ھەر وەک لە کوردیدا دەڵێن برایەتی، یەکیەتی، کوردایەتی، پیاوەتی و … . لە کوردیدا ئێمە پاشگری «یەت»مان نییە و ئەمە عەرەبییە. بۆ وشەی Emperorیش وشەی «ئیمپراتۆر» تەواوە. لە کتێبی قامووسی زمانی کوردی مامۆستا زەبیحیشدا ئاماژە بەمە کراوە. بە بڕوای من وشەی ئیمراتۆریەتی تەواوە.--چالاک وتووێژ ١١:٤٣, ٣ کانوونی یەکەم ٢٠١٣ (UTC)

زۆر باشە کاک چالاک منیش ڕای جەنابتانم بەدڵە، کەواتە لەمەودوا با وشەی ئیمراتۆریەتی بەکاربهێنرێت. -- Diyar Design لێدوان ١٥:١٤, ٣ کانوونی یەکەم ٢٠١٣ (UTC)

Russell Crowe[دەستکاری]

هاوڕێیان سڵاو، بەرامبەر وشەی Russell Crowe چی دابنێین؟ راسل کرۆ گونجاوە؟ -- Diyar Design لێدوان ١٥:٤٧, ٩ کانوونی یەکەم ٢٠١٣ (UTC)

@Diyar se: تا ئەو جێگایەی بزانم دەبێتە «ڕاسڵ (یان ڕاسل) کرۆ».--چالاک وتووێژ ١١:٢٢, ١٤ کانوونی یەکەم ٢٠١٣ (UTC)
زۆر سوپاس دەست خۆش. -- Diyar Design لێدوان ١٣:١٠, ١٤ کانوونی یەکەم ٢٠١٣ (UTC)

مانای ئەمە چیە؟[دەستکاری]

مانەی ئەمە دەبێتە چی؟ Former members of the G-14 ، بۆ ئەمەم دەوێت --Zhyar Afc Witûwêj  ‏١٥:٥٧، ٢٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣ (UTC)

@Calak: ئەی بۆ ئەمە نازانی کوردیەکەی دەبێتە چی؟؟! لەو ڕۆژەوە دەمەوێت وەری بگێڕم و کار لەسەر ئەو داڕێژەیەش بکەم بەس چاوەڕێی یەکێکم بوم کوردیەکەیم پێ بڵێ! --Zhyar Afc Witûwêj  ‏٢٣:١٤، ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)

ئەوە کەی ئەمەت نووسیوە؟ ئێستا دیتم. ھەر بنووسە «جی-١٤». Former members of the G-14 دەبێتە ئەندامانی پێشووی جی-١٤. پرسیاری تریشت ھەبوو لە خزمەتدام. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏٢٣:٢٦، ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)

وەڵا ١٢ ڕۆژێک دەبێ نوسیومە پێم سەیر بوو وەڵامت نەبوو!! ، ئێ زۆر چاکە وا دەنوسم.. --Zhyar Afc Witûwêj  ‏٢٣:٣٨، ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)

ببورە نەمدیبوو.--چالاک وتووێژ ‏٢٣:٤١، ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)

کێشەنیە . سوپاس --Zhyar Afc Witûwêj  ‏٢٣:٤٥، ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)

divide and rule[دەستکاری]

بەشیکە و بەڕێوەی ببە؟ یان بەشیکە و بیبەبەڕێوە؟ لەتیکە و حوکمیکە؟؟؟ بە عربی، فرق تسد https://en.wikipedia.org/wiki/Divide_and_rule سوپاس.--هیوا (لێدوان) ‏٢٣:٥١، ١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)

کاک هیوا،من بەشیکە و بەڕێوەی ببە بەڕاستر و گونجاوتر دەزانم.. --Zhyar Afc Witûwêj  ‏٢٣:٠٠، ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)
من ئەوە لە دوێنەوە خەریکم بزانم لە کوردیدا شتێکی ئاوا ھەیە یان نا. لە مامۆستاکانی زمانی ئینگلیزی دەپرسم. ئەگەر ھەر نەبوو لەسەر وەرگێڕانێکی باش لێدوان دەکەین. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏٢٣:٠٢، ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)
لە فەرھەنگی فارسی بە کوردیدا لە بەرامبەر "تفرقه بینداز و حکومت کن" -دا نووسراوە: دووبەرەکی بنەوە، ئاغا بمێنەوە. بە ڕای من ئەگەر زۆرتر بیری لە کەینەوە شتی باشتر پەیا ئەکەین.--Aza (لێدوان) ‏٠٥:٥٥، ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)

پێم وابێ ئەم وتەیە دروست تر بێ: جیایی بخە و ئاغایی بکە Aminijian (لێدوان) ‏١٨:٥٢، ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)

ئەمە کاک ژیان خۆت وەرتگێڕاوە یان نا لە زمانی کوردیدا ھەیە؟--چالاک وتووێژ ‏١٩:١٢، ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)

بەڕێز چالاک، لە هیچ کوێ نەمدیوە، بەڵام بۆ خۆم ئەمەم پێ جوانتر و نزیکترە لە کاکڵەی وتەکە و پێم وایە هەموو کوردێک بێ بیرکردنەوە لێی تێدەگا. Aminijian (لێدوان) ‏٢٠:١٤، ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)

Patents Pending[دەستکاری]

Patents Pending

بۆ کوردیەکەی چی پێشنیار دەکەن؟ 
                 عربی = براءات الاختراع معلقة
                 فارسی = ثبت اختراعات در انتظار

Rahandcc (لێدوان) ‏٢٣:٠٩، ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)

انگل یا parasit ?[دەستکاری]

لاخۆر، لامژ، لاورگە، چەورە، لاکوت ، سەربار ، بەڕای ئێوە کامیان گونجاوترن؟ ئایا ئێوە وشەیەکی ترتان پێ شک دێ؟

Aminijian (لێدوان) ‏٢٣:٥٩، ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)

تێبینیی من:

  • لامژ (یان لامێژ) کە بۆ شیرەخۆرەیەک دەڵێن شیری یەکی تر دەخوا یان نا کەسێکی مژێک لە جگەرەی خەڵک دەدا (مانای تایبەتیی خۆی ھەیە و باش نییە بیگۆڕین).
  • لاخۆریش بە گیانلەبەرێک دەڵێن کە بەشی ئەوانی تر دەخوا (مانای تایبەتیی خۆی ھەیە و باش نییە بیگۆڕین).
  • چەورەش مێشکی مرۆڤ دەبا بۆ مانای چەورایی و زۆر باش نییە.
  • لاکوتیش بە مرۆڤی فزوول دەڵێن.
  • لاورگە و مشەخۆریش ھەیە بەڵام زۆر دوور و درێژن سێ بڕگەن بۆیە بە بڕوای من وشەی کورتتر باشترە.
  • ھەندێک وشە ھەیە وەک «نانۆ» و «نەرمۆ» کە ئەوانیش وەک چەورە مرۆڤ دخەڵەتێنن و بۆ مانای parasite باشە نییە (بۆ نموونە نانۆ زیاتر مرۆڤ دەباتە سەر تەکنەلۆژیای نانۆ یان نەرمۆ بۆ سەر شتی نەرمونۆڵ).
  • خۆرەم لە شوێنکی دی کە ئەویش »ەخۆشییەکە
  • وشەی «مێمڵە»م دی لە ناو کتێبێکدا. وا دیارە لە وشە مێمڵ ھاتووە. نازانم چەندە دروست بێ ئێمە بە کۆتایی ھەموو شتێک ئە زیاد بکەین و وشە دابتاشین. مێمڵ خۆی یانی بەڵا و ئافات.
  • بە بڕوای من وشەی «مووس» یان «مووسەل» خراپ نەبێ. کورتن و مانایەکی تایبەتییان نییە. ئەگەر ئەوانەش نەبوو ھەر دەبێ لەسەر وشە داتاشراوەکە (مێمڵە) وتووێژ بکەین.

سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٤:٠٤، ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)

باوبوونیش شەرتە. لەمانەی سەرەوە من تەنیا "مشەخۆر" (=مفتەخۆر) -م بیستووە کە لە باری ئێتیمۆلۆژیاوە ڕێک بەرامبەر بە parasit ئەوەستێ. لە بنەڕەتدا parasit واتە one who eats at the table of another، ئەوەی کە لە خوانی یەکێکی تر ئەخوا.--Aza (لێدوان) ‏١٩:١٢، ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)
پێم وایە بە باو بوون «مشەخۆر» باوترە.--چالاک وتووێژ ‏٢١:٢٧، ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)
بە دڵنیاییەوە «مشەخۆر» باوترە، بەڵام عامیانەیە، ڕەنگە وشەی لاخۆر باشتر بێ، ئەم وشەیە پێکهایەیەکی سادەتری هەیە و بۆ هەموو کوردێکیش ئاشنایە: (لا+خۆر)... مشەخۆر تەنیا لەو ناوچانەدا زووفامە کە بە مفت دەڵێن مشە. لاخۆر گیاندارێکە کە لە سەر خوانی گیاندارانی تر دەژی و لەم لاولا دەخوا و ژیانی بەڕێوە دەبا.Aminijian (لێدوان) ‏٠٩:٥٢، ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)
بە ھەر حاڵ ئەمەش وەک کوانی و دومەڵەکەیە و بڕیار نییە ھەر چی وشەی کوردیە لە ھەموو شوێنێک باو بێ. لاخۆر مانای تایبەتی خۆی ھەیە کە مانات گۆڕی ئیتر مانا کۆنەکەی لە ناو دەچێ. وشەی تریشمان بۆ ئەم مەبەستە نییە. بەڵام مشەخۆر ھەم باوە و ھەم کێشەیەک بۆ گۆڕینی ماناکەی دروست نابێ چون لە کوردیدا چەند وشەی ترمان ھەر بە مانایەوە ھەیە.--چالاک وتووێژ ‏١٢:٣٩، ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)
کاک چالاک مەبەستت چییە لە "مانا کۆنەکەی". مانا کۆنەکەی و ئەم مانایە کە ئێمە مەبەستمانە یەک شتن، نین؟--Aza (لێدوان) ‏١٢:٥٥، ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)
نا مەبەستەم ئەوەیە لاخۆر تەنیا بۆ حەیوان دەوترێ. وەک مانگایەک کە بەشی مانگایەکی تر بخوا. بەڵام چەورە، نانۆ، نەرمۆ، مووس و مشەخۆر ھەمووی ھەر بە مرۆڤ دەوترێ. بۆیە باشترە کارمان با لاخۆر نەبێ.
ھەڵبەت ئەو شتەی لێرەدا مەبەستی ئێمەیە مانایەکی پزیشکییە (وەک Endoparasite) خۆ مانای لاخۆر ئەمە نییە. بەڵام چون کارەکەیان یەکە دەتوانین بە کاری بھێنین. بۆیە دەڵێم لاخۆر با مانای پزیشکی نەبێ و دەست لە مانا کۆنەکەی نەدەین. با ئەوانی تر بەکاربھێنین.--چالاک وتووێژ ‏١٣:٠٦، ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)

Eliminator[دەستکاری]

ئەم وشەیە مافێکە لە ھەندێک ویکی وەک ویکی کوردی خۆمان ھەیە. Eliminator بەم کەسانە دەڵێن مافی سڕینەوەی پەڕەکانیان (delete) ھەیە. وەک چۆن rollbacker مافی گەڕاندنەوەیان ھەیە و پێیان دەڵێن گەڕێنەرەوە. پێشنیاری ئێوە بۆ Eliminator چییە؟ سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٥:٢٢، ١٤ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)

لەناوبەر، بنەبڕکەر --◂ برووسک وتووێژ▸ ‏١٥:٣٨، ١٤ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)
لەناوبەر باشە بەڵام بنەبڕکەر بۆ exterminator گونجاوە. دۆستانی تریش ئەگەر پێشنیاریان ھەبێ پێشوازی لێ دەکەین. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٥:٤٤، ١٤ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)
لە بارودوخۆی تردا Eliminate واتای بنەبڕکردنی هەیە. Elimination of The Disease واتا بنەبڕکردنی نەخۆشییەکە. Eliminate واتا شتێک لەڕەگ و ڕیشەوە لەناو بەریت. چاوەڕێی دۆستانین. --◂ برووسک وتووێژ▸ ‏١٦:١٧، ١٤ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)
بەڵێ دەتوانێ ئەم مانایەشی ھەبێ بەڵام لە ویکیپیدیادا نا. ھەڵبەت exterminateیش بەم مانایەیە:

.they aimed to exterminate the natives through killing and expulsion

سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٦:٢٩، ١٤ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)
تەواوە--◂ برووسک وتووێژ▸ ‏١٦:٣١، ١٤ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)

ئەگەر مەبەست بنەبڕ کردن نەبێ و تەنیا لابردن بێ، ئەوە "لابەر" خراپ نییە. Aminijian (لێدوان) ‏٢١:٤٩، ١٥ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)

بۆ ویکی وشەی لەناوبەر زیاتر دەگونجێ ھەتا ئەوانی تر. زۆر سپاس.--چالاک وتووێژ ‏٢٣:٠٢، ٦ی نیسانی ٢٠١٤ (UTC)
لابردن بۆ remove گونجاوترە.--چالاک وتووێژ ‏٢٢:٠٠، ٧ی نیسانی ٢٠١٤ (UTC)
دانرا: میدیاویکی:Group-eliminator. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٩:١٦، ١٩ی نیسانی ٢٠١٤ (UTC)

moral و behavior[دەستکاری]

پێشنیاری ئێوە بۆ ئەم دوو وشەیە چییە؟ moral ئاکار و behavior کردار؟ ڕەفتار ھەیە بەڵام فارسیە. نازانم بەڕاستی دڵنیا نیم. زۆر سپاس.--چالاک وتووێژ ‏٢٣:٠٢، ٦ی نیسانی ٢٠١٤ (UTC)

من پێم وایە ئاکار = ethics و morality = ئەخلاق. بۆ Behavior، هەڵسوکەوت ـم پێ باشە. سووپاس --◂ برووسک وتووێژ▸ ‏٠٠:٢٧، ٧ی نیسانی ٢٠١٤ (UTC)
@Broosk: من پێم وایە = ethics فەلسەفەی ئەخلاقە، morality= ئەخلاق و Behavior= ئاکار . ئاکار و هەڵسوکەوت نزیک بە یەکن. هەڵبەت وەنەبێethic و Morale دوو شتی جیاواز بن، ئەوانیش تەقریبەن یەکێکن ، تەنیا واتای تایبەتییان بۆ ڕەچاو کراوە و بوون بە زاراوە. Aminijian (لێدوان) ‏٠٩:٤٣، ٧ی نیسانی ٢٠١٤ (UTC)
قسەکانی کاک ژیان ڕیک قسەی منیشە. تەنیا ئەوەی لێ زیاد ئەکەم کە ئەکرێ لە جیات فەلسەفەی ئەخلاق ھەر بێژین ئێتیک، دیومە کە ئەڵێم.--Aza (لێدوان) ‏١٠:٣٩، ٧ی نیسانی ٢٠١٤ (UTC)
@Aza، Aminijian: دەستتان خۆش بێ. کەوابوو پێتان وایە وشەی ئەخلاق نەگۆڕین باشە.--چالاک وتووێژ ‏١١:٢٣، ٧ی نیسانی ٢٠١٤ (UTC)
@Calak، Aminijian: ئەمڕۆ وەھای گوت زەڕدەشتی عەلی نانەوازادەم ئەخوێندەوە چاوم کەوت بە وشەی "ئاکارباشی". خێرا وەرگێڕاوە ئینگلیزییەکەیم دانلەود کرد بزانم بەرامبەرە ئینگلیزییەکەی چییە. مەعلوومم بوو کە Virtue -ە. Virtue -ش واتە فەزیلەت و لە پێناسەکەشیدا ھاتووە Virtue is moral excellence = فەزیلەت باشیی ئەخلاقە = ئاکارباشی باشیی ئەخلاقە.
لەمانە بۆمان دەرئەکەوێ بە لای نانەوازادەوە (کە یەکێ لە باشترین کوردیزانانە) ئاکار بە مانای moral -ە. لێرەش کە بەوردی Morality پێناسە کراوە دەڵێ Morality کۆمەڵێک ڕێسا و ڕێکارە کە پێمان دەڵێ چۆن ڕەفتار بکەین. ئاوا بکە ئاوا مەکەیە. ئەمە بخەنە پاڵ ئەوەوە کە جەمال نەبەز ئەڵێ ئاکار واتە ئاواییی کار، چۆنیەتیی کار.
لەوە ئەچێ ئاکار بەرامبەرێکی باشە بۆ moral.
ڕەفتار لە چاوگی رفتن -ەوە دێ کە بە مانای ڕۆیشتن -ە. سلوک -ش واتە ڕێبرێن، ڕۆیشتن. کەوابوو ڕەنگە بەرامبەری باش بۆ ئەمانە ڕەوشت بێ، کە وێ دەچێ لە ڕۆیشتنەوە ھاتبێ. ڕەوێل -یش ھەیە کە بۆم نامۆیە. وشەی ھەڵسوکەوتیش ھەیە، دیارە کە مانای ڕۆیشتن تیا شاراوەیە.--Aza (لێدوان) ‏١٥:٠٠، ٨ی نیسانی ٢٠١٤ (UTC)
بەڵام ویکیفەرھەنگ دروس پێچەوانەی قسەکانی منی کردووە! نازانم. --Aza (لێدوان) ‏١٥:٠٤، ٨ی نیسانی ٢٠١٤ (UTC)

زۆر سپاس کاک ئازا بۆ بۆچوونەکان و تێبینییەکانت. بەڵام سەبارەت بە باسەکە.
ئەگەر سەیری فەرھەنگی ھەرمان نووسراوەی خودی کاک عەلی نانەوازاد بکەی بۆ ئاکارباش ڕستەیەکی مامۆستا ھێمنی ھیناوەتەوە: ئەو دەیویست بووکێکی ئاکارباش و رەفتارچاک و وریا و بەمشوور و ماڵداریکەری ھەبێ. دەی لێرەدا ئاکار و ڕەفتار وەک ھاوتای یەک ھاتوون.
لە کۆڵ بۆچۆنی جەماڵ نەبەزیش بەوە کە زۆربەشی زۆر لاواز و نازانستین. بۆ وشەڕەتی ئاکار ھەر سەیری فەرھەنگی ھەرمان بکە بزانە چی نووسیوە.
ئاکار ھەر لە کار ھاتووە. ھەر بە مانای کار و کردەوەیە و لە فەرھەنگەکانیش مانای کردەوەی بۆ تۆمار کراوە. لە ویکی ئینگلیزیدا لە پێناسەی Behaviorدا ھاتووە:

Behavior or behaviour is the range of actions and mannerisms made by organisms, systems, or artificial entities

کەوابوو ئاکار دەتوانێ بەرامبەرێکی باش بێ بۆ Behavior و باشترە ھێندە لەسەر بنەمای زمانی عەرەبی و فارسی نەبین. من وشەی ڕەوشت ھەر وەک لەسەرەوەش ھاتووە بۆ manner باش دەزانم یان دەنا بۆ method ھەر وەک بە methodology دەڵێن ڕەوشتناسی.
وشەی ڕەوێڵیش ھەر وەک وترا نامۆیە؛ دەبێ لەگەڵ «رَوال»ی فارسی یەک شت بێ، ئەگەر چی لە فارسیدا روال خۆی وشەیەکی نوێیە.
ئەمە بۆچوونی من بوو. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٧:٢٦، ٨ی نیسانی ٢٠١٤ (UTC)

هەڵسوکەوت = ڕەفتار = Behavior و Morality = ئاکار و ئەوەتەی هەین ئەمە دەزانین. ئەم زمانەی داتانناوە خزمەتی کێ دەکاتە برایان؟ من زۆر بەپەرۆش بووم بۆ ئەم شوێنە، بەڵام ڕۆژ تا ڕۆژ خراپ دەبێت و هەستەکەم هەموو شتێک سەقەت دەکەین لەبەر ئەوەی کۆمەڵێک پێی وایە بەس خۆیان ڕاستن، نەک هەر ئەوەندە، بگرە ئەوەی بەرهەمی دێنن دەیخەنە کار. کاکە گەر پێتان وایە ئەم زمانە هی خەڵکی ڕۆژهەڵاتە بەتەنیا، ئەوە هەڵەن! ئەمە زمانێکە خەڵکێک زۆریش لەباشوور گفتوگۆی پێ دەکەن و پێی دەدوێن. ڕووهاتنیشی ئەوێت بتوانیت خۆت بخەیتە شوێنێکەوە کە بتوانی بەیەک شەعب بڵێی تۆ هەڵەیت و چەند وەختە هەڵەبوویت و من ڕاستم. کاکە ڕەفتار وشەیەکە خەڵک لەناو ئەو بازاڕە بەکاری دێنێت، "ڕەفتارتم بەدڵ نییە"، "توخوا ئەوە هەڵسوکەوتە؟" ئەمانە قسەی دەمی خەڵکە سادەکەن کە زۆرێکیشیان نەخوێندەوارن، ئادەی بە چ پێوەرێک ئەمانە بەمانەی Morality یەن؟ ڕوونە، دیارە، ئاشکرایە ئەمانە Behavior لێیان مەبەستە. پاشان کاک چالاکی ئەزیز، هێمن نووسیوییەتی ئاکارباش و ڕەفتار چاک. ئاکارباش ڕێک ئەمەیە: ئەخلاق باش. نازانم ئیتر بۆ ئەبێت هاوتای ڕەفتار بێت؟ من لەگەڵ قسەکانی کاک ئازایام.

ئەم پەلامارانە زۆر گەورەن لێرە ئەدرێن. بەش بەحاڵی خۆم بەم ڕۆژگارە لێرە شت ئەبینم کە ڕێک بەعەکسی هەموو ئەوانەوەیە کە فێری بووین و دەیگۆڕن و لام پەسەندە و دەڵێم بۆ بەردەوامبوونمان پێویستە پێداگریی بکەین و بگەینە ئەنجام. بەڵام من دەستەوەستان دانانیشم سەیری زمانەکەمان بکەم لێرە هەر ئاوا بەگاڵتە بیترشێنین. تکایە هەندێک ڕوو و ڕەهەند هەیە لێی بنۆڕن و لێوەی بنواڕن. بەڕاستی من پەرۆشم تا بێت کەمەبێتەوە. یانی ئەم دەمارگیرییە بەم جۆرە، ئەخیری هەر عاجزی ئەبێت. باوەڕ بکەن بەم جۆرە هەموو شتێک تێک دەدەین لەخۆمان. زۆر بەتایبەتی کاکە چالاکی ئەزیز، وا بڕوات ڕۆژێک دادێ کە هەر بۆخۆت لێرە دەمێنیتەوە و دڵی هەمووان دەڕەنجێنیت بەم دەمارگیرییەت. ئیدی من زۆر لێرە شەکرم شکاند و کەس گوێی نەگرت. تکایە من بۆ ئاخیر جار، وەک برا، وەک بچووکتان، وەک قۆنەرەکانی پێتان لێتان ئەپاڕێمەوە ئەم شوێنەمان هەیە جوان ئەڕوات با تێکی نەدەین و لەبری ئەمە گەورەی بکەین، بیکەین بە شوێنێک کە بەڕاستی زمانی تیا ڕاست بکەینەوە. سووپاس!--◂ برووسک وتووێژ▸ ‏٢١:٠١، ٨ی نیسانی ٢٠١٤ (UTC)

کاک برووسک ئێمە چوار کەس لەسەر ئەمە وتووێژ دەکەین و ھەر کەس ڕای خۆی نووسیوە؛ دەی ئەمە گرفتی چییە؟ ھێشتا ئێمە بە ئاکامێک نەگەییشتووین و بڕیارێک نەدراوە جنابت سەرت سووڕ ماوە و پەلامارمان بۆ دەبەی! ئەمە شێوازی وتووێژ نییە و دژ بە سیاسەتەکانی ویکییە. بەداخەوە گرفتی ئێمە ئەمەیە ھێشتا تاقە جارێک زەحمەتمان بە خۆمان نەداوە سیاسەتەکانی ویکی بخوێنینەوە بەڵام ھەموومان خۆمان پێ جیمی وەیڵزە.
سەرەتا کاک برووسک پێشنیار دەکەم en:Wikipedia:No personal attacks بەجوانی بخوێنەوە کە دەڵێ:

Do not make personal attacks anywhere in Wikipedia. Comment on content, not on the contributor. Personal attacks do not help make a point; they only hurt the Wikipedia community and deter users from helping to create a good encyclopedia. Derogatory comments about other contributors may be removed by any editor. Repeated or egregious personal attacks may lead to blocks.

بەجوانی ھاتووە کە «سەبارەت بە ناوەرۆک قسە بکەن نەک لەسەر بەشداربوو!» نازانم باسی کام دەمارگیری دەکەی؟! من ئەگەر دەمارگیر بام نەدەھاتم لێدوان بکەم و وتووێژ دابنێم و بەم و بەو بڵێم ڕاتان چییە! ھەر خۆم ھەر چی پێم خۆش با دەمکرد و ڕای کەسیشم نەدەویست. کام لێدوانت دیوە من قسەی خۆم داسەپاندبێ لەسەر قسەی کۆمەڵگا؟! دە کوا نموونەیەک بھێنەوە. ھەر خودی ویکیپیدیا:داخوازی بەرامبەری کوردی من دامناوە.
لە وتووێژ:ھزردا کە پێم وا بوو دروست نییە تەنیا پەیامێکم دانا و ھیچم نەکرد. شەش مانگ ڕاوەستام تا کاک ئازا بێت و وەڵامێک بنووسێ! دوای وەڵامەکەشی ڕاوەستام ھەتا سێ چوار بەکاڕھێنەری تر ڕای خۆیان بنووسن جا ئەوجار ئاکامی لێدوانەکەم ئەنجام دا. دەمتوانی ھەرچی پێم خۆش با ئەنجامم دابا وایە یان نا؟ نەمدەتوانی؟
لێرەدا کاک ئازا دەڵێ ڕەوشت بکەین بە Behavior من دەڵێم نا ڕەوشت بۆ manner یان method باشە. کاک ژیان دەڵێ ئاکار Behaviorە. دەی ئەمانە ھەموو ڕای خۆیان نووسیوە بەڵام جنابت تەنیا من تاوانبار دەکەی کە ڕای خۆم نووسیوە.
ئەگەر مەبەستت ئەمەیە ھەر چی جنابت دەڵێی ڕاستە دەبێ ئەو بێ و ئەوە من ناسەلمێنم. من کتێبێکم ھەیە بە ناوی «فەرھەنگی وشە دووانەکانی زمانی کوردی» و تێیدا زۆربەی وشە دووانەکانی زمانی کوردی کۆ کراوەتەوە و نموونەی بۆ ھێناوە. بۆ نموونەی ھەڵسوکەوت نووسراوە: «ئەگەرچی پیریشە، ھەڵسوکەوتی ھەر ماوە». دەی خۆ ئەوە قسەی من نییە! تۆ خوا لێرەدا کێ دەڵێ ھەڵسوکەوت Behaviorە یان Morality؟
من نامەوێ لە وەڵامی جنابتدا باسی دروستی بۆچوونی خۆم یان ھی کاک ئازا یان ھی جنابت بکەم. من دەڵێم ئەم قسانەی جنابت نادروستە، ناشیرینە، بوختانە. دڵنیا بە ئێمەش خەمخۆری کورد و زمانی کوردین ھەر جنابت نی. ئەگەر شتێک پێت وایە ڕاستە سەرچاوەیەک بھێنەوە نەک بڵێی چون لای ئێمە ئەمەیە ھەر دەبێ ئاوا بێ. دەی لای ئێمەش جۆرێکی ترە! نەبوو بە قسە. ئەم لێدوانە تەنیا بۆ نزیککردنەوەی زمانەکەمانە نەک بۆ ھەڵچوون. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏٢٢:٠٢، ٨ی نیسانی ٢٠١٤ (UTC)


@Aza، Broosk، Calak: ویکیپێدیا شوێنی دانانی وتارە، دیارە لە هەر زمانێکدا ئەم شەڕە (هەڵبژاردنی وشە) لە کۆڕی زانیارانی زمان دەکرێ نەک لە ویکیدا. ئەمە بارێکی گرانە کە نەکەوتۆتە ئیختیارمان، کەوتۆتە سەر شانمان! من پێم باشە هەرکاممان تا سەر ئێسقان لە سەر دروستی و نادروستی وشە و زاراوەی هەڵبژاردە بڕۆین، کەمتەرخەمی ئێمە قەرەبوو نابێتەوە، بەڵام ئاگاداری یەک شت بین کە :

  • هەموومان بە بێ هیچ چاوەڕوانییەک، تەنیا بە خۆشەویستی کورد و زمانی کوردی ڕوومان لەم گۆڕەپانە پڕ کێشە و هەرایە کردووە.
  • قەدری یەک بزانین کە باش و خراپمان سەرمایە و سامانی نەتەوەیی کوردە. لە دەست دانی تەنیا یەک کەسیش، کارەساتێکی دڵتەزێنە.
  • ئێمەی کورد هەمیشە لە پەڕش و بڵاوی زەرەرمان کردووە، ئێمە پێویستمان بە یەکگرتوویییە، ئەگەر پێکەوە بین سەرکەوتوو دەبین، دەنا هەزار فەیلەسووفیش بین هەشتمان لە گرێوی نۆمانە.
  • ئێمە دەبێ بە تەواو هێزەوە کەشێکی زانستی لێرەدا بڕەخسێنین و کەم کەم دەستی شارەزایانی زمان بکێشین بۆ ناو ویکی.
@Calak: ڕاس ئەفەرمووی کاک چالاک. ئاکار واتە کار و کردەوە. وشەکانی moralی فەڕەنسی و خُلق -ی عەرەبی ھەردوو لە بنەڕەتدا بە مانای خوو و خسڵەت و مەزاجن.
پێت وایە "چاکە" و "خراپە" باش بن بۆ فەزیلەت (virtue) و ڕەزیلەت (vice)؟ --Aza (لێدوان) ‏٠٦:٣٣، ١١ی نیسانی ٢٠١٤ (UTC)
زۆرم بیر لێ کردەوە. پێم وایە ئەم دوو وشەیە نزیکترین وشە لە زمانی کوردی بەم دوو وشانە بن.
باسەکەی خۆمان چی لێھاتەوە؟ پێت وایە چی لێ بکەین باشە؟ morality= ئەخلاق و Behavior= ئاکار؟ یان دەنا شتێکی تر؟
سپاس.--چالاک وتووێژ ‏٠٨:٥٩، ١١ی نیسانی ٢٠١٤ (UTC)
@Calak: وتم، ئەرێ.--Aza (لێدوان) ‏١٥:١٦، ١١ی نیسانی ٢٠١٤ (UTC)

Oversight و Oversighter[دەستکاری]

بەڕێزان مافێک لە ویکیپیدیا ھەیە کە لە ویکی ئینگلیزیدا Oversightی ناوە. کردەوەی ئەم مافە ھەر وەک لە ویکی ئینگلیزیدا ھاتووە پەیوەندی بە ناوەکەیەوە نییە و تەنیا لەبەر ھۆکاری مێژووی ڕاگیراوە (For historical reasons).
ئەگەر سەیری ویکی ئینگلیزی (یان دەنا ویکی فارسی) بکەن نووسراوە کاری ئەم گرووپە سڕینەوە یا شاردنەوەی دەستکارییەکانە بەجۆرێک بەڕێوەبەرانیش نەتوانن بیبینن.
لە ھەندێک ویکی وەک ویکی فارسی یان دەنا عیبری ناوێکیان لەسەر ناوە بەمانای شاردنەوە (پنھانگر، מסתיר)، لە ھەندێکیش ھەر ئەوەی ئینگلیزی زیاتر بە مانای supervisor (بە فارسی ناظر و بە عەرەبی مراقب).
جا من دەمەوەی بۆ ئەم کردەوەیە (نەک بۆ Oversight و Oversighter) ناوێکی باشی کوردی دابنێین چون تا ئێستا ئەمە نەکراوەتە کوردی. ناوێکی باش کە ھەڵگری کردەوەی ئەم مافە بێ. تکا دەکەم لە دۆستان بیرێکی لێ بکەنەوە و ئەگەر شتێکی باشیان پێ شک دێ دەری ببڕن. زۆر سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٩:٠٣، ٧ی نیسانی ٢٠١٤ (UTC)

بەڕێزان ئەمەم بۆ وەرگێڕانی ئێرە پێویستە. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٨:٤٢، ١١ی نیسانی ٢٠١٤ (UTC)

climate[دەستکاری]

بۆ climate چیتان پێ شک دێ؟ سپاس.--چالاک وتووێژ ‏٢٠:٣٧، ٩ی نیسانی ٢٠١٤ (UTC)

ئاو و هەوا > Kushared (لێدوان) ‏٠٦:٤٩، ١٠ی نیسانی ٢٠١٤ (UTC)
بەڵام ئاووھەوا = Weather.--چالاک وتووێژ ‏١٣:٤١، ١٠ی نیسانی ٢٠١٤ (UTC)
کەش --◂ برووسک وتووێژ▸ ‏١٨:١٧، ١٠ی نیسانی ٢٠١٤ (UTC)
بەڵێ کەش ھاتووە بەڵام کێشەکە ئەمەیە ئەگەر بە Climate بڵێین کەش (دروست یا نادروست) ئەو دەم دەبێ بە Climatology بڵێین کەشناسی بەڵام لە زۆبەی سەچاوەکاندا کەشناسی وەک ھاوتای Meteorology ھاتووە.--چالاک وتووێژ ‏١٨:٣٩، ١٠ی نیسانی ٢٠١٤ (UTC)

spy[دەستکاری]

کامیان باشە: شۆفار، سیخوڕ، جاسووس؟ یا چیی تر؟--Aza (لێدوان) ‏١٥:١٨، ١١ی نیسانی ٢٠١٤ (UTC)

لە یەک وشەدا دەبێ بڵێم سیخوڕ.
سیخوڕ زۆر باوە و شۆفار کەمتر. بەڵام بەڕاستی نازانم ئەم وشانە لە کوێوە ھاتوون.
سیخوڕ لە زمانی کوردی بە بەمەش دەڵێن. بەم مانایە ڕیشەکەی دەگەڕێتەوە بۆ پاڵەوی بەڵام بە مانای جاسووس نازانم. ئایا ھەر یەک شتن؟ پەیوەندی ئەم گیانلەبەرە بە جاسووسەوە چییە؟! یان دەنا پەیوەندییان نییە و ھەر ڕواڵەتیان یەکە.
سەبارەت بە شۆفار (شووفار) ھەر ئەوەندەیەش نازانم.
بە کورتی لە کوردی بوون ئەم وشانە زۆر دڵنیا نیم (بەڵام لەگەڵ سیخوڕم). سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٨:٢٥، ١١ی نیسانی ٢٠١٤ (UTC)

وشەی بەرامبەر[دەستکاری]

بەڕێزان بۆ inductive and deductive reasoning بە کوردی چی بنووسم؟ بە فارسی پێیان ئەڵێن استدلال استقرایی و استنتاجی و بە عەرەبی استقراء و استنباط، سپاس. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢٠:٤٧، ٢٦ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)

@Pirehelokan: پێم وایە باشترە سەرەتا لە وشە فارسی و عەربییەکانی دەست پێ بکەین. inductive = استقرا و deductive = استنتاج/استنباط. مانای ئەم وشانە بەپێی فەرھەنگی عەمیدی فارسی:

  • استقرا: . تفحص، جستجو، تحقیق، و کنجکاوی. ۲. (منطق) جزئیات را بررسی کردن و یک حکم کلی استخراج کردن؛ از جزء به کل رسیدن.
  • استنتاج: ۱. نتیجه گرفتن.۲. (منطق) نتیجه گرفتن از مقدمه.
  • استنباط: درک کردن مطلبی از مطلب دیگر؛ دریافتن امری به قوۀ فهم و اجتهاد خود.

سەرەتا دەبێ ساغ بینەوە بۆ deductive استنتاج باشترە یان استنباط. دوایی بزانین ئەم وشانە بە کوردی دەبنە چی. لە ناو وشەنامە کوردییەکاندا ئەمانە ھاتووە:

  • فەرھەنگی ھەژیر: استقرا: گەڕان، لێگەڕان، توێژینەوە//استنتاج: دەرەنجام، دوائەنجام، ئاکامگیری، ئاکام ویستن//استنباط: ھەڵگۆست، ھەڵگۆزین، ھەڵێنجان، دەرھێنان، تێگەییشتن
  • فەرھەنگی زانستگای کوردستان: استقرا: ڕەوتی ھەڵھێنجان//استنتاج: ئەنجامگری، دوائەنجامی، دەستکەوتی//استنباط: بۆچوون، ھەڵھێنجان، ھەڵێنجان
  • فەرھەنگی زاراوه: استنتاج: ئەنجامگری//استنباط: ھەڵھێنجان
  • فەرھەنگی گۆڤەند و زەنار: استنتاج: ئەنجامگیری//استنباط: دەرھێنانی شتێک، ھەڵھێنانی شتێک بەزەبری تێگەییشتن و بۆچوون.

کاک @Aza: جنابت کە لەسەر لۆژیک دەنووسی لەوانەیە شارەزاتر بی و بتوانی یارمەتیمان بدەی. زۆر سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٤:٣٧، ١٢ی نیسانی ٢٠١٤ (UTC)

@Calak: @Pirehelokan: بە بڕوای من ئەوەی عەرەبی دروستترە لە فارسی. لە فارسیدا ھەندێ جار جێی استنتاج و استنباط ئەگۆڕن. استنتاج واتە ئاکامگری، ئاکامگریش کاری سەرەکیی ئەقڵە (reason)، بۆیە خودی reasoning ئەبێتە ئاکامگری. ئێستا ئەم ئاکامگرییە دوو جۆرە: استنباط یا استقرا. استنباط وەکوو وشە واتە ھەڵھێنجان و ھەڵگۆزینی ئاو، منیش لە وتاری بیانووھێنانەوەدا ھە ڵھێنجانم بەکار ھێناوە. بۆ استقراش ھەر لەو وتارەدا سۆراغکاری -م بەکار ھێناوە. ئەم وشەیەم لە وتارێکدا چاو پێ کەوت کە سەبارەت بە لۆژیک بوو. خۆم زۆر بە دڵم نییە، بەڵام خراپیش نییە. بۆ ۆ استقرا وشەی "بۆدەرکەوتن" یشم دیوە. سپاس. --Aza (لێدوان) ‏١٧:٠٩، ٢١ی نیسانی ٢٠١٤ (UTC)

چەند وشەی لێکچوو[دەستکاری]

برایان پێم باشە لەسەر بەرامبەری ئەم وشانە کە زۆر گرنگن یەکلا بین. تکایە ڕای خۆتان بنووسن ھەتا بە ئاکام بگەین. سپاس.

بە ئینگلیزی بە عەرەبی بە فارسی
Value قيمة ارزش/مقدار
Cost كلفة هزینه
Price سعر قیمت
Rate سعر وەکوو سعر الفائدة/سعر الصرف نرخ وەکوو نرخ بهره/نرخ ارز

--چالاک وتووێژ ‏٢٢:٢٥، ١٣ی نیسانی ٢٠١٤ (UTC)

پێموایە Value = بەها، Cost = تێچوون، Price = نرخ، Rate = ئەگەرچی دڵنیا نیم بەڵام ڕێژەی تێچوون، ڕێژەی زیادە. دەزانم ئەمانە هەندێکیان فارسیین بەڕەگەز، بەڵام من وەک کوردێک کە کوردیی زمانی داییکمە، واهی لەیەکیان جیا دەکەمەوە. سووپاس --◂ برووسک وتووێژ▸ ‏٢٢:٤٣، ١٣ی نیسانی ٢٠١٤ (UTC)

من بیروڕای خۆم لەسەر ئەمانە دەنووسم:

  • بۆ Price وشەی نرخ تەواو جێکەوتووە و دەتوانێ بەرامبەرێکی باش بێ. من لەسەری قسەم نییە.
  • Rate مانای زۆرە. دەتوانین لەو جێگایانەی لە عەرەبیدا سعر و لە فارسیدا نرخ ھاتووە ئێمەش ھەر بنووسین نرخ. بەڵێ ڕێژەش مانا دەدا وەک the rate of economic growth: ڕێژەی گەشەی ئابووری. و ھەروەھا زۆر مانای تر بەڵام لێرەدا ھەر نرخەکە مەبەست بوو.
  • بۆ Value من لەگەڵ وشەی بەھا نیم. ھەموومان دەزانین وشەی بەھا فارسیە و قەت لە کوردی سۆرانیدا بە کار نەھاتووە. ئەم وشەیە خۆی لە وشەی پاڵەوی «وەھاک» وەرگیراوە. وشەی پاڵەویی وەھاک لە ناو کوردی سۆرانیدا دوو شێوازی بە خۆ گرتووە: بایی و بایەخ. ئەم دوو وشەیە لەگەڵ وشەی بەھای فارسی یەک شتن و نازانم بۆ ئەمانە بە کار نەھاتوون؟! بایی و بایەخ رێک بەم مانایەن کە فارس دەڵێ ارزش (= Value؛ لە فەرھەنگی فارسی-کوردی زانستگای کوردستانیش وەک بەرامبەری ارزش ھاتووە. بە مانای importance نییە، ئەو دەبێتە گرنگایەتی).
بەکورتی من وشەی بایەخ بۆ Value پێشنیار دەکەم؛ ھەر بە مانای بەھای فارسییە و یەک ڕیشەیە بەڵام کوردیە.
  • بۆ Cost وشەی تێچوون ناگونجێ. تێچوون چاوگە بە مانای «خەرج ھەڵگرتن». بۆ نموونە لە فەرھەنگی ھەرمان دا ھاتووە: «ماڵەکەم دوو میلیۆنی تێچووە» یانی دوو میلیۆنی خەرج ھەڵگرتووە. بەڵام لێرەدا Cost ناوە و یانی خەرج (ئەگەر کردار با تێچوون دروست بوو). خەرج کوردی نییە بەڵام یەکجار باوە و بەڕاستی ھەموو کوردێک بە Cost ھەر دەڵێ خەرج. من ھەر وشەی خەرج پێشنیار دەکەم (لە فەرھەنگی فارسی-کوردی زانستگای کوردستانیش وەک بەرامبەری هزینه ھاتووە.)

ئەمانە تەنیا بۆچوونی من بوون. تکا دەکەم لە کاک ئازا ئەگەر کاتی ھەبوو سەردانێکی ئەم باسە بکە و بۆچوونی خۆی بنووسە. ھەروەھا برایانی تر؛ یان ئەگەر ڕەخنەیەکیان ھەیە. زۆر سپاس..--چالاک وتووێژ ‏١٩:٥٠، ١٩ی نیسانی ٢٠١٤ (UTC)

بۆ Price منیش لەگەڵ نرخ -م، گەرچی بایی -یش بەکار دێ. بۆ نموونە ئەڵێن فڵان شت بایی چەندە؟ بۆ Rate من ھەر نرخ -م پێ باشە لە ھەموو ماناکانیدا. the rate of economic growth ئەبێتە نرخی گەشەی ئابووری. لە حاڵەتی فیعلیشدا ئەبێتە نرخاندن. من وشەی تێکڕاشم دیوە لە فەرھەنگی زانستپەرەواندا. بۆ Value لە فەلسەفە و ئەدەبدا زیاتر ئەڵێن بەھا (بۆ نموونە لە فەرھەنگی شیکارانەی زاراوە ئەدەبییەکاندا) و بایەخ. من وام ئەزانی بایەخ وشەیەکی تورکییە. نازانم چۆن؟ سەبارەت بە Cost یش تەواو لەگەڵتم. سپاس.--Aza (لێدوان) ‏١٦:٥٤، ٢١ی نیسانی ٢٠١٤ (UTC)

بیرم نەبوو، وشەی value لە ماتماتیکیشدا بەکار دێ و لەوێ بە مانای ھەندە، ھەرچەن نرخیش ھەر ئەڵێن--Aza (لێدوان) ‏١٦:٥٩، ٢١ی نیسانی ٢٠١٤ (UTC)

سپاس کاک ئازا. ئەگەر وایە:

  • Price بوو بە نرخ. بایی ڕاست دەکەی بە مانای Priceیش ڕاستە بەڵام دەتوانێ بە مانای Valueش بێ؛ بۆ نموونە دەڵێن بایی ھەزار تمەنم تۆو بۆ دانێ.
  • Cost بوو بە خەرج. ئەگەر کردار بوو دەتوانین بڵێین تێچوون: بۆ نموونە how much did the apples cost?‎ دەبێتە: سێوەکان چەندی تێچوو؟
  • بۆ Rate نرخ زۆر باشە بەڵام پێم وایە دەتوانێ ھەڵگری مانای تریش بێ کە لەوانەیە نرخ بۆی نەگونجێ. ئەگەر پێویست بە کاتی خۆی لێدوانی لەسەر دەکەین.
  • گرفتەکە ھەر Valueیە. بایەخ بێ یان بەھا. وتم بایەخ کوردیی بەھایە و لە «وەھاک» وەرگیراوە (ھ بۆتە ی: وەک تەنیا و تەنھا؛ ک بۆتە خ وەک کۆکین و کۆخین: تورکی نییە و تورک دەڵێ پاھا). من دەڵێم بایەخ بێ و بەھا ڕەوانەکەر بێ؛ چون بایەخ کوردیە وبەڵام بەھا فارسیە. بۆ ئەمە قسەی ئاخری جنابت چییە ھەتا ساغ بینەوە؟ ھەروەھا value نەک لە ماتماتیکدا لە (بەرنامەسازی) کۆمپیوتەریشدا بە مانای ھەندە (کە فارس دەڵی مقدار).

--چالاک وتووێژ ‏٢١:٠٩، ٢١ی نیسانی ٢٠١٤ (UTC)

بایەخ زۆر گونجاوە. سپاس. --Aza (لێدوان) ‏٠٧:٠٤، ٢٢ی نیسانی ٢٠١٤ (UTC)

Visitor attractions[دەستکاری]

بەڕێزان بۆ ئەمە چ پێشنیار دەکەن؟ بەڕاستی بەرامبەرێکی جوانم پێ شک نایا؛ بە تایبەت بۆ Visitor. بۆ ھاسانی دەتوانین بڵێین Tourist attractions. بۆ ئەمە من «ڕاکیشی گەشتیاری» بە مێشکم دەگا بەڵام ھەست دەکەم زۆر جوان نییە بەتایبەت ئەگەر کۆ بێ کە دەبێتە ڕاکێشە گەشتیارییەکان. ئەگەر ھەر ئەمەتان پێ باش بێ قسەم نییە دەنا ئەگەر شتی باشترتان پێ شک دێ تکایە باسی بکەن چون بۆ دانانی پۆلەکان پێویستە. زۆر سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٠:٢٧، ٢٢ی نیسانی ٢٠١٤ (UTC)

سەیرانگە نابێ؟
سەرەتا ئەبێ لەسەر ئەوە کۆک بین بە توریست بڵێین چی؟ گەشتیار، گەڕۆک، گەڕیار، سەیاح.--Aza (لێدوان) ‏٠٩:١٢، ٣٠ی نیسانی ٢٠١٤ (UTC)
@Aza: بۆ تۆریست وشەی گەشتیار یەکجار باو بووە و پێم وایە نابێ دەستی لێ بدرێ (من تا ئێستا وشەکانی ترم بە مانای تۆریست نەبیستووە).
بەڵام سەیرانگە من پێم وایە بە مانای شوێنی تەفریح و ئیستراحەت بێ. بە ئینگلیزی دەبێتە en:Resort. لە ویکیفەرھەنگیش ھەر بەرامبەر بە Resort ھاتووە: seyrangeh. بەرامبەری ترت پێ شک نایا؟--چالاک وتووێژ ‏٠٠:١٦، ٦ی ئایاری ٢٠١٤ (UTC)

Commodity & Good[دەستکاری]

کاڵا، شمەک، شتومەک، کوتاڵ کامی کامە؟--Aza (لێدوان) ‏٠٩:٠٩، ٣٠ی نیسانی ٢٠١٤ (UTC)

مام ئازا دەکرێ بە کورتی و بە کوردی پێم بڵێی پێناسە Commodity چییە؟ سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٨:٤٥، ٣٠ی نیسانی ٢٠١٤ (UTC)
بەکورتی ئەوەیە کە دانوستان ئەکرێ، بەرکاری دانوستانە. ئەتوانێ good بێ ئەشتوانێ service بێ. لە مانایەکی تریدا، بەو بابەتانە ئەوترێ کە لە ئاستی بازاڕدا شێوەیان زۆر نەگۆڕێ، وەکوو نەوت، گەنم، تەڵا، و پێچەوانەی ئۆتۆمبێل و کۆمپیوتەر و ئەوانە. لێرەدا بەجوانی شی کراوەتەوە. لەوانەیە بابەت (دانوستان) خراپ نەبێ. بەڵام بە ھەر حاڵ ئێمە ئەبێ جیاوازیی نێوان شمەک و کاڵا و بابەت بۆمان ڕوون بێتەوەسپاس. --Aza (لێدوان) ‏٠٧:٢٩، ٢ی ئایاری ٢٠١٤ (UTC)

کاک ئازا گیان وشەی «شمەک» لە مەڵبەندی ئێمەدا باوه. من دەزانم لە بانە ئەم وشەیە ناوترێ و پێم وایە لە مەڵبەندی ئێوەشدا باو نییە. لای ئێمە لە ھەر کەس پرسی شمەک یانی چی دەڵێ یانی جل و ھەر شتێک کە لەبەر دەکرێ. بەڵام مانایەکی تریشی ھەیە و بە شڕەوبڕە دەڵێن. لە ناو فەرھەنگی وشە دووانەکاندا بۆ شتومەک ھاتووە: «(کەرەسە) دوێنێ چووبوومە بازاڕی، گەلێک شڕوشاڵات و شتومەکم کڕی و گەڕامەوە».
ئەگەر سەیری مانای «کاڵا» لە ھەنبانەدا بکەی نووسراوە قوماش (جل). لە زمانی فارسیشدا کالا (ھەر وەک کاڵای کوردی) یان وەک وشەی شتومەک ھەر بە مانای جل و کەلوپەل بووە (بڕوانە مانای کاڵا لە وشەنامەی دھخدا). دەی ئەگەر ئێستا کالا لە فارسیدا بە good دەڵێن ئێمەش ھەر بەم جۆرە دەتوانین بە good بڵێین «شتومەک». ئێستا شتومەک بە مانای good باوە بوو و پێم وایە باشترە ئێمەش ھەر ئەمە بەکاربھێنین. تەنیا ئەمە بڵێم شتومەک لەوانی تر ڕەسەنترە و شمەک و شتمەک کورتکراوەی شتومەکن.
بەڵام بۆ وشەی Commodity کە وتت «بابەت» من لەگەڵی نیم. لە ھەنبانەدا بۆ بابەت ھاتووە: تەرحی کووتاڵ؛ لە قامووسی زمانی کوردیی مامۆستا زەبیحدا ھاتووە: جۆری کاڵا، نەوعی شتومەک. یانی بابەت لێرەدا ئاماژە بە جۆر و نەوعی کاڵا دەکا و پەیوەندی بەم شتە نییە کە ئێمە باسی دەکەین.
من پێم وایە لە زمانی ئێمەدا بەرامبەرێکمان بۆ Commodity نەبێ، یانی لە زۆر زماناندا ئاوایە؛ لە عەرەبیدا «سلعة اساسیة» (شتومەکی سەرەکی)، لە ڕووسیدا «Биржевой товар» (کاڵای ئاڵوگۆڕی) و لە فارسیدا «کالای اقتصادی» (شتومەکی ئابوور). لە فەرھەنگی ئاریانپووردا نووسرابوو: «فرآوردەھای اصلی (مانند گندم و ...)».
پێم وایە ئێمەش وەک ئەم زمانانە باشترە بنووسین «شتومەکی سەرەکی». سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٥:٢٢، ٢ی ئایاری ٢٠١٤ (UTC)

لە ئاڵمانی (و دانمارکیش) کە دەڵێن Handelsware ھەر یانی «شتومەک/بەرھەمی دانوستانی» (ware = شتومەک/بەرھەم و Handel = دانوستان).--چالاک وتووێژ ‏١٩:٠٤، ٢ی ئایاری ٢٠١٤ (UTC)
زۆر سپاس. وشەیەکم چاو پێ کەوت بە لامەوە زۆر بە commodity نزیکە، ئەویش وشەی "پیتەوا"یە. دیارە لە "پیت"ەوە ھاتووە بە مانای بەرەکەت. لای خۆمان وشەی پیت زیاتر بۆ گەنم و نەوت و تەڵا و ... بەکار دێ. وا نییە؟ واتە شتومەکی خاو کە لە ئینگلیزیدا پیان ئەڵێن commodity. جیا لەوە، commodity لە بنەڕەتدا بە مانای سوود و کەڵک و بەھرەیە، کە ئەمەش زۆر بە "پیت" ەوە نزیکە. نازانم ڕای ئێوە چییە.--Aza (لێدوان) ‏٠٥:٢٧، ٣ی ئایاری ٢٠١٤ (UTC)
من پرسیارێکم ھەیە کاک ئازا. لەم وشەیەدا پاشگری «وا» کاری چییە و چ ڕۆڵێکی ھەیە. من لە کوردیدا لە دوو وشەدا ئەم پاشگرەم دیوە: پێشەوا و نانەوا. ئایا کاری پاشگری «وا» لە وشەی پیتەوادا ھەر وەک پێشەوا و نانەوایە؟ سپاس.--چالاک وتووێژ ‏٠٨:٠٢، ٣ی ئایاری ٢٠١٤ (UTC)

نازانم. پێشەوا واتە ئەوەی لە پێشەوەیە، نانەوا واتە ئەوەی نان ئەکا، بەم پێیە، پیتەواش واتە ئەوەی پیتی ھەیە. ئەم وشەیە زۆر باو نییە. گووگڵ تەنیا لەم پەڕەیەدا بەدیی کردووە و لەوێش بەئاشکرا ئەڵێ کە لە پیت بە مانای خێر و بەرەکەتەوە ھاتووە. منیش لە فەرھەنگی فارسی بە کوردی زانستگای کوردستاندا دیم لە بەرانبەر وشەی "کالا"دا. لە ھەنبانەدا نەمدۆزیەوە. تۆ کە فەرھەنگی زەبیحی و ئەوانەت ھەیە بزانە لەوێدا ھاتووە؟--Aza (لێدوان) ‏٠٨:٣٦، ٣ی ئایاری ٢٠١٤ (UTC)

ڕاست دەکەی، دەبێ. پاشگری «وا» پاشگری «اتصاف»ە (اتصاف: دارای صفتی شدن، به صفتی موصوف شدن). پیتەوا یانی پیتی ھەیە. دەی گەنم و نەوت و زێڕیش شتومەکی سەرەکین و پیتیان ھەیە. من لە فەرھەنگەکانی تردا نەمدیوە (فەرھەنگی زەبیحی تەنیا دوو پیتی ئەلف و بێی ئەگەرچی ٥٠٠ لاپەڕەیە) بەڵام بەبڕوای من وەشەیەکی دروستە و بەکارھێنانەکەی ھەڵە نییە. بە ھەر حاڵ ئێمە بۆ commodity بەرامبەرمان نییە و دەبێ شتێکی بۆ دابنرێ؛ زمانیش ھەر ئاوا گەشە دەکا. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏٠٩:٠١، ٣ی ئایاری ٢٠١٤ (UTC)
سەبارەت بە کالا، لێرە نووسراوە کالا و کالبود ھاوڕیشەن.--Aza (لێدوان) ‏٠٨:٤٩، ٣ی ئایاری ٢٠١٤ (UTC)

Entry[دەستکاری]

بۆ ئەمە چ پێشنیار دەکەن؟ بە فارسی و عەرەبی مدخل. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏٢١:١٩، ١٤ی ئایاری ٢٠١٤ (UTC)

ئەم وشانە بۆ هەر کوردێک ئاشنایە و بە شێوەی نافەرمی لە ژیانی ڕۆژانەدا کەڵکی لێ وەردەگرێ: " دەم، درگا، دەرگانە و ..." بەڵام من ئەم وشانە پێشنیار دەکەم: " ناوگە، ناڤگە، زارک " و بۆ مخرج یش : "دەرگە، دەرک، دەروو" سپاس! Aminijian (لێدوان) ‏٢١:٥٩، ١٥ی ئایاری ٢٠١٤ (UTC)
@Aminijian: سپاس. من زیاتر بۆ مانای Entry لە وشەنامەکاندا مەبەستم بوو.--چالاک وتووێژ ‏٢٢:١٥، ١٥ی ئایاری ٢٠١٤ (UTC)

Elimination reaction[دەستکاری]

ویستم وتارێک لەسەر ئەم بابەتە بنووسم ناوەکەی ئەمە بوو (کاردانەوەی لێ لابردن) ھەر ئەم ناوە دابنێمەوە؟ یان پێشنیاری ناوێکی تر دەکەن. سەرچیا خورشید وتووێژ ‏١٠:٣٥، ٢٧ی ئابی ٢٠١٤ (UTC)

من ئەمەم پێ باش نییە. ئەگەر بە پێی ویکی فارسی و عەرەبی بێ کە وشەی «حذف»یان داناوە ئەوە دەبێتە سڕینەوە یان لابردن. کاردانەوەی سڕینەوە یان ھەر کارداناوەی لابردن.--چالاک وتووێژ ‏١١:٠٠، ٢٧ی ئابی ٢٠١٤ (UTC)

Nuclear reactor[دەستکاری]

ئەم ناوە دەبێتە چی، لە سەرچاوەی بابەت (کارتیاکەری ناوکی) بەکارھاتووە، تەواوە؟ سەرچیا خورشید وتووێژ ‏١٩:٠٥، ٢٧ی ئابی ٢٠١٤ (UTC)

ئەگەر reaction کاردانەوە بێ ئەوە reactor دەبێتە کاردەرەوە.--چالاک وتووێژ ‏١٩:٥٧، ٢٧ی ئابی ٢٠١٤ (UTC)