کارەساتی چێرنۆبڵ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە


کارەساتی چێرنۆبڵ
ھەڵکەوتەی جوگرافی چێرنۆبڵ
ڕێکەوت٢٦ی نیسانی ١٩٨٦؛ ٣٧ ساڵ لەمەوبەر (١٩٨٦-٠٤-٢٦)
کات01:23:40 MSD (UTC+04:00)
ناوچەوێستگەی وزەی ناوکی چێرنۆبڵ لە پریپیات، ئوکراینا
جۆرکارەساتی وزەی ناوکی
ھۆکارپشتگوێخستنی ڕێکارەکانی سەلامەتی و کوژاندنەوەی ئامێری تایبەت بە ڕێگەگرتن لە تەقینەوەی کارلێکەرەکە.
دەرەنجامکاریگەریەکانی کارەساتی چێرنۆبڵ
مردنەکان٤٬٠٠٠ کەس - ٩٣٬٠٠٠ کەس

کارەساتی چێرنۆبڵ[١] (بە ئینگلیزیChernobyl disaster) کارەساتێکی ناوکی بوو کە لە ٢٦ ی نیسانی ١٩٨٦ لە وێستگەی وزەی ناوکی چێرنۆبڵ لە پریپیات، ئوکراینا ڕوویدا. ئەو ڕووداوە بە یەکێک لە گەورەترین کارەساتەکان لە مێژووی وزەی ناوکی دادەنرێت. بەھۆیەوە تەنۆچکەی تیشکدەر بەسەر چەندین بەشی یەکێتیی سۆڤیەت، ئەورووپای ڕۆژھەڵات، سکاندیناڤیا، شانشینی یەکگرتوو و ڕۆژھەڵاتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا باری. بەشێکی گەورەی ئوکراینا، بیلاڕووس و ڕووسیا بە خراپی پیسبوون. ئەوەش بووە ھۆی ئەوەی نزیکەی ٣٥٠،٠٠٠ کەس بگوازرێنەوە بۆ شوێنی دیکە.[٢][٣]

نەخشەیەکی پیسبوونی سیزیۆم-١٣٧ لە ١٩٩٦، دە ساڵ پاش کارەساتی چێرنۆبڵ.
کارلێکەری ژمارە چواری چێرنۆبڵ، ٢٠٠٩

ھۆکار[دەستکاری]

پێشھاتەکە کاتێک ڕوویدا کە چەند کرێکارێک سەلامەتی کارلێکەری ژمارە چواریان تاقیدەکردەوە و ئامێرەکانی تایبەت بە ڕێگەگرتن لە تەقینەوەی کارلێکەرەکە کوژاندرابوونەوە. لەو کاتەدا کارلێکەرەکە تووشی ھەڵکشانێکی زۆری وزە بوو. ئەوەش بووە ھۆی ئەوەی کە لوولەی کارلێکەرەکە بتەقێتەوە. بە ھۆی ئەو تەقینەوەیە، بڕێکی زۆر لە ماددەی تیشکدەر و سووتەمەنی وەشێندرا ناو بەرگەھەوا. ئەوەش بووە ھۆی چەند کێشەیەکی دیکەی تەکنیکی و ئاگری لێکەوتەوە. ئاگرەکە بڵاوکردنەوەی ماددە تیشکدەرەکانی زۆرتر کرد، کە بەھۆی دووکەڵی ئاگرەکە دەگوازرانەوە ناو بەرگەھەوا.

قوربانیان و زیانەکان[دەستکاری]

گرانە کە ژمارەی قوربانیانی کارەساتەکە بزانرێت. ڕاپۆرتێکی ٢٠٠٥ی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی ئاماژەی بە ٥٦ مردنی ڕاستەوخۆ کردووە، کە زۆربەیان کرێکاری وێستگەکە یاخود ئاگرکوژێنەوە بوون. ڕاپۆرتەکە ئاماژە بەوە دەکات کە نزیکەی ٤٠٠٠ کەس لەوانەیە بەھۆی نەخۆشی درێژخایەن کە بەھۆی کارەساتەکە تووشی بوون بمرن. بەڵام ھەندێک لایەن تێبینیان لەسەر ڕاپۆرتەکە ھەیە. ھەروەھا کارەساتەکە چەندین نەخۆشی تووشی دانیشتوانی ناوچەکە کردووە کە دیارترینیان شێرپەنجەی تایرۆیدە.

ھەروەھا خاوێنکردنەوەی ئەو شوێنانەی بە ھۆی کارەساتەکەوە پیسبوون نزیکەی ١٨ میلیار ڕوبل (کە دەیکردە ١٨ میلیار دۆلاری ئەمریکی لەو کاتەدا) زیانی لە یەکێتیی سۆڤیەت داوە.[٤] و سەدان میلیار دۆلاری دیکەش لەلایەن بیلاڕووس، ئوکراینا و ڕووسیا لە ٣٠ ساڵی ڕابردوودا خەرج کراوە بۆ خاوێنکردنەوەی ناوچە پیسبووەکان و دابینکردنی چاودێری تەندرووستی بۆ ئەوکەسانەی کەوتبوونە ژێر کاریگەری کارەساتەکە، بە شێوەیەک لەو ماوەیەدا بەشێکی دیاری بوودجەی بیلاڕووس و ئۆکرانیا بۆ قەرەبووکردنەوە و چارەسەرکردنی کێشەکانی دوای کارەساتەکە تەرخانکراوە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئینگلیزی:Chernobyl disaster
  2. ^ The Human Consequences of the Chernobyl Nuclear Accident ١ی شوباتی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. لاپەڕە ٣٢، خشتەی ٢٫٢
  3. ^ The Human Consequences of the Chernobyl Nuclear Accident ١ی شوباتی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، لاپەڕە ٦٦
  4. ^ چاوپێکەوتنێکی میکایل گۆرباچێڤی کەناڵی دیسکەڤەری لە ١٩ شوبات ی ٢٠١٤ بە ناوی The Battle of Chernobyl ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. لە یووتیووب

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]