وتووێژ:هزر

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە وتووێژ:ھزرەوە ڕەوانە کراوە)

مام ئازا ئێستا کە سەیری ئەم وتارە و وتاری بیر دەکەم دەبینم جێگای ئەم دووانە دەبێ بگۆڕدرێ. یانی ھزر بە مانای thoughtە و بیر بە مانای mindە. بۆ ئەمە دەتوانم بەڵگەشت بۆ بێنمەوە بەڵام ھەر کەمێک خۆت فکری لە بکەیەوە دەزانی وایە. سپاس.--چالاکWьтуwеж (٥ی جۆزەردانی ٢٧١٣) ١٠:٤٥, ٢٦ ئایار ٢٠١٣ (UTC)

  • ئەم بەینە زۆر بیرم لێ کردۆتەوە. لەوە ئەچێ تۆ ڕاس ئەکەی. بیر لە ویر -ەوە هاتووە کە وشەیەکی پاڵەوەییە. "از بر کردن" کە لە فارسیا ئەڵێن هەرئەو "از بیر کردن" -ەیە. کاتێ سەیری فەرهەنگی پاڵەوی بە ئینگلیزی ئەکەم لە بەرامبەر وشەی "ویر" -دا نووسراوە memory, mind. ھەرچەن کە پێویست بەو فەرهەنگەش نییە، ئینسان بۆ خۆی ئەزانێ بیر یانی چی. ھەر بۆیە کاتێ من ئەڵێم بیر تۆزیک مانای thought -یش ئەدا. ئەوە تۆزێ سەری لێ شێواندووم.

جا نازانم ئەم وشەی "ھزر" -ە لە کوێوە هاتووە. عەرەبییە؟--Aza (لێدوان) ‏٠٦:٤٧، ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

وەڵڵا مام ئازا ئێمە بۆ ئەوەی وشەی بیانی بەکارنەھێنین ھەموو شتێک لەگەڵ یەک تێکەڵ دەکەین و وشەیەک لە جیات چەند چەمک و مانای جیاواز بەکاردەھێنین. ئەمە سەر لە خەڵک دەشێوێنێ. بەڵام ھەر وەکی وتت شتەکە ڕوونە. دەڵێ لە بیرم نەماوە ئەمە یانی لە زەینمدا نەماوە (لە memory یان mindمدا نەماوە). لە کرمانجیدا شتەکە ڕوونترە. مانای بیر ھەر ئەمەیە و ئەگەر بیانەوێ بڵێن فکر دەکەم دەڵێن ھزر دکم.
جنابت وتت «بیر تۆزیک مانای thought -یش ئەدا» بەڵام بە بڕوای من ئەوی جنابت دەڵێی thought نییە بەڵکوو تۆزێک مانای «یاد»ە. ھەڵبەت لە زمانی ئینگلیزیشدا mind تۆزێک مانای thought دەدا.
جا ئەگەر بە ئەرک نەبێ و دڵنیا بووی تکایە وتارەکان و نێوانویکییەکان چاکسازی بکە چون لەمێژە ئەم لێدوانە کراوە. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏٠٩:٥٥، ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئاوای لێ بکەین چۆنە:
mind: ناوی سەرەکی = بیر (لە بنەڕەتدا پاڵەوییە)، ڕەوانەکەر = زەین (لە ذهن -ی عەرەبی ئەچێ)
memory = ناوی سەرەکی = یاد (لە بنەڕەتدا پاڵەوییە)
thought = ناوی سەرەکی = ئەندێشە (لە بنەڕەتدا پاڵەوییە)، ڕەوانەکەر = ھزر (لە حزر -ی عەرەبی ئەچێ)، ڕەوانەکەر = ڕامان
جا ئەکرێ "بیر (ڕوونکردنەوە)" -شمان بێ کە تێیدا بنووسرێ بیر جگە لە MIND ھەندێ جار مانای MEMORY -ش ئەدا.--Aza (لێدوان) ‏١٤:٠١، ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بۆ mindەکە تەواو لەگەڵتم.
بۆ thoughtیش بە پێچەوانە بیر دەکەم. کاک ئازا ھەر وشەیەک پاڵەوی بوو وا مەزانە کوردیە. ئەمە دەبێ لە بواری زمانەوانیەوە تاوتوێ بکرێ. وشەی پاڵەوی ئەشکانی دەتوانین بڵێین بێ تاوتوێ کوردییە بەڵام وشەی پاڵەوی ساسانی نا (چون ئەم دوو زمانە وەک فارسی و کوردی سەر بە دوو خێزانی زمانی جیاوازن). ھەروەھا ھەندێک وشە دروستە ڕیشەی پاڵەوییان ھەیە بەڵام لە زمانی فارسیەوە ھاتۆتە ناو زمانی ئێمەوە. وەک وشەی ئەندێشە کە فارسیە. مامۆستا عەبدولڕەحمان زەبیحیش لە قامووسەکەیدا وتوویەتی پێم فارسیە. یانی وشەی ئەندێشە لە کوردیدا زیاتر بە مانای «ترس» ھاتووە و بە تایبەت بە مانای thoughtەکەی لە فارسیەوە ھاتۆتە ناو کوردیەوە. بۆ ھزریش دڵنیا نیم عەرەبی بێ بەڵام ئەگەر عەرەبیش بێ زۆر زۆر زیاتر باوە لە وشەی «ئەندێشە» (بە تایبەت لە باشوور) بۆیە پێم باشە ھەر ھزر ناوی سەرەکی بێت و ئەندێشە ڕەوانەکەر بێ.
«یاد»یشم ھیندە پێ کوردی نییە. بەڵام مەسەڵە ئەمە نییە. یاد زۆر بە مانای memory باو نییە. بە تایبەت لە کۆمپیوتەردا. ھەر بە بڕوای من وشەی «بیرگە» خراپ نییە ھەر وەکی جنابت لە وتاری «بیرگەی کۆمپیوتەر»دا بەکارتھێناوە.--چالاک وتووێژ ‏١٤:٥٤، ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بیرگە واتە ئەو شوێنەی کە بیرەکان لەوێن. ئەگەر memory بیرگەیە (بیر بە مانای mind نەک بیر بە مانای یاد) ئەو کات memory داگری mind -ە (= بیرگە بیری تیایە). بەڵام وا نییە، mind داگری memory -یە.--Aza (لێدوان) ‏١٥:٢٧، ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دەی باشە بە بڕوای من 'memory بۆ مرۆڤ' دەگونجی «یاد» بێ. بەڵام بۆ ئەو شتەی لە کۆمپیوتەردا ھەیە نازانم دەگونجێ یان نا. بە بڕوای من باشترە جارێ ئەوانەی لەسەری پێکھاتووین جێبەجێیان بکەین.--چالاک وتووێژ ‏١٥:٤٣، ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بۆ کۆمپیوتەریش ئەتوانێ "یادگە" بێ.--Aza (لێدوان) ‏١٦:٠١، ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سەبارەت بە هزر -یش من پێم وایە لە ئەندێشە کەمتر باوە. لە ڕۆژھەڵاتدا کە ھیچ باو نییە، لە باشووریدا پێم وا نییە ئەوەندە باو بێ. --Aza (لێدوان) ‏١٦:٠٦، ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
mind = ناوی سەرەکی = بیر. بەکاردێ لە (بیرمەند، بیریار)
memory = ناوی سەرەکی = یاد. بەکاردێ لە (یادەوەری، یادگاری)
thought = ناوی سەرەکی = بیرۆکە. بەکاردێ لە (بیرۆکەی ئەو، بیرۆکە ئەنجامی بیرکردنەوەیە و بە بیر بیر ئەکەینەوە)
بە پشت بەستن بەمە https://en.wikipedia.org/wiki/Thought هەڵبەت تەواوی تەواوی بۆجوونەکانم لە چوارچێوەی ویکیدایە، دەنا بۆ کاری من memeory یەکەم شت دەکاتە بیرگە لە بواری کۆمپیوتەردا. دەستان خۆش.--هیوا (لێدوان) ‏١٦:١٥، ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]


ئەکرێ ئاواش بێ:
mind = زەین
memory = بیر، بیرگە، یاد، یادگە
conscious mind = زەینی وشیار--Aza (لێدوان) ‏١٦:٢٥، ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دەکرێ ئێمە چون بۆ memory کۆمپیوتەر وشەی بیرگەمان داناوە بۆ memoryی مرۆڤیش بڵێین «بیر». ئەگەر وا بکەین دەبێ بۆ mind ھەر بنووسین «زەین». دەمێنێتەوە thought. کاک ھیوا وشەی بیرۆکە وشەیەکی داتاشراوە و بەرامبەر بە idea دانراوە.
ھەر ئێستا ئێمە دەبێ لە نێوان دوو وشەی ھزر یان ئەندێشە بۆ thought ساغ بینەوە. ئەگەر ئەندێشە دابنێین بە بڕوای من زۆر بۆ لای فارسی چووین (mind = ذھن = زەین / thought = اندیشە = ئەندێشە). بەڵام بۆ ئەمە باشترە دۆستانی تریش ڕای خۆیان بنووسن کامە باشترە ناوی سەرەکی بێ و کامە ڕەوانەکەر (لە نێوان ھزر و ئەندێشەدا).
@هیوا، Zhyar Afc، Diyar se، Min.neel، و Aminijian: بۆ ئاگاداری.
سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٧:٣٤، ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
هاوڕێیان من پێم باشە ئەندێشە بکرێتە ناوی سەرەکی و هزر ڕەوانەکەر بێت.. --Zhyar Afc Witûwêj  ‏٢١:٥١، ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پێم خاسە کە لە ھزر کەڵک بگرین. مادیوتووێژ (١٣ی بەفرانباری ٢٧١٢) ‏١٧:٤٤، ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

زۆر سپاس لە دۆستان ئاکامی لێدوانەکە بوو بە ئەمە:

  • mind = زەین
  • thought = ھزر (ڕەوانەکەر: ئەندێشە)
  • memory = بیر، بیرگە (ڕەوانەکەر: یاد، یادگە)

--چالاک وتووێژ ‏١١:٥٠، ٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سپاس کاک چالاک بۆ ڕاستکردنەوەی ناوی وتارەکان.--Aza (لێدوان) ‏٠٤:٥٦، ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
خواییش دەکەم. بە بڕوای من بە ئاکامێکی زۆر باش گەییشتین و بەرامبەرگەلێکی زۆر گونجاومان بۆ وشەکان داناوە. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٥:٥٦، ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کاک بەکارھێنەر:Aza گیان من ئەم گواستنەوە بێ لێدوانەی جنابتم بە دڵ نییە. تکایە وەک خۆی لێ بکەوە. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏٠٩:٤٣، ١١ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ١ بەستەری دەرەکیی ھزرم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏٠٩:٤٧، ٢٨ی ئابی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ٢ بەستەری دەرەکیی ھزرم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏٠٣:٣٣، ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]