لێدوانی بەکارھێنەر:Min.neel/ئەرشیڤی١

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

چۆنیەتی بەکارهێنانی ویکیپیدیا[دەستکاری]

بەخێربێیت بەڕێزم ، سوپاس بۆ بەشداریکردنت ، تکایە سەردانی ویکیپیدیا:فێرکاری بکە و ویکیپیدیا:نووسینی کوردی بە باشی بخوێنەوە و تەختەکلیلی چاوگ و پەڵک کوردینووس بەکاربێنە. ، زۆر سوپاس. --DIYAR DESIGN (وتووێژ) ١٠:٥٦, ١ ئاب ٢٠١٢ (UTC)


نووسینی سەرچاوە[دەستکاری]

سڵاو بەڕێز ، تکایە ئاماژە بە سەرچاوەی وتاری جان ئستاین بێک بدە ، واتە سەرچاوەی ئەم وتارە لە کوێوەیە ، بۆ نموونە بڕوانە وتاری تورکیا کە ئاماژەی بە سەرچاوەکان یاوە لە خوارەوە ، دووبارە سوپاس بۆ بەشدارییەکانت. --DIYAR DESIGN (وتووێژ) ١٢:٣٩, ٢ ئاب ٢٠١٢ (UTC)

پێشبین نیشانبدە[دەستکاری]

سلاو ،بەخێربێیت بۆ ویکی و سوپاس بۆ بەشداریە بەنرخەکانت .بەڵام من تێبینیەکم هەیە لە کاتی دەستکاری کردنەکانت لە پەڕەیەکدا بۆ سەیرکردنەوەی دەستبنێ هەڵبژاردنی پێشبین نیشانبدە ئەمە پەڕەکەت پیشان دەدات کە چۆن دەردەکەوێ بە بێ پاشەکەوت کردن هەتا دواین گۆرانکاری ئەنجام دەدەییت ئینجا پەڕەکە پاشەکەوت بکە--توانا (وتووێژ) ٠٩:٤٧, ٩ ئاب ٢٠١٢ (UTC) سپاس لەمەوبەدوا ئەم قسەی ئێوە لە بەر چاو دەگرم.

وتاری جۆن ستاینبێک[دەستکاری]

بەڕێزم سڵاو ، ئەو زانیارییانەی کە لە داڕێژەی کەسایەتیدا دایدەنێیت پێویست بە دانانی بەستەر ناکات بۆیان دەتوانیت پەراوێزی بۆ دابنێیت واتە ئاماژە بدەیت بە سەرچاوەی زانیارییەکە ، لەبەر ئەوە داڕێژەی زانیاری وتاری جۆن ستاینبێک لابراو نوێ کرایەوە ، تکایە هەر چییەکت پێویست بوو دەتوانیت پرسیار بکەیت با تووشی هەڵە نەبیت چونکە دەبێت دوایی چاکسازی لە هەڵەکاندا بکرێتەوە ، دووبارە زۆر سوپاس بۆ بەشداری کردنت. --DIYAR DESIGN (وتووێژ) ١٢:٠٦, ١١ ئاب ٢٠١٢ (UTC)

نووسینی سەرچاوە بۆ وتاری مێشک[دەستکاری]

سڵاو بەڕێز، دەست خۆش بۆ دانانی وتاری مێشک، تکایە سەرچاوەکەی بۆ دابنێ، لەگەڵ ڕێز و خۆشەویستی. --DIYAR DESIGN (وتووێژ) ١٠:٠٨, ١٤ ئاب ٢٠١٢ (UTC)

داڕێژە[دەستکاری]

سڵاومامە Min.neel. لێرەدا جارێ شتێکم بە فارسی دروست کردووە. بزانە چۆنە، ئەو شتەیە کە دەتھەویست؟ لەگەڵ ڕێز.--چالاکوتووێژ ٠٨:٣٣, ٢٢ ئاب ٢٠١٢ (UTC)

دەستەکانت خۆش بێت، خۆیەتی.مادی (وتووێژ) ١٨:١٥, ٢٢ ئاب ٢٠١٢ (UTC)
بەڕێز Min.neel داڕێژەی پێشووم وەکوو ئەو شتەی دەتھەویست چاکسازی کرد، ئەوەتا. ھەر چۆنێک پێت خۆشە و دڵت دەیھەوێ دەستکاری بکە، ئەگەر وشەیەک کوردییەکەی نازانی ئینگلیزییەکەی بۆ بنووسە جارێ، دوایە چاکی دەکەین. ئەگەریش گرفتێکیشت لە چاکسازی داڕێژەکەدا ھەبوو، لای خۆم دەنگ بکە ھەتا یارمەتیت بدەم. سپاس.--چالاکوتووێژ ٢٣:١٥, ٢٢ ئاب ٢٠١٢ (UTC)
مامە ئەگەر ئەم داڕێژەیە تەواوە و چی تر کاری نەماوە با بیبەینە جێگای ئەم داڕێژەیە. زۆر سپاس.--چالاکWьтуwеж (١١ی خەرمانانی ٢٧٢٤) ١٦:٢١, ١ ئەیلوول ٢٠١٢ (UTC)

چالاک گیان دەمهەوێ بۆ ئەوەی دڵنیا بم بە یەکێک لە مامۆستاکانع زانکۆ پیشانی بدەم، تا کۆتایی ئەم مانگە دەرفەتم پێ بدە جا ئەوکاتە جێبەجێی ئەکەین. سپاس بۆ ئەو زەحمەتەی تا ئیسە بۆ ئەم داڕێژە کێشاوتە. مادی (لێدوان) ١٩:٢٦, ١ ئەیلوول ٢٠١٢ (UTC)

سپاس بۆ تۆش. ئەگەر گرفتێکت سەبارەت بە تەختەکلیلەکەشت بوو دەنگ بکە. لەگەڵ ڕێزم.--چالاکWьтуwеж (١١ی خەرمانانی ٢٧٢٤) ١٩:٢٩, ١ ئەیلوول ٢٠١٢ (UTC)س

سڵام. داڕێژەکەم کەمێک گۆڕی٬ پێت باشە؟--چالاکWьтуwеж (١٧ی خەرمانانی ٢٧٢٤) ١٠:٢٥, ٧ ئەیلوول ٢٠١٢ (UTC) سڵام ئرێوەڵا زۆر شیکک و جوان بووە، دەستەکانت خۆش بێت. مادی (لێدوان) ١٠:٣٠, ٧ ئەیلوول ٢٠١٢ (UTC)


مامە Min.neel:

  1. بۆ بەخێرھاتن کردنی خێرای بەکارھێنەران: لە تایبەت:ھەڵبژاردەکاندا بەشی ئامرازەکان، نووسراوە «دانانی پەیام لە لاپەڕەی وتووێژی بەکارھێنەراندا»٬ چالاکی بکە؛ لە ڕێگەی ئەم ئامرازەوە دەتوانی پەیامێک لە پەڕەی وتووێژێ بەکارھێنەران دابنێی. بچۆ سەر پەڕەی وتووێژی بەکارھێنەرێکی نوێ و لەسەر دوگمەی ▼ (لە لای «بیخوێنەوە») و پاشان «بەخێرھاتن» کرتە بکە٬ خۆی ھەموو کارەکان دەکا.
  2. وتارێکمان ھەبوو بە ناوی جاکەرتا کە چی جنابت وتاری جاکارتات نووسی. وەختی وا وتارێکە مەنووسەوە و تەنیا ڕەوانەکەرێکی بۆ دروست بکە. بۆ نموونە وتاری جاکارتا دروست بکە تێیدا بنووسە #REDIRECT [[جەکارتا]]. بەم جۆرە وتاری جاکارتا دەچێتەوە بۆ وتاری جاکەرتا.
  3. بۆ پەڕگەکانیش لەوانەیە جنابت زانیاریت بە وێنەکان زیاد نەکردبێ. ھەموو پەڕگەیەک دەبێ زانیارییەکەی بۆ بنووسی دەنا دەیسڕنەوە. بۆ نموونە ئەگەر پەڕگەکە خۆت گرتبێت٬ زانیارییەکی ئاوای بۆ بنووسە: [١].
  4. ئەگەر پرسیار یان گرفتێکیشت ھەبوو ئەوە لە خزمتدام. لەگەڵ ڕێزم.--چالاکWьтуwеж (١٧ی خەرمانانی ٢٧٢٤) ١٠:٥٧, ٧ ئەیلوول ٢٠١٢ (UTC)

چالاک هەرچی جارە ئەتخەم ناو زەحمەت، ببوورە، ئیشەڵا کە بە زوویی فێر ئەبم جۆن درووس بەم ویکیپێدیا کار بکەموو لە کۆڵ تۆیش ئەومۆ، جارێ تا ئەوەختە تی ئەکۆشم. مادی (لێدوان) ١٤:٠٠, ٧ ئەیلوول ٢٠١٢ (UTC)

براکەم Min.neel من یارمەتی بەکارھێنەران بە ئەرکی خۆم دەزانم و تکایە بەمە مەڵێ زەحمەت. خۆ ئێمەش لە سەرەتاوە ئەمانەمان نەدەزانی٬ کەوابوو ناراحەتی ناوێ. ھەر پرسیارێکت ھەبوو ئێمە ھەین بێ‌تەعاروف لێمان بپرسە ئەگەر زانیمان وەڵامت دەدەینەوە و نەشمانزانی ئەوە ھیچ. با لەخۆوە وەختی جنابیشت بە فیڕۆ نەچێ. لە خزمتدام!--چالاکWьтуwеж (١٧ی خەرمانانی ٢٧٢٤) ١٧:١٥, ٧ ئەیلوول ٢٠١٢ (UTC)

ڕێنوێنی و یارمەتی[دەستکاری]

سڵو بەڕێز Min.neel:

  • بەکارھێنەر:مادیم سڕییەوە. ئەگەر دەتھەوێ ناوەکەت بگۆڕی (چونکوو بەداخەوە لە ویکی کوردیدا bureaucratمان نییە)٬ دەتوانی لێرەدا داواکارییەکت بنووسی. لە بەشی Instructionsدا بە جوانی نووسراوە دەبێ چ بکەی. لەو ویکییانەشدا کە bureaucratیان ھەیە دەبێ لەوێ داوا بکەی بۆ نموونە لە ویکی فارسیدا لێرە
  • ئەم ناوانەی دەیسڕمەوە حەتمەن ھەڵەن بۆیە دەیانسڕمەوە تکایە دروستیان مەکەوە. بۆ نموونە نووسیبووت گارسییا کە چی دروستەکەی گارسیایە. ئەمە دروست وەک وشەی سیاسەت وایە خۆ نانووسرێ سییاسەت. یان خۆرخێ لویس بۆرخیس ھەڵەیە و دروستەکەی خۆرخێ لویس بۆرخێسە.

سەرکەوتوو بی. لەگەڵ ڕێزم.--چالاکWьтуwеж (٢٣ی خەرمانانی ٢٧١٢) ١٠:٥٠, ١٣ ئەیلوول ٢٠١٢ (UTC)

  • بەسەر چاوەکانم فەقەت زۆر کات ھەیە کە زۆریەک لە ئەو کەسانەی وا لە ویکی کوردی کەڵک وەردەگرن سەوادێکی وایان نیە و بە ھەڵە ئەو شتە دەیانھەوێ دەنووسن ھەر لەبەر ئەوە من فەقەت ڕەوانکەر بۆ ئەو ناوە غەڵەتانە درووست دەکەم. ئەگەر ئەوەیش بە ڕای تۆ گرفتی ھەیە تکایە پێم بێژە. مادی وتووێژ (٢٣ی خەرمانانی ٢٧٢٤) ١١:٣٧, ١٣ ئەیلوول ٢٠١٢ (UTC)
مامه Min.neel ویکی کوردی بەڕاستی پێویستی بە بەشدارییە بەنرخەکانی جنابت ھەیە. گرفتت ھەبوو من لە خزمتتدام. بە تایبەت سەبارەت بە گۆڕێنی ناوەکەت. زۆر سپاس.--چالاکWьтуwеж (٢٣ی خەرمانانی ٢٧١٢) ١٤:٠٩, ١٣ ئەیلوول ٢٠١٢ (UTC)

داواکاری[دەستکاری]

سڵاو مامە مادی. یەکەم زۆر سپاس بۆ ئەم گوڵە جوانانە. من ھەر چی لە دەستم بێ ویکیپیدیا دەکەم. تکایە بەڕێز لە ویکیپیدیا:دیوەخان (تەکنیکی)/بۆتدا دەنگی خۆت بۆ دوو بۆتی ElphiBot و CalakBot بنووسە با ئەم بۆتانە ئاڵایان بدرێتێ و زوو دەست بە کار بن. زۆر سپاس.--چالاکWьтуwеж (٣٠ی خەرمانانی ٢٧١٢) ٢١:٥١, ٢٠ ئەیلوول ٢٠١٢ (UTC)

گوندەکانی سەقز[دەستکاری]

سڵام مامە Min.neel! ڕێزدار جنابت دەتوانی پێرستێک لە ناوی کوردیی گوندەکانی سەقز دروست بکەی؟ تەنیا ئەگەر ناوەکان بە کوردی (ئەگەر لە دروستبوونی ناوەکە بە کوردی دڵنیا بی) بۆ من بنووسی، دەتوانین گوندەکانی سەقز بە بۆت بنووسین، چی تری گەرەک نییە. ئەگەریش پێت ناکرێ ئەوە ھیچ. زۆر سپاس.--چالاکWьтуwеж (٥ی ڕەزبەری ٢٧١٢) ١٩:٠٩, ٢٦ ئەیلوول ٢٠١٢ (UTC)

مامە مادی پاش سپاس و دەست خۆشی بۆ ئامادەکردنی ناوی گوندەکانی سەقز ھەندێک پرسیارم ھەبوو:
  1. ئایا لە دروستبوونی ئەم ناوانە دڵنیای؟ حانەمیران (خانەمیران؟) - قەڵاچوخە (قەڵاجووخە؟) - سێخەڵە (شێخەڵە؟) - کەمەتوو (کەمەنتوو؟) - چاخلوو (چاخرلوو؟)
  2. دەتوانی کەمێکم بۆ ڕوون بکەیەوە ئەم ناوانە چۆن دەڵێن؟ دەرەپەمەاان - حاجی مەمەاان
  3. جاروبار نووسیوتە قشڵاخ و جاروباریش قشڵاق (قشڵاق ڕەزا - قشڵاق ملە - قشڵاق ئاغە)، کامەیان ڕاستە؟ ئایا ھەر دووکیان دەوترێن یان ھەر قشڵاخ دروستە؟
  4. درەوەزانیش ھەیە و دەرۆزانیش، کامەیان ڕاستە؟
  5. ناوی ھەندێک لە گوندەکان نەنووسراون بزانە ناوی ئەمانە دەزانی: دره شیخان - دره تفی - دره هوان - حاجی‌عبدل - دره زیارت سفلی - دره زیارت علیا - دره آبی
  6. له سەقز گوندمان ھەیە بە کوردیی ھەورامی قسە بکەن؟ ئەگەر ئا، کامەیان؟
  7. بەخشی امام و چهل چشمۀ غربی و ذوالفقار بە کوردی چی پێ‌دەڵێن؟ گرنگە بو نووسینی وتارەکان.
زۆر سپاس.--چالاکWьтуwеж (٢١ی ڕەزبەری ٢٧١٢) ٢٠:٢٨, ١٢ تشرینی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)
Min.neel گیان ئەگەر وەڵامی پرسیارەکانم نادەیەوە، با وتارەکان دروست بکەم.--چالاکWьтуwеж (٢٦ی ڕەزبەری ٢٧١٢) ٠٩:٠٥, ١٧ تشرینی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)
چالاکگیان پرسیارەکانت لە سەر چاومە بەڵام خەریکم پرسیار ئەکەم لە ئەو کەسانی لەم بوارەدا شارەزان تا وەڵامێکی ڕێک و پێک بدەمەوە، جا ئەگەر دەکرێت کەمێکی تر دەرفەتم پێ بەیت زۆر مەمنوونت دەبم. مادیوتووێژ (٢٦ی ڕەزبەری ٢٧١٢) ١٢:٢٨, ١٧ تشرینی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)
زۆر باشە Min.neel گیان.--چالاکWьтуwеж (٢٦ی ڕەزبەری ٢٧١٢) ١٢:٥٧, ١٧ تشرینی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)

تەواو بوو مامە مادی، گرفتێک ھەبوو دەنگ بکە.--چالاکWьтуwеж (٥ی خەزەڵوەری ٢٧١٢) ١٤:٢٥, ٢٦ تشرینی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)

بە کوردیی کورمانجیش دروست کران مامە Min.neel.--چالاکWьтуwеж (٩ی خەزەڵوەری ٢٧١٢) ٢١:١٥, ٣٠ تشرینی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)
لە جێگایەک نووسیبووت «قۆزڵوو نەک قۆزلوو» و لە جێگایەیکی تریش «"سماقلوو" نەک "سماقڵوو"»، ئەمە چۆن دەبێت؟ ھەروەھا نووسیوتە «قەڵەندەر نە قەلەندەر» دەی ھەر نووسراوە قەڵەندەر ئیتر. تکایە ئەمانەشم لێ ڕوون بکەوە، ئەوانی ترم ڕاست کردەوە.--چالاکWьтуwеж (١٠ی خەزەڵوەری ٢٧١٢) ١٥:٣٤, ٣١ تشرینی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)
چالاکی بەڕێز ببوورە لە بەر هەڵيی نووسینەکان. ئەمانەی کە لە خوارەوە دەیان نووسم دەقی ئەو شتەیە کە لە زمانی کۆمەڵەی خەڵکەوە بە گوێی خۆم بیستوومە:
  • قۆزڵوو نەک قۆزلوو
  • سماقلوو و سماقڵوو ئەمە دڵنیا نیم جارێ با هەردووکیان ببن، بەڵام با وتارەکە ناوی "سماقلوو" بێت.
  • ‌قەلەندەر درووستە. مادیوتووێژ (١٠ی خەزەڵوەری ٢٧١٢) ١٦:٤١, ٣١ تشرینی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)
سپاس ڕێزدار ئەوە خەریکی ویکی عەرەبیم.--چالاکWьтуwеж (١٠ی خەزەڵوەری ٢٧١٢) ١٧:١٨, ٣١ تشرینی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)

Sorry, I don't understand you. Malarz pl (لێدوان) ١٩:١٢, ٢٦ ئەیلوول ٢٠١٢ (UTC)

مامە Min.neel لەسەرەوە کە باسی گوندەکانی سەقزم کرد ھاتم باسی ئەمە بکەم ئەویش تازە شتەکە ئاوای لێھات. Min.neel گیان تەنیا ئەم بەکارھێنەرانە بە خێرھاتن بکە کە ھەژماری نوێ دروست دەکەن. بۆ نموونە ئەم بەکارھێنەرەت (Malarz pl) بەخێرھاتن کردووە کە خۆی لە ویکی پۆلەندیدا بەڕێوەبەرە. یا خۆ جارێک بۆ بەکارھێنەر Hoo man بەخێرھاتنت نووسی کە چی ئەم بەکارھێنەر خۆی ستیواردە لە مێتا و دەستەڵاتی ھەموو شتێکی ھەیە؛ ھی بەربەستنی من و تۆش! لەگەڵ ڕێزم.--چالاکWьтуwеж (٥ی ڕەزبەری ٢٧١٢) ١٩:٤٣, ٢٦ ئەیلوول ٢٠١٢ (UTC)
وەڵڵا ئامە کە جەنابت فەرمووت من بیری ترمی یەکی زانکۆ و ئەوە دەخات کە پێمانیان دەگوت "ترمەک" ئێستا منیش لە ویکیپێدیا ترمەکم و کاری زۆرم ماوە تا رێ بکەوم، بەڵام تێدەکۆشم کە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ باشتر و چاکتر بم. بۆ ناوی گوندەکانیش بە سەر چاو لەگەڵ باکما کە لەمبارەدا شارەزایە چاکی دەکەین. شتێ تریش کە ھەتا لە بیرمە بێژم ئەوەیە کە بەخوا من ئەونە حەز ئەکەم کە چوارنەفەری تریش بێن و لەم ویکیپێدیایا بەشدار بن کە بۆیە دووبارەو سێجارە بەخارھاتینی بەکارھێنەرە نووێکان بکام تا کوو دڵیان گەرم بێت و دەست بە نووسین لە ویکیپێدیا بکەن. مادی وتووێژ (٦ی ڕەزبەری ٢٧٢٤) ٠٦:٣٦, ٢٧ ئەیلوول ٢٠١٢ (UTC)
مامە Min.neel گیان من «ترمەک» نازانم چییە بەڵام شوکری خودا تۆ زۆر باشی و باشتریش دەبی. بۆ بەخێرھاتنیش کارێکی جوان و باش دەکەی و بەردەوام بە. بۆ ناوی گوندەکانیش پەلەت لێ ناکەم، بەکاوەخۆ خەریکیان بە چون ناوە کوردییەکان لەگەڵ ناوە فارسییەکان جیاوازییان زۆرە و ئەوی بۆ ئێمە زۆر گرنگە ناوە دروستە کوردییەکانە. تا ئێستا گوندەکانی مەریوان و مەھاباد و دیواندەرە و بانە و بەشێک لە سنە و بۆکان نووسراوە و بەڕاستی جێگای سەقز خاڵییە. شتێکی تر: تکایە کۆدی واژووەکەت بکە بە [[بەکارھێنەر: min.neel|مادی]]<sup>[[قسەی بەکارھێنەر:min.neel|وتووێژ]] </sup> <font size="0.5px">({{subst:#time:xijی xiFی}} ٢٧١٢)</font> چون ئەم کۆدەی ئێستا ھەڵەی تێدایە. زۆر سپاس.--چالاکWьтуwеж (٦ی ڕەزبەری ٢٧١٢) ١٠:٥٧, ٢٧ ئەیلوول ٢٠١٢ (UTC)

مادی گیان زۆر سپاس بۆ گوڵە جوانەکەت. لە ڕاستیدا لە شاییدا لە کاتی ھەڵپەڕینا، لە خۆشیدا لە کاتی پێکەنینا، لە کۆڕی ماتەم و گریان و شینا، ئەمن ھەر ویکیپیدیای کوردیم لە بیرە. بەڵام ماوەیەکە بە ھۆی کۆمەڵێك سەرقاڵی و کێشەی تازەوە ناتوانم زۆر سەردانی ویکیپیدیا بکەم. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ١٤:٣١, ٢ تشرینی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)

Article requests[دەستکاری]

Hi! Do you do article requests? If so, there are two articles that I would like to see have versions in Kurdish:

Thanks WhisperToMe (لێدوان) ٠٢:٢٩, ٤ تشرینی دووەم ٢٠١٢ (UTC)

Thank you so much! I asked for these articles because they would be of interest to the Sorani-speaking Kurdish community (MaDonal is in Iraqi Kurdistan, and Iraqi Airways flies to and from Kurdistan and maintains a Kurdish website, although when I visited it didn't seem like it had any content in Kurdish...) - I want to use them to get people who know Kurdish interested in this encyclopedia and one can have articles in certain subjects to do that - like one would say "Oh, the article in MaDonal is in Kurdish. Whoa, they have a Wikipedia in Kurdish. I want to contribute now" WhisperToMe (لێدوان) ٠٢:٤٢, ٦ تشرینی دووەم ٢٠١٢ (UTC)

Thanks for the offer! No, I do not work for Iraqi Airways and I do not work on their website. But if you want you can e-mail them and see if they are interested WhisperToMe (لێدوان) ١٦:٠٠, ٦ تشرینی دووەم ٢٠١٢ (UTC)

سپۆتنیک[دەستکاری]

سڵاو. مامە Min.neel سپوتنیک ھی شۆرەوەی بوو.--چالاکWьтуwеж (١ی سەرماوەزی ٢٧١٢) ١٥:٥٩, ٢١ تشرینی دووەم ٢٠١٢ (UTC)

پی دی ئێف[دەستکاری]

ئەمە بۆ تۆ!--چالاکWьтуwеж (١٢ی سەرماوەزی ٢٧١٢) ٢١:١٦, ٢ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)

ئەمە بەرگی سێھەمی بەڵام دووھەمم دەست نەکەوت.
ئەمەش کتێبێکی ترە!
--چالاکWьтуwеж (١٢ی سەرماوەزی ٢٧١٢) ٢١:٤٨, ٢ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)
ڕەنگە ئەمەش سوودێکی ھەبێ بۆت.--چالاکWьтуwеж (١٣ی سەرماوەزی ٢٧١٢) ١٢:١١, ٣ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)
ئەوەشم چاو پێ کەوت با ھەر ھەبێ ھەبوونەکەی لە نەبوونەکەی باشترە خۆ خەرجێکی نییە! لەگەڵ ڕێز.--چالاکWьтуwеж (٢٢ی بەفرانباری ٢٧١٢) ١٨:٠٧, ١١ کانوونی دووەم ٢٠١٣ (UTC)
زۆر مەمنوون چالاکگیان، دەستەکانت خۆش بێت. مادیوتووێژ (٢٣ی بەفرانباری ٢٧١٢) ١٠:٢٥, ١٢ کانوونی دووەم ٢٠١٣ (UTC)


سڵاو کاک مادی.. لەپەڕەی وتووێژەکەی مندا لە : http://ckb.wikipedia.org/wiki/%D8%AA%D9%88%D8%A7%D9%86%D8%A7_%D8%A6%DB%95%D9%85%DB%8C%D9%86 نوسیبووتاب کە "لە نووسینی ئەم وتارەدا شێوازی بێ لایێنی، لە بەرچاو نەگیراوە، ھەروەھا شێوازی ویکی نووسینیش، بۆ وێنە نووسەر ئەم دەقەی لە زمانی خۆیەوە نووسیوە کە ئەمە بە پێی شێوازی ویکی نووسی ھەڵەیە"!!بەدروستی نازانم مەبەستتان لە لایەنگیری و بێ لایەنی چییە..؟ من تەنانەت لەبەرامبەر سەرجەم خاڵ و وێرگولەکانی وتارەکەدا خۆم بە بەرپرس دەزانم.. یان ئەگەر شتێکی تێدایە و ئێوە بەڕاستی نازانن فەرموون زەحمەتی دیاریکردنی بکێشن تا ئێمە "زیادەڕەویەکان"! لاببەین.. ئەوانە ژیاننامە و خەڵات و کورتەیەک لەسەر کتێبەکانن.. عەیبیان لە کوێدایە تاسەری خاوەنەکانیان بگرنەوە.. وەکوتر یان دەبێ بەشداربووانی ئەم وێکییە ئەم ستانداراددە پێبزانن، یان بەڕای بچکۆلانەی من هەر سەرنج دان بێ ڕونکردنەوە بڕێکی تر لەوێکپیدیای سۆرانی گۆشەگیر و دووردەست دەخات، کە من لە وێکی ئینگلیزی و بولگاری و سوێدی و فارسیشدا.. ئەم لەمپەڕانەم لەم تایبە سەختە نەدیووە.. خۆلاسەی کەلام.. گەر پەیامەکەم گەیشتووە ئەو تاگانەی (لایەنداری) و (سڕێنەوە) لەسەر کارەکانی ئێمە لاببەن.. برای شیرینم.. ئەگەریش هەر پێتان وایە بۆ تەنیا دوو وتاری من ٣٠ سەرچاوە کەمە و چالاکیەکان "دیسان ناگونجێ"! ئەو خێرتان دەگات گسک لە هەمووی بدەن و دانیشن بەخێر.. حورمەتی دووبارەم

ناوی بەکارھێنەر[دەستکاری]

سڵاو مام مین نیل. بەڕێز ئەگەر ھێشتاش ناوی «مادی»ت لا گرنگ ماوە وتم با پێت بڵێم ئەم ناوە تا ئێستا لە ھیچ کوێ دروست نەکراوە ھەڵبەت Madi ھەیە بەڵام مادی نا. وتم ئەگەر پێت خۆشە ھەتا ئەم ناوە ساز نەکراوە، سازی بکە ھەتا دنیا بوو ئەگەر ڕۆژێک ناوەکەت گۆڕی، مادی نەگیرابێتەوە و نەتوانی. ئەم ناوە زۆر شیاوی کوردانە با ھی کوردان بێ. ئەگەر حەزت کرد دروستی بکە و ڕەوانەی بکە بۆ بەکارھێنەر:Min.neel. لەگەڵ ڕێزم.--چالاکWьтуwеж (٣ی بەفرانباری ٢٧١٢) ١٧:٣٣, ٢٣ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)

خواییش دەکەم مامە. لە ویکی فارسیشدا سازت کرد، لە ویکییەکانی تریش وەکوو ویکی کوردیی کرمانجی و ئەو ویکییانەی ئەلفوبێیەکەیان عەرەبییە دروستی بکە. ھەروەھا لە ویکی گرنگەکان وەکوو ویکی ئینگلیزی و ئاڵمانی و ... دروستی بکە با نەگیرێتەوە. پێویست نییە لە ھەموویاندا بچی ھەژمارە دروست بکەی، تەنیا یەک جار بە ناوی «مادی» لە ناو ویکی خۆمان بچۆ ژوورەوە پاشان لەسەر ئەم ویکییانە کە دەتھەوێ کرتە بکە، ھەژمارەکەت خۆگر ساز دەبێ. لەگەڵ ڕێز.--چالاکWьтуwеж (٣ی بەفرانباری ٢٧١٢) ١٩:٥٩, ٢٣ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)

قانوون و کۆپی ڕایت[دەستکاری]

مامە سەبارەت بەم باسەی کۆپی ڕایت و قانوونە کە لەگەڵ یەک کردمان ئەمانە ببینی خراپ نییە. [٢] و [٣]. بژیت.--چالاکWьтуwеж (١٠ی بەفرانباری ٢٧١٢) ٢١:١١, ٣٠ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)

Another article request[دەستکاری]

Hi! I found that the en:Central Intelligence Agency has a short website in Kurdish, at https://www.cia.gov/ku/index.html Would you be interested in making a Sorani stub on the CIA? Thanks WhisperToMe (لێدوان) ٠٠:٢٤, ٢٨ کانوونی دووەم ٢٠١٣ (UTC)

Thanks for informing me!!! مادیوتووێژ (٩ی ڕێبەندانی ٢٧١٢) ١٧:٤٧, ٢٨ کانوونی دووەم ٢٠١٣ (UTC)
You are welcome :) WhisperToMe (لێدوان) ٢١:٤٥, ٢٨ کانوونی دووەم ٢٠١٣ (UTC)
Have you had the chance to write the Kurdish article on the CIA yet? WhisperToMe (لێدوان) ٠٦:٣٣, ٢٣ ئازار ٢٠١٣ (UTC)
Good news: another Wikipedian went ahead and started the stub on the CIA in Sorani WhisperToMe (لێدوان) ٢٣:٢٨, ٨ نیسان ٢٠١٣ (UTC)

شارەکانی ئەمریکا[دەستکاری]

سڵاوێکی گەرم مام مادی! ھەندێک خاڵە کە فریا نەکەوتووم لات باسی بکەم، ئەوە دەرفەتێکم پەیا کرد.

  1. سەبارەت بە شارەکانی ئەمریکا. مامە ھەر وەک وتم کێشەکە سەرچاوەکە نییە بەڵکوو ناوی شارەکانە. من تەنیا دەتوانم ئەو شارانە بنووسم کە لە ویکی فارسی و عەرەبیدا نووسراوە چون دەبێ شێوازی ناوەکان لە ڕۆژھەڵات و باشوور بزانم و ناتوانم لە خۆوە ناو داھێنم. من بۆ نووسینی ئەم شارانە (بۆ نموونە شارەکانی ئەلاباما) دانە بە دانەی ناوەی ئینگلیزییەکان لەگەڵ فارسییەکەی و عەرەبییەکەی و تەنانەت IPAەکەی بەراورد کردووە جا ناوەکەم داناوە بۆیە کارەکە زۆر ئەستەمە و کاتێکی زۆری دەوێ.
  2. تۆش لە تاران و ھەر شوێنێکی تری یا خوا ھەر سەرکەوتوو بی و لە وەڵامیشتدا من عومران دەخوێنم.
  3. خاڵێکی تر: لە دانانی پۆل ھەمیشە چاوت لە ویکی ئینگلیزی بێ و لە ڕووی ئەو پۆل دابنێ. دەتوانی پۆلیش دانەنێی، من ئێستا زیاتر لە بیست ھەزار پۆلم لە ویکی ئینگلیزی لەبەر دەستدایە کە لە ویکی کوردیدا وتاریان ھەیە و وردەوردە خەریکی وەرگێڕانیان دەبم و دواتر بە بۆت دروستیان دەکەم و بە وتارەکانی زیاد دەکەم. کارم زۆرە بە بۆت و ئیشاڵڵا لەمە بەو لاوە بە بۆت زیاتر خرمەتی ویکی کوردی دەکەم.
  4. خاڵەکانی تریش بە دوایی!

ڕێزم ھەیە.--چالاکWьтуwеж (١٦ی ڕێبەندانی ٢٧١٢) ٢٠:٣٥, ٤ شوبات ٢٠١٣ (UTC)

چالاکگیان سڵامم هەیە لە خزمەتی جەنابتدا، دەستی فەرهەنگپەروەرت بە گەرمی ئەگووشم، ئیشەڵا کە هەر سەرکەوتوو بیت، ئیسە دوو پرسیاری دیکە: گەلۆ من دەتوانم پۆل درووت بکەم؟ چۆن؟ مادیوتووێژ (١٧ی ڕێبەندانی ٢٧١٢) ١٠:٠٣, ٥ شوبات ٢٠١٣ (UTC)
جوان لە مەبەستت نەگەییشتم مادی گیان تۆ دەتوانی وەکوو وتار پۆلیش دروست بکەی، مەبەستت چی بوو براکەم؟--چالاکWьтуwеж (١٧ی ڕێبەندانی ٢٧١٢) ١٠:٤٦, ٥ شوبات ٢٠١٣ (UTC)
بەڵێ مەبەستم ئەوەیە کە: چۆن دەتوانم پۆل دروست بکەم؟ بۆ مسال، گەرەکمە پۆلی "هونەرمەندانی ئیتالیا" دروست بکەم، چۆن دەتوانم ئەم کارە بکەم؟ مادیوتووێژ (١٧ی ڕێبەندانی ٢٧١٢) ١١:٤٤, ٥ شوبات ٢٠١٣ (UTC)
زۆر باشە. یەکەم کارت ئەوە بێ: پۆلەکە بە زمانی ئینگلیزی بدۆزەوە بزانە چۆنە. ئەوەتا لەوێ نووسراوە: Category:Italian artists. ئێستا ئەگەر ھەندێکی بیر لێ‌بکەیەوە دەزانی کە نابێ بنووسی "هونەرمەندانی ئیتالیا" چون لە ئینگلیزیدا Italy نەھاتووە بەڵکوو وشەکە بە شێوەی سفەت (Italian) بە وشەی ھونەرمەند ھاتووە یانی بە کوردی دەبێتە "هونەرمەندە ئیتالییەکان". دەی ئێستا دروستکردنی پۆل زۆر ڕاحەتە و پۆلەکە دروست بکە و نێوانویکی حەتمەن بۆ دابنێ و توانیشت داڕێژە:کۆمنز-پۆلی پێ زیاد بکە. ئەگەر دروستت کرد دەتوانی بە وتارەکانی زیاد بکەی بەڵام تەنیا بەو وتارانە زیاد بکە کە لە ویکی ئینگلیزیشدا ئەم پۆلەی تێدا ھاتووە. خاڵێکی تر لەو خاڵانەی کە لەسەرەوە وتم بۆ دوایی پێت دەڵێم ئەمەیە بۆ نێوانویکی بە تایبەت بۆ وتارەکان لە ڕووی ویکی ئینگلیزی نێوانویکی کۆپی مەکە و بۆ ئەم مەبەستە ویکییەکانی تر وەک فارسی و عەرەبی و … باشترە چون شێوازی ڕیزکردنی نێوانویکی لە ویکی ئینگلیزی وەکوو ھیچ کوێ ناچێ و کەمێک ناخۆشە و گرفت ساز دەکا. من بۆ نموونە ئەم پۆلە ساز دەکەم ئەگەر گرفتێکت بوو ھەر ئە لێرە باسی بکە. ڕێزم ھەیە.--چالاکWьтуwеж (١٧ی ڕێبەندانی ٢٧١٢) ١٢:٠٩, ٥ شوبات ٢٠١٣ (UTC)
گەڕام؛ جارێ لە ویکی خۆماندا وتارێکمان نییە کە ئەم پۆلە بگرێتەوە و تەنانەت لە ویکی فارسیشدا تەنیا یەک وتار ھەیە کە وەکوو ئینگلیزییەکەی ئەم پۆلە دەگرێتەوە ئەویش ئەم وتارەیە: fa:اومبرتو بوچونی (کە بۆخۆم زیادم کرد). ئەگەر بڕوانییە وتارە ئینگلیزییەکەی en:Umberto Boccioni دەبینی ئەم پۆلەی تێدایە (Italian artists).--چالاکWьтуwеж (١٧ی ڕێبەندانی ٢٧١٢) ١٢:٣٠, ٥ شوبات ٢٠١٣ (UTC)
زۆر خاسە ئیسە من یەک کێشەی ترم هەیە، ئەویش ئەمەیە کە چۆن لە سەرەتا پەڕەی پۆل درووست بکەم؟ مەسەلەن بچم بە دوای "پۆل:هونەرمەندە ئیتالییەکان" بگەڕم جا جا دوای ئەوە، وەکوو واترێک ئەو پۆلە ساز بکەم؟ مادیوتووێژ (١٧ی ڕێبەندانی ٢٧١٢) ١٢:٤٨, ٥ شوبات ٢٠١٣ (UTC)
بەڵێ وایە لە لای سەرەوە لە گەڕاندا بنووسە پۆل:ناوی پۆلەکە و ئەگەر دروست نەکرابوو ھەر وەکوو وتاری دروستی بکە.--چالاکWьтуwеж (١٧ی ڕێبەندانی ٢٧١٢) ١٢:٥٢, ٥ شوبات ٢٠١٣ (UTC)
چالاکگیان زۆر مەمنوون بۆ ڕێنوێنیت. مادیوتووێژ (١٧ی ڕێبەندانی ٢٧١٢) ١٤:٣٢, ٥ شوبات ٢٠١٣ (UTC)
خواییش ئەکەم، لە خزمەتتدام.--چالاکWьтуwеж (١٧ی ڕێبەندانی ٢٧١٢) ١٤:٣٨, ٥ شوبات ٢٠١٣ (UTC)

گواستنەوەکان[دەستکاری]

سڵاو مام مادی. بەڕێز لەمێژە ھەندێک خاڵە دەمەوێ لات باسی بکەم بەڵام دەرفەت ناکەم. ماوەیەک لەمە پێش ھەموو وشەکانی «ئیمپراتۆرێتی»ی کوردیت گواستەوە بۆ «ئیمپراتۆری» فارسی. براکەم ئیمپراتۆری فارسییە و لە زمانی فارسییەوە چۆتە ناو کوردییەوە. ھەڵبەت بۆ ئەمەش بەڵگەم ھەیە بەڵام ھەر لە ناو کوردی خۆمان و زمانی فارسیدا: لە وشەی دوژمن ئێمە ناڵێین دوژمنی ئەمە قەت لە ناو کوردیدا نەبوو و ئەگەرش بوترێ ھەر فارسییە (دشمنی)، کورد ھەر لە کۆنەوە وتوویەتی دوژمنایەتی. بۆ ئیمپراتۆریش ھەروا بە کوردی دەبێتە ئیمپراتۆرێتی یان ئیمپراتوریەتی. ھەندیک لە ژێر کاریگەری فارسی دەڵێن ئیمپراتۆری و ھەندێکیش لە ژێر کاریگەری عەرەبان دەڵێن ئیمپراتوریەت (لە پاشگری ـیَة عەرەبی)! بۆ زەریاچەی و زرێچەی و گۆلیش ئێستا بە ئاکامێکی باش نەگەییشتووین بڕوانە وتووێژی پۆل:گۆلەکان. ھی وایە وشەی تورکییان لا پەسندترە. فارس و عەرەب و تورک و… ھەموو ھێرشیان بۆ ھێناوین خۆشمان ئەوەندە نەخوێندەوار، خوا ڕوحممان پێ‌بکا. ڕێزم ھەیە.--چالاکWьтуwеж (١٤ی ڕەشەمەی ٢٧١٢) ١١:١٥, ٤ ئازار ٢٠١٣ (UTC)

سڵام چالاک گیان

ئیمپراتۆرێتی یا ئیمپراتۆریەتی هەردووکی (اسم مصدر)ی عەرەبییە و خاسیش دیارە کە لە لای مامۆسا ئایینیەکانۆ ڕژاتە ناو کوردی. گۆل و زەریاچەیش تەکلیفیان موشەخخەسە، گۆل بە واتای (Lake) تورکییە، چون گۆل لە کوردیا موعادڵی (گودال آب)ی فارسیە (بە ئینگلیسی: Water pit). جا ئەم بەینە کتێوێکی زوانناسیم ئەخوێندۆ کە تیایا نووسرابوو کە لە زوانی کوردی و ئازەری کۆنا هەر وەختێ کە حەرفی "د" لە ئەوەڵی وشا بێت، بووە بە: "ز". پەس "دریا= زەریا" و "دریاچە= زەریاچە"، ئەڵبەت ئەگەر گەرەکمان بێت کە وشەکە بکوردێنین ئەتوانین لە پەسوەندی "تصغیری" کوردی وەکوو "چک"یش ئستفادە بکەین. مادیوتووێژ (١٤ی ڕەشەمەی ٢٧١٢) ١١:٥٣, ٤ ئازار ٢٠١٣ (UTC)

مادی گیان ئیمپراتۆرێتی و ئیمپراتۆریەتی تەواو کوردییە پێم وتی ئیمپراتۆریەت عەرەبییە. قسەکانت جوانە بەڵام ھەندێک خراپی تێ‌گەییشتووی:
لە کوردیدا بۆ دروست کردنی ناوی چاوگ (اسم مصدر) ئەم پاشگرانە ھەیە:
کوردیی باکووری: -تی، -ئێتی، -ئیتی
کوردیی ناوەندی: -ئایەتی، -یەتی، -ئێتی
کوردیی باشووری: -ئایەتی، -ئاتی
ھەورامی: -ئایەتی
ئەمانە ھەموو کوردین و زۆر کۆنن لەگەڵ پاشگری سانسکریتی -تەتی یەک شتن. ئیمپراتۆرێتی یا ئیمپراتۆریەتی لە ئیمپراتۆر + پاشگری -یەتی و -ئێتی دروست بوون ھەر وەک یەکیەتی (یەکێتی)، برایەتی، کوردایەتی. ڕاستە لە عەرەبیدا یەت ( ـیَة) ھەیە کە زۆر لە یەتی کوردی دەچێ بەڵام ئەمانە یەک شت نین بۆ نموونە ئەمانە عەرەبین شارستانیەت، ئیمپراتوریەت بەڵام ئەمانە کوردین شارستانیەتی، ئیمپراتوریەتی.
بۆ د و ز وایە ڕاست دەڵێی و منیش لە مێژە دەڵێم دەریا فارسیە و زەریا کوردیە. تەنانەت دڵیش فارسیە و لە ھەورامیدا دەڵێن زێڵ! بۆ گۆلیش منیش پێم باشە نییە و زەریاچە و زرێچەم پێ باشترە بەڵام دەبێ لەسەری رێک بکەوین. ڕێزم ھەیە.--چالاکWьтуwеж (١٤ی ڕەشەمەی ٢٧١٢) ١٢:٢٤, ٤ ئازار ٢٠١٣ (UTC)

موشکڵێک نییە چاوەکەم، مادیش قسەکانی تەواو نییە ؛) . هەتا چوارشەمە ئمتحانم هەیە، دوای ئەوەیش قەرارە بچم بۆ مسافرەت، ئەگەر لەم بەینا وەختم بوێت حەتمەن لە ئاغەی هاشمی لە بارەی ئەمانۆ سوئال ئەکەم ئیشەڵڵا. مادیوتووێژ (١٤ی ڕەشەمەی ٢٧١٢) ١٢:٣٢, ٤ ئازار ٢٠١٣ (UTC)

گرفتێک نییە، ئەوە منیش جارێ لە ویکیدراوەدا خەریکم.--چالاکWьтуwеж (١٤ی ڕەشەمەی ٢٧١٢) ١٣:١٩, ٤ ئازار ٢٠١٣ (UTC)

ئافەرین چالاک، بژیت. وەڵا کارێکی خاسە. من لە ئەم ویکی دەیتا جوان حاڵی نەبووم؟!! ئەتوانیت بە کورتی پێم بێژیت کە بە کاری چی دێت؟ مادیوتووێژ (١٤ی ڕەشەمەی ٢٧١٢) ١٣:٣٨, ٤ ئازار ٢٠١٣ (UTC)

وەڵڵا مادی گیان بڕیارە بەم زووانە (٦ی مارس) ھەموو ویکییەکان بە ویکیدراوە پەیوەند بدرێن. لە دوای ئەم ڕێکەوتە نێوانویکییەکان لە ویکدراوەوە دەدرێن و ئیتر و لە ویکیپیدیادا کۆ دەکرێنەوە. ئەمە بۆ فازی یەکەمی ویکدراوەیە بۆ فازی دووەمیش بۆکسی زانیارییەکانیش دەگوازنەوە بۆ ئەوێ و ھەر لەوێ نوێ دەکرێتەوە. بۆ نموونە ژمارەی گۆڵەکانی یاریزانێک یان تەمەنی کەسایەتییەک و ... . ئیتر بەم جۆرە ھەموو زانیارییەکان خێرا بە ڕۆژ دەکرێنەوە. من لەمێژە لەوێ خەریکم و زۆر لەسەر کوردی کردنی موحیتەکەی کارم کردووە بەتایبەت لە translatewiki.net چون لەمە بەولاوە خاناخا کارمان بە ویکدراوە زۆر دەبێ بە تایبەت بە ھاوکاری دۆستێکم لە ویکی فارسی کە لەوێ بەڕێوەبەرە.--چالاکWьтуwеж (١٤ی ڕەشەمەی ٢٧١٢) ١٦:٣٠, ٤ ئازار ٢٠١٣ (UTC)

یەخوا مانوو نەبی، وەڵا کارێکی زۆر جوانە، ئەگەر کۆمەکێک لە دەسم بەر بێت حەتمەن ئەنجامی ئام. مادیوتووێژ (١٥ی ڕەشەمەی ٢٧١٢) ٠٧:٢٥, ٥ ئازار ٢٠١٣ (UTC)

Photo description[دەستکاری]

Here's a photo of a Kurdish restaurant in London: File:Kurdish Food - Alder Street - geograph.org.uk - 1717250.jpg - Want to add a Kurdish description to this photo? Thanks WhisperToMe (لێدوان) ٠٠:٠٥, ٩ نیسان ٢٠١٣ (UTC)

 Done.
چالاکWьтуwеж (٢٠ی خاکەلێوەی ٢٧١٣) ٠٧:٢١, ٩ نیسان ٢٠١٣ (UTC)
Thank you, Calak :) WhisperToMe (لێدوان) ٠٧:٤٤, ٩ نیسان ٢٠١٣ (UTC)

گه‌روو=حنجره‌ ؟[دەستکاری]

ئه‌گه‌ر سه‌رنجێکی سه‌رچاوه‌ پزیشکییه‌کان بده‌ین ، دیاره‌ که‌( حلق)له‌ عه‌ره‌بی، فارینکس له‌ ئینگلیزی، (گه‌روو) له‌ کوردیدا یه‌کێکن. وشه‌ هاوتاکانی گه‌روو له‌ زمانی کوردی بریتین له‌:(گه‌ڵوو، گڵوه‌زێ، گه‌وری، قوڕگ، قوڕوو، ئه‌وک، تینێ، تیه‌نێ، قورتاسه‌، ناق، خووز، بین، ناخڕه‌ و...). به‌ڵام (حنجره) له‌ عه‌ره‌بیدا، (لارینکس) له‌ ئینگلیزیدا و (کشکشێ و نیسک) له‌ کوردیدا له‌ گه‌ڵ گه‌روو جیاوازن. ئه‌گه‌ر پێویستی به‌ لێکدانه‌وه‌ی زۆرتر هه‌بێ ، ئاماده‌م تا به‌ سه‌رچاوه‌ی بڕواپێکراوه‌وه‌ بێمه‌وه‌ خزمه‌تتان. سه‌باره‌ت به‌ داکه‌وتنی (ئ)ی ئه‌ندام له‌ وشه‌ی تێکه‌ڵی (کۆئه‌ندام)دا ده‌بێ بزانین که‌ ئه‌مه‌ رووداوێکی ئاساییه‌ له‌ زماندا که‌ وشه‌کان له‌ سه‌کته‌ ده‌رباز ده‌بن و بۆ ئاسان و ره‌وانی سه‌ر زار ده‌سوێن، ئه‌مه‌ هه‌ر له‌ وشه‌ کوردییه‌کاندا بووه‌ و ره‌چاو نه‌کردنی ئه‌م بنه‌مایه‌ به‌ سوودی زمانه‌که‌مان نییه‌. هه‌ر له‌ کۆنه‌وه‌ بووه‌: (له‌م: له‌ ئه‌م)، ( له‌و: له‌ ئه‌و)، (باراناو: باران ئاو)، ( به‌م و به‌و: به‌ ئه‌م و به‌ ئه‌و)، (مامۆستا: مام ئۆستاد) و... که‌وا بوو وشه‌ی ( کۆندام) زۆر له‌ سه‌ر زار خۆشتر و به‌که‌ڵک تره‌ تا (کۆئه‌ندام).

"جواو"

کاکە ئەمیرگیان کەس لەگەڵ قسەی بەڵگەدارا موشکڵی نییە، منیش لێرە ھەر وەک تۆ فەقەت بەشداربووێکی سادەم نە شتێکی تر، زەحمەت بکێشە درێژەی ئەم باسە کە لێرە دەسمان پێکردە بووە سەر پەڕەی وتووێژی وتاری گەروو با ئەو ئەندامنەی تری ویکی سۆرانیش لی ئاگادار بن. مادیوتووێژ (١٤ی گوڵانی ٢٧١٢) ١٥:٤٦, ٤ ئایار ٢٠١٣ (UTC)

Iraqi Airways[دەستکاری]

Min neel,

I remember you offered to do work on the website of Iraqi Airways.

See if the email at http://www.iq-airways.com/_page.php?page_id=59 gets you in contact with the Baghdad office

While there is contact info at this site: http://www.iraqiairways.co.uk/en/london_office.html, it is a sales office and not the company itself, but maybe they can point you in the right direction

WhisperToMe (لێدوان) ٠٧:٠٧, ٤ ئایار ٢٠١٣ (UTC)

Thanks a lot dear whispertome, Its so nice of you that after such a long time you still remember me and what I want, I appreciate this kindness so much. wish to be able to see more of you around.

Best Regards. مادیوتووێژ (١٤ی گوڵانی ٢٧١٢) ١٦:٥٣, ٤ ئایار ٢٠١٣ (UTC)

Min.neel, are you looking for good contacts at Iraqi Airways? If so, let me know, I can probably point you in the right direction if needed. Cheers, Russavia (لێدوان) ٠٦:٣٦, ١٢ حوزەیران ٢٠١٣ (UTC)

Min.neel, do you do articles about current events? I discovered there was the [:en:* en:May 2013 Iraq attacks]]

If you are interested in starting a Kurdish stub on the attacks, please let me know WhisperToMe (لێدوان) ١٦:١٦, ١٩ ئایار ٢٠١٣ (UTC)

Thanks for informing about that article but actually Kurd people from Iraq, don't read that kind of stuff on Wiki, they prefer to read that on news agency websites. Therefore for now I want to make articles with more interesting subjects till we increase the number of visitors of this Wiki. Beside there is something which if you can help me in, can raise the number of this Wiki's visitors extremely and here is the stuff:

there is no Operating System which present Kurdi(Sorani Branch) as default, so people can not search in google or other search engines in their mother tongue. So if you can tell microsoft to fix their Windows 8 or 8.1 the way that its Kurdish keyboard become useful for Kurd people you helped a culture to be saved for humankind. مادیوتووێژ (٣١ی گوڵانی ٢٧١٢) ١٦:٣١, ٢١ ئایار ٢٠١٣ (UTC)

Do you know if en:Iraq War has an article in Sorani Kurdish? If not, I would think this would be a major topic because it strongly effected Kurdistan WhisperToMe (لێدوان) ٢١:٢٤, ١١ حوزەیران ٢٠١٣ (UTC)

  • Thank you for starting the article on the Iraq War! WhisperToMe (لێدوان) ٠٥:٠٥, ٢٣ حوزەیران ٢٠١٣ (UTC)

Contacting Microsoft Windows 8 development team regarding Kurdish[دەستکاری]

I found the Windows 8 development blog at http://blogs.msdn.com/b/b8/ - It mentions names of developers. You can go on the forums at http://social.msdn.microsoft.com/Forums/en-US/categories and ask questions related to Kurdish WhisperToMe (لێدوان) ٢١:٢٨, ١١ حوزەیران ٢٠١٣ (UTC)

I would also recommend the Linux forums at http://www.linuxforums.org/ (for open source Linux systems) and also the MacOS X developer forums at https://discussions.apple.com/community/developer_forums WhisperToMe (لێدوان) ٢٣:٠٦, ١١ حوزەیران ٢٠١٣ (UTC)

More ideas[دەستکاری]

If you want more ideas for Iraq related articles to get more attention to the Kurdish Wikipedia, here is a list

WhisperToMe (لێدوان) ٠٠:١٢, ١٦ حوزەیران ٢٠١٣ (UTC)

Would you be interested in starting en:List of Kurdish dynasties and countries ? WhisperToMe (لێدوان) ١٨:٠٧, ٢٤ حوزەیران ٢٠١٣ (UTC)

کڵاوه‌ی ئه‌ژنۆ[دەستکاری]

تکایە لە ھەڵبژاردنی ناوی پەڕەکان وردتر و ژیرانەتر ھەنگاو بنێن، زاراوەی کڵاوەی ئەژنۆ ھەڵە نییە، بەڵام لە باری جوانی داڕشتنەوە، قسەی لە سەرە! ئێمە دەتوانین لە داڕشتنێکی تر کەڵک وەربگرین کە باری جوانی و کورتی وشەکەشی پاراستبێ، وەک کڵاوەژنۆ یا کەشکەژنۆ کە ھەردووکیان باون و تەنانەت زۆرتریش بەکار دێن تا کڵاوەی ئەژنۆ!

Aminijian (لێدوان) ٢٠:٠٩, ١٨ حوزەیران ٢٠١٣ (UTC)