وتووێژ:سلێمانی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان

پارێزگای سلێمانی هەیە و سلێمانیش هەیە بەجیا، پارێزگای هەولێر هەیە و هەولێریش هەیە بەجیا!، تکایە ئەمانە بکەن بەیەک. --ئاراس نوری ١١:٥٠, ٢١ کانونی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

چاکسازیکردن[دەستکاری]

دەست خۆش کاک دیار بۆ پەرەپێدانی ئەو وتارە بەو شێوازەی ئێستا بەڵام کۆلێ تێبینیم هەیە لەسەر پەرەپێدانی ئەو وتارە

  • لە سەرەوە لەبەشی مێژوو باسێکی گەڕەکە کۆنەکانت کردووە و لە خوارێش ناوی زۆربەی (یان سەرجەم) گەڕەکەکان کراوە ئەمەش تێکەڵێکە دەکرێت وتارێکی ساز بکەیت لەسەر گەڕەکەکانی سلێمانی ، تیایدا باسی مێژوو و پێرستی گەڕەکەکان بکەیت ، لانی کەم پێرستەکە بکەیت و ئەو بەشەی مێژووش کەم بکەیتەوە! هاوکات لە خوار مێژووش ناوی کەسایەتی گەورەکانی ئەو گەڕەکانت نووسیوە وە لەخوارەوەش کەسیایەتی شاری سلێمانی نووسراوە!
  • گەرماوەکانی شاری سلێمانیش وەک پێرست یان بچێتە بەشی گەشتوگوزار یان چاند (کەلتوور) یانیش بکرێنە پێرست بە وتاری دیکە
  • ناوی گردەکانی دەوری شار بکرێنە پێرست بە وتارێکی دیکە بەڵام ئەو دەقەی سەرەوە بمێنێت و بچێتە ژێر جوگرافیا و ئاماژەش بە وتاری سەرەکی کە پێرستەکەم مەبەستە بکرێت!
  • ناوی قەیسەری و بازاڕیش هەمان شت!
  • بەشی شاری ڕۆشنبیری بەئایدیایەکی کۆن نووسراوە دەکرێت زۆر کورت بکرێتەوە بگووترێ لەکۆنەوە بەهۆی زۆری ڕۆژشەنبیران (شاعیران و نووسەران) و ڕۆژنامەگەری کوردی لەسلێمانی شارەکە بە شاری ڕۆشەنبیری ناوی دەرکردبوو وە دووایش لەلایەن پەرلەمانی کوردستان بە پایەتەختی ڕۆشەنبیری هەرێمی کوردستان دیاریی کرا!!
  • کەرتی خوێندن باشترە تەواوی بسڕێتەوە ، بەوەی تەنیا باس لە زانکۆ کراوە دەکرێت کورتەیەک لە قۆناغەکانی دیکە بنووسیت وە بۆ زانکۆکانیش تەنیا ئاماژە بەنێویان بکرێت نەک بەم شێوەیە ناپێویسستە بنووسرێت کە ئێستا هەیە!!
  • مزگەوتەکانی شار دەکرێت زۆر کورت کرێتەوە بۆ مێژووی و کۆنترین مزگەوت و ڕێژەی مزگەوت و چالاکیی مزگەوتەکان وە ناوی مزگەوتەکانیش بکرێتە پێرست!
  • ئاو و هەوا و ڕێژەی دانیشتوان بێتە سەرەوە چوونکە لە وتاری شارەکان لە ویکی ئینگلیزی لەسەر کەرتی خوێندن و چاندی ناوچە باس کراوەن بەتایبەت دوای باسکردنی مێژووی ناوچەکە
  • شوێنە مێژوویییەکان کەمکرێتەوە بۆچەند شوێنێکی هەرە گرنگ وەک هەولێر دەبێت تەنیا باسی قەڵا و منارە بکەیت!
  • چایخانەی شەعب و قەیسەری نەقیب یەکە و بکرێن بە ٢-٣ خەت بە کورتی بنووسرێت و ئاماژە بە وتاری سەرەکییان بکرێت ، وە سەیرانگاکان گەرچی شوێنەکان گرنگ بن بەڵام دەبێت بەشێوەی گشتی باس بکرێن نەک تەنیا باسی یەک شت بکرێت بە تەواوی سەیرانگاکانی سلێمانی هەژمارکرێت!! ، لیستی باخەکان کەمکرێتەوە لانی کەم خاڵەکان کەمکرێنەوە
  • لەسەرەوە باسی چەندین شوێنی گشتی کراون بەڵام دووبارە دوایی بەشی شوێنی گشتی کراوەتەوە!
  • وەرزش تەنیا یانەی سلێمانی نییە بەڵام دەکرێت باسی بکرێت وەک یانەی سەرەکی شارەکە!وە ناوی ئەو هەموو کەسە وەرزشوانە و بەرپرسەی ناوێت!! وە ئەو بەشە پێویستە زۆر کورت بێت وەک ویکی ئینگلیزی لە وتارەکانی دەنووسرێت!!
  • کەسایەتی شاری سلێمانی کەم کرێنەوە یان لانی کەم شێوەی خاڵەکانی وەک نێوی گەڕەکەکان بنووسرێت!!

ئەو هەموو تێبیینییەم نووسی تاکوو وتارەکە کەمکرێتەەوە چوونکە بەڕاستی زۆر زۆر درێژە!! کە خوێنەر لە خوێندنەوەی بێزار دەبێت! دەکرێت بە کەمترین نووسین زۆرترین زانیاری بگەیەنیت ، هاوکات لە شێوازی ویکی دا هەیە کە دەبێت وتارەکان زۆر درێژ نەبن چوونکە بۆ بەکارهێنەری مۆبایل و مۆبایلە هۆشمەندەکان خوێندنەوەی وتار زۆر ئاستەم دەبێت بەتایبەت بەبوونی وێنەی زۆر و خشتە هتد... بۆ باشترکردنیشی دەتوانیت سوود لە شێوازی نووسینی وتارێکی شاری ویکی ئینگلیزی بکەیت بەنموونە لەندەن (en:London لەگەڵ ڕێز... > kushared (لێدوان) ١٠:٤٩, ٢٩ تشرینی دووەم ٢٠١٣ (UTC)

سڵاو کاک محەممەدی بەڕێز، زۆر سوپاست دەکەم بۆ ئەو هەموو تێبینییە بە نرخە، هەڵبەتە خۆشم زۆر هەوڵم داوە کە بە شێوەیەکی تر ئەم وتارە دابڕێژمەوە بەڵام بەهۆی سەرقاڵیم بە چەند وتارێکی ترەوە نەمتوانیوە زۆر خەریکی بم، بەڵێ پێویستە ئەو پێرستانە هەریەکەیان وتارێکی سەربەخۆ بن و تەنها ئاماژەیان پێ بکرێت لێرە، وە هەروەها پێویستە هەندێ زانیاری نوێ بکرێنەوە و هەندێکی تریشیان بسڕێنرێنەوە، ئینشاللە هەموویان چاک دەکەم و زۆر سوپاس بۆ پێداچوونەوەکەت. -- Diyar Design لێدوان ١٠:٥٨, ٢٩ تشرینی دووەم ٢٠١٣ (UTC)
زۆر باشە من ، کێشە نییە کەی دەکرێت گرنگ ئەوەیە بکرێت!، دەست خۆشیشت لێدەکەم کە دووبارە گەڕایەوە بۆ ویکی و چالاکتربوونت و دانانی ئامانجەکانیشت لە ویکی دەستت خۆش بێت > kushared (لێدوان) ١١:٠٤, ٢٩ تشرینی دووەم ٢٠١٣ (UTC)
دەست خۆش بۆ ئەنجامدانی ، دەتوانیت لەکۆتایی وتاری سلێمانیدا هەموو ئەو پێرستانە دابنێیت کە دروستت کردووە لەڕێگای دروستکردنی بەشێکی نوێ بەناوی ئەمانەش ببینە ، تاکوو ئەوەی حەز دەکات بیانبینێت! > kushared (لێدوان) ١٢:٢٢, ٢٩ تشرینی دووەم ٢٠١٣ (UTC)
زۆر سوپاس کاک محەممەد، ئینشاللە ئەوەش دادەنێم. -- Diyar Design لێدوان ١٢:٣٩, ٢٩ تشرینی دووەم ٢٠١٣ (UTC)

سلێمانی شارێکی کوردیه و کوردستانه نەك نووسیوته وڵات کوردستان عێراق چۆن دەبێت کاکه ئەوان به زووڵم و دەست درێژی بۆ نامووسی کورد ئەو وڵاته به هی خۆیان دەزانن. وەك فارسی زۆردار و تورکی نەتەوە پەرست و عارەبی بێویشدان. تۆش شارەکەی خۆت دەفڕۆشی بەوان بەداخەوە Ibrahem nizamadin (لێدوان) ‏٢٠:٤١، ٨ی ئابی ٢٠١٦ (UTC)

وتاری باش[دەستکاری]

من داڕێژەی وتاری باشم سڕییەوە. تا ئێستا ئێمە پرۆژەی وتاری باشمان لەسەر ویکیپیدیای کوردی دانەناوە و ھیچ پێوەرێکمان بۆ وتاری باش دابین نەکردووە. ئێمە چۆن دەتوانین بڵێین وتارێک باشە کە چی ھیچ پێوەرکمان بە باشی وتار نییە؟! بێجگە لەمانە وتاری باش شتێک نییە من یان یەکی تر بە زیادکردنی داڕێژەیەک بڕیاری بۆ بدەین؛ ئەمە پێویستی بە ڕای کۆمەڵگایە. من خۆم لە پرۆژەکانی وتاری بەرز و وتاری باشی ویکی فارسیدا بەشداریم کردووە و لەگەڵی ئاشنام. دەتوانم بڵیم ئەم وتارە ھەر ئێستا ھەزاران فەرسەنگ لە وتارێکی باش دوورە. ھەر کەس ھۆگری ئەم پرۆژەیەیە سەرەتا دەبێ خودی پرۆژەکە لە ویکیپیدیای کوردی پێناسە بکا. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏٠٩:٤٠، ٤ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری 3 بەستەری دەرەکیم کرد لەسەر سلێمانی. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستتە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏٢١:١٥، ٨ی ئەیلوولی ٢٠١٧ (UTC)

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری 3 بەستەری دەرەکیم کرد لەسەر سلێمانی. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستتە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏٢٢:٢٥، ٨ی ئەیلوولی ٢٠١٧ (UTC)

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری 1 بەستەری دەرەکیی سلێمانیم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏٢٠:٤٤، ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری 4 بەستەری دەرەکیی سلێمانیم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏٢١:٣٢، ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)