بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ھەڤەخشترە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە هەڤەخشترەەوە ڕەوانە کراوە)
پاشا کەیخوسرەوی گەورە
گۆڕی پاشا کەیخوسرەوی گەورە لە سلێمانی
پاشای شانشینی ماد
فەرمانڕەوایی٦۲٥ – ٥٨٥ پ. ز (بەپێی ھێرۆدۆت)
پێشووپاشا فرەڤەرتیش
جێگرئیشتوویگوو پاشا ئەژدەهاك
ھاوسەرهاوسەری یەکەم
کچ یان نەوەی پاشا نەبووپلاسەری بابل
منداڵ(ەکان)شازادە ئەمیتیس
ئیشتوویگوو پاشا ئەژدەهاك
خانەدانبنەماڵەی شاهانەی ماد
باوکفرەڤەرتیش
لەدایکبوون٦٥۳ پ.ز
هەگمەتانە شانشینی ماد
مردن٥٨٥ پ.ز
هەگمەتانە ئیمپڕاتۆرییەتی ماد
ناشتنسیرۆمیدیا ئەشکەوتی قزقاپان سلێمانی
ئایینئایینی کۆنی ئێران

کەیخوسرەو یان ھەڤەخشترە (بە مادی: Ḫavaxštra، بە یۆنانی: Κυαξάρης (کەیخەسرەو)، بە فەڕەنسی: Cyaxare) بەھێزترین پاشای مادەکان بوو و دەورانی پاشایەتیەکەی ساڵانی ٥٨٥ ھەتا ٦۲٥ی پێش زایین بووە و یەکەمین کەسێک بوو وڵاتانی ڕۆژاوای ئاسیای بردە ژێر ئاڵایەک و بووە زلھێزی سەردەمی خۆی. وا ھاتووە لە مێژوودا کچی ھەڤەخشترە ئەبێتە ژنی کوڕی پاشای بابل کە باخە ‌ھەڵواسراوەکانی بابل وا زۆر بەناوبانگە بۆ بۆ ئەو کچە ساز دەکرێت. ھەڤەخشترە بۆ یەکەمین جار سوپای پەروەردەکراوی ڕاھێنا بۆ مادەکان و کەلوپەلی شەڕی ساز کرد. ھەڤەخشترە ئەو پاشای ماد بوو وا توانی سەکاکان بە تەواوی لە وڵاتەکانی ماد وەدەرنێت.

لەناو بردنی ئاشووریەکان

[دەستکاری]

ھەڤەخشترە دوای پێکھێنانی سوپا و کەل‌وپەلی شەر ویستی بە ھێرشە تاونەتاوەکانی ئاشووریەکان و دەیان ساڵ داگیرکەری ئەوان کۆتایی بێنێ بۆیە ھێرشی کردە سەر ئاشوور و نیوەی وڵاتی ئاشووری داگیر کرد. لەگەڵ پاشای بابل یەکیەتیان ڕێ‌خست و بە تەواوی ئاشووریان لە ناو برد. ھەر لەو شەڕەدا بوو نەینەوا و پایەتەختی دووھەمی ئاشووریەکان خاپوور کرا. دوای ئەو شەڕانە وڵاتە داگیر کراواەکان لە نێوان ماد و بابلیەکان بەش کراو و ماد بوو بە گەورەترین ئمپڕاتووری رۆژھەڵاتی ئاسیا. ھەڤەخشترە کوڕێکی ئەبێ کە لە جێگای ئەنیشێتە سەر تەختی پاشایەتی و ھەر ئەو کوڕە ئەبێتە باپیری کوورش پاشای ھەخامەنشیەکان.

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]
لە پێش:
پاشا فرەڤەرتیش
پاشای شانشینی ماد
٦۲٥-٥٨٥ پ.ز
لە دوا:
پاشا ئەژدەهاك ئیشتوویگوو

کتێبناسی

[دەستکاری]
  • تاریخ ماد. ایگور میخائیلوویچ دیاکونوف (بە فارسی)