نەشتەرگەریی مێشک و پەی
نەشتەرگەریی مێشک و پەی یان پەیەنەشتەرگەری (بە ئینگلیزی:[١]Neurosurgery) ڕشتەیێکی پزیشکییە کە لە بواری پێشگرتن، دۆزینەوە، دەرمان و تواناسازیی نەخۆشەکانی مێشک و پەی، و ھەروەھا چارەسەرکردنی ئاڵۆزییەکانی کۆئەندامی پەی و بەشە جۆراوجۆرەکانی مێشک، دڕکەپەتک، ئەندامە پەیییە بڵاوەکان و کۆئەندامی خوێنبەرەکانی مێشک لە دەرەوەی کەللەسەر کار دەکات.[٢]
مێژوو
[دەستکاری]مێژووی نەشتەرگەریی مێشک و پەی بە شێوازی دابڕینی کەللەسەر دەگەڕێتەوە بۆ پێش ھەزاران ساڵ. بەڵام تا کۆتاییی سەدەکانی ١٩یەم و ئەوەڵی سەدەی بیستی زایینی، پێشکەوتنی زۆری بە خۆیەوە نەدیبوو و تەنیا لە سەد ساڵی ڕابردوو ئەم ڕشتە پزیشکییە پێشکەوتنی زۆری بە دەست ھێنا. ئەمە لەکاتێکدا بوو کە بۆ یەکم جار مرۆڤ توانی جەمسەری کارەبایی لە مێشک داچێنێت و تومۆر لە مێشک دەربێنێت.[٣] لە ساڵی ١٨٧٨، ڕیچارد کاتۆن بە ھەبوونی شەپۆلی کارەبایی یان تەزووی کارەبایی لە مێشکی گیانلەبەرەکانی پەی برد. لە ساڵی ١٩٥٠ بۆ یەکەم جار دکتۆر جۆزێ دێلگادۆ جەمسەری کارەبایی داھێنا و دواتر لە مێشکی گیانللەبەرێک چاندی. لە ساڵی ١٨٧٩ نەشتەرگەرێکی خەڵکی سکۆتلاند، بە ناوی ویلیام مەکیوێن بۆ یەکەم جار نەشتەرگەری مێشکی بۆ دەرھێنانی تومۆر ئەنجام دا.[٤]
فێرکاری
[دەستکاری]لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پزیشکەکانی نەشتەرگەری مێشک و پەی، سەرەتا دەبێت بۆ چوار ساڵ دەرسی پزیشکی بخوێنن. پاشان دەبێ بۆ حەوت ساڵ دەورەی ڕزیدێنسی (بە ئینگلیزی: Residency) تەواو کەن. ژمارەیەک لە دەورەکانی ڕزیدێنسی بەشی کۆڵینەوەی کلینیکاڵیان ھەیە کە دەبێت پزیشکەکان تێیدا کار بکەن. لەدوای ئەم دەورە، ژمارەیەک لە پزیشکەکان دەورە فلۆشیپی (بە ئینگلیزی: Fellowship) دەگوزەرێنن.[٥][٦]
شاخەکانی ئەم ڕشتەیە
[دەستکاری]- پەیەنەشتەرگەری ڕەگی (Vascular neurosurgery)
- نەشتەرگەریی مێشک و پەیی ئستریۆتاکتیک (Stereotactic) و نەشتەرگەریی ئێپیلێپسی (epilepsy)
- نەشتەرگەریی مێشک و پەیی ئانکۆڵۆژیک (Oncological neurosurgery)
- نەشتەرگەریی کەللەسەر (Skull base surgery)
- نەشتەرگەریی بڕبڕە (Spinal neurosurgery)
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ What is Neurosurgery? , Department of Neurological Surgery
- ^ Neurosurgeon , Highland Hospital
- ^ Introduction: What is Neurosurgery? , Daniel L Barrow, MD, Operative Neurosurgery, Volume 17, Issue Supplement_1, August 2019, Pages S1–S2
- ^ Neurological Surgery, American College of surgeons
- ^ Neurosurgery, Health Careers
- ^ What Is a Neurosurgeon? , webMD
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]ئەم پزیشکی وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە نەشتەرگەریی مێشک و پەی تێدایە. |