بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ناچۆ (یاریزانی تۆپی پێ)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناچۆ
بە ئیسپانی: José Ignacio Fernández Iglesias
لەدایکبوون (١٩٩٠-٠١-١٨) ١٨ی کانوونی دووەمی ١٩٩٠ (تەمەن ٣٤ ساڵ)
Alcalá de Henares، ئیسپانیا
وڵاتی وەرزشئیسپانیا
ناوی کاتی لەدایکبوونJosé Ignacio Fernández Iglesias
Second family name in Spanish name
ناوی خوازراوSuki
خوشک و براÁlex Fernández
زمانەکانی ئاخاوتنزمانی ئیسپانی
پیشەیاریزانی تۆپی پێ
شوێنی یاریکردن لە تیپfullback
دانیشتوویAlcalá de Henares
دەستپێکی چالاکی٢٠٠٨
ئەندامی تیپی وەرزشیAl Qadsiah FC
وەرزشتۆپی پێ
ژمارەی یاریزان6
بەشداربووە لەجامی جیھانیی فیفای ٢٠١٨

ناچۆ فێرناندێز (لەدایکبووی ١٨ی ژانویەی ١٩٩٠)، ناسراوە بە ناچۆ یاریزانێکی پیشەگەری ئیسپانییە و وەک بەرگریکاری ناوەڕاست یان فۆڵباک یاری دەکات بۆ یانەی ڕیاڵ مەدریدی لالیگا کە کاپتنییەتی و ھەڵبژاردەی ئیسپانیا.

تەواوی ژیانی وەرزشی لەگەڵ یانەی ڕیال مەدرید بەسەر بردووە، دوای ئەوەی لە ساڵی ٢٠١١ یەکەم یاری خۆی لەگەڵ تیپی یەکەم ئەنجامدا، زیاتر لە ٣٠٠ یاری ئەنجامداوە و چەندین نازناوی بەدەستھێناوە، لەنێویاندا پێنج نازناوی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا.

ناچۆ یەکەم یاری خۆی بۆ ئیسپانیا لە ساڵی ٢٠١٣ کرد، ھەروەھا لە جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٨ دا لە پێکھاتەکەدا بوو.

ژیانی وەرزشی یانەکان

[دەستکاری]

ناچۆ لە مەدرید لەدایکبووە و لە تەمەنی ١١ ساڵیدا گەیشتە لاوانی ڕیال مەدرید. یەکەم یاری خۆی لە وەرزی ٢٠٠٨–٠٩ لە پلە باڵاکان ئەنجامدا، دوو یاری لەگەڵ یانەی کاستیای ڕیال مەدرید لە خولی پلە دووی ئیسپانیا ئەنجامدا و دواتر لە دوو وەرزی تەواودا بەشداری کرد؛ لەم ماوەیەدا بوو کە ھاوڕێیەتییەکی درێژخایەنی لەگەڵ یاریزانی داھاتووی ھەڵبژاردەی ڕووسیا دێنیس چێریشێڤ پێکھێنا.[١]

لە ٢٣ی نیسانی ٢٠١١، ناچۆ یەکەم یاری خۆی لە تیپی یەکەم و لالیگا – ئەنجامدا، وەک بەرگریکاری چەپ دەستیپێکرد لە بردنەوەیەکی ٦–٣ لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەرامبەر ڤالێنسیا و لە تەواوی یارییەکەدا یاریی کرد.[٢] دووەم یاری ھەفتەی دواتر بوو، لە یاریگای خۆیدا بە ئەنجامی ٢–٣ دۆڕا بە یانەی ڕیال زاراگۆزا.[٣]

ناچۆ یەکێک بوو لەو یاریزانانەی تیپی لاوان کە ھەڵبژێردرا بۆ یاوەری تیپی یەکەم لە یارییە دۆستانە ھاوینەیەکانیان لە ئەمریکای باکوور، پێش دەستپێکردنی وەرزی ٢٠١١–٢٠١٢. لە ھەر سێ یارییەکەدا وەک یاریزانی یەدەگ ھاتە ناو یاریگا، بەرامبەر یانەی لۆس ئەنجلۆس گالاکسی و گوادالاخارا و فیلادلفیا یونیون.

لە ٢ی ئەیلوولی ٢٠١٢ خۆزێ مۆرینیۆ ڕاھێنەر ڕای گەیاند کە ناچۆ لەگەڵ ئەلڤارۆ مۆراتا و خیسۆس سەردەکەون بۆ تیپی یەکەم بەڵام بەردەوامن لە یاریکردن لەگەڵ کاستیلا.[٤] لە سەرەتای وەرزی ٢٠١٣–٢٠١٤ بە شێوەی سەرەکی بووە ئەندامی پێکھاتەی تیمی یەکەم، دوای ڕۆیشتنی ڕاول ئەلبیۆل درێسی ژمارە ١٨ی وەرگرت.

لە ٣ی تەممووزی ٢٠١٤ ناچۆ گرێبەستێکی نوێی لەگەڵ یانەی ڕیال مەدرید تا ساڵی ٢٠٢١ واژوو کرد[٥] یەکەم گۆڵی فەرمی خۆی بۆ تۆمارکرد لە١٠ی کانوونی دووەم.[٦]

ناچۆ لە کاتی بەرزکردنەوەی جامی پاڵەوانی ئەورووپا کاتێک یانەی ڕیال مەدرید ئاھەنگی بردنەوەی نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا دەگێڕێت، لە مانگی ئایاری ٢٠١٨

لە یاری قۆناغی کۆمەڵەکانی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا بەرامبەر پاریس سانجێرمان لە ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥، ناچۆ تاکە گۆڵی تۆمارکرد و بە یەکەم گۆڵی لە یەکێتیی تۆپی پێی ئەورووپا سەرکەوتنی تیپەکەی بۆ قۆناغی ١٦ مسۆگەر کرد.[٧][٨]

لە ١١ی شوباتی ٢٠١٧، ناچۆ ١٠٠ھەمین یاری خۆی لەگەڵ یانەی ڕیال مەدرید ئەنجامدا و لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە ئەنجامی ٣–١ لە یانەی ئۆساسونا بردەوە.[٩] لە پێکان و سڕکردنی ھاوڕێکانی، زۆرترین سوودی لێوەرگیرا لە پۆستی بەرگریکاری ناوەڕاستدا لە ھێڵی بەرگری و ناوەند.[١٠][١١][١٢][١٣][١٤]

ناچۆ لەگەڵ کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە ئاھەنگێکدا دوای بردنەوەی نازناوی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای ٢٠١٨

لە ماوەی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا ٢٠١٧–٢٠١٨ ھەشت یاری ئەنجامدا و گۆڵێکی تۆمارکرد،[١٥] کاتێک مەدرید سێیەم نازناوی لەسەریەک و ١٣ھەمین نازناوی گشتی لە پاڵەوانێتییەکەدا بەدەستھێنا؛ لە یاری یەکلاکەرەوە بەرامبەر لیڤەرپوول، لە بەرگریکاری ڕاستدا بەشداری کرد دوای ئەوەی لە درەنگانی گێمی یەکەمدا جێگەی دانی کارڤاخاڵی پێکانەکەی گرتەوە و لە کۆتاییدا لە کیێڤ بە ئەنجامی ٣–١ بردەوە.[١٦]

وەرزی ٢٠١٩–٢٠ ناچۆ تەنھا شەش یاری ئەنجامدا بەھۆی پێکانەوە، ڕیال مەدرید نازناوی لالیگای ٢٠١٩–٢٠ی بەدەستھێنا.[١٧]

لە مانگی تەممووزی ٢٠٢١ گرێبەستەکەی بۆ دوو ساڵی دیکە درێژکردەوە، تا ساڵی ٢٠٢٣.[١٨]

بە ڕۆیشتنی مارسێلۆ، ناچۆ پلەی بەرزکرایەوە وەک جێگری کاپتنی یانەی ڕیاڵ مەدرید بۆ وەرزی ٢٠٢٢–٢٠٢٣. لە ٢٢ی شوباتی ٢٠٢٣، ئاستی بەرگری ناچۆ لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی ١٦ی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر لیڤەرپوول لەلایەن یۆرگن کلۆپی ڕاھێنەرەوە ستایشی کرا.[١٩] یارییەکە کۆتایی ھات و ڕیاڵ مەدرید لە یاریگای ئەنفێڵد بە ئەنجامی ٥–٢ سەرکەوتنی بەدەستھێنا.[٢٠]

لە ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ ناچۆ گرێبەستێکی نوێی لەگەڵ یانەی ڕیال مەدرید واژووکرد و ماوەی کارکردنی تا مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٤ درێژکردەوە و دوای ڕۆیشتنی کەریم بنزیمە بووە کاپتن.[٢١][٢٢]

پیشەی نێودەوڵەتی

[دەستکاری]
ناچۆ لە کاتی یەکەم یاریدا لەگەڵ ئیسپانیا لە ساڵی ٢٠١٣

دوای ئەوەی لە ئاستی خوار ١٧ ساڵان و خوار ١٩ ساڵان و خوار ٢١ ساڵان یاری بۆ ئیسپانیا کرد، ناچۆ بۆ یەکەمجار لە ٢ی ئەیلوولی ٢٠١٣ لەلایەن تیپی تەواوەوە بانگھێشتکرا بۆ یارییەکی دۆستانە لەگەڵ سویسرا کە دوای ھەشت ڕۆژ بەڕێوەدەچێت، لەبری ئینیگۆ مارتینێزی پێکان. یەکەم یاری خۆی بە جێگرتنەوەی سێرجیۆ ڕامۆسی ھاوڕێی یانەی ڕیاڵ مەدرید لە سەرەتای گێمی دووەمی یارییەکەی بەرامبەر چیلی لە ژنێڤ بە ئەنجامی ٢–٢ یەکسان بوو ئەنجامدا.

ناچۆ ناوی ھات لە پێکھاتەی کۆتایی ئیسپانیا بۆ جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٨.[٢٣] یەکەم گۆڵی خۆی بۆ ھەڵبژاردەکەی لە ١٥ی حوزەیران تۆمارکرد، لە یاری قۆناغی کۆمەڵەکاندا بەرامبەر پورتوگال وەک بەرگریکاری ڕاست یاری کرد و لە ٣٠ مەترەوە بە لێدانێکی کۆکراوە لە یارییەکەدا بە ئەنجامی ٣–٣ گۆڵ تۆمارکرد.[٢٤]

نازناوەکان

[دەستکاری]

ڕیال مەدرید

ئیسپانیا ژێر ١٧ ساڵ

  • پاڵەوانێتی ئەورووپای خوار ١٧ ساڵان: ٢٠٠٧[٣٤]
  • پلەی دووەمی مۆندیالی خوار ١٧ ساڵانی فیفا: ٢٠٠٧

ئیسپانیا ژێر ٢١ ساڵ

  • پاڵەوانێتی ئەورووپای خوار ٢١ ساڵان: ٢٠١٣[٣٥]

ئیسپانیا

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «Cheryshev: "I texted Nacho to congratulate him for his goal"». Diario AS. 16 June 2018. لە ڕەسەنەکە لە ١ی تەممووزی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە 1 July 2018 ھێنراوە. {{cite news}}: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ= و |archive-url= دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  2. ^ Madrid continue impressive form ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.; ESPN Soccernet, 23 April 2011
  3. ^ Zaragoza dent Real title dream ١٦ی تەممووزی ٢٠١٢ لە Archive.is، ئەرشیڤ کراوە; ESPN Soccernet, 30 April 2011
  4. ^ «Mourinho promotes Nacho Fernandez to senior Real Madrid squad». Tribal Football. ٢ی ئەیلوولی ٢٠١٢. لە ڕەسەنەکە لە ١٨ی نیسانی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤ ھێنراوە.
  5. ^ Nacho, six more years at Real Madrid; Real Madrid CF, 3 July 2014
  6. ^ «El Real Madrid se reencuentra con la Victoria» [Real Madrid return to winning ways] (بە ئیسپانی). Liga de Fútbol Profesional. ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥. لە ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ ھێنراوە.
  7. ^ Malyon، Ed (3 November 2015). «Real Madrid 1–0 PSG: 5 things we learned as Nacho's goal seals qualification». Daily Mirror. لە 3 November 2015 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  8. ^ «Spot-on Real Madrid defeat Atlético in final again». UEFA. ٢٨ی ئایاری ٢٠١٦. لە ٢٩ی ئایاری ٢٠١٦ ھێنراوە.
  9. ^ «Nacho, 100 games for Real Madrid». Real Madrid CF. ١١ی شوباتی ٢٠١٧. لە ١٢ی شوباتی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  10. ^ «Los 1.500 de Nacho» [Nacho's 1.500]. Marca (بە ئیسپانی). 11 March 2017. لە 21 May 2017 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  11. ^ «Nacho disputó los nueve partidos jugados en abril» [Nacho took part in the nine matches played in April]. Diario AS (بە ئیسپانی). 1 May 2017. لە 21 May 2017 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  12. ^ «El Real Madrid, campeón de LaLiga Santander 2016/17» [Real Madrid, LaLiga Santander champions 2016/17] (بە ئیسپانی). La Liga. ٢١ی ئایاری ٢٠١٧. لە ٢٢ی ئایاری ٢٠١٧ ھێنراوە.
  13. ^ «Malaga 0–2 Real Madrid». BBC Sport. ٢١ی ئایاری ٢٠١٧. لە ٢٢ی ئایاری ٢٠١٧ ھێنراوە.
  14. ^ «Majestic Real Madrid win Champions League in Cardiff». UEFA. ٣ی حوزەیرانی ٢٠١٧. لە ٤ی حوزەیرانی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  15. ^ «Así llegan Real Madrid y Liverpool a la final de la Champions» [That is how Real Madrid and Liverpool arrive to the Champions final] (بە ئیسپانی). RCN Radio. ٢٥ی ئایاری ٢٠١٨. لە ٢٩ی ئایاری ٢٠١٨ ھێنراوە.
  16. ^ «Madrid beat Liverpool to complete hat-trick». UEFA. ٢٦ی ئایاری ٢٠١٨. لە ٢٨ی ئایاری ٢٠١٨ ھێنراوە.
  17. ^ ئ ا «Real Madrid win the longest LaLiga Santander season». Marca. Spain. ١٧ی تەممووزی ٢٠٢٠. لە ١٧ی تەممووزی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  18. ^ «Official Announcement: Nacho». Real Madrid CF. ٨ی تەممووزی ٢٠٢١. لە ٨ی تەممووزی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  19. ^ Banerjee، Debkalpa (٢٢ی شوباتی ٢٠٢٣). «"Played a super game" – Jurgen Klopp singles out Real Madrid star after win at Liverpool». www.sportskeeda.com (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). لە ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  20. ^ UEFA.com. «Liverpool-Real Madrid | UEFA Champions League 2022/23». UEFA.com (بە ئینگلیزی). لە ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  21. ^ «Official Announcement: Nacho». Real Madrid C.F. Real Madrid C.F. ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٣. لە ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  22. ^ Cortegana، Guillermo Rai and Mario. «Nacho follows Kroos in signing new Real Madrid deal». The Athletic (بە ئینگلیزی). لە ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  23. ^ «Morata misses out on Spain's 23-man World Cup squad». Goal. ٢١ی ئایاری ٢٠١٨. لە ٢١ی ئایاری ٢٠١٨ ھێنراوە.
  24. ^ «Cristiano Ronaldo scores sensational hat-trick as Portugal hold Spain in instant World Cup classic». The Daily Telegraph. 15 June 2018. لە 15 June 2018 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  25. ^ Westwood، James (٣٠ی نیسانی ٢٠٢٢). «Real Madrid clinch 35th La Liga title with four games to spare after victory over Espanyol». Goal.com. لە ٣٠ی نیسانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  26. ^ «Real Madrid 2–1 Osasuna: Rodrygo scores twice as Madrid win Copa del Rey». BBC. ٦ی ئایاری ٢٠٢٣. لە ٦ی ئایاری ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  27. ^ «Real Madrid 2 Barcelona 0 (5–1 on aggregate): Woeful Barca dismissed as Zinedine Zidane's unstoppable side win Super Cup». The Daily Telegraph. 16 August 2017. لە 17 August 2017 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  28. ^ Mctear، Euan (16 January 2022). «Modric and Benzema fire Real Madrid to the Supercopa title». Marca. لە 16 January 2022 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  29. ^ «Champions League final: Vinícius Júnior scores only goal as Real Madrid deny Liverpool again». UEFA.com. Union of European Football Associations. 28 May 2022. لە 28 May 2022 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  30. ^ «Isco goal gives Real Madrid victory over Manchester United in Super Cup». The Guardian. 8 August 2017. لە 10 August 2017 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  31. ^ «Real Madrid 2–0 Eintracht Frankfurt: Five-star Madrid triumph in Helsinki». UEFA.com. Union of European Football Associations. 10 August 2022. لە 11 August 2022 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  32. ^ «Cristiano Ronaldo free-kick fires Real Madrid to Club World Cup glory». The Guardian. 16 December 2017. لە 18 December 2017 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  33. ^ «Vinicius and Valverde dazzle as five-star Madrid conquer». FIFA. ١١ی شوباتی ٢٠٢٣. لە ١١ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  34. ^ La selección española sub'17 se proclama campeona de Europa [The Spain under-17 team is proclaimed European champion], Marca (in Spanish), 13 May 2007
  35. ^ «Experience and talent fill Spain U21 selection». UEFA. ٢٣ی ئایاری ٢٠١٣. لە ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  36. ^ Smith، Emma (18 June 2023). «Spain win Nations League final on penalties». BBC Sport. لە 18 June 2023 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)