نافیعی مەدەنی
ئەبو ڕوەیم نافع بن عەبدوڕڕەحمان بن ئەبی نوعەیم (بە عەرەبی: أبو رویم نافع بن عبدالرحمن بن أبي نعیم)، یەکێک لە حەوت گێڕوەکانی قورئان (قیڕائاتەکان)، لە چینی سێیەم بوو لەدوای ھاوەڵان.
(ئەسمەعی) وتویەتی: نافع بە منی وت: ڕەچەڵەکم دەگەڕێتەوە ئەسفەھان، دەوترێ کە ئەو ئەسفەھانی بووە بە ڵام لە مەدینە لەدایک بووە و بەناوبانگ بووە، کەسێکی ڕەشپێست بوو، بە ڕەوشت بوو، لەلای چەندین تابعی قوڕئانی خوێندووە، بێجگە لە قوڕئان کەمێک حەدیسیشی لێ گێڕدراوەتەوە، زۆر کەس لە لای ئەو خوێندوویانە، بەڵام بە ناوبانگترینیان ھەردوو ئیمام وەرش و قالوون بوون. ڕیوایەتی ئیمامی نافیع لە مەغریبی عەرەبی بڵاو بۆتەوە، وەک مەغریب و تونس و جەزائیر.
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- وفیات الاعیان-ئیبن خەلەکان-بەرگی پێنجەم-لاپەڕە:٣٦٨[بەستەری مردووی ھەمیشەیی][بەستەری مردووی ھەمیشەیی]
- شبکە الالوکە[بەستەری مردوو]
![]() | ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
ئەم وتار ھیچ پۆلێکی لەخۆ نەگرتووە. تکایە یارمەتی بدە بە زیادکردنی پۆلێک بۆ ئەوەی پێڕست بکرێت لەگەڵ وتار لێکچووەکان. (نیسان ٢٠١٧) |
ئەم وتار ھیچ پۆلێکی لەخۆ نەگرتووە. تکایە یارمەتی بدە بە زیادکردنی پۆلێک بۆ ئەوەی پێڕست بکرێت لەگەڵ وتار لێکچووەکان. (شوبات ٢٠٢٠) |