قونبول

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئەبوو عەمڕ، موحەممەد بن عەبدولڕەحمانی مەخزوومی مەککی، (بە عەرەبی: محمد بن عبدالرحمن المخزومي المکي‎)، ناسراو بە قونبول (قُنْبُل)، لە ساڵی ١٩٥ـی کۆچی لە مەککە لەدایک بووە، ھەندێک دەڵێن ھۆکاری ناساندنی بە قونبول ئەوە بووە کە لە ھۆزێک بووە پێیان دەوترا (القنابلة)، ھەندێکیش دەڵێن ئەو نەخۆشییەکی ھەبوو، جا دەرمانێکی زۆر بەکاردەھێنا پێی دەوترا (قنبیل) جا ناوەکە کەمێک سوک و ئاسانکرا بۆ قونبول.

یەکێک لە گێڕەوکانی حەوت گێڕەوەکانی قورئان (القراء السبعة)، کە لە ئیبن کەسیری مەککی گێڕاوەتەوە، موقریئی مەککە بوو، قورئان پێ خوێندن (الاقراء) بۆ ئەو بە جێما لە حیجاز لە سەردەمی خۆی، خەڵکیش بۆ لای ئەو دەچوون، کەسێک بوو کە کەسی لەگەڵ نەبوو تەنھا ئەھلی زانست و چاکە نەبێت. قورئانی خوێندووە لای چەندانێک، دەگووترێ کە ئەو لای موحەممەدی بەززیش خوێندوویەتی کە ئەویش لە ئیبن کەسیری مەککی گێڕاوەتەوە، بەھان شێوە زۆریش لای ئەو خوێندوویانە.

قونبول لە ساڵی ٢٩١ـی کۆچی وەفاتی کرد لە تەمەنی ٩٦ ساڵی دا، جەستەی زۆر لاواز بوو و زۆر گۆڕا لە کۆتاییەکانی تەمەنی، جا دەگووترێ کە ئەو حەوت ساڵ بەر لە مردنی وازی لە (اقراء) ھێناوە، یان ١٠ ساڵ.

سەرچاوەکان[دەستکاری]