ئەبوو عەمر بەسری

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ئەبوو عەمڕ بەسڕیەوە ڕەوانە کراوە)

زەببان کوڕی عەلا کوڕی عەممار کوڕی عوریان ناسناویشی ئەبوو عەمڕ، (بە عەرەبی: زبَّان بن العلاء بن عمَّار بن العُریان، أبو عمرو‎)، لە ساڵی ٦٨ یان ٧٠ـی کۆچی لە مەککە لە دایک بووە و لە بەسرە نیشتەجێ بووە و لە کووفە کۆچی دوایی کردووە. یەکێکە لە حەوت ئیمامە گێڕەوەکانی قورئان، ھەروەھا یەکێک بوو لە نەحوییەکانی مەدرەسەی بەسڕی، لەلای زۆر کەس قورئانی خوێندووە لەوانە حەسەنی بەسڕی و عاسم بن ئەبی نجود کووفی و ئیبن کەسیری مەککی و سەعید بن جوبەیر، ھەروەھا زۆریش لای ئەو خوێندوویانە، بەناوبانگترینیان کە لێیان ڕیوایەت کردووە ھەردوو ئیمام دووری و سووسی.

سەرچاوەکان[دەستکاری]