وەرش

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

عوسمان بن سەعید بن عەبدوڵڵا، (بە عەرەبی: عثمان بن سعید بن عبدالله‎)، ئەبو سەعیدی میسڕی، شێخی قورئانخوێنان بوو لە میسڕ لە سەردەمی خۆی، لە ساڵی ١١٠ـی کۆچی لە دایک بووە. لەلای ئیمامی نافیع قورئانی چەند جارێک خەتم کردووە و لێشی گیڕاوەتەوە. ئیمامی نافیع ناوی لێناوە (وەڕش) بەھۆی سپێتییەکەی (وەڕش شیرێکە دروست دەکرێ، گووتراویشە کە جۆرە باڵندەیەکە بەناوس "وەڕشان" و ناوەکە کەمێک سوک و ئاسان کراوە بۆ "وەڕش")، وە پێشی ناخۆش نەبوو و دەیوت نافیع مامۆستاکەم بەناوی کردووم، زاناش بوو بە عەرەبی، زۆر کەس لای ئەو قورئانیان خوێندووە لەوانە (ئەحمەد بن ساڵح حافیز و داود بن ئەبی تەیبە و یوسوف ئەزڕەق) بێجگە لەوانیش. لە ساڵی ١٩٧ ھەر لە میسڕ کۆچی دوایی کردووە.

گیڕانەوەی وەڕش لە نافیعەوە لە مەغریبی عەرەبی بڵاوە لە مەغریب و جەزائیر و مۆریتانیا، ھەروەھا لە ھەندێ شوێنەکانی و ڕۆژئاوای ئەفیریقیا وەک سینیگال و نیجەر و نێجیریا.

سەرچاوەکان[دەستکاری]