عاسم بن ئەبی نجود کووفی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئەبووبەکر عاسم بن ئەبی نجود بەھدەلە کووفی، (بە عەرەبی: عاصم بن أبي نجود بھدلة الکوفي‎)، ئیبن جەزەری وتویەتی کە بەھدەلە دایکییەتی، بەڵام زەھەبی لە (سیر اعلام النبلاء) دەڵێت کە بەھدەلە باوکییەتی.

یەکێک بووە لە حەوت ئیمامەکانی قیڕائاتی سەبع، لەلای ئەبوو عەبدوڕڕەحمانی سولەمی و زوڕ بن حوبەیش قوڕئانی خوێندووە، دەگووترێ کە ئەو زۆر فەسیح و دەنگخۆش بوو، لە کووفە وەفاتی کردووە.

زۆر کەس قوڕئانیان لەلای خوێندووە و لێیان گێڕاوەتەوە، بەناوبانگترینییان ھەردوو ئیمامی حەفس بن سولەیمان کووفی و شوعبە بن عەییاش.

لە کۆتایی ساڵی ١٢٧ کۆچی دوایی کردووە، گێڕدراوەتەوە کە کۆتا قسەی ئیمام ئەم ئایەتەی ٦٢ـی سووڕەتی ئەنعام بووە: ثُمَّ رُدُّواْ إِلَى اللّهِ مَوْلاَهُمُ الْحَقِّ أَلاَ لَهُ الْحُكْمُ وَهُوَ أَسْرَعُ الْحَاسِبِينَ (ئەنعام:٦٢).[١]

شایەنی باسە کە ڕیوایەتی حەفس لە عاسمەوە لە ھەموو ڕیوایاتەکانی تر بڵاوترە، لە کوردستانیش ھەر ئەو ڕیوایەتە بڵاوە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]