کیسائی
Jump to navigation
Jump to search
ئیمام و شێخی قیڕائە و عەرەبی، ئەبولحەسەن عەلی بن حەمزە بن عەبدوڵڵا بن بەھمەن بن فەیروز ئەسدی، (بە عەرەبی: علي بن حمزة بن عبدالله بن بھمن بن فیروز الأسدي)، لە کووفە لە دایک بووە دەوروبەری ساڵانی ١٢٠ـی کۆچی، یەکێک لە حەوت گێڕوەکانی قورئان، لەلای ئیبن ئەبی لەیلا و حەمزەی کووفی و عاسم بن ئەبی نجود کووفی و ھی تریش خوێندوویەتی، ھەروەھا یەکێک بوو لە پێشەواکانی قیڕائەت و نەحو لە مەدرەسەی کووفی، جا گووتراوە کە لەبەر ئەوە پێی گووتراوە "کیسائی" (الکسائي) لەبەر پۆشاکێک کە دەیپۆشت ("کساء" بەعەرەبی واتا پۆشاک)، ئیمامەتی قیڕائەت و عەرەبی دوای حەمزە بۆ ئەو مایەوە، زۆر کەسیش لای ئەو خوێندوویانە، لێشیان گێڕاوەتەوە، بەناوبانگترینی گێڕەوەکانی ھەردوو ئیمام حەفسی دووری و ئەبولحاریس لەیس.
سەرچاوەکان[دەستکاری]
![]() | ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
ئەم وتار ھیچ پۆلێکی لەخۆ نەگرتووە. تکایە یارمەتی بدە بە زیادکردنی پۆلێک بۆ ئەوەی پێڕست بکرێت لەگەڵ وتار لێکچووەکان. (نیسان ٢٠١٧) |