حەفس دووری

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

حەفس بن عومەر بن عەبدولعەزیز بن سوھبان، (بە عەرەبی: حفص بن عمر بن عبدالعزیز بن صھبان‎)، ئەبوو عومەر، نەحویی بەغدادی، شێخی موقریئەکان، ڕەچەڵەکی دەگەڕێتەوە بۆ شاری (الدور/دەور) لە عێڕاق لە سامەڕا. لە ساڵی سەد و پانجا و شتیک لە دایک بووە.

یەکێکە لە گێڕەوەکانی حەوت گێڕەوەکان، جا ئەو لە دوو ئیمامی گێڕاوەتەوە، کیسائی و ئەبوو عەمڕ بەسڕی، لە حەسەنی بەسڕیشی گێڕاوەتەوە بەڵام ڕیواتەکەی حەسەنی بەسڕی شازە، ھەر حەوت قیڕائەتەکانیشی خوێندووە، دانراویشی ھەیە، لە پەرتووکەکانی (ما اتفقت الفاظە ومعانیە من القران) و (قراءات النبي صل اللە علیە وسلم)، دشگووترێ کە ئەو یەکەم کەسە لەسەر زانستی قیڕائات نووسیویەتی، نەحویش بوو، قورئانی خوێندووە لای (ئیسماعیل بن جەعفەر)، وەھەروەھا لای ئیمامی کیسائی بە قیڕائەتەکەی، وە لای (یحیی الیزیدي) بە قیڕائەتی ئەبووعەمڕی بەسڕی، وە لای (سولەیم) بە قیڕائەتی حەمزە. حەدیسیشی ڕیوایەت کردووە.

تەمەنێکی زۆر ژیاوە و لە شەوالی ساڵی ٢٤٦ـی کۆچی وەفاتی کردووە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]