ئێرنا سۆلبێرگ
ئێرنا سۆلبێرگ | |
---|---|
بە نۆروێژی: Erna Solberg | |
![]() | |
لەدایکبوون | بارگن، نەرویژ | ٢٤ی شوباتی ١٩٦١
ناوی کاتی لەدایکبوون | |
خوشک و برا | Marit Solberg |
ھاوسەر | Sindre Finnes |
زمانەکانی ئاخاوتن | ئەڵمانی |
پیشە | سیاسەتوان، international forum participant |
پەروەردە | University of Bergen، Langhaugen videregående skole |
شوێنی کار | ئۆسلۆ |
ئەندامی حیزبی | Conservative Party of Norway |
ئایین | مەسیحییەت |
خەڵاتەکان | Commander of the Order of St. Olav، Bridgebuilder Prize، King Harald V's Jubilee Medal 1991–2016 |
ناونیشانی ئیمەیڵ | mailto:erna.solberg@stortinget.no |
وێبگە | http://erna.no |
Affiliation string | Office of the Prime Minister of Norway، Office of the Prime Minister Norway، Prime Minister of Norway |
ئێرنا سۆلبێرگ (لە دایکبووی ٢٤ ی شوباتی ١٩٦١) سیاسەتوانێکی نەرویژییە و لە ساڵی ٢٠١٣ ەوە وەک سەرۆک وەزیرانی نەرویژ و سەرۆکی پارتی پارێزگاران لە مانگی ئایاری ٢٠٠٤ ەوە خزمەت دەکات. سۆلبێرگ لە ساڵی ١٩٨٩ تا ١٩٨٩ ئەندامی ستوۆرسینگ بووە و لە ساڵی ٢٠٠١ تا ٢٠٠٥ وەزیری حکوومەتی شێل ماگنا بووندویک بووە لە ماوەی وەزارەتەکەیدا سیاسەتی کۆچ و کۆچبەرانی چڕکردەوە و پێشنیارێکی بۆ گۆڕینی دابەشکارییەکانی وڵات کرد.[١] دوای ھەڵبژاردنی پەرلەمانی ٢٠١٥، بە سەرۆکی پارتی پارێزگاران ھەڵبژێردرا دوای بردنەوەی لە ھەڵبژاردنی ساڵی ٢٠١٣ دوای ھارلێم بۆرنماوس، بووە دووەم سەرۆک وەزیرانی ژنی نەرویژ، کابینەی سۆلبێرگ کە زۆرجار بە کابینەی شین ناودەبرێت، حکوومەتێکی دوو حیزبییە کە لە پارتی پارێزگاران و ھەروەھا پارتی گەشەپێدان پێکھاتوون. کابینەکە ھاوکاری فەرمی لەگەڵ پارتی لیبرالی ناسۆسیالیست و ھەروەھا دیموکراتە مەسیحییەکان ھەیە.[٢]
ژیان[دەستکاری]
سۆلبێرگ لە شاری بێرگن لە نەرویج لە دایک بووە و لە شارۆچکەیەکی دراوسێی دا بە ناوی کالفارت گەورە بووە باوکی ڕاوێژکاری سیاسی بووە و دایکی شیکار بووە خاتوو سۆلبێرگ دوو خوشکی ھەیە، یەکێکیان گەورەترە و ئەوی دیکەشیان لەو بچووکترە، کاتێک ١٦ ساڵ بوو، لە قوتابخانە کێشەی ھەبوو و نەخۆشی دیسلێکسیا ھەبوو لەگەڵ ئەوەشدا قوتابییەکی چالاک بوو لە پۆلدا لە کۆتایی ساڵی ئامادەیی دا لە ساڵی ١٩٧٩ بۆ تیمی یەکێتی قوتابیانی نەرویژ (بۆ بەرگری لە مافی قوتابی) دەستنیشان کرا و ھەر لەو ساڵەدا سەرکردایەتی بۆنەیەکی خێرخوازی نەتەوەیی کرد بۆ یارمەتیدانی جامایکا. ساڵی ١٩٨٦ ماستەری لە کۆمەڵناسی و زانستی سیاسی و ئامار و ئابووری لە زانکۆی بێرگن وەرگرت. ساڵی ١٩٩٦ ھاوسەرگیری لەگەڵ بازرگانێک و ئەندامی پێشووی پارتی پارێزگاران، سیندرێ فینس کرد.[٣]
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ Hellberg, Lars. "Erna Solberg" (بە نەرویجی). Norsk biografisk leksikon. Retrieved May 23, 2014.
- ^ "Avtale mellom Venstre, Kristelig Folkeparti, Fremskrittspartiet og Høyre" (PDF) (بە نەرویجی). Høyre. Archived from the original (PDF) on May 28, 2014. Retrieved May 23, 2014. ٢٨ی ئایاری ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ "After softening, 'Iron Erna' Solberg set to become Norway's PM". Daily News and Analysis. Reuters. September 10, 2013. Archived from the original on June 30, 2009.
بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]
![]() |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئێرنا سۆلبێرگ تێدایە. |