مێژووی سوێد

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

مێژووی سوێد یاخود سوید باسکردنە لە مێژووی وڵاتی سوێد و ئەو ڕوودا و و پێشھاتانەی لە سەدەکانی ڕابردوو لەم ناوچەیە ڕویداوە بەمەبەستی ئاشنا کردنی نەوەکانی ئێستا بە ڕابردووی ئەم وڵاتە سوێد وەک وڵاتێکی یەکگرتوو بەدیارکەوت لە سەدەکانی ناوەڕاست؛ و لە سەدەی ھەڤدەھەم، ڕووبەری وڵاتەکە بەرفراوان بوو وەک ئیمپراتۆرییەتی سوێد. لە گەشەسەندن بەردەوام بوو تاوەکو بوو بە بەھێزترین ھێزی باکووری ئەوڕوپا لەسەدەکانی ھەڤدەھەم و ھەژدەھەم. تا دواھەمین جەنگ کە تێیدا سەرکەوت جەنگی ساڵی ١٨١٤، کاتێک سوێد نەرویژی ملکەچی خۆی کرد بە توانای ھێزی سەربازی تاوەکو ساڵی ١٩٠٥. لەدوای ئەم جەنگەوە سوێد ھەمیشە وەک بێلایەن دەردەکەوێت لەکاتی جەنگەکاندا. سوێد لە ئێستادا پەیڕەوی ڕژێمێکی پاشایەتی پەڕلەمانی دەستووری دەکات

پێش مێژوو[دەستکاری]

مێژووی سوێد لە ماوەی پێش مێژوو لە ١٢٠٠٠ ساڵ پێش زایینەوە دەست پێدەکات. لەکۆتایی چاخی بەردینەوە لەکاتی ھەبوونی چادری ڕاوکەرانی مامزی کێویەوە لە کۆتا باشووری سوێدەوە، ئەم ماوەیە دیاری دەکرێت بە بوونی چادرگای ڕاوکەران کە چەکی سادەی بەردینیان بەکار ھێناوە. سوێدییەکان لە ٤٠٠٠ پ. ز کشتوکاڵ و بەخێوکردنی ئاژەڵیان زانیوە، جگە لە درووستکردنی کێڵ بۆسەر گۆڕەکان وگڵکاری و نەخشەکاری کە ھەموو ئەمانە لە کیشوەری ئەوڕوپاوە ھاتووە. زیاتر دوو لەسەر سێی خاکی باشووری سوێد بۆ کشتوکاڵ گونجاوە، جگە لەوەی لە چاخی بڕۆنزی لەباکووری سوێد ئاژەڵداری و جامبازی کراوە، و زۆرینەی ڕۆشەنبیری سوێدی لە دانماڕکەوە ھاتووە بەھۆی ھێنانی بڕۆنزەوە چونکە ئەوکات نەزانراوە کە لە خاکی سوێد مس و بڕۆنز ھەیە. وڵاتانی باکووری ئەوڕوپا لە چاخی بڕۆنزی زۆر بە سادەیی ژییاون، ھەر خێزانە و بە تەنھا لە دارستانێک لەخانووێکی دارینی بچووکدا ژیاون تاوەکو نەکەونە بەرچاوی ڕۆمانییەکان و مڵکەچ بوونیان بە دانانی باج و سەرانە. لەپاشان چاخی ئاسنی ھات کە درێژەی کێشا تاوەکو سەرھەڵدانی چاخی بیناسازی بەردینی و ئایینی لەسەدەی دوانزەھەمی زایینی. گەلێک لە زانایان ئەم ماوەیە وەک مێژوویێکی تۆمارنەکراو ھەژماری دەکەن. لە ھۆکارەکانی درەنگ گەیشتنی شارستانی بە باکوور کەشوھەوای ساردی ناوچەکە بوو، کە ئەسکەندەنافییەکان لەسەریان پێویست بوو ئاژەڵ و پەلەوەرەکانیان لە ژوورەوە بپارێزن لە ترسی سەرمای زستان و بەکارھێنانی ڕیخ و پاشماوەی ئاژەڵەکان بۆ سوتان و ھەڵسونیان لە خانووەکانیان تا گەرم بێتەوە، جگە لە سەختی پەیداکردنی خۆراک لە وەرزی بەفردا؛ و سەرنەکەوتنی سەربازانی ڕۆمان لەکاتی پەڕینەوەیان لە ڕووباری ڕاین بۆ ئەڵپ ھەوڵەکەیان شکستی ھێنا، بەھۆی بەرەنگاربوونەوەی ھۆزە گێرمەنیەکان بەسەرکردایەتی "فاروس" لە "جەنگی دارستانی تویتوبورگ". لەسەدەی دوەمی زایینی، زۆرینەی زەویە کشتوکاڵییەکانی سوێد دابەش کران ئەمیش بەھۆی ئەو دیوارە تەپۆڵکیانە بوو کە بە مەبەستی کۆکردنەوەی ئالیک و خۆراکی ئاژەڵەکانیان درووستیان کردبوو، ئەم دابەشکارییە پەرەی سەند تا ھاتنی سەربازانی ڕۆمانی و دەست بەسەرداگرتنی دەریای باڵتیک و زەویەکانی باکوور. ناوی سوێد لە پەرتووکی مێژووی گێرمانیادا ھاتووە کە مێژوونووس "تاسیتس"لە ساڵی ٩٨ ی زایینی نوسیویەتی، کە خێڵی (Suiones) ی سوێدی بە ئازا ناوزەند کردووە، ((نەک بەتەنھا چەک و پیاوەکانیان، بەڵکو بە کەشتییە بەھێزەکانیشیانەوە))، ئەو پاشایانەی فەرمانڕەوایی ئەو خێڵانەیان کردووە ناناسرێن، ھەندێک لە میتۆلۆژیانی باکوور وەک زنجیرە پاشایەکی ئەفسانەیی باسیان دەکەن، کە دەگەڕێنەوە بۆ سەدەکای کۆتایی پێش زایین. بەڵام بەگوێرەی سەرچاوە سوێدییەکان کەھەندێ لە شوێنەوار و پاشماوەی کۆنیان لە باشوور دۆزیوەتەوە تێبینی ئەوەیان کردوە کە بە ڕێنووسی "نۆردی"لەسەریان نووسراوە ناوی گەلێک لە ھۆز وخێڵەکانیان دۆزیوەتەوە. لەسەدەی شەشەمی زایینییەوە،"یوردانس"ی مێژوونووس ئاماژەی بە دوو ناو داوە ئەوانیش "Suehans" و "Suetidi" ن، کە لە ئەسکەندەنافیای کۆن ژیاون، ھەریەک لەو دوو ناوە ئاماژەن بۆ ھۆزی "Suehans" کە بە ئازایەتی و ئەسپی چاک و بوێری ناسراون. "سنۆڕی سترڵسۆن" دەڵێت پاشای سوێد "ئەدلیس"خاوەنی باشترین ئەسپ بووە لەسەردەمی خۆی، و ھۆزی "Suehans" پێستی ڕێویان بۆ ھێناوە لە بازاری ڕەشی ڕۆمانیەکان، ھەروەھا "یوردانس"دەڵێت "Suetidi"ەکان لە درێژترین و گەورەترین پیاوانی جیھان بوون کە لەگەڵ دانماڕکییەکان یەک ڕەگەزیان ھەبووە و وەک یەک باڵابەرزن.

یەکێک لە ئەفسانە ئەسکەندەنافییە کۆنەکان دەڵێت، کۆمەڵەیەک لە «گۆتیەکان» کە ڕەگ و ڕیشەیان دەگەڕێتەوە بۆ شاری «گۆتڵاند» لە سەدەی دووەمی زایینەوە لە دەریای بالتیک پەڕیونەتەوە بۆ «ئەسکیتیا» کە کازاخستان و باکووری ڕەسیا و ئوکراینا و ئازەربێجان و کوردستان و بولگاریای ئەمڕۆ دەگرێتەوە، کە شوێنەوارەکانیان لەم ناوچەیە بە جێھێشتووە، پاشان ئەم گۆتیانە بوونەتە دوو بەش، گۆتییە ڕۆژھەڵاتییەکان و گۆتییە ڕۆژئاوایییەکان، ڕۆژھەڵاتییەکان لەگەڵ کاردۆخییەکان تێکەڵ دەبن و لە شاخەکانی زاگرۆس نیشتەجێ دەبن، ڕۆژئاوایییەکان دێن لە ناوچەی «ئێبیریا» نیشتەجێ دەبن و ئیمپراتۆریەتی ڕۆمانی دادەمەزرێنن

ڤیکینگ و چەرخەکانی ناوەڕاست[دەستکاری]

چەرخی ڤیکینگ لە نێوان سەدەکانی ھەشتەم و یازدەھەم دا بووە، وا دادەنرێت کە سوێدییەکان لەم ماوەیە گەشەیان سەندوە و بەرەو ڕۆژھەڵات و باشوور پەلیان ھاوێشتوە، ئەوەی بەرەو ڕۆژھەڵات ڕۆیشتوون ڤیکینگییەکان بوون و ئەوانەی بەرەو باشوور ڕۆیشتوون گۆتییەکان(گۆتڵاند) بوون،

Gamla Uppsala، ئۆپساڵای کۆن، ئەم شوێنە گرنگییەکی ئایینی و ڕامیاری گەورەی ھەیە لە مێژووی سوێد.

شوێنەواری سەرکێشییەکانی ڤیکینگەکان لە گەشتەکەیان دا بەرەو باشوور دۆزراوەتەوە لەسەر چەند بەردێک لە یۆنان و فەڕەنسا و لە کەناراوەکانی قەزوین و باکووری کوردستان، کە بە ڕێنووسی ئەسکەندەنافی دۆزراوەتەوە، لە سەدەی ھەڤدەھەم شانشینی ئەسکەندەنافیا چەند گەریدەیەک دەنێرێت بۆ ڵێکۆڵینەوە لەم بابەتە، ئەم گەریدانە چەندین بەردنووسیان چنگ دەکەوێت کە لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان دۆزرابوونەوە، بەڵام کەشتییەکە لەلایەن عوسمانییەکانەوە تێک دەشکێنرێت لە دەریای کاسپیەن بەسەرجەم سەرنشینانەوە.

شانشینی سوێد[دەستکاری]

فروان بوونی سنوری فەرمانڕەوایی سوید لە ماوە جیاجیاکان

تاکو ئێستا بە وردی نازانرێت کەی و چۆن شانشینی سوێد دامەزراوە، بەڵام زنجیرەی پاشا سوێدییەکان دەگەڕێتەوە بۆ شا ئیریکی سەرکەوتوو کە بە یەکەمی ھەموو پاشاکانی سوێد دادەنرێت کە فەرمانڕەوایی ھەریەکە لە "Svealand" و"Götaland" یان کردووە لە یەک فەرمانگەدا، پێشتر سوێد و گۆتڵاند دوو شانشینی سەربەخۆ بوونە بۆ ماوەیەکی درێژ، بەڵام بەھۆی ھەڵگیرسانی جەنگەوە لە نێوانیان لەسەدەی شەشەمی زایینەوە شا ئیریک ھەردووکی کردووەتە یەک لەژێر ناوی سوێد.

پێشکەوتنی ڕۆشەنبیری[دەستکاری]

لە ماوەی قۆناغە سەرەتایییەکان لە چاخی ڤیکینگی ئەسکەندەنافی ھەریەک لە "یەستاد" لە "سەکانیا" و "باڤکین" لە "گۆتڵاند" بازاڕگەرێکی گەشاوەیان لە نێوان دا ھەبووە، ئەوەی ماوەتەوە لە شوێنەوارەکانیان بریتییە لە بازاڕی گەورەی "یەستاد" کە مێژوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ٦٠٠–٧٠٠ ی زایینی، بەڵام بازاڕی "باڤکین" شوێنەکەی نەماوە جگە لە بەندەرێکی گەورە کە دەکەوێتە سەر دەریای بەلتیک کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی نۆیەم و دەیەمی زایینی، کە بەھۆیەوە کاربۆن و کانزاکانی تریان ھێناوە. قەشە "ئانسگار" بۆ یەکەم جار ئایینی کریستیانی ھێناوەتە سوێد لە ٨٢٩، بەڵام ئایینەکە نەیتوانیوە جێگای ئایینی "پاگانیزم "بگرێتەوە تا سەدەی دوازدەھەم، لە سەرەتای سەدەی یازدەھەم ئایینی کریستیانی زۆر گەشەی کرد و بووە ھۆی لاوازی پاشای باکوور و پاشاکانی باشووریش لە ڕێگای کلێساوە زەویەکانی باکووری دابەش کرد بەمە لە سەدەی دوازدەھەم ئایینی کریستیانی تەواوی سوێدی گرتەوە.

ڤاڵدیماری چوارە‌م ف‌ە‌رمانڕ‏ە‌وایی لە گۆتڵاند وە‌ردە‌گرێت‌ە‌وە ل‌ە‌دە‌رە‌وە‌ی دیواری ڤێسپی و کۆتایی ب‌ە کوشتار دە‌ھێنێت ١٨٠٠.

دامەزراوە پارچەیییەکان لە سوێد[دەستکاری]

جگە لە ناوچەی سکێن لە کۆتا لوتکەی باشووری سوێد ھیچ لە شوێنەکان دامەزراوەیان نەبووە بەھۆی ئەوەی لەژێردەستی دانماڕکییەکان بوو، وەک ھەموو شارەکانی تری ئەوڕوپا لەبەر ئەوە جوتیاران زەرەرمەندی یەکەمی ھەموو ئەم ستەمانە بوون، کە لە مێژووی سوێددا ھەژارترین چین بوون[١] بەڵام بەھۆی گەشەسەندنی ئایینی کریستیانی دیاردەی بەندایەتی و ژێردەستی برەوی نەما و جوتیارەکان زەویان بەسەر دابەش کرا لەلایەن کڵێساوە لە ڕاستیدا ھەریەکە لە بەندایەتی و ژێردەستی لەلایەن شا «ماگنۆس ئەریکسۆن» لە ١٣٣٥ کۆتایی پێ ھات. بەڵام خۆشگوزەرانی ھەر نەبوو بە بەشی جوتیاران چونکە جوتیارە بەندەکانی دوێنێ بوون بە کرێکار و بەردەست لە شارەکان بۆ درووستکردنی باڵەخانەکان، بۆ نموونە جوتیارەکانی ناوچەی «داسڵاند» ھەڵدەستان بە کۆکردنەوەی پەنیر لە شارەکان و ھێنانەوەیان تا بە ئاسن یان ماسی بگۆڕنەوە لە شارە کەناراویەکان کە لەوێوە ھاوردە دەکرا.

پلێگا لە سوێد (تاعون)[دەستکاری]

لە سەدەی چواردەھەم سوێد ڕووبەڕووی پلێگا (مەرگی ڕەش) بوویەوە، کە زۆرینەی خەڵکەکەی لەناو برد. لەو ماوەیە زۆرینەی خەڵک ناچاربوون ڕووبکەنە شارەکان و شاری گەورە سەر ھەڵبدەن و پەیوەست ببن بە «بزاڤی ھانزی بازرگانی» ئەڵمانەکان بەتایبەت لە «ڤیسبی»، لە ساڵی ١٣٩٧ سوێد و نەروێژ لەژێر فەرمانڕەوایی شا «ماگنۆس ئەریکسۆن» یەکیان گرت، لە ساڵی ١٣٩٧ شاژنی دانماڕک پێشنیاری یەکگرتنەوەی ھەریەک لە پاشایەتی سوێد و نەڕویژ و دانماڕکی ھێنا پێشەوە، بەڵام نەیتوانی دەسەڵاتی بەسەر سوێدییەکان بشکێنێتەوە.

کۆشکی پاشایەتی و فەرمانڕەواکانی[دەستکاری]

تەختی پاشایەتی سوێد بۆ گەلێک لە شازادەکان ماوەتەوە بە درێژایی مێژووی شانشینەکە، لەبەر ئەوە دەسەڵاتی ڕاستەقینەی جێبەجێکردن بەدەست شازادەکانەوە بووە بۆ ماوەیەکی درێژ تەنانەت بنەماڵەی شا ستیوەر کە پەڕلەمانی سوێدیان درووست کرد، «شا کریستانی دووەم» پاشای دانماڕک لە ١٥٢٠ بە ھێزی چەک دەسەڵاتی بەسەر سوێددا کێشا و بڕیاری لەناوبردنی وەچەی شانشینەکانی سوێد لەناو ببات، بەڵام خەڵک ڕووبەڕوویان بوونەوە و کوشتارگەیەکی گەورە ڕوویدا لە ستۆکھۆڵم، کە دواتر بە «خوێنی کۆترەکانی ستۆکھۆڵم» ناسانرا و لە ٦ ی یونیوی ١٥٢٣ (پشووی نیشتمانی سوێد) شا «گۆستاف ڤاسا» شانشینی مەزنی سوێدی ڕاگەیاند پاشان کڕیستیانی کاسۆلیکی ڕەت کردەوە و ڕێچکەی پڕۆتستانتی گرتەبەر، و ناوچەی دەریای بەلتیکی خستە ژێر ڕکێفی لە «بزاڤی ھانزی بازرگانی».

ئیمپراتۆری سوێدی[دەستکاری]

ن‌ە‌خش‌ە‌ی سوێد(١٧٩٧)

لە چاخی ھەڤدەھەم سوێد وەک ھێزێکی گەورەی ئەوڕوپی دەرکەوت، و بیری لە جیۆپۆلەتیک ی خۆی کردەوە و شا "گۆستاف ئەدۆڵڤی دووەم " ھێرشی کردە سەر خاکی ڕەسیا و پۆڵەندا و لیتوانیا جەنگێکی سی ساڵی ڕوویدا. لە ماوەی جەنگە سی ساڵییەکە، سوێد نزیکەی نیوەی پاشماوەی خاکی ڕۆمانی کۆنی دەستەبەرکرد، کە مەبەستی "گۆستاف ئەدۆڵڤی دووەم " درووستکردنەوەی ئیمپراتۆرییەتی ڕۆمانی بوو لەسەر دەستی خۆی، بەڵام لە جەنگی "لۆتزن"(١٦٣٢) کوژرا و خەونی سوێدییەکان ڕاوەستا، و پاشان لەدوای جەنگی "نۆڕدلینگین"سوێدییەکان زۆرینەی خاکەکانیان لەدەستدا لە ئەڵمانیا، چونکە ئەڵمانەکان ڕووبەڕوویان بوونەوە بەوەی سوێدییەکان نزیکەی ٢٠٠٠ قەڵا و ١٨٠٠٠ گوند و ١٥٠٠ شارۆچکەی ئەڵمانییەکانیان خاپور کردبوو.

ستۆکھۆڵم ل‌ە‌ناوە‏ڕاستی س‌ە‌دە‌ی ١٧

لە ناوەڕاستی سەدەی ھەڤدەھەم سوێد سێیەم گەورەترین وڵاتانی ئەوڕوپا بوو لە ڕوانگەی ڕووبەرەوە پاش ئیسپانیا و ڕەسیا، سوێد خاوەندارییەتی خاکێکی بەرفراوانی دەکرد لەسەر دەستی "شا کاڕڵ ی دەیەم "دوای پەیماننامەی (ڕۆسکیڵدێ)لە ١٦٥٨.[٢][٣] ھۆکاری سەرکەوتن و مانەوەی شانشینەکە لەم ماوەیە دەگەڕێتەوە بۆ ئەو گۆڕانکاریانەی کە «گۆستافی یەکەم» کردی لە بواری ئابووریدا.[٤] لەسەدەی ھەڤدەھەم سوێد بەشداری چەندین جەنگی گەورەدا کرد وەک جەنگی پۆڵەندی و لیتوانی کە کێبڕکێ بوو لەسەر دەستگرتن بەسەر دەریای بەڵتیک و وڵاتانی ھاوکەناری بەتایبەت جەنگی کێرکۆڵم سێ لەسەر دووی فنلەندییەکان ئاژەڵەکانیان تووشی نەخۆشی بەدخۆراکی بوون لە ١٦٩٦[٥] ئەم نەخۆشییە لەوەڕگەی سوێدییەکانیشی گرتەوە[٦] بەمە %١٠ سوێدییەکان نیشتمانیان جێھێشت[٧]

کوشتنی گۆستاف ئ‌ە‌دۆڵڤی دووە‌م ل‌ە ج‌ە‌نگی لۆتزن ١٦٣٢.

بەھۆی مردنی شا "گۆستاف ئەدۆڵڤی دووەم" و جەنگی پۆڵەندی و لیتوانی، ئابوروی سوێد وێران بوو، تا ھاتنی شا"کاڕڵ ی یازدەھەم"(١٦٥٥–١٦٩٧)کە ئابووری وڵات و سوپای بووژاندەوە، پاشان بۆشا "کاڕڵ ی دوازدەھەم" ی کوڕی بەجێ ھێشت. کە بوو بە خاوەنی گەورەترین سوپای ناوچەکە و خاوەنی گەورەترین کەشتیگەڵی سەربازی، تاکە ھێز کە بیتوانیبا بەرامبەریان بوەستێت ڕەسیا بوو. لە دوای جەنگی "نارڤا" (١٧٠٠) کە یەکێکە لە سەرەتای "جەنگە گەورەکانی باکوور" ڕەسیا زۆر لاواز ببوو بەجۆرێک سوێدییەکان دەیان توانی دەستی بەسەر دابگرن، بەڵام لە بڕی ڕەسیا جەنگی پۆڵۆنیا و لیتوانیای ھەڵبژارد و پۆڵۆنیای شکاند، ئەمە دەرفەت بوو بۆ ڕەسیا تا ژێرخانی نوێ بکاتەوە. دوای ھاوپەیمانییەتی لەگەڵ "سەکسۆنییەکان"لە جەنگی "کڵیسزۆڤ" (١٧٠٢). دوای سەرکەوتنیان بەسەر پۆڵۆنییەکان، شا "کاڕڵی دوازدەھەم" ڕووی کردە ڕەسیا بەڵام توشی شکستێکی گەورە بوون بەتایبەت لە جەنگی (پۆڵتاڤا) ١٧٠٩، بەمە "پەتڕۆسی مەزن" و کەشە بەفراویەکەی خۆیان نتشانی ھەموو جیھان دا تا بزانن کێ ڕووبەڕوویان دەبێتەوە. ئەم کەوتنە سەرەتای کەوتنی شانشینی سوێد بوو.

جەنگی (پۆڵتاڤا) ١٧٠٩. سەرکەوتنی ڕوسەکان بەسەر سوێدییەکان

"گۆستاف ئەدۆڵڤی دووەم" جەنگی نەرویژی بەرپاکرد ١٧١٦، بەڵام بەھۆی کوژرانی لە قەڵای فردریکستن ١٧١٨، پاشەکشە بە سوێدییەکان کرا، ئەم شکستە بەھۆی کوژرانی پاشاوە بوو نەک لاوازی ھێزەکەی.

سوێد ناچاربوو دەستبەرداری ڕووبەرێکی بەرفراون بێت لە ڕێککەوتن نامەی «نیستاد» ١٧٢١، جگە لەمە گەورەیی و زڵھێزی شانشینەکەی لەدەستدا لە «دەریای بەڵتیک» و ڕەسیا سەریھەڵدا وەک زلھێزێکی جیھانی، و لە جەنگی کۆتایی ساڵی ١٧٢١ سوێد ٢٠٠٠٠٠ پیاوی لە خاکی سوێدی ئێستا لەدەستدا و ١٥٠٠٠٠ پیاویش لە خاکی فنڵەندای ئەمڕۆ.

لە سەدەی ھەژدەھەم، سوێد ھیچ نەبوو جگە لە ھێزێکی بچووک کە پارێزگاری لەو خاکە دەکرد کە بۆی مابوویەوە، جگە لە خاکی ڕۆژھەڵاتی ناچاربوو بۆ ڕەسیای جێبھێڵێت کە فنڵەندای ئەمڕۆیە(١٨٠٩) و بوو بە بەشێک لە ئیمپراتۆرییەتی ڕەسیا. لەژێر ناوی «ھەرێمی فنڵەندای گەورە».

بۆ چاکسازی کردنەوەی سوێد لە "دەریای بەڵتیک" ھاوپەیمانێتی دوژمنێکی کۆنی کرد کە فەڕەنسا بوو بۆ دژایەتیکردنی دانماڕک و نەرویژ لە جەنگەکانی ناپلیۆن، بەمە بەشداری "جەنگی لایبزیگ" ی کرد بۆ وەرگرتنەوەی خاکەکانی دانماڕک و نەرویژ بەرامبەر زەویەکانی ئەڵمانیا بۆ فەڕەنسییەکان، بەگوێرەی ڕێککەوتننامەی "کیڵ"، ١٤ یەنایەر ١٨١٤، کە نەرویژییەکان ئامادەی ملکەچبوون نەبوون، بەمە سوێد جەنگی دژی نەرویژییەکانی ڕاگەیاند بەسەرکردایەتی شا"کاڕڵ ی سێزدەھەم" لە ٢٧ یۆلیۆ ١٨١٤، بەمە نەرویژ بوو بە بەشێک لە شانشینی سوێدی، ئەم بارودۆخە وەک خۆی مایەوە تا ١٩٠٥، لەو کاتەوە سوێد ھیچ شەڕێکی تری نەکردووە، جگە لە ھەندێک بەشداری بۆ پاراستنی ئاشتی لە کۆسۆڤۆ و ئەفغانستان و کوردستان.

مێژووی ھاوچەرخ[دەستکاری]

ک‌ە‌شتی‌ە‌ک سوێدی‌ە‌کانی ەە‏ڵگرتوە ل‌ە‌کاتی جێھێشتنی وڵات ل‌ە گۆتێنبێرگ ١٩٠٥.

لە سەدەکانی ھەژدەھەم و نۆزدەھەم سوێد بەڕێژەیەکی بەرچاو ژمارەی دانیشتوانی بەرز بوویەوە، ئەمیش بەھۆی ئاشتی و شەڕنەکردن بوو بۆ ماوەیەکی درێژ. بەھۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی دانیشتوان کار و دەستکەوتنی نان بە کێشە کەوت کە بوور ھۆی کۆچکردنی سەدان سوێدی بۆ وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمێریکا کە لەم ماوەیە نزیکەی %١٠ ی سوێدییەکان خاکیان بەجێ دەھێشت بۆ ھەرساڵێک.[٨] لەو ماوەیە سوێد بەدەستی ھەژاری دەیناڵاند و دانماڕکییەکانیش خەریکی خۆبەھێزکردنەوە بوون لە ڕووی پیشەسازییەوە[٨][٩]

سوێدییەکان کۆچیان دەکرد بۆ ئەمێریکا بە مەبەستی ژیانێکی باشتر، کە لەنێوان ساڵەکانی ١٨٥٠ بۆ ١٩١٠ نزیکەی یەک میلیۆن سوێدی بەرەو ئەمێریکا کۆچیان کرد[١٠] لە سەرەتای سەدەی بیستەم ژمارەی سوێدییەکانی شیکاگۆ زۆر زیاتر بوو لە ژمارەی سوێدییەکانی گووەتەنبۆڕگ (دووەم گەورە شاری سوێد)[١١] ژمارەی ھەرە زۆری سوێدییەکان لە ھەرێمەکانی ڕۆژئاوای ناوەڕاست بوو لە ھەرێمی «مینیسوتا»، و ھەندێکیشیان لە ھەرێمەکانی تر و کەنەدا بوون.

لەگەڵ ھەموو ئەو ھەژارییەی کە لەسەدەی نۆزدەھەم سوێدییەکان بینیان، ھەندێک گۆڕانکاری گرنگیش ڕوویاندا لە بواری کشتوکاڵ و ئاژەڵداری بەھۆی بەرزبوونەوەی ژمارەی دانیشتوانەوە.[١٢] لەو گۆڕانکاریانە دابەشکردنی زەوی کشتوکاڵی بوو بەسەر ھەژاراندا و ھاتنی پەتاتە و چاندنی بوو بۆ سوێد[١٢] چونکە وەک دەزانرا سوێدییەک وەک ئەوڕوپایییەکانی تر زۆر شارەزا نەبوون لە بەکارھێنانی خاکدا ئەویش بەھۆی نالەباری کەشوھەواوە بوو،[١٣] و ڕۆشەنبیری کشتوکاڵی سوێد کاریگەری ھەبوو بەسەر ڕژێمی ڕامیارییەوە، و درووستبوونی پارت و کۆمەڵەی جیا بە جوتیاران وەک پارتی جوتیارانی نوێ (ئێستا "پارتی ناوەند").[١٤] لەنێوان ساڵەکانی ١٨٧٠ تا ١٩١٤ سوێد دەستی کرد بە پێشکەوتنی ئابووری و پیشەسازی تاوەکو ئەمڕۆ[١٥]

لە کۆتای ناوەڕاستی سەدەی نۆزدەھەم گەلێک کۆمەڵە و پارت و بزاڤی میللی دەرکەوتن وەک (سەندیکای کرێکاران، کۆمەڵەی پاراستن مەیخۆران، کۆمەڵەی ئایینە سەربەخۆکان)، کە بوونە بنەما بۆ درووستبوونی کۆمەڵگەیەکی دیموکرات، ئەم بزاوتانە بوونە ھۆی ئەوەی سوێد ھەنگاوێکی خێراتر ببڕێت بەرەو ڕژێمی پەڕلەمانی و دیموکراتی نوێ، کە لەدوای جەنگی جیھانی یەکەم، ھاوکات لەگەڵ شۆڕشی پیشەسازی بەردەست کەوت، کە خەڵک ھەنگاو بە ھەنگاو بەرەو شارەکان و کارگەکان بەڕێکەوتن، و بەشداریان لە سەندیکاکان کرد، و بەھۆی سەرھەڵدانی شۆڕشی شوعییەکان لە ساڵی ١٩١٧ پەڕەیەکی نوێ لە ژیانی پەڕلەمانی ھەڵدرایەوە و بەرەو دیموکراتی ڕۆیشتن.

جەنگی جیھانی یەکەم و دووەم[دەستکاری]

س‌ە‌ربازێکی سوێدی لە ج‌ە‌نگی جیھانی دووە‌م.

سوێد بێلایەن بوو بە درێژایی جەنگی جیھانی یەکەم و جەنگی جیھانی دووەم، لەگەڵ ئەوەش کە بێلایەنی زۆر سەخت بوو لە جەنگی جیھانی دووەم.[١٦][١٧] و سوێد لەم ماوەیە کەوتبووە ژێر ئابڵوقەکانی ئەڵمانیا کە بە ھۆیەوە لە جیھان دابڕابوو.[١٦] پاشان سوێد کەوتە ھەوڵی ئەوەی کە کۆتایی بەم بارودۆخە بێنێت[١٨] کە موڵکەچی چەندین داواکاری ئەڵمانیا بوو. ھەروەھا سوێدییەکان ئامێر و بەرھەمەکانی ئەڵمانیای بەکار دەھێنا بە درێژایی ماوەی جەنگەکان، ھەروەھا توانی بەرگری لە خۆی بکات بەرامبەر ھێرشەکانی نەرویژ، و لە ١٩٤٣ چەندین ھاوڵاتی جوولەکەی ڕزگار کرد کە ھانایان بۆ ھێنابوون لە ترسی ھێرشی نازییەکان، جگە لە ھاوکاریکردنی فنلەندییەکان لە «جەنگی زستان» و «جەنگی بەردەوام بوون» بە چەک و ڕاھێنان. لەگەڵ نزیک بونەووە لە کۆتایی جەنگ، سوێد ڕۆڵێکی گەورەی بینی لە ھاریکاری مرۆیی، بە وەرگرتنی ژمارەیەکی زۆر لە پەنابەر و کۆچبەران بەتایبەت جوولەکەکان، کە ژیانی گەلێک مرۆڤیان ڕزگار کرد بە ھاوکارییە جۆربەجۆرەکان لەبەر ئەمە دەڵێن کە سوێد زۆر بەتوندی ڕووبەڕووی نازییەکان بوونەوە بە ڕێگای خۆیان ھەتا گەیشتە ئەو ئاستەی سەروەری خۆی خستە مەترسییەوە

جەنگی سارد[دەستکاری]

لەگەڵ ئەوەی سوێد بێلایەنی خۆی ڕاگەیاندبوو بەڵام پەیوەندییەکی قۆڵتر و بەھێزتری ھەبوو لەگەڵ وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمێریکا. لەدوا ساتی جەنگ، سوێد دەزگا پیشەسازییەکانی بەکارھێنانی بۆ بەھێزکردنی ژێرخانی ئابووری و سەقامگیری کۆمەڵایەتی و پەرەپێدانی زانستی کە بووە بنەما بۆ پێشکەوتنی ئەوڕوپا سوێد بەشێک بوو لە "پڕۆژەی ماڕشاڵ" و ھوابەش بوو لە "ڕێکخراوی ھاریکاری و گەشەپێدانی ئابووری" لەماوەی دوای جەنگ "پارتی کرێکارانی کۆمەڵایەتی دیموکراتی" فەرمانڕەوایی سوێدی دەکرد، کە پەیڕەوی سەندیکا و "سەرمایەداری" دەکرد، بەتایبەت یەکێتی سەندیکای کرێکارانی سوێدی، کە ھاوپەیمانی پارتی ھاوبەشی دیموکراتی بووکە ژمارەی بیرۆکراسییەکان لە شەستەکان و ھەشتاکان زۆر بەرزبوویەوە بەشێوەیەکی بەرچاو سوێد دەرگای واڵا کرد ڕووەو بازرگانی نێودەوڵەتی و پیشەسازی جیھانی کە گەشەسەندنێکی چاکی بەخۆوە بینی لە ھەفتاکانی سەدەی ڕابردوودا. وەک ھەموو وڵاتە پیشەسازییەکان سوێد کەوتە باری پێویست بوون بە نەوت لە سەردەمی قەیرانی نەوتدا ١٩٧٣–١٩٧٤ و ١٩٧٨–١٩٧٩ لە ھەشتاکاندا، دووبارە پەیکەری پیشەسازی سوێد داڕێژڕایەوە بەشێوەیەکی بەرفراوان، کە دەستبەرداری تەختە بوون لە درووستکردنی کەشتی و پیشەسازییەکانی تر، لە بری دار ماددەکانی ئاسن و مس و کانزاکانی تریان بەکارھێنا بۆ پیشەسازییە میکانیکییەکان و خۆکارەکان. لە نێوان ساڵانی ١٩٧٠ بۆ ١٩٩٠ ڕێژەی باج بەرزبوویەوە بەوەر ھاوڵاتیان بە ڕێژەی %١٠ بەبەراورد ڕێژەی بەرھەمھێنان کەمی کرد لەچاو وڵاتانی تر وەک وڵاتانی ڕۆژئاوای ئەوڕوپا، پاشان ئەم ڕێژەیە بەرزبوویەوە بۆ %٨٠ لە کۆتایی دا دەوڵەت نیوەی توانای بەرھەمھێنانی لەدەستدا لە "کۆی بەرھەمی خۆماڵی"، و سوێد پاشەکشەی کرد لە ڕێزبەندی پێنجەمی وڵاتە پێشکەوتووەکان لە ڕووی"کۆی بەرھەمی خۆماڵی" بۆ ھەر تاکێک، بەمە لە کۆتایی ھەفتاکان ڕامیاری ئابووری کاریگەری خستە سەر دەزگاکانی وڵات و وەزارەتەکان. پاشایەتیکردنی کاڕڵ گۆستافی شازدەھەم لەسەر تەختی پاشایەتی لە ساڵی ١٩٧٣ تاوەکو ئەمڕۆ.

ماوەی ئێستا[دەستکاری]

ب‌ە ئ‌ە‌ندام بوونی سوێد ل‌ە ی‌ە‌کێتی ئ‌ە‌وڕوپا لە ١٩٩٥ و واژووکردنی ب‌ە‏ڵێننام‌ە‌ی لیشبۆنا ل‌ە‏ ٢٠٠٧.

بەھۆی کزبوونی بازاڕی خوانوبەرە و وەبەرھێنان لە سەرەتای نەوەدەکان داھاتی باج کەمی کرد جگە لەو بارەی کە ئابووری جیھان تێی کەوتبوو وڵات ناچار بوو کە ڕێژەی باج زیاتر بکات بەسەر ھاوڵاتیان دا بەمە ڕێژەی وەبەرھێنان کەمی کرد بە %٥ لە «کۆی بەرھەمی خۆماڵی» بەتایبەت لە ١٩٩٢ کە بانک ڕێژەی باجی بۆ %٥٠٠ بەرزکردەوە.

حکومەت نیگەران بوو بە نزمبوونەوەی ئاستی داھات، ھەستا بە ھەندێک چاکسازی لە بواری وەبەرھێنان و ڕکابەری جیھانی بۆ وەبەرھێنان و دانانی سنوورێک بۆ خۆشگوزەرانی ھاوڵاتیان و خزمەتگوزاری گشتی، بۆیە ھەوڵی بە ئەندامبوون درا لە یەکێتی ئەوڕوپا بۆ ئەم مەبەستە پەڕلەمان ڕێژەی %٥٢ ی دەنگەکانی بەدەست ھێنا لە ١٣ی نۆڤەنبەری ١٩٩٤، و سوێد بوو بە ئەندام لە یەکێتی ئەوڕوپا لە ١ یەنایەری ١٩٩٥.

لەڕاستیدا سوێد بێلایەن نییە لە بواری سەربازیدا، و بەشدارە لە گەڵێک لە چاڵاکییە سەربازییەکاندا، و ھاوبەشە لە «ھاوپەیمانی باکووری ئەتلەسی» (ناتۆ)، جگە لە بەشداریکردنی ھەندێک وڵات بۆ بەرھەمھێنان و پێشکەوتنی چەک و جبەخانەی سەربازی، سوێد جۆرە چەکێکی بەرھەم ھێنا کە ئەمێریکییەکان بەکاریان ھێنا لە جەنگی دژ بە ئێراق. ھەروەھا سوێد مێژوویەکی درێژی ھەیە لە بەشداریکردنی چالاکییە سەربازییە نێودەوڵەتییەکان، بەھۆی ئەوەی ئەندامە لە «ھاوپەیمانی باکووری ئەتلەسی» کە لەژێر فەرمانڕەوایی یەکێتی ئەوڕوپادایە بۆ پاڕاستنی ئاشتی کە پاشکۆی «نەتەوە یەکگرتووەکانە»، سوێد پشکی سەرۆکایەتی یەکێتی ئەوڕوپای وەرگرتووە لە ١ یۆلیۆ بۆ ٣١ کانوونی یەکەمی ٢٠٠٩. کۆمەڵیک زانیاری لە بارەی سوید

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Träldom.
  2. ^ "A Political and Social History of Modern Europe V.1.
  3. ^ However, Sweden's largest territorial extent lasted from 1319 to 1343 with Magnus Eriksson ruling all of the traditional lands of Sweden and Norway.
  4. ^ "Gustav I Vasa – Britannica Concise" (biography), Britannica Concise, 2007, webpage: EBConcise-Gustav-I-Vasa ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٢ لە Archive.is، ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ Finland and the Swedish Empire.
  6. ^ Agricultural Yields and Years of Famine – Sweden ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە..
  7. ^ Elizabeth Ewan, Janay Nugent (2008) "Finding the family in medieval and early modern Scotland".
  8. ^ ئ ا Einhorn, Eric and John Logue (1989).
  9. ^ Koblik, Steven (1975).
  10. ^ Einhorn, Eric and John Logue (1989), p. 8.
  11. ^ Ulf Beijbom, "European emigration" ٣ی ئابی ٢٠٠٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە., The House of Emigrants, Växjö, Sweden.
  12. ^ ئ ا Koblik, pp. 9–10.
  13. ^ Sweden: Social and economic conditions (2007).
  14. ^ Koblik, p. 11: "The agrarian revolution in Sweden is of fundamental importance for Sweden's modern development.
  15. ^ Koblik, p. 90.
  16. ^ ئ ا Koblik, pp. 303–313.
  17. ^ Nordstrom, p. 315: "Sweden's government attempted to maintain at least a semblance of neutrality while it bent to the demands of the prevailing side in the struggle.
  18. ^ Nordstrom, pp. 313–319.