مێژوویەکی فەلسەفەی ڕۆژاوا
ڕواڵەت
پەڕگە:History of Western Philosophy.jpeg | |
نووسەر | بێرتراند ڕەسڵ |
---|---|
زمان | ئینگلیزی |
بابەت | فەلسەفەی ڕۆژاوا |
بڵاوکەرەوە | سایمن و سوشتەر (US) جۆرج ئالەن و ئەنوین لیمیتید (شانشینی یەکگرتوو) |
ڕێکەوتی بڵاوبوونەوە | ١٩٤٥ (ئەمریکا) ١٩٤٦ (بەریتانیا) |
جۆری کتێب | چاپ |
ژپنک (ISBN) | 0-415-32505-6 |
مێژوویەکی فەلسەفەی ڕۆژاوا[١] کتێبێکی ١٩٤٥ی فەیلەسوف و بیرکاریزان بێرتراند ڕەسڵە. بریتیە لە چاوپیاخشاندنێک لە فەلسەفەی ڕۆژاوایی لە پێش سوقراتەوە بۆ سەدەی بیستەم. ڕەخنەی لێدەگیرێ بەوەی کەوا ڕەسڵ یەکجار گشتاندن ئەکات تیایدا، وە هەندێ شتی پەڕاندوە بە تایبەتی چاخی دوای دیکارتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا پڕناوبانگ ماوەتەوە و سەرکەوتنێکی ئابووری گەورەبوو و بەردەوام لە چاپدا ماوەتەوە لە یەکەم بڵاو بوونەوەیەوە. کاتێک بێرتراند ڕەسڵ خەڵاتی نۆبڵی وێژەی وەرگرت لە ١٩٥٠ ناوی کتێبەکە هاتوە وەک یەکێ لەو کتێبانەی وایکردوە خەڵاتەکەی بدرێتێ. کتێبەکە سەرچاوەی ئابووری دوابەشی ژیانی ڕەسڵ بوو.
کورتە
[دەستکاری]کتبێکە دابەشکراوە بۆ سێ بەش، هەر یەک لە بەشەکان دابەشکراون بۆ چەن بەشێک، هەر بەشێکیش لەمانە باسی تەنها یەک فەیلەسوف، قوتابخانەیەکی فەلسەفی یان سەردەمێکی تایبەت دەکات.
فەلسەفەی کۆن
[دەستکاری]- پێش سوقرات لەناویاندا تالیس، فیساغۆرس، هێراکلیتوس، پارمێنیدس، ئێمپیدۆکلس، ئاناکسیماندرۆس، ئاناکسیمینیس، ئاناکساگۆراس، لوسیپاس، دیمۆکریتس و پرۆتاگۆراس.
- سوقرات، ئەفلاتون و ئەرستۆ
- فەلسەفەی کۆنی پاش یۆنانیەکان لەناویاندا قوتابخانەی گومانکاران (بە عەرەبی کلبیە)، گومانگەراکان، ئێپیکوریسم، ڕەواقیەکان، و پلۆتینەس.
فەلسەفەی کاتۆلیکی
[دەستکاری]- باوکەکان لەناویاندا فەلسەفەی جووەکان، فەلسەفەی ئیسلامی (کە ئەو بە موحەممەدیەکان ناویان ئەبات کە ئەوکاتە وا باو بوە)، قەدیس ئەمبرۆز، قەدیس جیرۆم، قەدیس ئۆگستین، قەدیس بەنەدیکت و پاپا گریگۆری گەورە.
- پیاوانی قوتابخانە تیایاندا جۆن سکۆت و قەدیس تۆماس ئەکویناس
فەلسەفەی مۆدێرن
[دەستکاری]- لە هەڵایسانەوە و بۆ هیوم، تیایاندا مەکیاڤێلی، ئیراسمۆس، تۆماس مۆر، بەیکن، هۆبز، دێکارت، سپینۆزا، لایبنیز، لۆک، بەرکەلەی و هیوم.
- لە ڕۆسۆوە بۆ ئەمڕۆ تیایاندا ڕۆسۆ، کانت، هیگڵ، بایرۆن، شۆپنهاوەر، نیچە، مارکس، بێرگسن، ویلیام جەیمز و جۆن دێوی
- دوا بەشی ئەم بەشەش، فەلسەسەفی شیکاریی ژیربێژانە، بریتیە لە بیروبۆچونی ڕەسڵ خۆی ئەو سەردەمە
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ Russell، Bertrand (1967). A History of Western Philosophy. London: Touchstone.
ئەم کتێب وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |