فڕانسیس بەیکن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
وێنەی فرانسیس بەیکۆن زانا و فەیلەسۆفی ئینگلیزی

فرانسیس بەیکۆن (بە ئینگلیزی: Francis Bacon) فەیلەسووف و سیاسیوانی بەناوبانگی ئینگلستانە کە لە ساڵی ١٥٦١دا لە دایک بوە و لە ١٦٢٤دا کۆچی دوایی کردووە. بەیکۆن وەکوو یەکێک لە گرنگترین و بەناوبانگترین فەیلەسووفەکانی ڕۆژاوا ناوی دەرکردووە.

ژیان[دەستکاری]

بەیکۆن لە باوک و دایکێکی دەوڵەمەند لە دایک بوو و لە کۆلێژی ترینتیدا دەرسی خوێند. لە تەمەنی شانزدە ساڵییەوە ڕۆییشتە ناو سیاسەتەوە و لە سەردەمی ئیلیزابێتی یەکەمی ئینگلستاندا لە مەقامی خوارەوە سەرکەوت تا لە سەردەمی جەیمزی یەکەمی ئینگلستاندا چەند پۆستی زۆر بەرزی بە دەست ھێنا و ژیانێکی زۆر دەوڵەمەنانەی بردە سەر. سەرقاڵیی ئەو بە زانست و دەستەڵاتداریەوە سەرنجی لە سەر ژنان لابردبوو، بەڵام لە ساڵی ١٦٠٦دا لە تەمەنی چل و پێنج ساڵیدا لەگەڵ ئالیس بارنھامدا زەماوەندی کرد.

سەرچاوە[دەستکاری]

Will and Ariel Durant, The Story of Civilization, Volume 7, Age of Reason, Pages 206-208