بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ململانێی فەلەستین و ئیسرائیل

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ململانێی فەلەستین و ئیسرائیل یان پرسی فەلەستین زاراوەیەکە بۆ ئاماژەدان بە ناکۆکی سیاسی و مێژوویی و کێشەی مرۆیی لە فەلەستین کە لە ساڵی ١٨٩٧ (یەکەمین کۆنگرەی زایۆنیستی) دەستی پێکردووە تا ئێستا. بە بەشێکی سەرەکی دادەنرێت لە ململانێی عەرەب و ئیسرائیل، و قەیران و شەڕەکانی دەرئەنجامی ناوچەی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست.[١]

ئەم ململانێیە لە بنەڕەتدا پەیوەستە بە سەرھەڵدانی زایۆنیزم و کۆچی جوولەکەکان بۆ فەلەستین و نیشتەجێبوون لەوێ و ڕۆڵی زلھێزەکان لە ڕووداوەکانی ناوچەکەدا. ھەروەھا پرسی فەلەستین لە دەوری پرسی پەنابەرانی فەلەستینی و شەرعییەتی دەوڵەتی ئیسرائیل و داگیرکردنی زەوییە فەلەستینییەکان لە چەند قۆناغێکدا دەسوڕێتەوە. کۆمەڵکوژییەکانی دەرئەنجامی دژ بە فەلەستینییەکان و ئۆپەراسیۆنەکانی بەرخۆدان لە دژی دەوڵەتی عیبری و دەرکردنی زۆرێک لە بڕیارنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان کە ھەندێکیان مێژوویی بوون؛ وەک بڕیارنامەی ژمارە ١٩٤ و بڕیارنامەی ژمارە 242.[٢]

ئە م ململانێیە لەلایەن زۆرێک لە شرۆڤەکاران و سیاسییەکان بە مەسەلەی ناوەندی ململانێی عە رەب و ئیسرائیل و ھۆکاری قە یران و گرژییەکانی ئە م ناوچە دادەنرێت. ھەرچەندە ئەم ململانێیە لە ناوچەیەکی جوگرافیای تاڕادەیەک بچووکدا ڕوودەدات، بەڵام بەھۆی تێوەگلانی زۆرێک لە لایەنە نێودەوڵەتییەکان تێیدا سەرنجی سیاسی و میدیایی زۆری پێدەدرێت و زلھێزە گەورەکانی جیھان زۆرجار تێوەگلاون بەھۆی چڕبوونەوەی لە ناوچەیەکی ھەستیار لە جیھان و پەیوەندییەکەی بە پرسە کێشەدارەکانەوە کە لووتکەی قەیرانەکان لە جیھانی ھاوچەرخدا پێکدەھێنن وەک ململانێی نێوان ڕۆژھەڵات و ڕۆژاوا، پەیوەندی نێوان ئایینە جوولەکە و مەسیحییەکان و ئیسلامییەکان، پەیوەندییەکانی عەرەب لەگەڵ ڕۆژاوا و گرنگی نەوتی عەرەبی بۆ وڵاتانی ڕۆژاوا، گرنگی و ھەستیاری پرسی جوولەکەکان لە شارستانییەتی ڕۆژاوا، بە تایبەت دوای جەنگی جیھانی دووەم و ھۆلۆکۆستی جوولەکەکان، پرسەکانی دژە جوولەکەگەرایی، و ھێزەکانی فشاری لۆبی جوولەکەکان لە جیھانی ڕۆژاوا. لەسەر ئاستی عەرەبی، زۆرێک لە بیرمەندان و تیۆریستەکان و تەنانەت سیاسەتمەدارانی عەرەب، پرسی ململانێی فەلەستین و ئیسرائیل بە پرسی ناوەندی و قەیرانی ناوچەکە دەزانن، زۆرجار ھەندێک بیرمەند دەیبەستنەوە بە پرسەکانی ڕێنێسانسی عەرەبی، پرسەکانی ڕژێمە تۆتالیتارییەکان، و لاوازی دیموکراسی لە جیھانی عەرەبیدا.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «ما أبرز المحطات التی مرت بھا القضیة الفلسطینیة؟». BBC News عربی (بە عەرەبی). ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣. لە ٨ی تەممووزی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  2. Dpr 3. «موجز لتاریخ القضیة الفلسطینیة». لجنة الأمم المتحدة المعنیة بممارسة الشعب الفلسطینی لحقوقە غیر القابلة للتصرف (بە عەرەبی). لە ٨ی تەممووزی ٢٠٢٤ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ناوە ژمارەیییەکان: authors list (بەستەر)