ئاب
ڕواڵەت
(لە مانگی ھەشتەوە ڕەوانە کراوە)
ئاب (بە عەرەبی: آب) ناوی سوریانیی مانگی هەشتەمی ساڵە لە ڕۆژژمێری گریگۆریدا و ٣١ ڕۆژی ھەیە. بە ئینگلیزی «ئۆگست» (August (خوێندنەوە) یارمەتی·زانیاری) و بە فەڕانسەیی «ئووت» (Août یان Aout) دەوترێ. ناوی ئەم مانگە لە بنەڕەت دا بە زمانی لاتینی، سێکستیلیس (Sextilis) بووە، چونکا لە ڕۆژژمێری کۆنی ڕۆمی دا شەشەمین مانگ بووە، کە بە مانگی مارس لە نزیکەی ساڵی ٧٣٥ی پێش زایین دا لە ماوەی دەسەڵاتی ئیمپراتۆر ئۆگستۆس دا دەستی پێ دەکرد , لەڕووی کەلووزانیەوە لە ١ی ئاب تا ٢٣ت ئاب مانگی ئاب دەکەوێتە ناو کەلوی شێر وە لە ٢٤ی ئاب تا کۆتایی مانگی ئاب دەکەویتە کەلووی فەریک
ڕووداوەکانی مانگی ئاب
[دەستکاری]- ١ی ئاب ڕۆژی نیشتیمانییە لە سویسرا
- ١ی ئاب جەژنی سوپایە لە سووریا
- ٢ی ئاب جەژنی نیشتیمانییە لە مەقدوونیا.
- ٥ی ئاب لەساڵی ١٩٥٠ ، بەکارھێنانی یەکەمین بۆمبی ئەتۆمی لە ھیرۆشیمادا.
- ٥ی ئابی ١٩٠٨ - پادشای سوید، شەریف پاشای خەندانی خەڵاتکرد.
- ٧ی ئاب ڕۆژی شەهیدی ئاشوورییە.
- ٨ی ئاب ڕۆژی باوکە لە تایوان.
- ١٠ی ئاب جەژنی سەربەخۆیی ئیکوادۆرە.
- ٣١ی ئاب شەڕی براکوژی لە باشووری کوردستان پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ سوپای بەعسدا شاری ھەولێریان لەژێر دەستی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەرھێنا کە تیایدا سەدان پێشمەرگەی ی.ن.ک کوژران یا بریندار بوون، ئەم ڕووداوە بە کارەساتی ٣١ی ئاب ناسراوە.
ھێما و نیشانە
[دەستکاری]گوڵی نیشانەی ئۆگست خەشخاشە.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئاب تێدایە. |
- ھەڵەیە لە بەکارھێنانی داڕێژە:تووڵی دەروازە ھەیە: تکایە یان لانی کەم دەروازەیەک زیاد بکە یانیش داڕێژەکە لابەرە.