ڕۆژی نیشتیمانی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ڕۆژی نیشتیمانی ڕۆژێکە ئاماژە بە ئاھەنگگێڕان دەکات لە وڵاتدا. لە زۆربەی حاڵەتەکاندا ڕۆژی نیشتیمانی پشووی فەرمییە، و زۆربەی کاتەکان ڕۆژی نیشتیمانی بە ڕۆژی سەربەخۆی وڵات دادەندرێت. زۆربەی وڵاتەکان تەنھا یەک ڕۆژی نیشتیمانییان ھەیە لە ساڵێکدا، و ھەندێک وڵات زیاتر لە ڕۆژێکی نیشتیمانیان ھەیە بۆ نموونە پاکستان.

زۆربەی وڵاتەکان ڕێکەوتێکی دیاریکراویان ھەیە بۆ ڕۆژی نیشتیمانی، بەڵام ھەندێک وڵات ڕێکەوتێکی گۆڕاویان ھەیە بۆ نموونە جامایکا، کە ئاھەنگ بۆ ڕۆژی نیشتیمانییەکەی لە یەکەم دووشەممەی مانگی ئابدا دەگێڕێت لەبەرئەوەی سەربەخۆییی لە شانشینی یەکگرتوو لە ڕۆژی دووشەممە ٦ی ئابی ١٩٦٢ بە دەست ھێنا واتە یەکەم دووشەممەی ئابی ئەو ساڵە، و تایلاند بە ڕۆژی لەدایکبوونی پاشا ئاھەنگ دەگیڕێت لە ٥ی کانوونی یەکەم و ئەم ڕێکەوتە دەگۆڕێت بەپێی ئەو کەسەی تەختی دەسەڵات دەگرێتە دەست.