لێدوانی بەکارھێنەر:Rekanikurd
بەخێربێیت
[دەستکاری]
ویکیپیدیا ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادی ئینتەرنێتییە کە بە دەستی بەشداربووانی خۆبەخشەوە لە سەرانسەری جیھاندا پێکدێت. سەیرکردن، لەبەرگرتنەوە و بەکارھێنانەوەی ناوەڕۆکی ویکیپیدیا ئازادە. ویکیپیدیا دەستەی نووسەران یان چاودێرانی تایبەتی نییە و ھەموو کەس لەسەر ئینتەرنێت دەتوانێت دەستکاری و چاودێریی وتارەکانی بکات. ئەم ویکیپیدیایە کە بە شێوەزاری ناوەندی (سۆرانی) لە زمانی کوردی (Central Kurdish Branch) دەنووسرێت، لە ٢٠٠٩ەوە لە ویکیپیدیای کوردیی باکووری (کورمانجی) بە ھۆی چەند کێشەی تەکنیکی و زمانەوانییەوە جیا بووەتەوە و ئێستا ٧٣٬٠٧٣ وتار و ١٥٩ بەشداربووی چالاکی ھەیە.
بەر لە ھەموو شتێک، باشترە لەگەڵ سیاسەتەکانی ویکیپیدیا ئاشنا بیت:
ئەم پەڕەیە تایبەت بە تۆیە و پێی دەوترێت پەڕەی بەکارھێنەر، لەوێدا دەتوانیت خۆتی تێدا بناسێنیت ئەگەر ئارەزووت کرد، ئەمەش پەڕەی لێدوانەکەتە و بەکارھێنەرانی تر لە ڕیگای ئەم پەڕەیەوە پەیوەندیت لەگەڵ دەگرن. لە پەڕەی بەکارھێنەریت و لێدوانەکەتدا ئەمانە لەبەر چاو بگرە:
ویکیپیدیای کوردی شوێنێکە بۆ پەرەپێدان و ناساندنی زمان و چاندی کوردی و کۆکردنەوەی زانیارییەکان لە یەک جێگەدا. بەشداریی ھەموو کەسێک ڕاستەوخۆ دەخرێتە ویکیپیدیای کوردی و پێویستی بە پەسەندکردنی کەس نییە. بۆ بەشداریکردن لە ویکیپیدیای کوردی:
|
-- 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ١١:٢٢، ٢١ی شوباتی ٢٠٢٣ (UTC)
قەنجو رێکانی بۆ سڕینەوەی خێرا ھەڵبژێردرا
[دەستکاری]تاگێک لەسەر قەنجو رێکانی داندراوە کە داوا دەکات کە بە خێرایی بسڕدرێتەوە لە ویکیپیدیا. ئەمە لەبەر ئەم ھۆکار(انە) کراوە:
بێ بایەخ
لەژێر پێوەرەکانی سڕینەوەی خێرا، ئەو پەڕانەی کە لەگەڵ چەند پێوەرێکی دیاریکراودا یەکدەگرن لەوانەیە بسڕدرێنەوە.
ئەگەر پێت وایە ئەم پەڕەیە نابێت بسڕدرێتەوە لەبەر ئەم ھۆکارە، لەوانەیە پێویست بکات ناڕەزایی دەرببڕیت بە سەردانکردنی پەڕەکە و کرتەکردن لەسەر ئەو دوگمەیەی کە دەڵێت «دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە سڕینەوە» کە ھەلێکت پێ دەدات بۆ ڕوونکردنەوە کە بۆچی نابێت پەڕەکە بسڕدرێتەوە. بەھەرحاڵ، ئاگاداربە کە ھەرکاتێک پەڕەیەک تاگی سڕینەوەی خێرای لێ درا، لەوانەیە بەبێ دواخستن بسڕدرێتەوە. تکایە خۆت تاگی سڕینەوە لە پەڕەکە لامەبە. سەیری سیاسەتەکان و ڕێساکان بکە تاکوو لە داھاتوودا ئەمە ڕوونەداتەوە. ئەگەر پەڕەکە سڕدراوەتەوە، و دەتەوێت بھێندرێتەوە بۆ باشترکردنەوەی، تکایە پەیوەندی ببەستە لەگەڵ بەڕێوەبەرێکی سڕینەوە، ئەگەر لە پێشوودا ئەمەت ئەنجام داوە، تکایە چاوەڕێی وەڵام بە. Tessla (وتووێژ) ١٢:٢٩، ٢١ی شوباتی ٢٠٢٣ (UTC)
- دەتوانی تاگەکە لابەی ئێستا؟. چاکم کرد ئەگەر تەماشەی بکەی چی کەمە و چی زیادە Rekanibot (لێدوان) ١٣:٠٧، ٢١ی شوباتی ٢٠٢٣ (UTC)
گۆڕینی ناوی بەکارھێنەریت
[دەستکاری]بەخێربێیت، لەوانەیە ئاگادار نەبیت و ھەستت پێی نەکردبێت، بەڵام لە ناوی بەکارھێنەریت پاشگری bot ھەیە، کە ئەمە تەنیا بۆ ویکیپیدیا:بۆت ڕێی پێ دراوە بۆیە، بەپێی ویکیپیدیا:سیاسەتی ناوی بەکارھێنەر#ناوی بەکارھێنەریی گونجاو دەبێ ناوی بەکارھێنەریت بۆ ناوێکی تر بگۆڕیت ئەگینا ھەژمارەکەت بەربەست دەکرێت. تکایە بڕۆ بۆ تایبەت:GlobalRenameRequest و ناوی بەکارھێنەریت بگۆڕە. سپاس ⇐ئارام وتووێژ💭 ١٧:١٥، ٢١ی شوباتی ٢٠٢٣ (UTC)
- سڵاو بێ زحمەت چون ناوەکەم بگورم؟ ببورە غەڵەتم کردیە Rekanibot (لێدوان) ١٧:٢٦، ٢١ی شوباتی ٢٠٢٣ (UTC)
- سلاو ، ناوی بەکارهێنەرەکم گۆریی لەگەڵ ڕێز Rekanikurd (لێدوان) ١٨:٢٤، ٢١ی شوباتی ٢٠٢٣ (UTC)