محەممەدشا

محەممەدشای قاجار لە ٥ی جانیوێری ١٨٠٨ لە تەورێز لەدایکبووە. محەممەدشا نەوەی فەتحعەلیشا و کوڕی عەباسمیرزایە. ئەو سێیەمین شای قاجار لە ئێران بووە. محەممەدشا پێش لەوە کە ببێت بە شا بە محەممدمیرزا دەناسرا و نازناوی جێگری دووەمی بوو. محەممەدشا لە ٥ی سێپتەمبری ١٨٤٨ لە تەجریش کۆچی دوایی کرد.
گۆڕانکارییە کولتووریەکان[دەستکاری]
محەممەدشای قاجار یەکێک لە چەندین پاشای سەرەکی بوو کە لە ئێران دەستیان دایە ناردنی خوێندکار بۆ دەرەوەی وڵات. هەروەها لە سەردەمی محەممدشا یەکەمین دەزگای چاپ هاتە ئێرانەوە و درێژە بە کاری بزووتنەوەی وەرگێڕانی کتێب لە فەڕانسی و ئینگلیزییەوە درا. هەروەها، یەکەمین خوێندنگەی ئەورووپایی بە شێوەی مۆدێرن لە سەردەمی دەسەڵاتداری محەممەدشا لە شارەکانی ئێران دامەرزدرا.[١]
دەستهەڵگرتن لە سلێمانی[دەستکاری]
لە ٣ی فێبریوێری ساڵی ١٨٤٦ی زایینی محەممەدشای قاجار بە هۆی پێداگرییەکانی بریتانیا و ڕووسیا، دەستی لە سلێمانی هەڵگرت و بەخشیی بە عوسمانی.[٢]