محەممەدعەلی شا
ڕواڵەت
(لە محەممەد عەلی شاەوە ڕەوانە کراوە)
| محەممەدعەلی شا | |
|---|---|
Mohammad Ali Shah Qajar in 1907. | |
| محمدعلی شاه قاجار | |
| لەدایکبوون | ٢١ی حوزەیرانی ١٨٧٢ تەورێز (ئێرانی قاجاڕی) |
| مەرگ | ٥ی نیسانی ١٩٢٥ سانرێمۆ (شانشینی ئیتاڵیا) |
| گۆڕ | مەزاری پیرۆزی العباس |
| پیشە | سیاسەتوان |
| ھاوسەر | Malekeh Jahan |
| مناڵ | Mohammad Hassan Mirza، ئەحمەد شا، Mahmoud Mirza |
| باوان | |
| خانەدان | قاجاڕەکان |
| خەڵاتەکان | |
| واژوو | |
![]() | |
| پلە | شا (١٩٠٧–١٩٠٩) |
محەممەدعەلی شای قاجاڕ (١٨٧٢ – ١٩٢٥) شەشەمین شای خانەدانی قاجاڕ بوو. ئەو لە ساڵی ١٩٠٧ بوو بە شای ئێران. یەکێک لە بەرچاوترین کارەکانی ئەو، دژایەتی لەگەڵ یاسای مەشرووتە بوو. ئەو ھەروەھا پەڕلەمانی ئێرانی بۆمبەباران کرد و ژمارەیێک زۆر لە مەشرووتەخوازەکانی کوشت. ئەم ڕووداوانە دواتر لە مێژووی ئێراندا بە ئیستبدادی بچووک ناونرا. محەممەدعەلیشا دوای داگیربوونی تاران بە دەستی مەشرووتەخوازەکان پەنای بۆ سەفارەتی ڕووسیا برد و لەوێوە ئێرانی بۆ ھەمیشە بەجێھێشت. لەدوای ئەو مەشرووتەخوازەکان کوڕی ئەو واتە ئەحمەدشای قاجاڕیان کرد بە شای ئێران. محەممەدعەلیشا لە ساڵی ١٩٢٥ لە وڵاتی ئیتالیا کۆچی دوایی کرد و تەرمی ئەو لە کەربەلا بەخاکسپێردرا.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ویکیپیدیای فارسی
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە محەممەدعەلی شا تێدایە.
