ئەحمەدشا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئەحمەدشای قاجاڕ (١٨٩٨-١٩٣٠) حەوتەمین و دواهەمین شای ئێران لە خانەدانی قاجاڕ بوو. ئەو دووەمین مناڵی محەممەدعەلیشا بوو و لەدوای داگیربوونی تاران بە دەستی مەشرووتەخوازەکان، لە تەمەنی ١٢ ساڵیدا، بوو بە شای ئێران. ئەحمەدشا هیچ کاتێک ڕۆلێکی ئەوتۆی لە ڕووپەڕی سیاسەتی سەردەمی خۆیدا نەبوو و لە ساڵی ١٩٢٥دا لە پادشایی ئێران بۆ هەمیشە لابرا و هەتا کۆچی دوایی خۆی لە سالی ١٩٣٠ لە پاریس ژیا و دواتر تەرمەکەی لە کەربەلا بەخاکسپێردرا.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  • ویکیپیدیای فارسی