فەرەیدوون حەکیمزادە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
فەرەیدوون حەکیمزاده

لەدایکبوون١٩٦٨
نەتەوەکورد
پەروەردەلیسانسی علوومی تەربییەتی
پیشەنووسەر، وەرگێڕ، توێژەر
چالاکبوون١٩٩١ – ئێستا
ئایینئیسلام (سوننی)


فەرەیدوون حەکیمزادە (لەدایکبووی ١٩٦٨ لە سەردەشت) نووسەر، وەرگێڕ و توێژەرێکی کوردە.

ژیان[دەستکاری]

فەرەیدوون حەکیمزاده خوێندنی سەرەتایی له قوتابخانەی "کوڕوش" (١٩٧٣ تا ١٩٧٨) له شاری سەردەشت تەواو کرد، و ماوەی ٣ ساڵی دوایی له قوتابخانەی راهنمایی "١٤ی سەرماوەز" بوو. ٤ ساڵی تر (١٩٧٩ تا ١٩٨٢) له دەبیرستانی "ئازادی" له رشتەی "عولومی تەجروبی" خوێند و به هۆی تۆپبارانی شاری سەردەشت دیپلۆمی له شاری مەهاباد وەرگرت. ساڵی ١٩٩٠ بۆ بەشی مامۆستایەتی وەرگیرا و هەر ئەو ساڵەش بۆ درێژەدان به خوێندن چوو ورمێ و فەوقی دیپلۆمی تەربییەتی وەرگرت و پاشان ساڵی ١٩٩٩ توانی درێژه به خوێندن بده له زانستگای عەلامه تەباتەبایی شاری ورمێ و لیسانسی "علوومی تەربییەتی" وەرگرت. پاشان ماوەی ٢٥ ساڵ له قوتابخانەکانی شارەکانی سەردەشت، مەهاباد و خەلیفان خەریکی وانه گوتنەوه بۆ. چالاکیی ئەدەبی و فەرهەنگیی له ساڵی ١٩٩١ به رەسمی دەست پێکرد.

چالاکییەکان[دەستکاری]

  1. ئەندامی کارای ئەنجومەنی ئەدەبی شاری سەردەشت و مەهاباد بوو.
  2. ئەندامی ئیفتیخاری دەستەی بەڕێوەبەری زانستگای پەیامی نووری سەردەشت بوو.
  3. له ئەنجومەنی خەڵکی NGO کانی تیرۆژ و سەبز بانگهێشتن کرا و باس و لێکۆڵینەوەیان هەبووه.
  4. وتاری زانستی هەبووه له کۆنگرەی "عەزیزخانی موکری" له ١٣٨٦/٠٢/٠٦ هەتاوی
  5. ساڵی ١٣٨٦ی هەتاوی (١٩٩٧ز) کتێبی "سردشت در آیینه اسناد تاریخی" وەک کتێبی باش ڕێزی لێگیرا له شاری ورمێ.
  6. ڕێکەوتی ١٣٨٩/٠٦/٠٣ی هەتاوی (٢٠٠٠ز) زانستگای ئازادی سەردەشت پێزانینێکیان بۆ پێک هێنان که ئەویش یەکێک لەوان بوو.
  7. له ڕێکەوتی ٢٠٠٤/٠٣/١٤ بانگهێشت کران وەک ئەنجومەنی مەسدومینی شیمیایی سەردەشت بۆ شاری ھەڵەبجە له کوردستانی باشوور.
  8. بەشداری له همایشی یەک رۆژەی کودەک، ئەندیشه و میراسی فەرهەنگی و قسەکردن لەسەر مناڵ و ئەدەبیاتی مناڵانه له ئێران.
  9. گرتنی کۆڕی رەخنه و خوێندنەوەی چیرۆک له ئەنجومەنی ئەدەبی نەغەدە له ساڵی ١٩٩٩
  10. بانگهێشتی بەڕێوەبەرێتی گشتی راگەیاندن بۆ شاری سلێمانی بۆ کۆنفرانسی میدیای منداڵان له ڕێکەوتی ٢٠٠٥/٠٦/١٥
  11. بانگهێشت بۆ قسه و خوێندنەوەی وتار لەسەر فۆلکۆلۆڕ موکریان لهلایەن زانستگای پەیام نووری مەهاباد.
  12. ئەندامی ئیفتیخاری گۆڤاری ئیزرتو ٣، انجمن دوستداران یادگارهای تاریخی
  13. ئەندامی بەشدار له شوڕای نووسەران و ئۆدەبا و هونەرمەندانی مەرکەزی نەشری سەلاحەددین ئەیووبی (سروه)
  14. بانگهێشت بۆ قسه و خوێندنەوەی وتار لەسەر ئاسەواره نەتەویەکانی موکریان له لایەن زانستگای پەیام نووری مەهاباد، بەشی عیلمی تاریخ و عولوم ئیجتماعی زانستگای پەیام نوور مەهاباد
  15. بەشداری وەک سوخەنڕان له سمیناری "سردشت و چالشهای آن" لەسەر بانگهێشتی ئەنجومەنی ققنوس
  16. دانانی پێشانگایەک له وێنەی ئاسەواره مێژوویی و تاریخی له تەک هونەرمەند ئومید قادری ئەقدەم له شاری مەهاباد ١٣٩١/٠٧/١٣
  17. نووسین له گۆڤاری مەهاباد و بەرپرسی بەشی "کەونه نیشتمان" و "وەک خۆی" که تا ڕێکەوتی هاتنه دەری توانی ١٢٤ مانگ دەری بکه.
  18. سەرنووسەری گۆڤاری منداڵانەی ئاڵەکۆک له مەهاباد به ماوەی ١٧ مانگ و ١٧ ژماره. (خاکەلێوەی ٢٠٠٥ تا گەلاوێژی ٢٠٠٦)
  19. دەرکردنی یەک ژمارەی گۆڤاری "از سردشت تا ناکازاکی" وەک سەرنووسەر، پووشپەڕی ١٣٨٥ی هەتاوی (٢٠٠٦)
  20. دانانی کلاسی فێرکردنی زمانی کوردی له سالۆنی ئیدارەی هیلال ئەحمەری مەهاباد به ماوەی سێ مانگ.
  21. دانانی کلاسی فێرکردنی چیرۆکی کوردی له سالۆنی ئیدارەی هیلال ئەحمەری مەهاباد به ماوەی سێ مانگ.
  22. دانانی کلاسی فێرکردنی شانۆ بۆ میرمنداڵان له قووتابخانەی کچانەی شەڕەف له مەهاباد و وەدەست هێنانی پلەی یەکەم له لایەن ئەو میرمنداڵانه.
  23. بەشداری له سمیناری منداڵان له شارەکانی دیواندەرە و بۆکان و سەردەشت و مەهاباد و سلێمانیه.

کتێبه چاپکراوەکان[دەستکاری]

  1. دڕک و داڵی ئەلجەزایر، نووسینی: مستەفا ئەبوولقاسمی، وەرگێڕدراو، ساڵی ١٣٧٨ی هەتاوی (١٩٩٩)، نەشری رەهرەوی مەهاباد
  2. سردشت در آیینه اسناد تاریخی، نووسینی: فەرەیدوون حەکیمزاده، ١٣٨٣ی هەتاوی (٢٠٠٤)، نەشری رەهرەوی مەهاباد
  3. ساوجبلاغ مکری (تاریخ تحولات اجتماعی، سیاسی، فرهنگی مهاباد به روایت اسناد)، نووسینی: فەرەیدوون حەکیمزاده، ١٣٨٩ی هەتاوی (٢٠١١)، نەشری ڕەهرەوی مەهاباد
  4. ناوی جوانی کوردی، نووسینی: فەرەیدوون حەکیمزاده، ١٣٨٧ی هەتاوی (٢٠٠٨)، نەشری رەهرەوی مەهاباد
  5. ئەوانەی ڕۆیشتن و مانەوه، نووسینی: فەرەیدوون حەکیمزاده، ٢٠١٣ مەکتەبەی سۆران
  6. زەبیحی ڕووناکبیرێکی گۆڕغەریب

وتارەکان[دەستکاری]

گۆڤاری سروه[دەستکاری]

  1. سینەما له سەردەشت - سروه ٧٣ - گەلاوێژی ١٣٧١ (١٩٩١)
  2. عەزیزخانی موکری - سروه ١٣٥ - ڕەزبەری ١٣٧٦ (١٩٩٧)
  3. به بۆنەی یازدەهەمین ساڵی بۆردمانی شیمیایی سەردەشت - سروه ١٤٤ - پووشپەڕی ١٣٧٧ (١٩٩٨)
  4. میرزا حوسێن حەکیم - سروه ١٥٨ - گەلاوێژی ١٣٧٨ (١٩٩٩)
  5. مامۆستا عەبدولعەزیز واعیزی کۆیی - سروه ١٧٩ - جۆزەردانی ١٣٨٠ (٢٠٠١)
  6. دیاری پاتشا - سروه ١٨٤ - خەزەڵوەری ١٣٨٠ (١٩٩١)
  7. کامڕان و کۆمەڵ - سروه ٢٢٢ - بەفرانباری ١٣٨٣ (٢٠٠٤)

رۆژنامەی ئاویەر له سنە[دەستکاری]

  1. یادی به خێر - ژمارەی ١١ - جۆزەردانی ١٣٧٦ (١٩٩٧)

گۆڤاری ڕامان[دەستکاری]

  1. چیرۆکی تۆڵه - ژمارەی ٣٢ - ١٩٩٩ز
  2. وەرگێڕدراوی "باب دیلن" - ژماره ٣٩ - ئەیلولی ١٩٩٩
  3. ئاوڕێک وەسەر چەند رووداوگەلی مێژوویی شاری سەردەشت - ژماره ٤١ - تشرینی ١٩٩٩
  4. گی دی مۆپاسان - ژماره ٦٩ - ئاداری ٢٠٠٢
  5. گۆنترگراس چل ساڵ پێشتر له نۆبل - ژماره ٩٩ - ٢٠٠٥ز
  6. وەرگێڕدراوی "ڕۆژێک" - ژماره ١٠٨ - ٢٠٠٦ز
  7. چیرۆکی "نەزۆک" - ژماره ١٢٣ - ٢٠٠٧ز
  8. زەردەشت - ژماره ١٢٤ - ٢٠٠٧ز

گۆڤاری مەهاباد[دەستکاری]

  1. بحران هویت کردها و فربه شدن مطبوعات - ژماره ٦ - ١٣٨٠ه. ٢٠٠١ ز
  2. ئیبنولحاج خانەخەلی - ژماره ١١ - ١٣٨٠ه. ٢٠٠١ ز
  3. دەنگم کزه و هەنیسک بەلێشاو - ژماره ٢١ - ١٣٨١ه. ٢٠٠٢ز
  4. شازدەهمین ساڵیادی شەهیدانی ٧ی پووشپەڕی سەردەشت - ژماره ٢٨ - ١٣٨٢ه. ٢٠٠٣ز
  5. گەشتێک بە نێو زانایانی سەردەشت دا ١ - ژماره ٣١ - ١٣٨٢ه. ٢٠٠٣ز
  6. گەشتێک بە نێو زانایانی سەردەشت دا ٢ - ژمارە ٣٢ - ١٣٨٢ه. ٢٠٠٣ز
  7. فۆلکلۆر خەزێنەی کلتوری گەلانه - ژماره ٣٩ - ١٣٨٣ه. ٢٠٠٤ز
  8. له سەردەشتەوه تا بارگای قاجار - ژماره ٥٢ - ١٣٨٤ه. ٢٠٠٥ز
  9. بیرەوەریەکانی مەلا ئەحمەد جەریحی - ژماره ٦١ - ١٣٨٥ه. ٢٠٠٦ز
  10. شێخی زێڕەمێڕگێ - ژماره ٦٢ - ١٣٨٥ه. ٢٠٠٦ز
  11. دایره زەنگی - ژماره ٦٣ - ١٣٨٥ه. ٢٠٠٦ز
  12. مامۆستا مەلا عەبدوڵڵا نەقشبەندی - ژماره ٦٧ - ١٣٨٥ه. ٢٠٠٦ز
  13. عەزیزخانی موکری، سەرداری ون بوو له ناو کۆڕی خۆی دا - ژماره ٧٤ - ١٣٨٦ه. ٢٠٠٧ز
  14. بیست ساڵ له پشت دەروازەی پێشکەوتن - ژماره ٧٥ - ١٣٨٦ه. ٢٠٠٧ز
  15. فیلمێک به باڵای ئازاری شارێک - ژماره ٧٦ - ١٣٨٦ه. ٢٠٠٧ز
  16. مناڵی ئەوڕۆ - ژماره ٧٨ - ١٣٨٦ه. ٢٠٠٧ز
  17. شێعر، ئاوێنەی ڕاستییەکانی ژیانه - ژماره ٧٩ - ١٣٨٦ه. ٢٠٠٧ز
  18. پێداچوونەوە - ژماره ٨٠ - ١٣٨٦ه. ٢٠٠٧ز
  19. گۆزارشتی "دومین جشنواره سراسری بیت و حیران" - ژماره ٨١ - ١٣٨٦ه. ٢٠٠٧ز
  20. مین - ژماره ٨٢ - ١٣٨٦ه. ٢٠٠٧ز
  21. شێعری "نوێ بوونەوه" - ژماره ٨٦ - ١٣٨٧ه. ٢٠٠٨ز
  22. ئێره سەردەشته به کاتی بەغدا - ژماره ١٠٠ - ١٣٨٨ه. ٢٠٠٩ز
  23. سەرتیپ سەیف ئەفشار و دوو ڕووداوی مێژوویی - ژماره ١٠٣ - ١٣٨٨ه. ٢٠٠٩ز
  24. لە دڵمایه - ژماره ١٠٤ - ١٣٨٨ه. ٢٠٠٩ز
  25. من پاشام و پاشای تارانێ ... - ژماره ١٠٥ - ١٣٨٨ه. ٢٠٠٩ز
  26. مامۆستا عەبدولڕەئووف نەقشبەندی - ژماره ١٠٦ - ١٣٨٨ه. ٢٠٠٩ز
  27. شکانی ئاوێنەیەک و ڕوون بوونەوەی مێژوویەک ... - ژماره ١٠٨ - ١٣٨٨ه. ٢٠٠٩ز
  28. دوو کتێب به قەڵەمی نووسەرێک - ژماره ١١٠ - ١٣٨٩ه. ٢٠١٠ز
  29. ساوجبلاغ مکری - ژماره ١١٣ - ١٣٨٩ه. ٢٠١٠ز
  30. فرمێسکەکانی ئەو - ژماره ١١٤ - ١٣٨٩ه. ٢٠١٠ز
  31. هەشتا ساڵ دوای ئاغای بایزی - ژماره ١١٦ - ١٣٨٩ه. ٢٠١٠ز
  32. باللۆره - ژماره ١٢٨ - ١٣٩٠ه. ٢٠١١ز
  33. وتووێژ لەگەڵ مەحموود باوزی - ژماره ١٣١،١٣٢ - ١٣٩٠ه. ٢٠١١ز
  34. میرزا محەممەدئەمین مەنگوڕی - ژماره ١٤٨ - ١٣٩٢ه. ٢٠١٣ز

رۆژنامەی سیروان[دەستکاری]

  1. کۆپلەیەک له نامەی چارلی چاپلین بۆ کچەکەی - ژماره ٣٦٦ - ١٣٨٤ه. ٢٠٠٥ز
  2. ماڵ ئاوا ئاڵەکۆک - ژماره ٤٠٣ - ١٣٨٥ه. ٢٠٠٦ز
  3. جایگاه سردار عزیز خان مکری در تاریخ قاجاریه ١ - ژمارە ٤٣٣ - ١٣٨٦ه. ٢٠٠٧ز
  4. جایگاه سردار عزیز خان مکری در تاریخ قاجاریه ٢ - ژمارە ٤٣٤ - ١٣٨٦ه. ٢٠٠٧ز

رۆژنامەی "پیام کردستان"[دەستکاری]

  1. بەیت بێژان له کوردستان - ژماره ٤٧ - ١٣٨٥ه. ٢٠٠٦ز
  2. تا ماون - ژماره ٤٨ - ١٣٨٥ه. ٢٠٠٦ز

گۆڤاری پووشپەر[دەستکاری]

  1. ئاوڕدانەوەیەکی سەر پێی وەسەر بەرهەمەکانی ٧ی پووشپەڕ - ژماره ٩ - ١٣٨٥ه. ٢٠٠٦ز
  2. ٧ی پووشپەڕ - ژماره ٩ - ١٣٨٥ه. ٢٠٠٦ز

گۆڤاری "از سردشت تا ناکازاکی"[دەستکاری]

  1. سەروتاری گۆڤاری از سردشت تا ناکازاکی

گۆڤاری ئاڵەکۆک[دەستکاری]

  1. وەرگێڕدراوێک "نامەیەک بۆ بابانۆئێل" نووسینی کاڕل بردوف - ژماره ٢ - ١٣٨٤ه. ٢٠٠٥ز
  2. فێربوونی زمانی کوردی - ژماره ١،٢،٣،٤،٥،٦،٧،٨ - ١٣٨٤ه. ٢٠٠٥ز
  3. وتەی ئاڵەکۆک - ژماره ٤،٦،٩،١٢،١٣،١٤ - ١٣٨٤ه. ٢٠٠٥ز
  4. وێنەی نووسەران "یادی به خێر" - ژماره ٧.٨.٩.١٠.١١.١٢.١٣.١٤ - ١٣٨٤ه. ٢٠٠٥ز

گۆڤاری گزینگ[دەستکاری]

  1. وت ووێژ لەگەڵ فەرەیدوون حەکیم زاده - ژماره ٩٤ - کانونی دووەم ٢٠١٢ز

وتووێژ لەگەڵ فەرەیدوون حەکیم زاده[دەستکاری]

  1. وت ووێژ لەگەڵ فەرەیدوون حەکیم زاده - سایتی سەرچاوه
  2. وت ووێژ لەگەڵ فەرەیدوون حەکیم زاده - سایتی شارۆنیوز

له بواری فیلمی دۆکۆمێنتاری[دەستکاری]

ئەم فیلمه موستەنەد و دۆکۆمێنتاریانه لەگەڵ گروپی هەتاو فیلمی مەهاباد به سەرپەرەستی کاک ئومید قادری ئەقدەم ساز کراون.

  1. کۆمەڵایەتی: ژن له فۆلکۆلۆر (کارناسی)، سێوەخان (داڕشتنەوه)، عیساوموسا (داڕشتنەوه)، وت ووێژ لەگەڵ سەید عەلی سەردەشتی (پێشکێشکار)، نەورۆز (کارناسی)، تا ماون ١،٢،٣،٤ (نووسین و دەنگ بێژی)، موساسیر (کارناسی)
  2. سیاسی: مین (ئامادەکردن)، ئێعتیاد (نووسین)، ئێره سەردەشته به کاتی بەغدا (نووسین)، شیمیایی سەردەشت (کارناسی و نووسین)
  3. مۆستەنەدی مێژوویی: بەرنامەیەک بوو به ناوی "کۆنه نیشتمان" : ١- بەرده کونته ٢- بەردەڕووخاو ٣- ئەشکەوتی قازی گولی ٤- زیندانی دڵگداش ٥- کاروانسەرای کورتەک ٦- تاڤگەی شڵماش ٧- گڕاوانی سەردەشت ٨- پردی میرزا رەسوڵ ٩- خڕێ هەنجیران ١٠- تاڵاوی کانی بەرازان ١١- پردی مەیمەند ١٢- مزگەوتی حەمامیان ١٣- بەردەقەل ١٤- بەردەجو ١٥- رۆژمێری لاچین ١٦- بەرده مافوور ١٧- زیندانی گابازەڵه ١٨- بوداق سوڵتان ١٩- مزگەوتی سوری مەهاباد ٢٠- بەردی چاوەرچین ٢١- فەقرەقا ٢٢- گۆرستانی باباتۆرگەن ٢٣- پردی قەڵاتاسیان

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  • لاپەڕەی فەیسبووکی فەرەیدوون حەکیمزاده
  • وتووێژی کاروان دوورئەندیش له‌گه‌ڵ فەرەیدوون حەکیمزاده (٢٠١٣/١١/١٢)