زانکۆی عەلامە تەباتەبایی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

زانکۆی عەلامە تەباتەبایی (بە فارسی: دانشگاە علامە طباطبایی) یەکێک لە زانکۆکانی شاری تارانە و گەورەترین زانکۆی ئێرانە لە بواری زانستە مرۆڤییەکاندا.

زانکۆی عەلامە تەباتەبایی لە ساڵی ١٣٦٣ی کۆچیی ھەتاوی بە تێکەڵکردنی چەند زانستگە، فێرگە و دامەزراوەی خوێندنی باڵا لە شاری تاران دامەزرا. زانستگەکانی ئەم زانکۆیە لە ناوەند و باکووری شاری تاراندا بڵاوبوونەتەوە. لە ساڵی ١٣٨٥ی ھەتاوی زانستگەکانی ماف و زانستە ڕامیارییەکان، زانستگەی دەروونناسی و بینای ناوەندی بەڕێوەبەرایەتیی زانکۆ گوازرانەوە بۆ گەڕەکی «دێھکەدەی ئۆلەمپیک» کە کەوتووەتە باکووری ڕۆژاوای تاران و ھێدی ھێدی زانستگەکانی دیکەش دەگوازرێنەوە بۆ ئەوێ. خوێندکارانی ئەم زانکۆیە بە دوو شێوەی ڕۆژانە (خۆڕایی) و شەوانە (بەپارە) وەردەگیرێن.

زانستگەکان[دەستکاری]

  • زانستگەی ئابووری
  • زانستگەی کارگێڕی و ژمێریاری
  • زانستگەی دەروونناسی و زانستەکانی بارھێنان
  • زانستگەی زانستە کۆمەڵایەتییەکان و زانستەکانی گەیاندن
  • زانستگەی بەڕێوبردنی بیمەی ئێکۆ
  • زانستگەی ماف و زانستە ڕامیارییەکان
  • زانستگەی ئەدەبیات و زمانە بیانییەکان

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]