بۆ ناوەڕۆک بازبدە

حەجی جندی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە حاجی جندیەوە ڕەوانە کراوە)
حەجی جندی
بە کوردی: Heciyê Cindî
لەدایکبوون١٨ی ئازاری ١٩٠٨
Yemençayır، تورکیا
مردن١ی ئایاری ١٩٩٠(١٩٩٠-٠٥-٠١) (٨٢ ساڵ ژیاوە)
ھاوسەرZeyneva Îvo
زمانەکانی ئاخاوتنزمانی کوردی، زمانی ئەرمەنی، زمانی ڕووسی
زمانی نووسینزمانی کوردی، زمانی ئەرمەنی
پیشەنووسەر، مامۆستای زانکۆ، زانای ئەدەبی
شوێنی کارکردنڕیا تازە، National Academy of Sciences of Armenia، زانکۆی یەریڤانی حکومی
پەروەردەزانکۆی یەریڤانی حکومی
پلەی ئەکادیمیپڕۆفیسۆر
ئەندامی حیزبیپارتی کۆمۆنیستی یەکێتیی سۆڤیەت
ئایینئێزیدی
ئەندامییەکێتی نووسەرانی یەکێتی سۆڤیەت، Iraqi Academy of Sciences
خەڵاتەکانفەرمانی دۆستایەتی گەلان

حەجی جندی نووسەر و زمانناسێکی کوردا سەر بە ئایینی ئێزدی بوو، حەجی جندی ڵی ١٩٠٨ی زایینی لە گوندی ئەمەیخابری دەڤەری دیگۆر سەر بە پارێزگای قارسی باکووری کوردستانەوە لە دایک دەبێت.

حەجی جندی لە ساڵانی شەڕی جیھانی یەکەم بۆ ئەرمەنستان دەچێت و پاشان ساڵی ١٩١٩ دیسان دەگەڕێتەوە قارس و لە قارسیش بۆ گوندی خۆیان، ئەو کاتە گوندیان تاڵان کرابوو. لەو ساڵەدا ئەمریکییەکان لە سێویخانە (شوێنەک بوو بۆ ڕاگرتنی منداڵانی ھەتیو) دەکەنەوە؛ و حەجی لەگەڵ برا بچووکەکەی ڕوودەکان سێویخانەیە، ھەروھا لە کاتەی کە تورکەکان ھێرش دەکەنە سەر شاری قەرس، ئەمریکییەکان ئەو مندالانە بە شەمەندەفەر بۆ شێونەکی تر دەگوازنەوە. پاش ئەم ڕووداوە حەجی توانی خوێندن لە سێویخانە تەواو بکەت، و دەست بە پەیمانگای پەروەردە دکەت تا لە ساڵی ١٩٢٩ لەوێ پەیمانگەش تەواو دکەت. دووتریش لە دوو گوندی کوردنشینی ئەرمەنستان دا بە ناوی گوندی قوداخساز و جامووشڤانێ دەبێتە مامۆستای قوتابخانە، و لەوێ سەر لە نوێ دەست بە خەباتی زمانی کوردی دەکەت.

حەجی جندی (ئەوەی دەستە ڕاست) لەگەڵ چەند کوردێکی سۆڤیەت لە کۆنفڕانسی کوردۆلۆجیی یەریڤان لە ١٩٣٤

لەو ساڵانەدا ئەو دەست دکەت بە ئامادەکردنی نموونەی فۆلکلۆری کوردی و کاری لەگەل کاری وەرگێڕان؛ و بەرھەمی نووسەرانی ئەرمەنی سەبارەت بە تەندروستی بۆ سەر زمانی کوردی وەردەگێڕێتەوە. لە ساڵی ١٩٣٠یەوە دەچێتە پەیمانگای زماناسی زانکۆی ئەریڤان لە ئەرمەنستان؛ و لە ساڵی١٩٣٢ەوە لە ئەنیستیتۆی مێژووی چاندی مەتریالی (مادی) دەست بە لێکۆڵینەوەی زانستی دەکەت. لە ڕاستیدا ساڵانی ٣٠یی زایینی دەورانێکی زێڕین بوو بۆ کوردانی ئەرمەنستان بۆیە حەجی جندییش دەکەوێتە ناو خەباتی زانستی دا. ساڵی ١٩٣٠ لە پەیمانگای پەروەردەی ئەریڤانێ بەشی کوردی دەکرێتەوە و جندی لەوێ دەبێتە مامۆستای زمانی کوردی.

لە ھەمان سال دا لە ئەریڤان دەست بە وەشاندنی ڕۆژنامەی ڕیا نوو (ڕیا تەزە) - Rêya nû دەکەت و حاجی جندی دەبێتە سەرۆکی بەشی وێژە و یەکەمین بەرھەمی خۆی لەوێ بڵاو دەکاتەوە. ھەروەھا ئەو لە ساڵی ١٩٣٠ ھەتا ١٩٣٧یش بەرپرسی ڕادیۆی کوردی ئەرمەنستان بوو. ھەروھا حەجی جندی ئامادەکاری دکەت بۆ یەکەمین کۆنفرانسی کوردناسی کە لە ساڵی ١٩٣٤ لە ئەریڤان پێکھات بوو کە پسپۆڕان لە ئەریڤان، مۆسکۆ، لێنینگراد و تفلیس بەشداری لەو کۆنفڕانسەیەدا دەکەن. لەو کۆنفڕانسە مامۆستایانی زمانی کوردی لە ئەرمەنستان و ئازەربایجان و تورکمانستان بەشداریان کربوون. ساڵی١٩٤٠ جندی تێزی دکتوری خۆی لەسەر ناوی «کەڕ و کولکێ سلێمانێ سلیڤی» پێشکەش دەکەت. لە ساڵانی جەنگی جیھانی دوویەم دا. فۆلکلۆری نیشتمانپەروەری کوردی کۆدکەتەوە و لە دوو کتێبدا بڵاوی دەکاتەوە. ئەگەر ئێمە ساڵانی بەندیخانەی حەجی جندی لێ دەر کەین، جندی لە ساڵی ١٩٣٦ ھەتاکو ١٩٥٩ لە ئەنیستیتۆی زانستی لەسەر زمان و مێژوو کاری کردووە، کە مژاری لێکۆڵینەوەکانی فۆلکلۆر زمان و وێژەی کوردی بوون.

حەجی جندی ١ی گوڵانی ساڵی١٩٩٠ لە شاری ئەریڤانی ئەرمەنستان کۆچی دوایی کرد؛ و میراتێکی مەزنی بۆ گەلی کورد و کوردستان لە پاش خۆی بە جێ ھشت، حەجی جندی نیزیک ٦٠ کتێبی نووسیوە کە زۆربەیان لەسەر فۆلکلۆر، زمان و وێژەی کوردی بوون.

بەرھەمەکانی

[دەستکاری]

بە گشتی ٨ کتێبی پەروەردەیی، ١٩ کتێبی زمان و وێژەی کوردی بۆ قوتابخانە، ٥ کتێبی داستانی کوردی دەگەڵ لێکۆڵینەوە، ١٦ کتێبی فۆلکلۆر، ٢ کتێبی ڕێزمان و ٢ کتێبی لەسەر وێژەی کوردانی ئەرمەنستان و کۆمەڵە شیعری کوردی، لە جندی بە جێماوە. ھەندێک لە بەرھەمەکانی:

  1. ھەواری، ڕۆمان، ١٩٦٧، ئەرمەنستان.
  2. فۆلکلۆری کورمانجی، ١٩٣٦.
  3. کلامی کوردیی گەلەری، ١٩٣٦.
  4. کەر و کولکێ سلێمان سلیڤی، لێکۆڵینەوە، ١٩٤١.
  5. فۆلکلۆری کوردی، ١٩٤٧.
  6. کورئوغلی بە کوردی، ١٩٥٣.
  7. لێکۆڵینەوەی لەسەر مەم و زین، ١٩٥٦.
  8. بەیت سەرھاتی کوردی، ١٩٦٢.
  9. کلامی جەماعەتا کوردایێ ئێراق، ١٩٧٥.
  10. تێکست و لێکۆڵینی ڕۆستەمی زاڵی کوردی، ١٩٧٧.
  11. تێکست و لێکۆڵینی یوسف و زولەیخا، ٢٠٠٣.

و ھتد…

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]