بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئۆردیخانی جەلیل

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئۆردیخانی جەلیل
لەدایکبوون٢٤ی حوزەیرانی ١٩٣٢
یەریڤان، ئەرمەنستان
مردن٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٧(٢٠٠٧-١٠-٢٠) (٧٥ ساڵ ژیاوە)
سەنت پیتەرزبورگ، ڕووسیا
زمانەکانی ئاخاوتنزمانی کوردی
زمانی نووسینزمانی کوردی
پیشەزمانناس، نووسەر
پەروەردەزانکۆی یەریڤانی حکومی
ئایینئێزیدی

ئۆردیخانێ جەلیل (١٩٣٢ لە یەریڤان - تاکوو ٢٠٠٧) نووسەرێکی ناسراوی کوردە و لە ساڵی ١٩٥٦خوێندنی لە زانسگای یەریڤان تەواو کردووە و لە ئەکادیمیای زانستیی یەریڤان درێژەی بە خوێندن داوە و لە ساڵی ١٩٥٨ دەچێتە شاری سەنت پیتەرسبورگ لەوێ لە ئەنستیتوی ڕۆژھەڵاتناسی دەبێتە یاریدەدەری کوردناسی و ھەر لە سەنت پیتەرسبورگ نامەی دوکتۆرای خۆی لە سەر قەڵای دمدم پێشکێش دەکات و لە ساڵی ١٩٦١ش بڕوانامەی فیلۆلۆژی وەردەگرێت. لە ساڵی ١٩٩٦ لە زانکۆی سەنت پیتەرسبورگ بڕوانامەی پڕۆفیسۆری پێ دەدرێت، دواییش لەگەڵ جەلیلی باوکی ڕادیۆیەکی کوردی دادەمەزرێنن کە بایەخی بە کولتوور و مێژووی کوردی دەدا. ئۆردیخانی جەلیل نزیکەی ١٠٠ ھەزار پەندی کوردی کۆکردۆتەوە، لەگەڵ خوشکەکەی جەمیلە جەلیل خزمەتێکی زۆری ئەدەبیاتی کوردییان کردووە بۆ نمونە نووسینەوەی داستان و چیڕۆک و ئەفسانە و کۆکردنەوەی شیعری ئێزیدییان.