بۆ ناوەڕۆک بازبدە

شۆڕشی ڕۆژاوای کوردستان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە شۆڕشی ڕۆژاڤاەوە ڕەوانە کراوە)
شۆڕشی ڕۆژاوای کوردستان
بەشێکە لەشەڕی ناوخۆییی سووریا
وڵاتسووریا
جێپارێزگای حەسیچە، پارێزگای حەلەب
ڕێکەوتی دەستپێکردن١٩ی تەممووزی ٢٠١٢

شۆڕشی ڕۆژاوای کوردستان (بە کوردیی باکووری: Şoreşa Rojava، شۆڕشی ڕۆژاڤا) سەرھەڵدانێکە کە لە ساڵی ٢٠١٢دا لە ڕۆژاوای کوردستان دەستیپێکرد. دەستپێکی شۆڕشەکە بە گرتنەوەدەستی شاری کوردنشینی کۆبانی لە ڕێکەوتی ١٩ی تەممووزی ٢٠١٢ بوو. دەستەی بڵندی کورد کە ھاوپەیمانی چەندین پارتی کوردی بوو، دوای پەیمانی ھەولێر دامەزرا. یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) وەکو ھێزێک بۆ پاراستنی گەلی ڕۆژاوا دامەزرا.[١][٢]

لە شوباتی ٢٠١٣ دەستە کوردییەکان زۆرتر لە پێکدادانەکانی سووریا بەشدار بوون و پشتگیریان لە گرووپەکانی تر کرد کە شەڕیان لەگەڵ دەسەڵاتی بەشار ئەسەد ھەبوو، و چەندین پەیماننامەشیان لەگەڵ واژوو کردن. یەپەگە بەرەی نوسرە و داعشی لە ناوچە ستراتیژییەکانی سەرێکانی لە پارێزگای حەسەکە گرت و لە تەممووزی ٢٠١٣ بەرەو باکووری پارێزگای ڕەققە ھەنگاوی نا.[٣]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ Miley، Thomas Jeffrey (٢٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٤). «The Kurdish Freedom Movement, Rojava and the Left». Centre tricontinental (بە ئینگلیزی). لە ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  2. ^ «Six years of YPJ: growing and changing society». ANF News (بە ئینگلیزی). لە ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  3. ^ «Raqqa: IS 'capital' falls to US-backed Syrian forces». BBC News (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧. لە ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ ھێنراوە.