سەباحەت تونجەل

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە سەباھەت تونجەلەوە ڕەوانە کراوە)
سەباحەت تونجەل

سەباحەت تونجەل (٥ی تەممووزی ١٩٧٥) ژنە سیاسەتمەدارێکی کوردە لە باکووری کوردستان کە ئەندامی پەرلەمانی تورکیایە. تونجەل لەسەر لیستی پارتی کۆمەڵگای دیموکراتی (د ت پ) وەکوو نوێنەری ئەستەمبوڵ ھەڵبژێردرا. پێش ئەوەی تونجەل ببێتە ئەندامی پەڕلەمان، بەھۆی ئیدعای ئەوەی کە ئەندامی پەکەکەیە، دەستگیر کرا و بۆ ماوەیەک خرایە بەندیخانە. سەباھەت تونجەل لە بەندیخانە وەکوو نوێنەرێکی کورد بۆ ئەندامێتی پەڕلەمانی تورکیا، سەباحەت بوە یەکەم کەس لە مێژووی تورکیادا کەلە زیندانەوە ھەڵبژیرابێت وەک ئەندام پەرلەمان، و ھەروەھا گەنجترین ئەندام پەرلەمانی ژنە لەو وڵاتە.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]