شەکرە

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
نیشانی جیهانی بازنەی ئاوی بۆ نەخۆشانی شەکرە
ئامێری تاقی کردنەوەی ڕێژەی گلوکۆزی خوێن

شەکرەیا نەخۆشی شەکرە جۆرێک شێوانی مێتابۆلیزمی لەشە. لەم نەخۆشییەدا ڕێژەی گلوکۆزی خوێن بەرز دەبێتەوە، بە واتایەکی تر یان لەش ناتوانێ ئەنسۆلینی پێویست ( بۆ دابەزاندنی شەکری خوێن)بەرھەم بھێنێت یان لەش لە بەرامبەر ئەنسۆلینەوە خۆڕاگری دەکا و بەم بۆنەوە ئەنسۆلین ناتوانێ کاری ئاسایی خۆی ڕاپەڕێنێ.

کاری سەرەکی ئەنسۆلین دابەزاندنی ڕێژەی شەکری خوێنە. نەخۆشی شەکرە دوو جۆری سەرەکی ھەیە: شەکرەی جۆری یەک بە ھۆی تیاچوونی خانەکانی بێتا لە پەنکریاسدا بەدی دێت کە دەبێتە ھۆی کەموکووڕی بەرھەم ھێنانی ئەنسۆلین. لە جۆری دوودا؛ لەش لە بەرامبەر ئەنسۆلینەوە خۆڕاگری دەکا و ناھێڵێ ڕێژەی شەکری خوێن دابەزێنێ. لە شەکرەی جۆری دوودا دیارە ھۆکارەکانی جینیتیکی، قەڵەوی و تەمەڵی دەوری سەرەکی دەگێڕن.

چون لە نەخۆشی شەکرەدا خێرایی و لیھاتوویی لەش بۆ سووتاندن و بەکار ھێنانی گلوکۆز ڕوو لە کەمی دەنێت، ڕێژەی شەکری خوێن بەرز دەبێتەوە (ھایپرگلاسمیا)، کاتێ ئەم شەکرە زۆرە بۆ ماوەیەکی درێژ لە لەشدا بمێنێتەوە، لێکەوتەی مایکرۆڤاسکوولاری دەبێ و ئەندامەکانی تر وەک گورچیلە ، چاو و دەمارەکان تووشیار دەکا. ھەروەھا نەخۆشی شەکرە لە گەل ڕیسکی نەخۆشییەکانی ڕەگ و دلدا پێوەندییەکی ڕاستەوخۆی ھەیە. لەم ڕووەوە ناسینی پێشوەختی ئەم نەخۆشییە لە کەسانی ھای ڕیسکدا دەتوانێ بەر بە ڕوودانی ئەم نەخۆشییە بگرێت.تاقی کردنەوەی ڕێژەی شەکری خوێن باشترین ڕێگای ناسینەوەی ئەم نەخۆشییەیە.

ڕێژەی ئاسایی گلوکۆزی خوێن ٧٠ - ۱۰۰ (میلیگرەم لە دێسی لیتر)ە، ئەم ڕێژەیە لە بەساڵاچوواندا زیاترە. ئەگەر گلوکۆزی خوێن بەردەوام لە نێوان 100-126 (م گ/د ل) دا بێ، بە ھایپرگلاسمیا و لە ژوور 126(م گ/د ل )یشەوە بە نەخۆشی شەکرە دەناسرێت.

پۆلێن و نیشانەکانی شەکرە[دەستکاری]

نەخۆشی شەکرە چەن جۆری ھەیە کە لە کاتی دەرکەوتندا لێک ھەڵاوەردە دەکرێن. کەوابوو دەسنیشان کردنی جۆری شەکرە ھەڵدەگەڕێتەوە بۆ ئەو ھەلومەرجەی کە نەخۆشی تێیدا خۆی دەردەخا. لە زۆرێ نەخۆشدا ئەمە بە ئاسانی ناچێتە ناو پۆلێکی دیاریکراوەوە؛ بۆ وێنە کەسێ کە تووشی شەکرەی دووگیانی بووە لەوانەیە پاش سکپڕیش لە کۆڵی نەبێتەوە، کەوابوو جۆری شەکرەکەی بە جۆری 2 دەگۆڕێت. کەوابێ دیاری کردنی جۆر و ھۆی شەکرە بۆ پزیشک و نەخۆش گرنگییەکی وای نامێنێ. پۆلێنی کۆن، شەکرەی بە دوو جۆری بەستراو بە ئەنسۆلین و نەبەستراو بە ئەنسۆلینەوە دابەش دەکرد. ئەم پۆلێنە لە دەیەکانی 80و90 دا پەرەی ساند، بەلام بە ھۆی کێشەی زۆرەوە، ئەنجومەنی شەکرەی ئەمریکا، پۆلێنێکی نوێی ھێنایە ئاراوە کە شەکرەی بە چەن جۆری: جۆری 1وجۆری2 و شەکرەی دووگیانی و جۆرەکانی تر دابەش کرد. ئەم پۆلێنە ئەگەرچی کەموکووڕی تێدایە بەڵام تا ئێستاش بەردەوامە.

شەکرەی جۆری یەک[دەستکاری]

  • شەکرەی جۆری یەک، کە پێشتر بە شەکرەی بەستراو بە ئەنسۆلین یان شەکرەی تازەلاوان دەناسرا، بە ھۆی داڕووخان و تیاچوونی خانەکانی بێتا لە پەنکریاسدا ڕوودەدا. ھۆکاری سەرەکی تیاچوونی خانەکانیβ، کاردانەوەی ئیمەنی خانەکانە. پاش تیاچوونی ئەم خانانە، مارکێرگەلێک لە خوێندا بڵاو دەبێتەوە کە لەخۆگری ئانتی بادی لە دژی ئەنسۆلین، ئۆتۆئانتی بادییەکانی گاد (GAD۶۵) و ئۆتۆ ئانتی بادی تیروزین فۆسفاتازە، ئەم مارکێرانە لەوانەیە لە ۸۵-۹۰٪ تووشیاران ببینرێت. ئەم جۆرە لە شەکرە لە کەسانی خاوەن HLA-DQA و DQB و کەسانی خاوەن جێنیDRB پتر بەدی دەکرێت.

بڵاوەی ئەم جۆرە شەکرە لە نەخۆشەکانی خۆدئیمەنی وەک نەخۆشی گرەیڤز ، کەمکاری تایرۆیدی ھاشیمۆتۆ و ئادیسۆن، زۆرترە. پاش تیاچوونی خانەکانی بێتا لە لایەن لیمفۆسیتەکانەوە، ڕژانی ھۆرمونی ئەنسولین کەم دەکا تا ڕادەیێ کە گلوکۆزی خوێنی پێ ڕاگیر نابێ. پاش تیاچوونی 80تا90 لەسەدی خانەکانی بێتا، ھایپرگلاسمیا ڕوودەدات و پێدەچێ نەخۆشی شەکرە خۆی دەربخا. لەم قۆناخەدایە کە نەخۆش پێویستی بە ئەنسۆلینی دەرەکییە، تا لە سەرھەڵدانی کێتۆز بەرگری بکاو میتابوولیزمی چەوری و پرۆتین یش ڕێک بکات.

لە ئێستادا ھۆکاری سەرەکی سەرھەڵدانی شەکرەی جۆری یەک، کاردانەوەی خۆدئیمەنی ناسراوە. ئەم جۆرە شەکرە زۆرتر لە ناو مناڵان و تازەلاواندا دەبینرێت، بەڵام تەمەنەکانی تر پارێزراو نین.

  • شەکرەی ئایدیۆپاتیک: بڕێک شەکرەی جۆری یەک ھەن کە ھۆکارێکیان بۆ نەناسراوە و لەم پۆلەدا دادەنرێن. بڵاوەی ئەم جۆرە شەکرە زۆرتر لە ناو ڕەگەزەکانی ئەفریقایی و ئاسیاییدایە. ئەم جۆرە پتر جێنیتیکییە.

شەکرەی جۆری دوو[دەستکاری]

لە شەکرەی جۆری دوو کە 90 تا 95 لەسەدی نەخۆشەکانی شەکرە دەگرێتەوە، لەش لە بەرامبەر ئەنسۆلیندا خۆڕاگری دەکا. لەم نەخۆشانەدا لەش ئەنسۆلینی پێویست بەرھەم دەھێنێ( ڕەنگە زۆرتر لر ڕادەی ئاسایی)، بەڵام بگیرەکانی خانەکان لە گرتنی ئەنسۆلین خۆ دەبوێرن و لە ڕاستیدا ناھێڵن ئەنسۆلین بچێتە ناو خانەکانەوە و کاری ئاسایی خۆی بەجێ بێنێ. ئەم نەخۆشانە پێویستیان بە ئەنسۆلینی دەرەکی بەردەوام نییە. شەکرەی جۆری دوو لە کەسانی قەڵەودا زۆرتر بەدی دەکرێ. ڕێژەی بڵاوەی ئەم نەخۆشییە لە ژناندا پتر لە پیاوانە. لەم جۆرەدا ئاساییە کە نەخۆش ساڵەھا بە نەخۆشییەکەی نەزانێ، جونکە شەکر بەرە - بەرە لە خوێندا بەرز دەبێتەوە. خۆڕاگری لە بەرامبەر ئەنسۆلین لەوانەیە بە دابەزاندنی کێش و دەرمان ھێورتر ببێ، بەڵام ناگەڕێتەوە سەر دۆخی ئاسایی خۆی.

ئەگەرچی لەم ساڵانەدا شەکرەی جۆری دوو لە ناو منداڵان و تازەلاوانیشدا پەرەی سەندووە، بەڵام بەردەوام ڕیسکی ئەم نەخۆشییە لەگەڵ بەرز بوونەوەی تەمەن، قەڵەوی و کەم جووڵەیی لە زۆربووندایە و پتر لە ژنانێ کە پێشینەی شەکرەی دووگیانی و کەسانی تووشیار بە نەخۆشی بەرزی تەوژمی خوێن یا تێکچوونی ڕادەی چەوری خوێن دەبینرێت. جۆری دوو زۆرتر لە جۆری یەک شوێنپای جێنیتیکی پێوە دیارە.

شەکرەی دووگیانی[دەستکاری]

ھەر جۆرە بەرز بوونەوەی ڕێژەی گلوکۆزی خوێن لە سەردەمی دووگیانیدا بە شەکرەی دووگیانی دەناسرێت. دەرکەوتووە کە دووگیانی بۆ خۆی یەکێک لە ھۆکارەکانی سەرھەلدانی نەخۆشی شەکرەیە. دووگیانی تەنانەت دەتوانێ بچووکترین کەموکووڕیەکانی ئەنسۆلین ئاشکرا بکات. ئەو کەسانەی کە لە پێشدا تووشی سووکەڵە شەکرەن، بە ئەزموونەکانی سەردەمی دووگیانی دەچنە ئەم پۆلەوە. شەکرەی دووگیانی 3-8 لەسەدی سکپڕییەکان دەگرێتەوە، ھەروەھا بە یەکێک لە ھۆکارەکانی بەدئەنجامی لە دووگیانیدا دێتە ھەژمار. شەکرەی دووگیانی بۆ خۆی دەتوانی ڕاستەوخۆ ببێتە شەکرەی جۆری دوو. ئەم جۆرە شەکرە تەندروستی دایک و کۆرپە دەخاتە مەترسییەوە. بەلام بە ناسینەوە و چارەسەری گونجاو تا ڕادەیەکی باش بەر بە لێکەوتە خراپەکانی دەگیرێت. ژنانی ھای ڕیسک بە ئەزموونی 75 گرەمی خۆڕاگری گلوکۆز لە یەکەمین پشکنینی پزیشکی و پاشان لە ئەزموونێکی دووبارە لە 24 تا28 حەفتەییدا، تاقی دەکرێنەوە.

چارەسەری نەخۆشی شەکرەی دووگیانی، سەرەتا بە ڕجیمی خۆراکی و جموجووڵی لەش و پاشان ئەگەر سەرکەوتوو نەبوو، ڕێژەی شەکری خوێن بە ئەنسۆلین ڕاگیر دەکرێت. ئەم ژنانە دەبێ دوای دووگیانیش لە ژێر چاودێری پزیشکیدا بن.

جۆرەکانی تری شەکرە[دەستکاری]

کەموکووڕی جینیتیکی خانەکانی بێتا[دەستکاری]

تیکچوونی جێنیتیکی کارایی ئەنسۆلین[دەستکاری]

نەخۆشی پەنکریاس[دەستکاری]

تیکچوونی ڕژێنەکانی ناوڕێژ[دەستکاری]

شەکرە بە ھۆی دەرمانە شیمیاییەکان[دەستکاری]

دەگمەنەکان[دەستکاری]

نیشانەکان[دەستکاری]

سەرەتا لەوانەیە نەخۆشی شەکرە ھیچ نیشانەیەکی نەبێ. زۆربەی نەخۆشەکان بە ڕێکەوت و لە ئەزموونێکی خوێندا دەناسرێنەوە. لەگەڵ بەرز بوونەوەی ڕێژەی شەکری خوێن، نیشانەکان دەردەکەون:

شەکرەی تووش[دەستکاری]

  • کیتۆئەسیدۆزی شەکرەیی: ئەم دیاردە دەتوانێ وەک نیشانەیەکی سەرەتایی لە شەکرەی جۆری یەکدا دەربکەوێت، بەڵام زۆرتر لە نەخۆشانی شەکرەدا لە کاتێ کە ڕێژەی ئەنسۆلینی خوێن کەمتر لە ڕادەی پێویستی لەش بێ ڕوودەدا؛ وەک: لەبیر چوونی دۆزی ئەنسۆلین یان کەم زۆرکردنی ئەنسۆلین لە ھەلومەرجی تایبەتی وەک نەخۆشی و نەشتەرگەری.
  • کۆنیشانی ھایپر ئۆسسموولار ھایپر گلاسمیک کە پێشتر بە ناوی شۆکی ھایپر ئۆسموولار دەناسرا. پێناسی سەرەکی ئەم کۆنیشانە ھایپر ئۆسموولاری خوێنە. لەم جۆرەدا ھایپرگلاسمیا دەتوانێ زۆر توند و بڕێجار تا ژوور 1000(م گ /د ل) بێ.

لەم نەخۆشانەدا دێ ھیدراتەیشن زۆر توندە و لەگەل زۆربوونی ئۆسمولاریتەی پلاسما، ئاستی ھۆشیاری دادەبەزێت. لەم نەخۆشییەدا نیشانەکانی دەماری وەک بزڕکان و دۆخێک وێنەی جەڵتەی مێشک بەدی دەکرێت کە بە ڕێک کردنەوەی ئۆسمولاریتی ھەڵدەگەڕێتەوە. چارەسەری ئەم دۆخە ھەستیارە دەبێ بە ھەڵمەتی تێراو کردنی لەش لە ئاو و ئەنسۆلین دەست پێ بکا.

ژیان لە گە ڵ نە خۆشی شە کرە[دەستکاری]

جۆری یە کە م ١ نە خۆشیە کە کە، ئە وە ی ئە مرۆ بزانین ناتوانرێت رێگای لێ بگیرێت. ئە وا کە پێوستە جێ بە جێ بکرێت ئە وا وە رزش خواردنی ژە مە کان بە رێک و پێکی بە کارھێنانی و ئە نسۆلین بۆ ئە وە ی باش بیت .بە ھە مان شێوە ئە م رێنماییانە ی کە خواردن و وە رزش و چاڵاک کردنی لە ش دە گرێتە وە بۆ نە خۆشی شە کرە لە جۆری دوو بە کار دێت.

بۆ جۆری دوو ئە وا وە رزش خواردن ھە روە ھا کێشی ئاسایی گرنگە. ئە گە ر کێشت زیاد بوو ئە وا دە بێ کێشت دابە زێنیت. وە رزش گرنگە ھە موو جۆرە کانی گرنگن بۆ دابە زینی رێژە ی خوێن جولانە وە ت بە شێوە یە کی رێک و پێک بێت.بۆ نمونە ٣٠ خولە ک رۆژانە برۆ.

رێنمایی خواردن[دەستکاری]

خواردنە کان بە شێوە یە کی رێکو پێک دابە شی سە ر ژە مە کان بکە. ئاگادری چە ورییە کە ی خواردن بە . ئە و خواردنان ھە ڵبژێرە کە فیبە ر ئاڵە ف یان تێدایە. کە متر خواردن و خواردنە وە یبخۆ کە پێکھاتە کە یان شە کریان تێدایە.


نە خۆشی شە کرە و سێکس[دەستکاری]

نە خۆشی شە کرە بۆ ماوە یە کی درێژ زۆر ئۆرگان تێک دە دات،ھە ندێ جار ھە ستە کانی ئۆرگانە کانی سێکس .پیاو ھە مان ماوە ی نابێ بۆ جووت بوون.دروست بونی تۆ (سپێرم)توشت تێکدانی ھە ستە کان دە بێت. ھە روە ھا لە لایە ن ژنانە وە ش تووی کێشە ی سێکسی دە بێت، ھە ستە تێکچوە کان کاری خۆیان لە دە ست دە دە ن لە ناو رە حم.. ھە روە ھا رێژە ی شە کر لە خوێن کریگە ری خۆی ھە یە، لە کاتی بە رزی و نزمی رێژە کە . وشک بونە وە ی رە حم ئاساییە لە کاتی نە خۆشی شە کرە کە توشی ئازاری دە کات ، ژنان ئاسانتر توشی ھە وکردن دە بن لە ناو رە حم و ھە روە ھا ھە وکردنی رێرە وی میز.

پشکنینی نە خۆشی شە کرە[دەستکاری]

بۆ ئە وە ی رێژ ە ی شە کری خوێن بزانی باشتر پێش نان خواردن رێژە کە بپیوی تۆ کە نە خۆشی شە کرە ت ھە یە بۆ دوو جار لە ھە مان کات بۆ دوو رۆژی جیاواز پیشان دە دات کە تۆ رێژە کە ت یە کسانە یان زیاتر لە ٧،٠ میللمۆل بۆ ھە ر لیترێک.

چارە سە ری نە خۆشی شە کرە جۆری ١[دەستکاری]

لە جۆری یە کە م تە نھا بە بە کارھێنانی ئە نسۆلین کە رۆژانە بە رێگای دە رزی یان قە لە می ئە نسۆلین وە ردە گیرێت.

چارە سە ری نە خۆشی شە کرە لە جۆری دوو٢[دەستکاری]

زۆرجار رێژە ی شە کر رێک دە خرێت بە ھۆی وە رزش کردن و رێکخستنی ژە مە کانی خواردن.پاشماوە یە ک حە ب بە کاردە ھێنی. دواتر ئە نسۆلین بە کار دە ھێنێت . چارە سە رە کە جیاوازە لە نێوان کە سی توش بوو . ئاسایی لە گە ڵ حالە تی چارە سە ر کردنی نە خۆشی شە کرە جۆری دووە م چارە سە ری نە خۆشی پە ستانی خوێن و کۆلیسترۆل بکرێت.


لە کاتی دابە زینی شە کری خوێن رێژھی ئە نسۆلینە کە کە متر بوو لە ٣،٥ میللیمۆل بۆ ھە ر لیترێک

نە خۆشە کە رنگی زە رد ھە ڵدە گە رێ ،دە لە رزی،عارە قە دە کات ،تێک دە چێ .نیوە دە بورێتە وە.ئە وە بزانە دە توانی خواردن قوت بدات . ئە وا شتێکی شیرین بە خواردنە وە یان خواردن بیدە رێ.ترێ رێژە ی شە کر زوو بە رزدە کاتە وە. بە ڵام لە و کات ئە گە ر ھە ر نە بوو دە بێ شتێکی شیرین ھە ر بدە رێ.

لە دۆخی بێ ئاگایی رێژە ی شە کر بۆ کە متر لە یە ک میللمۆل دابە زی

ئە وا نە خۆش بێ ئاگایە ئە وا ناتوانی خواردن و خوردناوە ی بدە ییێ.بە شێوە یە ک نە خۆشە کە درێژ بک کە بۆری ھە ناسە کراوە بێت لە سە ر تە نیشت بێت .تە لە فۆن بۆ فریاکە وتن (ئە مبولانس) بکە ئە وان شە کری تواوە لە رێگای خوێن دە دە ن بە نە خۆش، ئە وە ش وا دە کات کە نە خۆشە کە زوو بە ئاگا بێتە وە. بۆ زیاتر پاراستنی ئە و کە سانە ی کە نە خۆشی شە کرە یان ھە یە ئە وە پێویستە دە رزی ھۆرمۆنی گلوکۆجۆنیان ھە بێت. ئە ک دە رزی رێژە کە زیاد دە کات ئە وە ش دە توانرێت لە خێزانە کە کە سێک لێی بدات کە زانیاری ھە بێت لە چۆنیە تی بە کارھێنانی ئە وە ش لە لایە ن دکتۆرە وە دە نوسرێت.

بە رز بونە وە ی رێژە ی شە کر

ئە وە نە خۆش ..رێژە ی شە کری بە رزبۆتە وە بۆ تە ھۆی بورانە وە بە ھۆی کە می ئە نسۆلین .نیشنە کانی ئە مە دڵ تێک ھە ڵچون و رشانە وە و سک ئێشان ھە روە ھا بۆ نێکی بە ھێز ی لێ دێت لە کاتی ھە ناسە دان بۆ نی ئە سیتۆن. زۆر جار زە حمە تە بزانی ئایا ئە م نە خۆشە رێژە ی شە کری زۆرە یان کە مە . ئاسانترین رێگا پشکنینی شە کری خوێنە . ئە گە ر نە تزانی رێە کە کە مە یان زۆرە ئە وا ئاسانترین رێگا ئە وھا ھە مان چارە سە ری وە رگرە کە لە کاتی ئاسایی وە رت گرت ئە گە ر ڕێژە کە ی زۆریش بێت . ئە نسۆلین نادرێت بە نە خۆش بە بێ دکتۆر.

خۆپاراستن و چارەسەر[دەستکاری]

شەکرە نەخۆشییەکی درێژخایەنی بێ چارەسەرە، پێویستە نەخۆش ئاگاداری خۆراکی ڕۆژانە و ئاستی گلوکۆزی خوێنی بێت. گرنگترین خۆپاراستن لە توشبون بە نەخۆشی شەکرە لە ڕێگەی چاودێریکردنی یەردەوامی کێشی لەش، چونکە پەیوەندیەکی راستەوخۆ ھەیە لە نێوان نەخۆشی شەکرەو قەڵەوی. ئەمەش دەتوانرێت ئەنجام بدرێت بەم ڕێگایانەی خوارەوە. ١. بەرگری کردن لە خواردنی زۆر بەتایبتی ئەو خواردنانای کە شیرنیان بەڕێژەیەکی زۆر تێدایە. ٢. زۆر ئەنجامدانی چالاکی جەستەیی (وەرزش کردن).

سەرچاوە[دەستکاری]

[١]