ئەنسۆلین

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
مۆلێکوولی ئەنسۆلین بە کراوە

ئەنسۆلین ھۆرمۆنێکە کە لەلایەن پەنکریاسەوە دروست دەکرێت. کاری سەرەکی دەستبەسەرداگرتن و ڕاگرتنی ڕێژەی گلووکۆزە لە خوێندا، کاتێک گلووکۆز لە خوێندا زیاد دەبێت، ئەنسۆلین ھانی ھەڵمژینی دەدات بۆ خانەکان و دواتر گلووکۆز لە خانەکاندا وەک وزە بەکاردەھێنرێت یان لە شێوەی گڵایکۆجین و چەوریدا ھەڵدەگیرێت.

نەبوون یان کەمی ھۆرمۆنی ئەنسۆلین لە لەشدا دەبێتە ھۆی نەخۆشییەکانی شەکرە.