بۆ ناوەڕۆک بازبدە

زینک

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە زینكەوە ڕەوانە کراوە)
چەند پارچەیەک لە زینک.

ڕۆح یان زینک[١] توخمێکی کیمیاییە. توخمێکی گواستراوەی کیمییاییە، کە بریتییە لە کۆمەڵێک کانزا. ھەندێکجار بە توخمی سەرو گواستراوەکان دادەنرێت. لە خشتەی خولی بە "Zn" دەناسرێت. زینک ٣٠ھەمین توخمە لە خشتەی خولیدا، و ژمارەی گەردیلەی ٣٠ە. کێشێ گەردی زینک دەکاتە ٦٥٫٣٨. ڕۆح پێکھاتووە لە ٣٠ پڕۆتۆن و ٣٠ ئیلیکترۆن. بە گشتی، ٢٩ ئایزۆتۆپی زینک ناسراون و پێنج لەمانە لە سرووشت دا ھەن. ھەندێک لەو ئایزۆتۆپانە تیشکەچالاکن. نیوە تەمەنی ٤٠ میلیچرکەیە. ڕۆح بۆ درووستکردنی پاتری و ڕووکەشی کانزاکان بەکاردەھێنرێت.

تایبەتمەندییەکان

[دەستکاری]

تایبەتمەندییە فیزیکییەکان

[دەستکاری]

ڕۆح کانزایێکی خوڵەمێشی شینکاری بە بریقەیە. کاتێک دەبردڕێ، ڕۆح ڕەنگێکی خۆڵەمێشی سپیکاری ھەیە. ڕۆح بریقەی نامێنێت ئەگەر ھەوای زۆر لێی بدات.

پلەی توانەوەی ڕۆح لە (٤١٩٫٥٨ °C (787.24 °F)) دایە، پلەی کوڵاندنی (٩٠٧٫٠ °C (1,664 °F))ە، پلەی ساردبوونەوەی لە −٤١٩٫٥٨ °C (−٧٢٣٫٢٤ °F) دایە، و پلەی بەستنی لە −٩٠٧٫٠ °C (−١٬٦٠٠٫٦ °F) دایە. پلەی گەرمی نزمترە لە زۆرینەی توخمە گواستراوەکان بەڵام بەرزترە لە قەڵای و قوڕقوشم. ڕۆح دەکوڵی لە پلەی گەرمیێکی نزم بۆ کانزایێک.[٢] ڕۆح موگناتیسی نییە. کاتێک گەورمدەکرێتەوە بۆ ماوەیێکی کەم، نەرم دەبێتەوە. ئەگەر بۆ زیاتر گەرمبکرێتەوە، زینک زووشکاو دەبێت.[٣] زینک داڕشتە بە ئاسانی درووستدەکات لەگەڵ کانزای دیکە.

تایبەتمەندییە کیمیاییەکان

[دەستکاری]

زینک کانزایێکی بەرپەچدەرەوەیە.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ Spelter، Encyclo، ISBN 0-665-82244-8، لە 2009-08-01 ھێنراوە
  2. ^ Zinc Metal Properties، American Galvanizers Association، 2008، لە ڕەسەنەکە لە ٢١ی شوباتی ٢٠٠٩ ئەرشیڤ کراوە، لە 2009-02-15 ھێنراوە {{citation}}: پارامەتری نەناسراوی |deadurl= چاوپۆشیی لێ کرا (|url-status= پێشنیار کراوە) (یارمەتی) ٢١ی شوباتی ٢٠٠٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ Scoffern، John (1861)، The Useful Metals and Their Alloys، Houlston and Wright، pp. 591–603، لە 2009-04-06 ھێنراوە