فلۆر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
نیۆنفلۆراینئۆکسجین
-

F

Cl
پیشاندان

Small sample of pale yellow liquid fluorine condensed in liquid nitrogen
فلۆراینی شل
تایبەتمەندییە گشتییەکان
ناو، ژمارە، ھێما فلۆراین، 9، F
پۆلێنکردنی توخم هالۆجین
کۆمەڵە، خول، خشتۆک 17، 2، p
گەردیلە بارستە 18.9984032(5)گ•مۆڵ−1
شێوگی ئەلیکترۆنی 1s2 2s2 2p5[١]
ڕیزبوونی ئەلیکترۆنەکان بۆ ھەر بەرگێک 2, 7[١] (وێنە)
سیفاتە فیزیاییەکان
دۆخ گاز
چڕی (0 °س، 101.325 کیلۆ پاسکاڵ)
1.696[٢] غ/ل
چڕی شل لە قۆناغی کوڵان 1.505 گ•سم−3
قۆناغی توانەوە 53.53 ک، −219.62 °س، −363.32[٣] °ف
قۆناغی کوڵان 85.03 ک، −188.12 °س، −306.62[٣] °ف
النقطة الحرجة 144.00 ک، 5.220 مێگا پاسکاڵ
پلەی گەرمای توانەوە 0.51[٤] کیلۆجول•مۆڵ−1
حرارة التبخر 3.27[٤] کیلۆجول•مۆڵ−1
السعة الحرارية (25 °س) (Cp) (21.1 °C) 825J·mol−1·K−1<br (Cv) (21.1 °C) 610 جول•مۆڵ−1•کێلڤن−1
پەستانی ھەڵم
P (پاسکاڵ) 1 10 100 1 کیلۆ 10 کیلۆ 100 کیلۆ
لە T (کێلڤن) 38 44 50 58 69 85
سیفاتە ئەتۆمییەکان
أرقام الأكسدة −1
(oxidizes oxygen)
کارۆ سالیبێتی 3.98 (پێوەری بۆلینگ)
وزەکانی ئایۆناندن یەکەم: 1681.0[٥] کیلۆجول•مۆڵ−1
دووەم: 3374.2[٥] کیلۆجول•مۆڵ−1
سێیەم: 6050.4[٥] کیلۆجول•مۆڵ−1
نیوە تیرەی گەردیلە ھاوبەشی 60 بیکۆمەتر
نیوە تیرەی ڤان دێر والز 147 بیکۆمەتر
تایبەتمەندییەکانی تر
پێکھاتەی کریستاڵی شەش پاڵویی
پێکھاتەی کریستاڵی تێبینی پێکهاتەکە دەگەڕێتەوە بۆ فلۆراینی ڕەق, لە پلەی کوڵانی 1 atm
باری موگناتیسی دایا موگناتیس[٦]
گەیاندنی گەرمی 0.02591[٧] واط•متر−1•كلفن−1 (300 کێلڤن)
ژمارەی تۆمارکردن 7782-41-4[١]
نەگۆڕترین ھاوتاکان
وتاری سەرەکی: ھاوتای فلۆراین
ھاوتاکان بوونی لە سروشت نیوە تەمەن جۆری تیشک ھێزی تیشک (مێگا ئەلیکترۆن ڤۆڵت) بەرھەمی تیشک
18F trace 109.77 min β+ (97%) 0.633 18O
ε (3%) 1.656 18O
19F 100% 19F هاوتای نەگۆڕە لەگەڵ 10 نیوترۆن
reference[٨]


فلۆر (بە ئینگلیزی: Fluorine) یەکێکە لە توخمە کیمیاییەکان ھێمای کیمیایی (F) و گەردیلە ژمارەی (٩)یە. لە دۆخی گازیدایە لە پلەی گەرمی ئاسایدا، کاریگەری ژەھراوی ھەیە لەسەر زیندەوەراندا. ڕەنگی زەردی کاڵی ھەیە.[٩] گازێکە ژمارەی ھاوھێزی یەکی ھەیە وە چالاکترین ھالۆجینە، فلۆری پاک زۆر ترسناکە دەبێتە ھۆی سوتانی کیمیایی کاتێک بەر پێست دەکەوێت.[٩]

تایبەتمەندییەکانی[دەستکاری]

فلۆری خاوێن گازێکی رەنگ زەردی کاڵە ئۆکسێنەرێکی بەھێزە، وە چاڵاک ترین توخمە لەگەڵ ئەوش زۆرترین کارۆسالبی ھەیە، ئاوێتە بەخێرایی پێک دەھێنت لەگەڵ توخمەکانی تر. فلۆر لەگەڵ گازە خانەدانەکانی وەک کریپتۆن، زینون، رادون یەکدەگرێت لە تاریکی و پلەی گەرمی نزم، بە خێرایی کارلێک دەکات لەگەڵ ھایدرۆجین، وە مەیلی بۆ زۆربەی کانزاکان ھەیە، ھەتاکو سلیکۆنیش لەبەر ئەوەش ناتوانرێ لە ناو شووشە ئامادە بکرێ یان کۆبکرێتەوە. لە ھەوای کە ھەڵمی ئاوی تێدایە بە خێرایی کارلێک دەکات بۆ پێک ھێنانی ترشی ھایدرۆفلۆریکی ترسناک.[٩]

بەکارھێنانەکانی[دەستکاری]

  • ترشی ھایدرۆفلۆریک (HF) بەکاردێت لە ھەڵکۆڵین لەسەر شوشە.
  • فلۆری تاک گەردیلە بەکاردێت لە خۆڵی پلازما بۆ دروست کردنی نیمچە گەیەنەرەکان.
  • لەگەڵ ئاوێتەکانی فلۆر بەکار دێت بۆ فەرھەم ھێنانی یۆرانیوم لە (ھیکسافلوراید).
  • کلۆرۆ فلۆرۆ کاربۆن بەزۆری بەکاردەھات لە سەلاجەو ئامێری فێنک کەرەوەکان. وە لە ئێستادا کلۆرۆ فلۆرۆ کاربۆن بەکار ھێنانی قەدەغەکراوە چونکە دەبێتە ھۆی کون بوونی چینی ئۆزۆن.
  • شەشە فلۆریدی گۆگرد خاملە زۆر ژەھراوی نیە. ئەو کۆمەڵە ئاوێتانە چالاکن وە گرینگن بۆ لێکدانی شووشە .
  • بوتاسیوم شەشە فلورو ئەلۆمینات، کە پێی دەگوترێ کرایولایت بەکاردێت بۆ شیبوونەوەی کارەبایی ئەلومنیوم.
  • فلۆریدی سۆدیوم بەکاردێت وەک قرکەریک بۆ حشرات، بەتایبەتی سیسرکە .
  • ھەندێ لە فلۆریدات زیاددەکرێ بۆ پاک کەرەوەی ددان، وە زیادی دەکەن بۆ ئاوی گشتی بۆ رێگرتن کلۆر بونی ددان .

سەرچاوە[دەستکاری]

ماڵپەڕی زانستی کیمیا

پەراوێزەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا ب Aigueperse et al. 2005, "Fluorine", p. 1.
  2. ^ Aigueperse et al. 2005, "Fluorine", p. 2.
  3. ^ ئ ا Dean 1999, p. 523.
  4. ^ ئ ا Dean 1999, p. 942.
  5. ^ ئ ا ب Dean 1999, p. 564.
  6. ^ http://books.google.com/books
  7. ^ Yaws & Braker 2001, p. 385.
  8. ^ http://www.nucleide.org/DDEP_WG/Nuclides/F-18_tables.pdf
  9. ^ ئ ا ب "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 26ی Aprilی 2012. Retrieved 28ی Augustی 2012. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |archivedate= (help) ٢٦ی نیسانی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.