برۆم

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

برۆم (بە ئینگلیزی: Bromine) یەکێکە لە توخمە کیمیایییەکان بە هێمای کیمیاییی «Br» و گەردیلە ژمارەی ٣٥.شوێنی لە خشتەی خولی لە کۆمەڵەی حەڤدەھەمە و لە ریزی چوارەمە ، شلێکی خەست ژەھرینە ، ھەڵمەکەی چاو دەکزێنێتەوە ، خنکێنەرە ئەگەر بەر پێست بکەوێت ئەوا دەیسوتێنێت ، لە توێژە کەڤرینەکانی زەویدا بە ڕێژەی٠.٠٠٠٢٥% بڵاوبۆتەوە ، بە چل و شەشەمین توخم دادەنرێت لە سرووشتدا ، بە زۆریش لە زەریا و دەریاکاندا ھەیە ، بە تایبەتی بیرە سوێرەکان سەرچاوەیەکی سەرەکین بۆ بەدەستھێنانی برۆم ، لە کوردستانیشدا دەشێت لە گۆمی ورمێ و ساوەدا بدۆزرێتەوە ، بەکارھێنانی برۆم لە بوارەکانی ژیاندا بە زۆری لە نیگارکێشان و بواری پزیشکیدا دیارە ، لە ساڵی ١٨٥٧ توانرا ئاوێتەی زیوبرۆماید لە چارەسەرکردنی نەخۆشی پەرکەم بەکاربێت ، لە کشتوکاڵیشدا تێکەڵی مەپیلین برۆماید وەک ماددەیەکی کرمکوژ بەکاربێت.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

برۆم