دەروازە:پارێزگای ھەڵەبجە
پێشەکیپارێزگای ھەڵەبجە یەکێکە لە پارێزگاکانی کوردستان و عێراق کە ناوەندەکەی شاری ھەڵەبجەیە. ئەم پارێزگایە لە ١٣ی ئازاری ٢٠١٤دا و سێ ڕۆژ بەر لەیادی کیمیابارانی ھەڵەبجە بڕیاری بەپارێزگاکردنی بەفەرمیی لەلایەن حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە ڕاگەیەندرا و بەمەش بووە چوارەمین پارێزگای ھەرێمی کوردستان شارۆچکە و شارەدێیەکانی ھەڵەبجەبیارە یان بیارێ شارەدێیەکە، کەوتووەتە ناحیەی بیارە، قەزای ھەڵەبجە، پارێزگای ھەڵەبجە، باشووری کوردستان. کەسایەتیەکانی پارێزگای ھەڵەبجەعومەر حەمەساڵەح ئەحمەد ناسراو بە عومەری خاوەر دانیشتوویەکی شاری ھەڵەبجە بوو کە لە ١٦ی ئازاری ١٩٨٨دا خۆی و منداڵەکەی لە باوەشیدا بوو، بوون بە قوربانیی چەکی کیمیایی. ڕەمەزان ئۆزتورک وێنەیەکی لە عومەری خاوەر گرت کە ئێستا وەکو ھێمای کارەساتی ھەڵەبجە دەناسرێت. ھاوینەھەوارەکانی پارێزگای ھەڵەبجەئەحمەدئاوا گوندێکە، کەوتووەتە ناحیەی خورماڵ، پارێزگای ھەڵەبجە، باشووری کوردستان. گوندێکە لە ھەورامانی عێراق. یەکێکە لە گوندەکانی ھەورامان دزڵی لە بەشی باشوری کوردستان لە دامێنی چیای بابازەردەڵە و چیا سەرکەشەکانی ھەورامان دا ھەڵکەوتووە. زانکۆ و پەیمانگاکانی پارێزگای ھەڵەبجەزانکۆی ھەڵەبجە یەکێکە لە زانکۆ حکومییەکانی ھەرێمی کوردستان کە بەفەرمانی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (١٦٧٠) لە ڕێکەوتی ٢٠١٠/٧/٨، وە بە پێی بڕگەی یەکەمی مادەی حەوتەم لە یاسای وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ژمارەی ١٠ی ساڵی ٢٠٠٨ وە فەرمانی وەزاریی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ژمارە (ن/٦٦٤) لە ٢٠١٠/٧/١٢ سەبارەت بە دامەزراندنی زانکۆکانی (ھەڵەبجە، ڕاپەڕین، زاخۆ، گەرمیان) لەلایەن کابینەی شەشەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە بڕیاری دامەزراندنی بۆ دەرچووە. جوگرافیای پارێزگای ھەڵەبجەڕووباری سیروان لە زنجیرە چیاکانی زاگرۆس لە ڕۆژھەڵاتی کوردستانەوە لە نزیک سنە و لە چیای چلچەمە نزیک شارەکانی سەقز و دیواندەرەوە ھەڵدەقوڵێت و سەرچاوە دەگرێت. پاشان لە نێوان ھەورامانەوە دێتە باشووری کوردستان دواتر لە باشووری شاری بەغدادی پایتەختی عێراقەوە دەڕژێتە ڕووباری دیجلەوە. وێنەیەک لە پارێزگای ھەڵەبجەمێژووی پارێزگای ھەڵەبجەکیمیابارانی ھەڵەبجە یان کۆمەڵکوژیی ھەڵەبجە لە ١٦ی ئازاری ١٩٨٨ ڕوویدا لە کۆتایی ڕۆژەکانی جەنگی ئێران-ئێراق، لەلایەن ڕژێمی بەعسی عێراقەوە کە شاری ھەڵەبجەی بە گازی کیمیایی کیمیاباران کرد، زیاد لە ٥،٠٠٠ ھاوڵاتی کوردی بێتاوانی پێکھاتوو لە ژن و مناڵ و گەنج شەھیدکران و ١٠٬٠٠٠ کەسی تریش بریندارکران ئەمە جگە لە ونبوونی چەندەھا منداڵ. ئەمڕۆ، ٢٠١٠ کیمیابارانکردنی بە گەورەترین تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی دادەنرێت بە گازی کیمیایی لە مێژووی مرۆڤایەتیدا.[ژێدەر پێویستە] پۆلەکاندیمۆگرافیای پارێزگای ھەڵەبجەھەورامی یان ھۆرامی یەکێک لە بنشێوەزارەکانی سەر بە بنەماڵەی زمانی کوردییە، و خەڵکی دەڤەری ھەورامان قسەی پێ دەکەن. ھەروەھا زاری (زەنگەنە)ی ناوچەی دیلان، (کاکەیی)ی ناوچەی کەرکووک و ھەڵەبجە و مووسڵ، ناوچەی (باجەڵان)ی ناوچەی خانەقین، (شەبەک)ی ناوچەی مووسڵ، ھەندێ لە گوندەکانی ناوچەی خەزەر و ھەندێ لە زازاکانی باکووری کوردستان، نزیکن لە زاری ھەورامییەوە و لە یەکتری تێدەگەن. ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت
دەروازە پەیوەندیدارەکان
پڕۆژەکانی تری ویکیمیدیادەروازەکان |