دەروازە:پارێزگای ھەڵەبجە/مێژووی پارێزگای ھەڵەبجە
ڕواڵەت
مێژووی پارێزگای ھەڵەبجە ١
دەروازە:پارێزگای ھەڵەبجە/مێژووی پارێزگای ھەڵەبجە/١ کیمیابارانی ھەڵەبجە یان کۆمەڵکوژیی ھەڵەبجە ھێرشێکی کیمیایی و کۆمەڵکوژییەک بوو کە لە ١٦ی ئازاری ١٩٨٨، لە ڕۆژەکانی کۆتاییی جەنگی ئێران و عێراقدا ڕوویدا. لەم ھێرشەدا، فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی بەعسی عێراق بە فەرمانی سەرکردایەتیی ئەوکاتی عێراق، شاری ھەڵەبجەیان بە گازی کیمیایی بۆردومان کرد. لە ئەنجامدا، زیاتر لە ٥٬٠٠٠ ھاووڵاتیی کوردی بێتاوانی شارەکە شەھید بوون، و لە نێوان ٧٬٠٠٠ بۆ ١٠٬٠٠٠ کەسی دیکەش بریندار بوون، ئەمە جگە لە ئاوارەبوونی دەیان ھەزار کەس و بێسەروشوێنبوونی چەندین منداڵ. (تەواوی وتار...)