دەروازە:شیعر/ژیاننامەی ھەڵبژێردراو/٨

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
گۆتە لە ساڵی ١٨٢٨
گۆتە لە ساڵی ١٨٢٨

فایەق بێکەس، یەکێکە لە شاعیرە بە ناوبانگەکانی کوردستان و لە شاری سلێمانی لە دایک بووە. فایەق بێکەس، کوڕی عبداللە بەگی کوڕی کاکە حەمەی کوڕی ئەلیاسە قۆجەیە. بنچینەی بنەماڵەیان لە قەڵاچوالانەوە ھاتووەتە سلێمانی و خۆی لە ١٩٠٥دا لە سیتەک ھاتووەتە ژیانەوە، ئەو دێیەش بیست کیلۆمەتر‌ەیەک لە باکووری ڕۆژە‌ڵاتی سلێمانی‌یەوە دوورە و ئەو ئەوساتەش سیتەک سەنتەری شارباژیر ‌بووە. عبدوڵڵا بەگی باوکی لەوێ تابوور ئاغاسی بووە. لە دایکیشیەوە لە بنەماڵەی ئاغەلەرەکانی سلێمانییە.

ساڵی یەکەم‌ و دووھەمی تەمەنی لە سیتەک بەسەربردووەو، پاشان ماڵیان ھاتووەتەوە سلێمانی و لە تەمەنی سێ ساڵایدا ئاوەڵەی دەرداوە. ھەر بە مناڵی باوکی لە حوجرەی فەقێ خستوویەتیە بەر خوێندن.

لە ١٩١١دا باوکی بە ئیشی میری نێرراوە بۆ خانەقی و لەوێوە بۆ بەغدا. لە بەغداوە ئەنێرێ بە دوای ماڵ ‌و مناڵەکە‌یدا و ئەیانباتە ئەوێ‌. پاش ساڵێک خۆی چووە بۆ تورکیا و ئەوانی لە بەغدا بەجێھێشتووە. ئیتر فائق باوکی نەدیوەتەوە. ھەر لەو ماوەیەدا حەمە سە‌عیدی برا گەورەی لە ئاوی دەجلەدا ئەخنکێ و دوابەدوای ئەو دایکیشی کۆچی دوایی دەکات و فایق ئەکەوێتە لای خاڵی. ئەویش‌ پاش چەند مانگێک ئەمرێ ‌و فایق ‌‌و تاھیری برای ‌بچووکی بە بێکەسی ئەمێننەوە.

ئەو ساتەی شەڕی یەکەمی جیھانی ھەڵدەگیرسێت، ڕێی ھاتوچۆی نێوان بەغدا و سلێمانی دەگیرێت. حاجی ئەمینی کاکە حەمەی مامی لە سلێمانییەوە ئەنێرێتە لای حاجی عەلی ئاغا، ئەوەی لە بەغدا بووە، کە چاودێری فایق ‌و براکەی بکات و ھەر میراتێکیان لە باوک ‌و دایکیانەوە بۆ مابێتەوە بۆیان خەرج بکا. ئەویش ئەیانداتە دەستی حەبەخان ناوێک، ئەوەی خێزانی ئەفسەرێکی خەڵکی سلێمانی بووە و لە بەغدا دانیشتووە.

زیاتر...