تۆماس وێنتوۆرس ھیگینسۆن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
وێنەی ھیگینسۆن

تۆماس وێنتوۆرس ھیگینسۆن (بە ئینگلیزی: Thomas Wentworth Higginson) (١٨٢٣-١٩١١) نووسەر، شاعیر، ڕەخنەگر و چالاکوانی دژەکۆیلەتیی خەڵکی ویلایەتە یەکگرتووەکان بوو. ھیگینسۆن لە شەڕی ناوخۆی ئەمریکادا وەک نیزامییەک بەشداریی کرد و وەک وترا دژی سیستەمی ڕاگرتنی کۆیلە بوو. ھیگینسۆن بۆ ماوەیەکی زۆر لەگەڵ ئێمیلی دیکینسۆن بە نامە پەیوەندیی ھەبوو و بەشێ لە ناوبانگی لەبەر ئەوەیە کە ھاوڕێی ئێمیلی دیکینسۆن بوو و دوای مردنی ئێمیلی لەگەڵ مەیبڵ لوومیس تاددا بۆ یەکەم جار ھۆنراوەکانی ئەو کچە شاعیرەیان لە چاپ دا.[١] ھیگینسۆن لە شاری کەمبریجی ماساچووسیتس ژیاوە و ھەر لەوێش مردووە.

پەیوەندی لەگەڵ ئێمیلی دیکینسۆن[دەستکاری]

وێنەی یەکێ لە نامەکانی ئێمیلی دیکینسۆن و ھیگینسۆن

ئێمیلی دیکینسۆن بۆ چەندین ساڵ لەگەڵ ھیگینسۆن نامە گۆڕینەوەیان کردووە. یەکەم جار بۆ وڵامدانەوە بە بانگەوازی ھیگینسۆن بوو لە گۆڤاری مانگانەی ئاتلانتیکدا، کە داوای لە شاعیرانی لاو کردبوو نووسراوەکانیان بنێرن بۆ چاپ. ھیگینسۆن لانیکەم یەک جار چاوی بە ئێمیلی کەوتووە. لە کاتی مردنی ئێمیلی دیکینسۆن و ناشتنیدا لەسەر مەزارەکەی لە ئەمھێرست حازر بووە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "دیکینسۆن، ئێمیلی، "شاژنی وەنەوشە شەرمنەکان:گوڵچنێک لە ھۆنراوەکانی ئێمیلی دیکینسۆن" وەرگێڕانی مادیح پیریۆنسی، چاپەمەنیی مانگ، ٢٠١٦". Archived from the original on 11ی Octoberی 2018. Retrieved 25ی Octoberی 2018. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help) ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.