دەروازە:ھونەرەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

دەروازەی ھونەرەکان

Nuvola apps package graphics
بەخێربێن بۆ دەروازەی ھونەرەکان

ھونەر چییە؟

مۆسیقا و وێنەکێشان دوو کرداری ھونەرین
مۆسیقا و وێنەکێشان دوو کرداری ھونەرین

ھونەر یەکێکە لە مەودا جیاوازەکانی چالاکییەکان کە مرۆڤ ھەڵدەستێت بە ئەنجامدانی، چالاکییە ھونەرییەکان دروستکردنی ھونەری سۆمایی، دەنگی و نمایشی دەگرێتەوە، کە ڕێگەیەکە بۆ ئەوەی نووسەر ئەندێشەکانی خۆی دەرببڕێت و بیرۆکەکانی خۆی ڕوونبکاتەوە، یانیش نمایشی تواناکانی بکات. زۆربەی کات کارە ھونەرییەکان دروست دەکرێن بە نیازی پێزانین بەو جوانی و ھەستە سۆزییە بەھێزانەی کە دەیبەخشن. بە گشتی ئەم چالاکییانە پێکھاتوون لە: بەرھەمھێنانی کاری ھونەری، ڕەخنەگرتن لە ھونەر، لێکۆڵینەوە لە مێژووی ھونەر لەگەڵ بڵاوكردنەوەى جوانى ھونەر.

کۆنترین جۆرەکانی ھونەر پێکھاتووە لە ھونەری سۆمایی یاخود ھونەرە بینراوەکان، کە پێکھاتووە لە کێشان و دروستکردنی وێنە و شتومەک لەسەر شتێکی دیاریکراو. لە ھونەرە سۆماییەکان وەک: کێشانی تابلۆ، پەیکەرسازی، فۆتۆگرافی و میدیای بینراوی تر. تەلارسازییش زۆربەیجار وەک ھونەرێکی سۆمایی ناو دەبرێت، بەڵام بەھەرحاڵ، وەک ھونەرێکی بینراویی بۆ دێکۆر و ڕێکلامکردن ناو دەبرێت، بە ھۆی ئەوەی ئەو کەرەستانەی لە ماوەی بەرھەمھێنانیدا بەکاردێت سەرەکی و گرنگە. بە پێچەوانەی تابلۆیەکەوە بۆ نموونە، کە ھونەرمەند تەنھا شتێکی تێدا بەکاردێنێت کە ئارەزووی لێی ھەبێت و بەباشی بزانێت.

زیاتر لەبارەی ھونەرەوە...

دەروازە:ھونەرەکان/نوێکردنەوەی پەڕە

وتاری ھەڵبژێردراو

ڤینسێنت ڤان گۆخ (لەدایکبووی ٣٠ ئازار ی ١٨٥٣ - کۆچی دوایی لە ٢٩ تەمموز ١٨٩٠) نیگارکێشێکی ھۆڵەندیی بوو، وەک یەکێک لە ھونەرمەندانی ئیمپرێشینیزم پۆڵین کراوە. نیگارەکانی بە گرانترین و میللییترین و بەھابەرزترین نیگارەکانی جیھان دەخەمڵێندرێن. ماوەیەکی زۆر بەھۆی ھێرشی نەخۆشیی مێشکییەوە ناڵاندی (سەبارەت بەمەش زۆرێک تیۆری و تێڕوانین ھەیە) کە یەکێک لە ناوبانگترین لەو ڕووداوانەی ڕوویاندا ئەوەبوو بەشێکی لە گوێچکەی چەپی خۆی بڕی. یەکێک بوو لە بەناوبانگترین ھونەرمەندانی وێنەیی شێوەکاریی و بۆ دەربڕینی هەست و سۆزی خۆی ڕووی لە وێنەیی شێوەکاریی کرد. لەدوایین پێنج ساڵی کۆتاییەکانی ژیانیشیدا زیاد لە ٨٠٠ نیگاری زەیتی کێشا و لە ناوبانگرترینیشیان تابلۆی پەتاتەخۆرەکانە.

زیاتر...

وێنەی ھەڵبژێردراو

تابلۆی دایک، لەلایەن ویلیلم بوگروو

ژێرپەڕە

  • تەنھا وێنەی ڤان گۆخ کە لەماوەی ژیانیدا فرۆشرا ناوی زە ڕێد ڤینیارد بوو، کە لەلایەن ھونەرمەندێکی بەلجیکییەوە کڕدرا بەناوی ئانا بۆک
  • ٢١ لە گرانترین وێنەکان کە فرۆشران چواریان ھی ڤان گۆخ بوون و چواری تریشیان ھی پیکاسۆ
  • لە ١٩١٢–١٩٤٨ ھونەرەکان بەشێکبوون لە یارییەکانی ئۆڵمپیک
  • ئەو شارۆچکەیەی لە وێنەی شەوە ئەستێراوییەکەی ڤان گۆخدایە شارێکە لە باشووری فەڕەنسا، ئەو کاتێک ئەو وێنەیەی کێشاوە کە لە نەخۆشخانەیەکی دەروونی بووە

لەم مانگەدا

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو

یۆھانس برامز (لەدایکبووی ٧ی ئایاری ١٨٣٣ - ٣ی ئەپڕیلی ١٨٩٧)، ئاوازدانەرو پیانۆژەنی ئاڵمانی بوو، لە پێشڕەوەکانی "سەردەمی رۆمانتیک" بوو. گرنگترین شت کە لەسەری وترابێت ئەوەیە کە بەردەوامبوونیک بووە بۆ بیتھۆڤن یاخود ئەتوانین بڵێین کە "سیمفۆنیا"ی یەکەمی برامز، سیمفۆنیای دەیەمی بیتھۆڤنە. ھەروەھا برامز وەک رۆمانتیکییەکانی تر نەبوو، ئەو لەوە دەترسا کە ژن دووری بخاتەوە لە ھونەرەکەی.

یۆھان برامز لە شاری ھامبورگ لە ئەڵمانیا لەدایک بووە، باوکی ژەنیاری ئامێری کۆنترباس بوو لە ئۆرکێسترای ئۆپرا. لەمنداڵییەوە فێری ژەنینی پیانۆ بوو، لەگەنجێتیشیدا وەک یارمەتی بۆ خێزانەکەی، لە قاوەخانەکان و ئاھەنگەکاندا دەیژەنی بەڵام دانەبڕاوە لە خوێندنەوەی تیۆرەکان و زانستەکانی مۆزیک. کاتێک بوو بە بیست ساڵ، بەھرەکەی وەک ژەنیاری پیانۆ کامڵ بووبوو، بۆیە بڕیاریدا کە گەشتێک ئەنجام بدات بۆ زۆربەی شارەکانی ئەوروپا تاوەکو بەتەنھا بژەنێت لە ئاھەنگەکاندا.

زیاتر...

ژێرپەڕە

فلوتە ئەفسوناوییەکەی مۆزارت، پێشکەش کرا لە ساڵی ٢٠٠٦ لەلایەن بانگۆک ئۆپێرا.

پۆلەکان

ویکیپرۆژەکان

ژێرپەڕە

دەروازە پەیوەندیدارەکان

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت



پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان