دوایین پێغەمبەر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

زاراوەی دوایین پێغەمبەر، بەکارھاتووە لە دەقە ئاسمانییەکاندا بۆ ئاماژەدان بە دوایین کەس کە خودا قسەی لەگەڵ کردووە، بەجۆرێک؛ کە ئیدی کەسێکی تر لەدوای ئەو بوونی نابێت کە خودا گوتەی پێ بدا.

لەئیسلامدا[دەستکاری]

کۆتای پێغەمبەران (بە عەرەبی: خاتم النبيين‎) ناونیشانێکە دراوە بە پێغەمبەری ئیسلام محەممەد لە ئایەتێکدا لە قورئاندا.

ھەموو موسوڵمانان بڕوایان وایە کە محەممەد دوایین وەحی پێ بەخشراوە لەسەر شێوە و فۆرمی قورئان بۆ ھەموو مرۆڤایەتی، بۆ ھەموو سەردەمێک. گرێی، دوایین پێغەمبەر، لەسەرەتاوە لە ئایینی ئیسلامدا بەکارھاتووە، کە ئاماژە دەدات و دەگەڕێتەوە بۆ محەممەد، ئەو کەسەی کە شوێنکەوتوانی ئایینی ئیسلام بڕوایان وایە کە ئەو دوایین پێغەمبەر لە ئایینە یەکتاپەرستییە ئیبراھیمییەکان. دژ بە ھێڵی گشتی ئیسلام، محەممەد ئەگەرێتەوە بۆ کۆتای پێغەمبەران بەپێی بیروڕای ئەحمەدییەت.

لە قورئاندا ٢٥ پێغەمبەر ھەیە کە ناوییان ھاتووە، گەرچی موسوڵمانەکان پێیان وایە کە ژمارەیەکی زۆرتریش لەوە بوونی ھەبووە لە کات و شوێنی جیاوازدا لەپێش «دوایین پێغەمبەر، سیدنا محمد»،[١] لەنێو ئەو پێعەمبەرانەی کە موسوڵمانەکان ڕێزییان بۆ دادەنێن:

تێبینی: ئەو ناوانەی نیشانەی (٭) ھەیە لەتەنیشتییان، 'نێردراو' بوون..

جودایزم (یەھوودییەت)[دەستکاری]

جودایزمی کلاسیک، فێری ئەوەت دەکات کە ھیچ پێغەمبەرێک نییە مەزنتر لە مووسا، و ھەموو پێغەمبەرانی تر ناوییان ھێنراوە لە تەناخ دا (بایبڵی عیبری) کە پایەیان و پێشگوێیەکانییان لە مووسا کەمتر بووە. ئەمەش دەقێکە لەنیو مایمۆندایسدا لە پرەنسیپەکانی وەفای جوولەکە بەرامبەر بە شوێن و پایەی مووسادا:

مووسا پایەدارتر بووە لە ھەموو پێغەمبەران، جا ئەگەر لەپێش ئەو بوو بن یان لەدوای ئەو. مووسا بەرزترین پلەی بەدەست ھێناوە کە مرۆڤ بتوانێ بیگاتێ. ئەو چاوی بەخوا کەوتووە بەجۆرێ کە بەسەر ھەموو مرۆڤێکدا تێپەڕبووە کە تا ئێستا ھەبووبێت… خودا لەگەڵ ھەموو پێغەمبەران دواوە لەڕێگەی نێوەندێکەوە. مووسا بەتەنھا پێویستی بەوە نەبوو؛ ئەمەش ئەوەیە کە تەورات مەبەستییەتی کاتێ کە خودا تێیدا دەڵێت "لێو بەلێو (رووبەڕوو)، قسەی لەگەڵ دەکەم" (سیدو)

دوایین کەس لەنێو دوازدە بچووکگەلی پێغەمبەران (بەپێی یاساکان) (و بەپێی دوایین کتێب لە پەیمانی کۆنی یەھوودییەت دا) بەشێوەیەکی سەرەکی کەسێکە بەناوی مەلەکای.

ئایینەکانی تر[دەستکاری]

لەپەیڕەوی ئایینەکانی تریشدا ئەم زاراوەیە یان زاراوەیەکی ھاوشێوە بەکارھاتووە. مانی، دامەزرێنەری بیروباوەڕی مانیکایزم، بەھەمان شێوە بانگەشەی ئەوەی دەکرد کە کۆتای پێغەمبەرانە و دوایین پێغەمبەرە.

لە ماندیئیزمدا، یوحەننای پاکبوەوە وەک دوا پێغەمبەر دادەنرێت.

جاینیزم[دەستکاری]

مەھاڤیراش ھەروەھا بانگەشەی ئەوەی دەکرد کە کۆتا پێغەمبەرە لە زنجیرەی ٢٤ تیرتانەکار.

تێبینییەکان[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئەم نووسینە لەنێو ئەو دەقگرەدا تەنها وتەی موسوڵمانەکانە، نەک گۆشەنیگایەکی تاکەکەسیی