مانی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

مانی (بە فارسی ناوەندی و سوریانی: Mānī، بە یۆنانی: Μάνης، بە لاتینی: Manes و ھەروەھا Μανιχαίος)(٢١٦ز - ٢٧٦ز)، پێغەمبەری ئێرانی سەدەی سێھەم و بناخەدانەری ئایینی مانیچیزم بوو. ئەو لە پەرتووکەکەی خۆیدا بۆ نواندنی مەبەستەکانی لە وێنەکێشان کەڵکی دەگرت و لە ماوەیەکی کەمدا پەیڕەوی زۆری لە دەوری خۆی کۆکردەوە. بەڵام دواتر پێش ئەوەی کاری خۆی بە تەواوی ئەنجام بدات لەلایەن بەھرامی دووەم پادشای ساسانیەوە کوژرا.

مانی لە ھۆنراوەی کوردی دا[دەستکاری]

لە وێژەی کلاسیکی کوردیدا مانی وەکو نیگارکێشێکی گەورە ناوبراوە. لە یەکێک لە ھۆنراوەکانی نالیدا ئاماژە بە ناوی مانی کراوە وەکوو وێنەکێشێکی گەورە و بەناوبانگ.

مانی نیەتی قووەتی تەسویری برۆی تۆئەم قەوسە بە دەستی موتەنەففیس نەکشاوە

سالم دەڵێت:

بۆ خەیاڵی نەقشی تۆ مانی لە من کەودەن ترەرەنگی خامەی کردگارە سنعەتی تەسویری تۆ

یان دەڵێت:

بە جوز مانی موسەویر قەوسی ئەبرۆی وی نەکێشاوەکە مانی نەقشی کێشابێ دەبێ هەروا کەمانی بی